ده‌سپێک  |  هه‌واڵ   وتار    |  گوڤار     |   ئه‌سناد    |   پێوه‌ندی    ده‌نگی خوێندكار   | فارسی                 

 

 

 

 

.:: هه‌واڵ ::.

حوكمی‌ داسه‌پاو به‌ سه‌ر هانا عه‌بدی‌ مه‌حكووم ده‌كه‌ین

 

رێكه‌وت :    1387.04.02           

لقی‌ 2ی‌ دادگای‌ شۆڕشی‌ شاری‌ سنه‌ له‌ حوكمێكی‌ داسه‌پاو‌و ناڕه‌وادا، هانا عه‌بدی‌ چالاكی‌ مه‌ده‌نیی‌ مافی‌ ژنان كه‌ ماوه‌ی‌ 9 مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ تاوانی‌ "هه‌وڵدان به‌ دژی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌" به‌ حوكمی‌ قورسی‌ 5 ساڵ‌ زیندان‌و دوورخستنه‌وه‌ بۆ زیندانی‌ شاری‌ "گرمی‌" له‌ پارێزگای‌ ئازه‌ربایجانی‌ رۆژهه‌ڵات مه‌حكووم كرد. ئه‌م حوكمه‌ داسه‌پا‌و ناڕه‌وایه‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 29ی‌ جۆزه‌ردانی‌ 1387ی‌ هه‌تاوی‌ به‌ پارێزه‌ری‌ هانا عه‌بدی‌، محه‌ممه‌د شه‌ریف راگه‌یاندرا.

خه‌بات‌و چالاكییه‌كانی‌ هانا عه‌بدی‌ له‌گه‌ڵ‌ رووناك سه‌فازاده‌ كه‌ له‌ مانگی‌ ره‌زبه‌ری‌ ساڵی‌ رابردوه‌وه‌ له‌ زیندانه‌‌و هێشتا حوكم نه‌دراوه‌، ته‌نیا له‌ بواری‌ مافی‌ ژنان‌و یه‌كسانیخوازی‌ بووه‌‌و ئه‌وان ئه‌ندامانی‌ رێكخراوی‌ فه‌رهه‌نگی‌ ــــــ

كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ ژنانی‌ ئازه‌رمێهر‌و كه‌مپه‌ینی‌ یه‌ك میلیۆن واژۆ  بوون، هه‌ر بۆیه‌ به‌ پێی‌ نۆرمه‌ دێموكراتیكه‌كان، ئه‌م جۆره‌ حوكمانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ ره‌وایی‌‌و دادپه‌روه‌رانه‌یان نیه‌‌و زیاتر ناوه‌رۆكی‌ راسته‌قینه‌ی‌ تۆتالیتێری‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ده‌رده‌خه‌ن.
دانی‌ حوكمێكی‌ به‌م راده‌یه‌ قورس بۆ ژنێكی‌ چالاكی‌ مه‌ده‌نیی‌‌و یه‌كسانیخوازی‌ وه‌ك هانا عه‌بدی‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ رابردوودا بۆ ژنانی‌ خه‌باتگێڕ له‌ ئاستی‌ سه‌رانسه‌ری‌ ئێران بێ‌وێنه‌ بووه‌، به‌ڵام له‌ كوردستانی‌ ئێران دا ئێمه‌ شاهیدی‌ حوكمگه‌لی‌ قورستر به‌ نیسبه‌ت ژنانی‌ چالاك‌و خه‌باتگێڕی‌ كورد بووین. ئه‌مه‌ نیشانه‌ی‌ ئه‌و راستییه‌یه‌ كه‌ ژنانی‌ كورد زیاتر له‌ ژنانی‌ سه‌رانسه‌ری‌ ئێران له‌ ژێر زه‌خت‌و گوشاره‌كانی‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامیدان‌و خه‌بات‌و چالاكییان زیاتر له‌ ژێر چاودێری‌ دایه‌.
ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای‌ مه‌حكووم‌و شه‌رمه‌زار كردنی‌ ئه‌م حوكمه‌ نادادپه‌روه‌رانه‌‌و نادێموكراتیكه‌، داوا له‌ هه‌موو لایه‌ن‌و رێكخراوه‌كانی‌ داكۆكی‌كاری‌ مافی‌ مرۆڤ‌و مافی‌ ژنان‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌ مرۆڤدۆسته‌كان‌و ویژدانه‌ هۆشیار‌و ئازادیخوازه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ دژی‌ ئه‌م بڕیاره‌ی‌ دادگای‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران وه‌ده‌نگ بێن‌و ناڕه‌زایه‌تیی‌ خۆیان ده‌رببڕن‌و سه‌ركوت‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ رێژیمی‌ دیكتاتۆری‌ ئیسلامیی‌ ئێران مه‌حكووم بكه‌ن‌و ده‌نگ‌و هاواری‌ مافخوازانه‌ی‌ ژنانی‌ كوردستان‌و ئێران ببیسن، تا چیدی‌ شاهیدی‌ ئه‌م چه‌شنه‌ حوكمه‌ نادادپه‌روه‌رانه‌گه‌له‌ كه‌له‌ بنه‌ڕه‌تدا نادرووست و دژبه‌ سه‌ره‌تاییترین مافی‌ هه‌ر ئینسانێكه‌، به‌ دژی‌ هانا‌و ژنانی‌ مافخواز‌و یه‌كسانیخوازی‌ ئێران نه‌بین.
 


یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران
كۆمیته‌ی‌ به‌رێوه‌ریی‌ گشتیی‌
31ی‌ جۆزه‌ردانی‌ 1387
 

 

 

 

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار |  فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383                   

 ڕێکه‌وت: پێنج‌شه‌ممه، ۳۱‌ی گه‌لاوێژی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی ئووتی 2008 زاینی