ده‌سپێک  |  هه‌واڵ   وتار    |  گوڤار     |   ئه‌سناد    |   پێوه‌ندی    ده‌نگی خوێندكار   | فارسی                 

 

 

 

 

.:: هه‌واڵ ::.

قوتابخانه‌كانی‌مه‌ریوان نه‌ته‌نیا بووجه‌ی‌ئه‌مساڵیان پێ‌نه‌دراوه‌، ئه‌وه‌ی‌له‌حیسێبی‌بانكییشیان دابووه‌هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه‌.

 

رێكه‌وت :    1386.09.16           

هه‌ر ساڵه ‌له‌دوو نه‌وبه تدا سه‌رانه‌ی‌قوتابيه‌كان به‌سه‌ر مه‌دره‌سه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت‌و ده‌خرێته‌سه‌ر حیسابی‌قوتابخانه‌كان. ئه‌مه‌بۆ ماوه‌ی‌زیاتر له‌مانگه‌كه‌سه‌رانه‌ی‌قوتابيه‌كان به‌سه‌ر هیچ قوتابخانه‌یه‌ك له‌شاری‌مه‌ریوان دابه‌ش نه‌كراوه‌‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ش كه‌قوتابخانه‌كان له‌بودجه‌ی‌ساڵی‌رابردوو له‌هاویندا له‌حیسابیاندا مابوه‌وه‌، بێ‌ئه‌وه‌ی‌مودیری‌مه‌دره‌سه‌كان ئاگادار بن له‌حیسابی‌ئه‌واندا ده‌ریان هێناوه‌‌و ئێستا مه‌دره‌سه‌كان هیچ پاره‌یةك له‌حیسابیاندا نیه‌‌و ئه‌وه‌بۆته‌هۆی‌ئه‌وه‌ی‌كه‌مودیره‌كان له‌پاره‌ی‌خۆیان بۆ مه‌دره‌سه‌خه‌رج بكه‌ن‌و یا زوربه‌یان یان مه‌جبور بوونه‌كه‌له‌شوێنه‌كانی‌تر قه‌رز بكه‌ن‌و به‌گه‌یشتنی‌وه‌رزی‌زستان پاره‌یان بۆ كرێنی‌سووته‌مه‌نی‌له‌حیسابدا نیه‌‌و زۆربه‌ی‌مه‌دره‌سه‌كان له‌بێنه‌فتی‌دا ده‌نالێنن‌و موشكیلی‌زۆر بۆ قوتابیان پێش هاتوه‌.
له‌شاره‌كانی‌تریشدا سه‌رانه‌ی‌قوتابیان به‌سه‌ر مه‌دره‌سه‌كاندا دابه‌ش نه‌بوه‌‌و  ئه‌و پاره‌یه‌ش كه‌له‌حیسابیاندا بوه‌ئه‌ویشیان ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌. واته‌ ‌رێژیم به‌شێوه‌یه‌كی‌ناراسته‌‌وخۆ به‌نیازه‌به‌گوشار هێنان بۆ مامۆستایان قوتابخانه‌كانی‌كوردستان دابخات.

 

 

 

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار |  فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383                   

 ڕێکه‌وت: پێنج‌شه‌ممه، ۳۱‌ی گه‌لاوێژی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی ئووتی 2008 زاینی