ده‌سپێک | هه‌واڵ | وتار | گوڤار | ئه‌سناد | پێوه‌ندی | ده‌نگی خوێندكار | فارسی
.:: هه‌واڵ ::.
کۆبونه‌وه ی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری یه‌کێتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ێیران له نۆروێژ
رێكه‌وت : 1387.02.21
رۆژی پێنج شه‌ممه رێکه‌وتی 1ی مارسی 2008 ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری یه‌کێتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ێیران له نۆروێژ له گه‌ل به‌ریز کاک سه‌لاح فه‌هیم پور ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی یه‌کێتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ێیران کۆبۆوه.
کۆبونه‌وه‌که به خوله‌کێك بێ ده‌نگی بۆ گیانی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاری و به‌تایبه‌تی شه‌هیدی سه‌رکرده و خوێندکار شه‌هید سمایل شه‌ریف زاده ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کرد.
دواتر له لایه‌ن به‌رپرسی گشتی یه‌کێتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ێیران له نۆروێژ به‌خێر هاتنی به‌رێزیانی کرا و به بۆنه‌ی هه‌لبژاردنی بۆ ده‌ستی به‌رێوه‌به‌ری گشتی یه‌کێتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ێیران پیرۆزبای لێ کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ به ئاوات خواست. له ته‌ورێکی دیکه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌رێز کاک سه‌لاح فه‌هیم پور باسێکی له سه‌ر کۆنگره‌ی یه‌که‌می رێکخراوهکمان کرد و ێشارهی به کار و جالاکی و ئامانجه‌کانی کۆنگره کرد. له به‌شێکی دیکه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له کار و چالاکی یه‌کێتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ێیران له ده‌ره‌وه‌ی ولات و به تایبه‌تی دامه‌زرندنی کۆمیته له وهلاتنی دیکه‌ی ئه‌وروپا باسی له سه‌ر کرا. یه‌کێتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ێیران له نۆروێژ ئاماده‌ی خۆی بۆ هاوکری کردنی به‌رێزیان دووباره کرده‌وه. کۆبنه‌وه‌که دوای یه‌ک کاتژمێر و نیو سه‌رکه‌وتوانه کۆتای به کاره‌کانی خۆی هێنا. شایانی باسه که رۆژی 1 مارس رێكه‌وته له گه‌ل 12 بانه‌مه‌ر که له لایان یه‌کێتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ێیرانهوه وه‌ک رۆژی خوێندکاری کورد دیاری کراوه. یه‌کێتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ێیران له نۆرێژ رۆژی خوێندکاری کورد له سه‌رجه‌م خوهێنکارانی کورد پیرۆز ده‌کات.
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری یه‌کێتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ێیران له نۆروێژ.
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئیمهیل بکه‌ن ::.
ئیمهیلی خۆتان :
ئیمهیلی هاوڕێکه‌تان :
.:: سایته‌کانی دیکه ::.
:: یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
:: یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران - نورویژ
:: سایتی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی PDKÎran له ده‌ره‌وه
:: رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران
:: کاروانی نه‌مرانی دیموکرات (شه‌هید)
:: سایتی ناوه‌ندیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
:: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
:: ئه‌نجومه‌نی ژنانی مه‌ریوان
ده‌سپێک | هه‌واڵ | وتار | گوڤار | ئه‌سناد | پێوه‌ندی | ده‌نگی خوێندكار | فارسی
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران - 1383
ڕێکه‌وت: یه‌کشه‌ممه، ۶‌ی گه‌لاوێژی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۷‌ی ژووئیه‌ی 2008 زاینی