|
له رۆژی 16ی سه‌رماوه‌زدا
به‌بۆنه‌ی رۆژی
خوێندكاره‌وه
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له
زانكۆی په‌یام نووری
سه‌قزدا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا
خاتوو شیوا فارۆقی،
خوێندكاری رشته‌ی
حقووقی زانكۆی په‌یام
نووری سه‌قز بابه‌تێكی
له‌سه‌ر سیستمی
ئامووزشیی ئه‌م
زانكۆیه‌و كه‌موكۆڕییه‌كانی
پێشكه‌ش كرد كه له‌گه‌ڵ
دژكرده‌وه‌ی توندی
حسێن ئیمامی، ئه‌ندامی
شوورای شاری سه‌قز‌و
كارمه‌ندی زانكۆی
په‌یام نووردا به‌ره‌وڕوو
بوو. بڕیار وابوو له‌م
پێوه‌ندییه‌دا پێشتر
له‌ته‌ك حه‌راسه‌تی
زانكۆدا هاوئاهه‌نگی
بكرێ به‌ڵام شیوا
فارۆقی خۆی له‌و
كاره بواردبوو.
شایانی باسه له به‌رامبه‌ردا
سووكایه‌تی كردنی
حسێن ئیمامی‌دا به‌م
خوێندكاره، به‌شداربووانی
كۆبوونه‌وه‌كه له
شیوا فارۆقی پشتگیری
ده‌كه‌ن‌و هه‌روه‌ها
عه‌بدوڵڵا به‌راربه‌یگی،
خوێندكاری رشته‌ی
مودیرییه‌ت له كاتی
دانی خه‌ڵاته‌كان دا،
خه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی
پێشكه‌ش به شیوا
فارۆقی ده‌كا‌و ئه‌م
كاره ده‌بێته هۆی
ته‌شویقی
خوێندكاره‌كان. |