ده‌سپێک  |  هه‌واڵ   وتار    |  گوڤار     |   ئه‌سناد    |   پێوه‌ندی    ده‌نگی خوێندكار   | فارسی                 

 

 

 

 

.:: هه‌واڵ ::.

هانا و رووناک چارە نووسێکی نادیار

 

رێكه‌وت :    1387.03.29           

ئە و کاتە ی کە دە مانه وێ باس لە ئێش و ئازار وچه وساندنه وە ی نه ته وە که مان بکه ین ، به گه ورە کردنه وەی کێشە کان تاوانبارمان دە که ن و به م رستانه وڵاممان دە دە نه وە : "زوڵم و چە وساندنه وە وشه یه کی نوێ نیە ، رووداوێکی هه ست پێ نە کراویش نیه  دیاردە یە کی جیهانیه "
بە ڵام بە چاوخشاندنێک له سه ر رووداوە رۆژمه ڕە کاندا، باوە ر به ئه مه دە هێنین که جه وهه ری زوڵم و چه وساندنه وە نه ته نیا ئه مە دە سه لمێنێ کە مافی تاکه که سی و نه ته وە یی مان لە لایە ن کە سایه تی وکۆمه ڵه کانه وه زە وت دە کرێ ، بە ڵکوو ماهییه تێکی جیاوازیشی هه یه .
جه وهه ر و ماهییه تی زوڵم لە کوردستاندا نه ته نیا کۆلۆنیه کی نێو دە وڵه تیه، بە ڵکوو نه ته وە یه کیش وا سه ر بە هه مان دە سه ڵاتی کۆلۆنین ، شێوازی هه ڵسو که وتیان به رامبه ر به هه موو کێشه هاوبه شه کانی نێوان کە مینه و زورینه یش جیاوازە .
هە رچە ند ئه و گوشار و تۆمه تانە ی وا لە چالاکانی بزوتنه وە ی ژنان دراوە ، نادیار نیه به ڵام چه شنی هه ڵسوکه وت لە گە ڵ دوو چالاکی ژنی کورد " رووناک سە فارزادە " و " هانا عە بدی " ، جیاوازی کێشه ی کە مینه و زورینه به روونی دە سه لمێنێ .
هانا و رووناک دوو که س لە چالاکانی بزوتنه وە ی ژنان لە رۆژهه ڵاتی کوردستانن که به هۆی کۆکردنه وە ی ئیمزا بۆ که مپه ینی یە ک ملیۆن ئیمزا نزیک به یه ک سال له زیندان کردنیان تێ دە په ڕێ .
لە کاتێک دا کە زۆربه ی ئه و که سانه ی کە به م هۆیه وە له زیندان ئاخێندراون ، لە دوای ماوە یه کی کورت بێ ئه وە ی به شتێکی دیکه تاوانبار بکرێن ، ئازاد کراون .
بە ڵام " رووناک سە فارزادە " ئێستا بە " موحاربە " تاوانبار کراوە و ئه مه یش لە گه ڵ بێ دە نگی رێکخراوە دە رەوە یی و ناوە ندیه کان رووبە روو بوە ته وە و ئه مه یش دە رگا له سه ر پاساو دانه وە ی مروڤ دوستان ولایە نگرانی ئازادی داخستوە .
لە سه رە تای سە دە ی بیست و یە که وە که دە وڵه ت ورێکخراوە و نە هادە مه دە نیە کان لە دونیا دا باس لە رێز نان لە مافی مرۆڤ ورێز نان لە سروشت و ئازادی را دە ربڕین و بڕیار دان دە که ن و دە ها کۆبوونه وە و دانیشتن لە سه ر ئه و چه مکانه به رێوە دە به ن بە ڵام له نیشتمانی ئێمه دا سه دان "رووناک " و" هانا " ی بێ پشتیوان بە تاوانی به رگری له مافی ژنان له وانه یه به هۆی ئه و تۆمه تانه به سێدارە یش مه حکووم بکرێن .
ئێستا بۆ به رگری کردن له ئه و رووداوە دڵ ته زێنانه کە وێنه یشیان لە کۆمه ڵگای ئێمه دا که م نیه و شتێکی به ڵگه نه ویسته ، ئێمه کۆمه ڵێک له خوێندکارانی کورد وە ک بە شێک لە بزوتنە وە ی ژنان بۆ پڕۆتستۆکردنی ئه و تۆمه تانه پشتیوانی خۆمان له هانا و رووناک دە ردە بڕین و داوا له هه موو ویژدانێکی وشیار و به ئاگا دە کە ین پشتگری خۆیان له ئه م دوو که سایه تیه به رز و نە به زە دە ر ببڕێ .  

 

 

 

 

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار |  فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383                   

 ڕێکه‌وت: پێنج‌شه‌ممه، ۳۱‌ی گه‌لاوێژی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی ئووتی 2008 زاینی