|
مه‌نسووری‌و
ته‌وه‌كۆلی، دروشمه‌كانی
مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر،
خوێندكاری به‌ندكراو
ده‌بێ ئازاد بكرێ‌و...
یان ده‌گوته‌وه.
هه‌روه‌ها
خوێندكارانی كورد له‌و
خۆپیشاندانه‌دا
دروشمه‌كانی "مافی
دیاریكردنی چاره‌نووس،
ئه‌ساسی كه‌رامه‌تی
میلله‌تانه"، "سڵاو
له قاسملوو"، "سڵاو
له پێشه‌وا"، "بژی
دێموكرات"و... یان
ده‌گوته‌وه.
هێزه‌كانی رێژیم هه‌ر
له سه‌ره‌تای
كۆبوونه‌وه‌ی
خوێندكارانه‌وه ده‌رگاكانی
هاتوچۆ بۆ نێو زانكۆی
تارانیان داخست‌و
پێشیان به هه‌ر چه‌شنه
هاتوچۆیه‌ك گرت. به‌ڵام
خۆپیشانده‌ران هاوكات
له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی
دروشمه‌كانی "خوێندكار
ده‌مرێ، به‌ڵام
زیلله‌ت قبووڵ ناكا"و
"مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر"
ده‌رگای ئازه‌ری
زانكۆكه‌یان شكان‌و
ئه‌و خوێندكارانه‌ی
كه له پشتی ده‌رگاكه‌دا
بوون تێكه‌ڵ به
خۆپیشانده‌ران بوون.
دواتر خۆپیشانده‌ران
به‌ره‌و شه‌قامی
قودس وه‌ڕێكه‌وتن‌و
به‌هۆی ئاپۆرای به‌شدارانه‌وه
درگای قودسی
زانكۆكه‌ش شكا.
هه‌روه‌ها له چه‌ندین
شوێن دا له‌وانه شه‌قامی
16ی ئازه‌ر، شه‌قامی
قودس‌و شه‌قامی
ئینقلاب له‌نێوان
خوێندكاران‌و هێزه‌كانی
رێژیم دا تێكهه‌ڵچوون
پێك هات.
تا ئێستا هه‌واڵێكی
باوه‌ڕپێكراو له‌مه‌ڕ
ژماره‌ی بریندار
بووان‌و گیراوه‌كان
نیه. له‌م
خۆپیشاندانه‌دا زیاتر
له 300 مۆبایل‌و
دوربینی فیلم هه‌ڵگر
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی
رێژیمه‌وه شكێنران.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا
خوێندكاران به‌گشتی
ناڕه‌زایه‌تییان له:
گرتن‌و به‌ندكردنی
خوێندكاران، چالاكانی
مه‌ده‌نی‌و رۆژنامه‌ڤانان،
گوشارخستنه‌سه‌ر
خوێندكاران‌و ئه‌منییه‌تی
كردنی كه‌ش‌و هه‌وای
زانكۆكان‌و... ده‌ربڕی‌و
خوازیاری ره‌چاوكردنی
مافه‌كانی مرۆڤـ،
دانی مافی
دیاریكردنی چاره‌نووس‌و
ئازادیی تێكڕای نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران‌و... بوون.
شایانی باسه
خوێندكارانی كورد وه‌ك
هه‌میشه وێڕای مه‌حكوومكردنی
زوڵم‌و زۆری رێژیم
له‌سه‌ر كورده‌كان،
خوازیاری دابینكردنی
مافه سه‌ره‌كییه‌كانی
كورد‌و ئازادكردنی
سه‌رجه‌م چالاكانی
مه‌ده‌نی، سیاسی‌و
خوێندكاریی له‌وانه
عه‌دنان حه‌سه‌نپوور،
هیوا بوتیمار، سه‌باح
نه‌سری‌و... بوون.
وێنه هه‌واڵێك له
زانكۆی تاران
|