ده‌سپێک  |  هه‌واڵ   وتار    |  گوڤار     |   ئه‌سناد    |   پێوه‌ندی    ده‌نگی خوێندكار   | فارسی                 

 

 

 

 

.:: هه‌واڵ ::.

خوێندكارانی زانستگای ته‌ربیه‌ت موعه‌لیمی كه‌ره‌ج مانیان گرت

 

رێكه‌وت :    1387.03.12           

 خوێندكارانی زانستگای ته‌ربیه‌ت موعه‌لیمی كه‌ره‌ج دژ به‌ بڕیاره‌ نابه‌جێ‌كانی به‌رپرسانی زانستگا، رۆژی 11ی جۆزه‌ردان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی‌یان پێكهێنا. زیاتر له‌ 1000 كه‌س له‌ خوێندكارانی زانستگا، له‌ كاتژمێر 11:30ی نیوه‌ڕۆ له‌ نێو زانستگا له‌ "حه‌ساره‌ك"ی كه‌ره‌ج كۆبوونه‌وه‌و دژ به‌ هه‌ڵس‌وكه‌وتی به‌رپرسانی زانستگاو وه‌زعی خراپی ئیمكاناتی زانكۆ ناڕه‌زایی‌یان ده‌ڕبڕی. به‌ درێژه‌كێشانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، كه‌لاسه‌كانی دوانیوه‌ڕۆ داخران‌و هیچیان به‌ڕێوه‌ نه‌چوون.

شه‌وی 11 له‌ سه‌ر 12ی جۆزه‌ردان زیاتر له‌ 50 كه‌س له‌ مانگرتووه‌كان له‌ به‌ر ده‌ركی سه‌ره‌كیی زانستگا خه‌وتن‌و هێزه‌كانی رێژیم بۆ كۆنترۆڵی خوێندكاران‌و تێكه‌ڵ‌ نه‌بوونی خه‌ڵك به‌ خوێندكاره‌كان، ده‌ركی سه‌ره‌كیی زانستگایان گه‌مارۆ داوه‌.

تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌، مانگرتن‌و كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران به‌رده‌وامه‌و هێزه‌كانی رێژیم ده‌ورووبه‌ری زانستگایان كۆنترۆڵ‌ كردوه‌و رێگا به‌ راگه‌یه‌نه‌كان‌و ناده‌ن له‌و خوێندكارانه‌ نزیك ببنه‌وه‌.

هه‌ندێك له‌ خوێندكاره‌كان بڕیاری مانگرتنی خۆراكی وشكیان داوه‌.

هه‌ندێك له‌ خوێندكاره‌كان بڕیاری مانگرتنی خۆراكی وشكیان داوه‌.

 

 

 

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار |  فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383                   

 ڕێکه‌وت: پێنج‌شه‌ممه، ۳۱‌ی گه‌لاوێژی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی ئووتی 2008 زاینی