ده‌سپێک | هه‌واڵ | وتار | گوڤار | ئه‌سناد | پێوه‌ندی | ده‌نگی خوێندكار | فارسی
.:: هه‌واڵ ::.
مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆی زه‌نجان به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێ‌هات
رێكه‌وت : 1387.03.29
كوردستان میدیا: مانگرتن‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خوێندكارانی زانكۆی زه‌نجان پاش چه‌ند رۆژ، به‌سه‌ر كه‌وتنه‌وه كۆتایی پێ‌هات. له‌م پێوه‌ندییه‌دا ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI رایگه‌یاند، رۆژی 28ی جۆزه‌ردان له كاتێكدا ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكاران دژی ده‌ستدرێژیی جێگری فه‌رهه‌نگیی زانكۆی زه‌نجان بۆ سه‌ر كچێكی خوێندكار هه‌روا درێژه‌ی هه‌بوو، كاتژمێر 5ی ئێواره پێیان راگه‌یاندرا كه ته‌واوی داخوازییه‌كانیان قه‌بووڵ كراون. به‌ڵام لابردنی سه‌رۆكی زانكۆكه پاش ته‌وابوونی تاقیكارییه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێ. شایانی باسه سه‌ردانی ئه‌ندامێكی پارلمانی رێژیم بۆ زانكۆ‌و وتووێژی له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌دا، له نێوان هه‌ردوولادا، رێككه‌وتن له‌سه‌ر قه‌بووڵكردنی داخوازییه‌كانی خوێندكاران پێك هات. به‌شێك له خوێندكارانی ناڕازی مه‌رجی دواخستنی بڕیاری لابردنی سه‌رۆكی زانكۆیان قه‌بووڵ نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌فته‌ری ته‌حكیمی وه‌حده‌ت بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئاڵۆزی زانكۆ به قازانجی رێژیم، مه‌رجه‌كه‌ی قه‌بووڵ كردووه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پارلمانی رێژیم هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و خوێندكارانه‌ی كه ئه‌م مه‌رجه‌یان قه‌بووڵ نیه، كردووه‌و وتوویه جیا له‌مه ره‌وشه‌كه ده‌بێ به ئه‌منییه‌تی‌و له ژێر ناوی "ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی"دا هه‌ڵسوكه‌وتی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ. بڕیاره رۆژی شه‌ممه، 1ی پووشپه‌ڕ، تاقیكارییه‌كان له زانكۆدا ده‌ست پێ‌بكه‌نه‌وه.
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.
ئی‌مه‌یلی خۆتان :
ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان :
.:: سایته‌کانی دیکه ::.
:: یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
:: یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران - نورویژ
:: سایتی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی PDKÎran له ده‌ره‌وه
:: رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران
:: کاروانی نه‌مرانی دیموکرات (شه‌هید)
:: سایتی ناوه‌ندیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
:: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
:: ئه‌نجومه‌نی ژنانی مه‌ریوان
ده‌سپێک | هه‌واڵ | وتار | گوڤار | ئه‌سناد | پێوه‌ندی | ده‌نگی خوێندكار | فارسی
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران - 1383
ڕێکه‌وت: پێنج‌شه‌ممه، ۳۱‌ی گه‌لاوێژی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی ئووتی 2008 زاینی