ده‌سپێک | هه‌واڵ | وتار | گوڤار | ئه‌سناد | پێوه‌ندی | ده‌نگی خوێندكار | فارسی
.:: هه‌واڵ ::.
7 خوێندكار به تاوانی مانگرتن له خواردن له خوێندن بێبه‌ش كران
رێكه‌وت : 1387.03.23
له ره‌وتی مانگرتن له خواردن‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خوێندكارانی زانكۆی ته‌ربییه‌ت مۆعه‌لێمی كه‌ره‌جدا، 7 خوێندكار حوكمی هه‌ڵپه‌ساردن له خوێندنیان به‌سه‌ردا سه‌پا. له‌م پێوه‌ندییه‌دا ماڵپه‌ڕی خوێندكارانی كورد (kurdishstudentes) رایگه‌یاند، له شه‌شه‌مین رۆژی مانگرتن له خواردنی خوێندكارانی زانكۆی ته‌ربییه‌ت مۆعه‌لێمی كه‌ره‌جدا له لایه‌ن یه‌كێك له كارگێڕانی ئه‌م زانكۆیه ئه‌م حوكمه به‌و 7 خوێندكاره راگه‌یاندراوه. به‌پێی سه‌رچاوه‌كه ناوه‌كانی ئه‌و 7 خوێندكاره بریتین له" فارۆق مه‌عرووفی، سه‌یوان فه‌ڕوخزادی، ئه‌مین ئاریا، مۆسلێح ستارپوور، عه‌بباس ره‌شیدی، ئه‌میر سالاری‌و محه‌ممه‌د شه‌ریفی. هه‌ر كام له‌م خوێندكارانه حوكمی دوو ترم هه‌ڵپه‌ساردن له خوێندنیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه. ناسێح فه‌ریدی، ده‌بیری پێشووی ئه‌نجۆمه‌نی ئیسلامیی خوێندكارانی زانكۆی ناوبراو له‌م پێوه‌ندییه‌دا به ماڵپه‌ڕی خوێندكارانی كوردی راگه‌یاندووه كه ئه‌م حوكمانه بێ ئاگاداریی ناوبراوانو به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ركراون. كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆكانی به‌هه‌شتی، عه‌لامه، خاجهنهسیرو... به ده‌ركردنی به‌یانیه ناڕه‌زایه‌تییان له ده‌ركردنی ئه‌م حوكمانه ده‌ربڕیوه. مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆی ته‌ربییه‌ت مۆعهلیمیكهرهج پاش 11 رۆژو گه‌یشتنی خوێندكاران به داخوازییهكانیانو ناچاركردنی به‌رپرسانی زانكۆ به پاشه‌كه‌شه، كۆتایی پێهات.
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئیمهیل بکه‌ن ::.
ئیمهیلی خۆتان :
ئیمهیلی هاوڕێکه‌تان :
.:: سایته‌کانی دیکه ::.
:: یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
:: یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران - نورویژ
:: سایتی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی PDKÎran له ده‌ره‌وه
:: رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران
:: کاروانی نه‌مرانی دیموکرات (شه‌هید)
:: سایتی ناوه‌ندیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
:: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
:: ئه‌نجومه‌نی ژنانی مه‌ریوان
ده‌سپێک | هه‌واڵ | وتار | گوڤار | ئه‌سناد | پێوه‌ندی | ده‌نگی خوێندكار | فارسی
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران - 1383
ڕێکه‌وت: پێنجشه‌ممه، ۳۱‌ی گه‌لاوێژی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی ئووتی 2008 زاینی