ده‌سپێک | هه‌واڵ | وتار | گوڤار | ئه‌سناد | پێوه‌ندی | ده‌نگی خوێندكار | فارسی
.:: هه‌واڵ ::.
خوێندكارانی مانگرتووی ته‌ربییه‌ت مۆعه‌لێمی كه‌ره‌ج، به‌رپرسانی زانكۆیان ناچار به پاشه‌كشه كرد
رێكه‌وت : 1387.03.23
به‌پێی هه‌واڵی خه‌به‌رنامه‌ی ئه‌میركه‌بیر، خۆڕاگریی خوێندكارانی زانكۆی ته‌ربییه‌ت مۆعه‌لێمی كه‌ره‌ج به ئاكام گه‌یشت‌و به‌رپرسانی زانكۆ گشت داخوازییه‌كانی خوێندكارانیان قه‌بووڵ كرد. رۆژی 21/3/1387، كه یازده رۆژ له مانگرتنی خوێندكاران تێپه‌ڕ ده‌بوو، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی علووم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی زانكۆ‌و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خوێندكارانی مانگرتووداوتووێژی كرد. له‌م وتووێژه‌دا كه تا كاتژمێر 10ی شه‌و درێژه‌ی كێشا داخوازییه‌كانی خوێندكاران به‌گشتی له‌به‌رچاو گیران. لابردنی جێگری خوێندكاریی زانكۆ، لابردنی جێگری فه‌رهه‌نگیی زانكۆ، باشتركردنی چۆنیه‌تیی خوارده‌مه‌نی‌و له‌به‌رچاوگرتنی له‌شساغی‌و...هتد له‌و داخوازییانه‌ی خوێندكاران بوون كه قه‌بووڵ كران. به‌پێی راپۆرتی خه‌به‌رنامه‌ی ئه‌میركه‌بیر، به‌رپرسانی زانكۆ سه‌ره‌تا لابردنی حوكمی ئینزێباتی‌و دواخستنی تاقیكارییه‌كانیان قه‌بووڵ نه‌ده‌كرد به‌ڵام پاش پێداگریی خوێندكاران بۆ درێژه‌دان به مانگرتن سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌و داخوازییه‌شی قه‌بوول كرد. شایانی باسه مانگرتنی به‌رینی خوێندكارانی ته‌ربییه‌ت مۆعه‌لێم كه زیاتر له 3500 خوێندكار تێیدا به‌شدار بوون‌و 120 خوێندكاریش له‌ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونیدا مانیان له خواردن گرتبوون له رۆژی شه‌ممه‌ی حه‌وتووی رابردووه ده‌ستی پێكردبوو‌و بڕیاره له تریبوونی ئازادی خوێندكاران‌دا كۆتایی هاتنی ئه‌م مانگرتنه رابگه‌یه‌نرێ.
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.
ئی‌مه‌یلی خۆتان :
ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان :
.:: سایته‌کانی دیکه ::.
:: یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
:: یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران - نورویژ
:: سایتی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی PDKÎran له ده‌ره‌وه
:: رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران
:: کاروانی نه‌مرانی دیموکرات (شه‌هید)
:: سایتی ناوه‌ندیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
:: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
:: ئه‌نجومه‌نی ژنانی مه‌ریوان
ده‌سپێک | هه‌واڵ | وتار | گوڤار | ئه‌سناد | پێوه‌ندی | ده‌نگی خوێندكار | فارسی
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران - 1383
ڕێکه‌وت: پێنج‌شه‌ممه، ۳۱‌ی گه‌لاوێژی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی ئووتی 2008 زاینی