|
شۆرای رێبه‌ری بۆ
مافی مرۆڤ، سرنج
نه‌دانی جیهانی
سه‌باره‌ت به مه‌رگی
چالاكی سیاسی كورد
"كاوه عه‌زیزپوور"
له گرتووخانه،
تووڕه‌و
خه‌فه‌تباره. هه‌ر
وه‌ك له‌و
زانیاریانه
ده‌ركه‌وتووه،
ناوبراو به هۆی
ئازار‌و
ئه‌شكه‌نجه‌وه تووشی
"جه‌ڵته‌ی مێشك"
بووه.
له راپۆرتی ماڵپه‌ڕی
حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران‌دا
هاتووه كه كاوه
عه‌زیزپوور 25 ساڵه،
2 ساڵ له‌وه پێش
به تاوانی هاوكاری
له‌گه‌ڵ ئه‌و
حیزبه، گیراوه.
به‌رپرسانی قه‌زایی
ئێران
ده‌ڵێن:"عه‌زیزپوور
له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی
ورمێ پاش 20 رۆژ
تێپه‌ڕبوون له
حاڵه‌تی كۆما، كۆچی
دوایی كردووه"و
هه‌روه‌ها وتیان كه
دوای ئه‌وه‌ی له
گرتووخانه‌ی مه‌هاباد
تووشی
جه‌ڵته‌ی مێشك
ده‌بێ،
ده‌گوێزرێته‌وه بۆ
ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه.
به پێی راپۆرتی
هه‌واڵنامه‌ی
خوێندكارانی
زانستگه‌ی "امیر
كبیر" له كاتی
به‌خاك سپاردنی‌دا،
بنه‌ماڵه‌كه‌یان
شوێنی
ئه‌شكه‌نجه‌كانی
ده‌بینن كه بووه‌ته
هۆی ئه‌و جه‌ڵته
مه‌رگهێنه‌ره. |