ده‌سپێک  |  هه‌واڵ   وتار    |  گوڤار     |   ئه‌سناد    |   پێوه‌ندی    ده‌نگی خوێندكار   | فارسی                 

 

 

 

 

.:: هه‌واڵ ::.

رۆژی خوێندكاری كورد" له‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی ده‌فته‌ری سیاسی PDKIدا به‌رز راگیرا

 

رێكه‌وت :    1387.02.14           

 رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 1387/2/12، یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی 12ی بانه‌مه‌ڕ، "رۆژی خوێندكاری كورد"ه‌وه‌، رێوڕه‌سمێكی به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی رێبه‌ریی حیزب‌و كادر‌و پێشمه‌رگه‌كان‌و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێراندا، پێك هێنا. رێوڕه‌سمه‌كه‌ كاتژمێر 4ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ خوێندنی‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب‌و راگرتنی‌ خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی كوردستان، ده‌ستی پێكرد‌. پاشان له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری رێوڕه‌سمه‌كه‌، خاتوو "سه‌فیه‌ مه‌حموودی"ه‌وه‌، كورته‌یه‌ك له‌ ژیان‌و خه‌باتی خوێندكاری كورد، "ئیسمائیل شه‌ریفزاده‌" خوێندرایه‌وه‌. هه‌روه‌ها په‌یامی یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ لایه‌ن به‌ڕێز "ناسر ساڵحی"، جێگری سكرتێری گشتیی ئه‌و رێكخراوه‌یه‌، پێشكه‌ش كرا. دواتر به‌ڕێز كاك "محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری"، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، به‌و بۆنه‌وه‌ په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی پێشكه‌ش كرد. به‌ڕێزیان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا پاش ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی‌و سپاس‌و پێزانین بۆ خوێندكارانی تێكۆشه‌رو خه‌باتكاری كورد، ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی كاریگه‌ریی ئه‌وان له‌ رابردووو داهاتوودا كرد‌و له‌ كۆتاییدا پشتیوانیی سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی له‌ خه‌باتی ره‌وای خوێندكاران‌و چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا تا گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ پیرۆزه‌كانیان، دووپات كرده‌وه‌.
 هه‌روه‌ها په‌یامی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ لایه‌ن به‌ڕێز "شاهۆ ئیبراهیمی" خوێندرایه‌وه‌‌و به‌شی یه‌كه‌می رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ خوێندنی‌ سروودێك له‌ ژێر ناوی "ئه‌ی دلێران" له‌ لایه‌ن كۆرسی یه‌كیه‌تیی لاوانه‌وه‌، كۆتایی پێهات.
 به‌شی دووهه‌می رێوڕه‌سمه‌كه‌ بریتی بوو له‌ پێكهێنانی پانێلێك بۆ خوێندكاران "هه‌ژار ره‌حیمی"‌و "سه‌لام ئیسماعیل پوور"، ئه‌ندامانی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
 سه‌ره‌تا به‌ڕێز هه‌ژار ره‌حیمی، باسه‌كه‌ی خۆی له‌ ژێر ناوی "رۆڵی خوێندكاران‌و رووناكبیران له‌ رێژه‌یی كردنی ناساندنی چه‌مكه‌كان"، پێشكه‌ش كرد‌و پاشانیش به‌ڕێز "سه‌لام ئیسماعیلپوور" له‌ سه‌ر "بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له‌ ئێران‌و كوردستان پاش شۆڕشی 57" باس‌و لێدوانی دا.
 پێویست به‌ ئاماژه‌یه‌ كه‌ رۆژی 12 بانه‌مه‌ڕ كه‌ رۆژی شه‌هیدبوونی خوێندكاری تێكۆشه‌ر‌و خه‌باتكاری كورد"ئیسماعیل شه‌ریفزاده‌"یه‌، له‌ لایه‌ن یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه‌، وه‌ك "رۆژی خوێندكاری كورد" دیاری كراوه.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار |  فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383                   

 ڕێکه‌وت: یه‌کشه‌ممه، ۶‌ی گه‌لاوێژی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۷‌ی ژووئیه‌ی 2008 زاینی