ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  |ده‌نگی‌ خوێندكار  | فارسی

 

 

.::  هه‌واڵ ::.

هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ رێوڕه‌سمی‌ دوویه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زرانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ دێموكراتیكی‌ خوێندكارانی‌ كورد

ڕێکه‌وت: 01/3/1386

 رێوڕه‌سمی‌ دوویه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زرانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ دێموكراتیكی‌ خوێندكارانی‌ كورد، له‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌دا له‌لایه‌ن ئۆرگانه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌.
ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌، 28ی‌ بانه‌مه‌ڕی‌ 1386، له‌ هۆتێل شادیی‌ سنه‌دا خه‌ریك بوو به‌ڕێوه‌ده‌چوو كه‌ كاتژمێر 12:30 له‌لایه‌ن ئۆرگانه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌.
له‌ به‌شی‌ به‌یانیی‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا چالاكانی‌ خوێندكاری‌ له‌ زانكۆكانی‌ تاران، ته‌ورێز، زه‌نجان، سنه‌، هه‌مه‌دان، كرماشان، ئیلام، قوروه‌، مه‌ریوان‌و ورمێ‌وه‌ به‌شدارببوون‌و بڕیاربوو كه‌ له‌ به‌رنامه‌كانی‌ دوانیوه‌ڕۆدا جیا له‌م خوێندكارانه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانی‌ مه‌ده‌نی‌‌و خوێندكارانی‌ كورد‌و غه‌یره‌ كورد به‌شدارببن كه‌ به‌هۆی‌ ده‌ركردنی‌ بڕیاری‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن ئۆرگانه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌نه‌چوو.

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار  |فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383

 ڕێکه‌وت: پێنج‌شه‌ممه، ۳۱‌ی گه‌لاوێژی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی ئووتی 2008 زاینی