ده‌سپێک  |  هه‌واڵ   وتار    |  گوڤار     |   ئه‌سناد    |   پێوه‌ندی    ده‌نگی خوێندكار   | فارسی                 

 

 

 

 

.:: هه‌واڵ ::.

خوێندكارانی زانستگای زه‌نجان ده‌ڵێن درێژه‌ به‌ مانگرتن ده‌ده‌ن.

 

رێكه‌وت :    1387.04.02           

به‌ دوای واده‌و به‌ڵێنی به‌رپرسانی زانستگای ئه‌ندامی مه‌جلیسی رێژیم له‌ شاری زه‌نجان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خوێندكارانی زه‌نجان كۆتایی پێهات‌و شه‌وی چوارشه‌ممه‌ 28له‌سه‌ر 29ی جۆزه‌ردان زیاتر له‌ 300 خوێندكار له‌ ساڵۆنی وه‌رزشیی زانستگا كۆبوونه‌وه‌و شایی سه‌ركه‌وتنیان گێڕا. به‌لام به‌دوای خوێندنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوی شورای مانگرتووان كه‌ ده‌ستی ته‌حكیمی وه‌حده‌تی له‌ پشته‌وه‌ بوو، زۆربه‌ی خوێندكاران نیشاندانی ناڕه‌زایی خۆیان، ساڵۆنه‌كه‌یان به‌جێ‌ هێشت.
ئێواه‌ری رۆژی چوارشه‌ممه‌، 29ی جۆزه‌ردان، راگه‌یندراوێك له‌نێو خه‌وتنگه‌كانی خوێندكاران بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتبوو تا رۆژی 10ی پووشپه‌ڕ، ده‌رفه‌ت به‌ به‌رپرسان ده‌درێ‌ كه‌ ویسته‌كانی خوێندكاران دابین بكه‌ن‌و گه‌ر جێبه‌جێ‌ نه‌كرا ئه‌وا رۆژی 11 پووشپه‌ڕ كۆبوونه‌وه‌و مانگرتنه‌كان درێژه‌ ده‌درێنه‌وه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ خوێندكاران بڕوایان به‌ به‌ڵێنی‌یه‌ درۆینه‌كانی به‌رپرسانی زانستگاو ئه‌ندامی مه‌جلیسی رێژیم نیه‌و به‌ ته‌واوی له‌ كرده‌وه‌ دزێوه‌كانی ده‌فته‌ری ته‌حكیمیش ناڕازین.

 

 

 

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار |  فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383                   

 ڕێکه‌وت: پێنج‌شه‌ممه، ۳۱‌ی گه‌لاوێژی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی ئووتی 2008 زاینی