ده‌سپێک | هه‌واڵ | وتار | گوڤار | ئه‌سناد | پێوه‌ندی | ده‌نگی خوێندكار | فارسی
.:: هه‌واڵ ::.
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی خوێندکاری ، به ناوی " شاری من ، فه‌رهه‌نگی من " ، له زانستگه‌ی ئه‌میر که‌بیری تاران پێک هات
رێكه‌وت : 1387.02.26
رۆژی 22/2/1387 ، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی خوێندکاری دا ، به ناوی " شاری من ، فه‌رهه‌نگی من " ، که له زانستگه‌ی ئه‌میر که‌بیری تاران پێک هات و رۆژی فه‌رهه‌نگی پارێزگه کورد نشینه‌کانی رۆژاوای ئێران بو ، به‌رنامه‌یه‌ک به به‌شداری نزیکه‌ی 2000خوێندکار و خه‌لکانی دیکه به‌رێوه چو . ئه‌م به‌رنامه‌یه له کاتژمێر 6 تا 9 ی پاشنیوه‌رۆ درێژه‌ی کێشا و به تایبه‌ت تیشک خرا سه‌ر فه‌رهه‌نگی پارێزگه‌ی کرماشان و ئیلام و باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و چه‌ندین پارچه گۆرانی و مۆسیقای جوانی کوردیش پێشکه‌ش کرا . له‌م کۆبوونه‌وه‌یه دا دوکتور ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان وتارێکی زۆر جوانی پێشکه‌ش کرد، له‌پاشان هه‌واڵی کاندیدا بوونی مامۆستا سه‌لاح سۆران بۆ خه‌ڵاتی بۆبێلی ئاشتی ساڵی 2008 یش خوێندراوه و به چه‌پڵه رێزانی که‌م وێنه‌ی به‌شداران پشتیوانی لێ کرا و به‌رنامه‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردیش به‌ڕیوه چو . پیشانگایهکیش به‌م بۆنه‌یه‌وه دانرابو . زانستگه‌ی ئه‌میر که‌بیر به یه‌کێک له زانستگه گه‌وره و باشه کانی ئێران داده‌نرێ ، که هه‌میشه جێگه‌ی کێشه و مشت و مڕ و خۆپیشاندانی خوێندکارانه . کۆڕی کوردانی تارانیش بۆ دروست بوونی ئةو کۆبوونه‌وه یه ، زۆر هاوکاری کردبو
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئیمهیل بکه‌ن ::.
ئیمهیلی خۆتان :
ئیمهیلی هاوڕێکه‌تان :
.:: سایته‌کانی دیکه ::.
:: یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
:: یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران - نورویژ
:: سایتی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی PDKÎran له ده‌ره‌وه
:: رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران
:: کاروانی نه‌مرانی دیموکرات (شه‌هید)
:: سایتی ناوه‌ندیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
:: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
:: ئه‌نجومه‌نی ژنانی مه‌ریوان
ده‌سپێک | هه‌واڵ | وتار | گوڤار | ئه‌سناد | پێوه‌ندی | ده‌نگی خوێندكار | فارسی
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران - 1383
ڕێکه‌وت: پێنجشه‌ممه، ۳۱‌ی گه‌لاوێژی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی ئووتی 2008 زاینی