ده‌سپێک  |  هه‌واڵ   وتار    |  گوڤار     |   ئه‌سناد    |   پێوه‌ندی    ده‌نگی خوێندكار   | فارسی                 

 

 

 

 

.:: هه‌واڵ ::.

بانگه‌واز

 

رێكه‌وت :    1387.03.29           

 

 

بۆ هه‌موو ئازادیخوازانی‌ نیشتمان،
یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، بۆ رێزگرتن له‌ یاد‌و رێبازی‌ شه‌هیدی‌ نه‌مر، دوكتور قاسملووی‌ بلیمه‌ت، هه‌روه‌ها بۆ فێربوون له‌و كانیاوی‌ ئه‌ندێشه‌و هزر‌و سووربوون له‌سه‌ر وانه‌ مرۆڤته‌وه‌رانه‌كانی‌ مامۆستای‌ مه‌زنی‌ دێموكراسی‌‌و بۆ شه‌رمه‌زاركردنی‌ تاوانی‌ ره‌شی‌ بكوژانی‌ نێردراوی‌ ئه‌هریمه‌نانی‌ جه‌ماران، كه‌ له‌ جلی‌ دیپلوماتی‌‌و به‌ نێوه‌ڕۆكی‌ تاوانباری‌‌و تیرۆره‌وه‌، ئه‌و رێبه‌ره‌ ناودار‌و بلیمه‌ته‌‌و هاو رێیانیان له‌ 22ی‌ پووشپه‌ڕی‌ 1368، به‌رامبه‌ر به‌ 13ی‌ ژوئیه‌ی‌ 1989، شه‌هید كرد، سیمینارێكی‌ دوو رۆژه‌ پێك دینێ‌، كه‌ له‌ رۆژی‌ یه‌كه‌م پانیلێك بۆ چه‌ند سیاسه‌تمه‌دار‌و تێكۆشه‌ری‌ خه‌باتی‌ رزگاریخوازانه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد ده‌بێ‌‌و رۆژی‌ دووهه‌م تایبه‌ت به‌ بابه‌ت‌و ‌وتاره‌كانی‌ ئۆگرانی‌ رێبازی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ـ دیمۆكراتیك‌و رێبوارانی‌ رێگای‌ سه‌ربه‌ستیی‌ گه‌ل‌و نیشتمان ده‌بێ‌ سه‌رباره‌ت به‌:
ـ رۆڵی‌ دوكتور قاسملوو وه‌ك رێبه‌رێكی‌ دیپلومات‌و ئه‌مرۆیی‌
ـ ئاشتیخوازی‌‌و خه‌باتی‌ ره‌وای‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ـ دێموكراتیك له‌ هزر‌و كرده‌وه‌ی‌ دوكتور قاسملوودا
ـ شۆڕشگێڕی‌‌و ته‌سلیم نه‌بوون له‌ به‌رامبه‌ر واقعییه‌ته‌ دزێوه‌‌و تاڵه‌كاندا
ـ خه‌بات له‌ پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی‌ فه‌رهه‌نگ‌و ئاستی‌ وشیاریی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد
...
داوا له‌ هه‌موو ئازادیخوازی‌‌و ئۆگرانی‌ سه‌ربه‌ستی‌‌و رزگاری‌ ده‌كه‌ین كه‌ بابه‌ته‌كانیان هه‌تا 13ی‌ پووشپه‌ڕی‌ 1387، 3ی‌ جوولای‌ 2008 به‌ یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بگه‌یه‌نن.

تێبینی‌:
تكایه‌ بابه‌ته‌كان له‌سه‌ر كاغه‌زی‌A4بێ‌‌و كه‌متر له‌ 4لاپه‌ڕه‌و زۆرتر له‌ 10لاپه‌ڕه‌ نه‌بێ‌.
ئادره‌سی‌ ئیمه‌یل بۆ ناردنی‌ بابه‌ته‌كان:          Komete0amozsh@yahoo.com


كۆمیته‌ی‌ ئامووزش
یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

 

 

 

 

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار |  فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383                   

 ڕێکه‌وت: پێنج‌شه‌ممه، ۳۱‌ی گه‌لاوێژی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی ئووتی 2008 زاینی