ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  |ده‌نگی‌ خوێندكار  | فارسی

 

 

.::  هه‌واڵ ::.

مانگرتنی‌ ئیعترازیی‌ خوێندكارانی‌ "په‌یامی‌ نوور"ی‌ مه‌ریوان درێژه‌ی‌ هه‌یه‌

ڕێکه‌وت: 31/2/1386

خوێندكارانی‌ زانستگای‌ "پیام نور" مه‌ریوان رۆژی‌ پێنج‎شه‌ممه‌، رێكه‌وتی‌ 27/2/1386ی‌ هه‌تاوی‌ بۆ حه‌وته‌مین رۆژی‌ به‌رده‌وام، له‌ ماوه‌ی‌ دوو حه‌وتووی‌ رابردوودا مانگرتنێكی‌ ئیعترازییان ده‌ست پێ‌كردوه‌.
خوێندكاران له‌ ماوه‌ی‌ مانگرتنه‌كه‌یان‎دا، داخوازییه‌كانی‌ خۆیان له‌ دوو تۆی‌ 5 مادده‌دا هێناوه‌ته‌ گۆڕێ‌، كه‌ بریتین له‌: ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ زانستگا، ره‌خساندنی‌ مه‌یدانی‌ چالاكی‌ بۆ ئه‌نجومه‌نه‌ خوێندكارییه‌كان، بردنه‌سه‌ر یان به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ زانستیی‌ زانستگا، باشتركردنی‌ باری‌ ژیانی‌ خوێندكاران‌و راگرتن‌و بانگ‎كردنی‌ خوێندكاران بۆ كومیته‌كانی‌ ئینزباتی‌‌و ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات.
جێگه‌ی‌ باسه‌ كه‌ خوێندكاران به‌ دانی‌ دروشمی‌ وه‌ك: "خوێندكار ده‌مرێ‌، سه‌رشۆڕی‌ هه‌ڵ‌ناگرێ‌"، "هه‌تا كوردێك بمێنێ‌، كوردستان هه‌ر ده‌مێنێ‌"‌و ... هتد بیزاریی‌ خۆیان له‌ هه‌مبه‌ر كه‌شی‌ ئه‌منییه‌تی‌‌و پۆلیسیی‌ زاڵ‌ به‌سه‌ر زانستگادا ده‌ربڕی‌.

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار  |فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383

 ڕێکه‌وت: پێنج‌شه‌ممه، ۳۱‌ی گه‌لاوێژی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی ئووتی 2008 زاینی