ده‌سپێک  |  هه‌واڵ   وتار    |  گوڤار     |   ئه‌سناد    |   پێوه‌ندی    ده‌نگی خوێندكار   | فارسی                 

 

 

 

 

.:: هه‌واڵ ::.

زیاتر له‌ 1500 خوێندكاری زانستگای زه‌نجان كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایی‌یان پێك هێنا

 

رێكه‌وت :    1387.03.29           

دوێنێ شه‌و "شه‌وی 25 له‌ سه‌ر 26ی‌ جۆزه‌ردان"، كاتژمێر 8ی‌ شه‌و زیاتر له‌ 1000 خوێندكاری كوڕی‌ زانستگای زه‌نجان كۆبوونه‌وه‌‌و به‌ دروشم دان‌و رێپێوان له‌ خه‌وتنگه‌ وه‌ڕی كه‌وتن‌و له‌ رێگا دا كچانی خوێندكاریش په‌یوه‌ست به‌ رێپێوانه‌كه‌ بوون‌و ژماره‌ی خوێندكارانی نارازی  به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی دژه‌ ئه‌خلاقی چه‌واشه‌كارانه‌ی به‌رپرسانی زانستگا گه‌یشته‌ 1500 كه‌س.

 خوێندكارانی ناڕازی كاتژمێر 8 وه‌ڕێ‌ كه‌وتن به‌ره‌و بینای سه‌رۆكایه‌تی زانستگا‌و تا كاتژمێر 11ی‌ شه‌و له‌ به‌رده‌م بینا كه‌دا كۆبوونه‌وه‌‌و به‌ دروشم خوازیاری هاتنی سه‌رۆكی زانستگا بوون.

له‌ پێش دا سه‌رۆكی زانستگا حازر نه‌بوو له‌ كۆبوونه‌وه‌ ئاماده‌ بێ‌ به‌ڵام دواتر ناچار بوو قسه‌ی بۆ خوێندكاره‌كان كرد‌و خوێندكاره‌كان كه‌ قسه‌ چه‌واشه‌كارانه‌كه‌یان قبووڵ نه‌بوو، هوورایان لێ‌ كرد. خوێندكارانی ناڕازی له‌ یه‌كه‌م داواكاری‌دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تاقیكاریی‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ بوون كه‌ سه‌رۆكایه‌تی زانستگا به‌ ناچار قبووڵی كرد. دواتر مانگرتووه‌كان خواسته‌كانی دیكه‌یان هێنایه‌ ئارا كه‌ ئه‌مانه‌ بوون.

•         ده‌ركردنی جێگری فه‌رهه‌نگی زانستگا

•         ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی لیژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانستگا

•         شاردنه‌وه‌ی شۆناسی ئه‌و كچه‌ی كه‌ جێگری فه‌رهه‌نگی زانستگا ده‌سدرێژیی كردبووه‌ سه‌ری

•         خوێندكارانی مانگرتوو، ته‌نانه‌ت دوای مانگرتنه‌كه‌ نابێ هیچ به‌رخوردیان له‌گه‌ڵ بكرێ

•         ئه‌و په‌روه‌نده‌ گه‌له‌ی له‌ سه‌رده‌می به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و به‌رپرسه‌ی زانستگا چۆته‌ كومیته‌ی ئینزباتی هه‌ڵ بوه‌شێندرێته‌وه‌

•         هه‌موو جۆره‌ كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌ له‌ سه‌ر كاری رێكخراو‌و كانوونه‌ خوێندكاری‌یه‌ فه‌رهه‌نگی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان هه‌ڵ بگیرێته‌وه‌.

 شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی جێگریی فه‌رهه‌نگی زانستگا،  له‌ هه‌موو رێوڕه‌سمه‌ خوێندكاری‌یه‌كان‌و به‌ تایبه‌ت خوێندكارانی كورددا كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌ی دروست ده‌كرد‌و نه‌ی ده‌هێشت ئه‌و رێوڕه‌سمانه‌ به‌ رێكوپێكی به‌ڕێوه‌ بچن‌و به‌ تایبه‌ت بڕیارده‌ری خراپكاری‌و كوژانه‌وه‌ی به‌رق له‌ رێوه‌ڕه‌سمی یادی مامۆستا"هه‌ژار" له‌ زانستگای زه‌نجان بوو.

 هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌ رێوڕه‌سمه‌كان دا بڕیاری ده‌دا كه‌ كوڕ‌وكچ ده‌بێ به‌ جیا دابنیشن كه‌چی خۆی ده‌سدرێژی كرده‌ سه‌ر خوێندكارێكی كچ.

شیاوی وتنه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی ناڕازی هه‌روا به‌رده‌وامه‌‌و دوێنێ شه‌و له‌ ساڵۆنی زانستگا خه‌وتن‌و ئێستاش له‌ مه‌یدانی ئه‌سڵیی زانستگا كۆبوونه‌ته‌وه‌.

 

 

 

 

 

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار |  فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383                   

 ڕێکه‌وت: پێنج‌شه‌ممه، ۳۱‌ی گه‌لاوێژی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی ئووتی 2008 زاینی