ده‌سپێک | هه‌واڵ | وتار | گوڤار | ئه‌سناد | پێوه‌ندی | فارسی
.:: هه‌واڵ ::.
به‌ڕێوه‌چوونی سمینارێك به بۆنه‌ی 22ی پووشپه‌ڕه‌وه له لایه‌ن یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه
رێكه‌وت : 1387.04.22
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 19 هه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕی شه‌هیدكرانی د. قاسملوو، ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه، 20ی پووشپه‌ڕی 1387، سمینارێكی له ژێر ناوی"ئه‌ندیشه‌ی دوكتور قاسملووی نه‌مر، چرای رێگای خه‌باتمانه" به‌ڕێوه برد. سمیناره‌كه به به‌شداریی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی، كۆمیته‌ی ناوهندیو كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب‌و سكرتێر‌و ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكرات به‌ڕێوه چوو. سرودی نه‌ته‌وایه‌تی‌و راگرتنی خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدان، ده‌ستپێكی به‌رنامه‌كه بوو. پاشان چه‌ندین وتار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی به‌رزی د.قاسملوو پێشكه‌ش كران. وتاری "بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان له ژێر سێبه‌ری چه‌مكی خه‌باتی ره‌وا به رێبه‌ریی د.قاسملوو" له لایه‌ن شاهۆ فه‌رازمه‌نده‌وه، وتاری "د.قاسملوو، رێبه‌رێكی به‌توانا له بواری سیاسه‌تی دیپلۆماسیدا" كه له لایه‌ن ئه‌ژین رهزابییهوه ناردرابوو، وتاری "رۆڵی د.قاسملوو وه‌ك رێبه‌رێكی دیپلۆمات‌و ئه‌مڕۆیی" له لایه‌ن فواد خاكی بهیگییهوهو هه‌روه‌ها وتاری "ئازادی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و شه‌پۆله‌كانی دێموكراسی" له لایه‌ن ره‌زا فهتحوڵڵانژادهوه، له سمیناره‌كه‌دا پێشكه‌ش كران.
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئیمهیل بکه‌ن ::.
ئیمهیلی خۆتان :
ئیمهیلی هاوڕێکه‌تان :
.:: سایته‌کانی دیکه ::.
:: یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
:: یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران - نورویژ
:: سایتی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی PDKÎran له ده‌ره‌وه
:: رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران
:: کاروانی نه‌مرانی دیموکرات (شه‌هید)
:: سایتی ناوه‌ندیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
:: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
:: ئه‌نجومه‌نی ژنانی مه‌ریوان
ده‌سپێک | هه‌واڵ | وتار | گوڤار | ئه‌سناد | پێوه‌ندی | ده‌نگی خوێندكار | فارسی
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران - 1383
ڕێکه‌وت: پێنجشه‌ممه، ۳۱‌ی گه‌لاوێژی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی ئووتی 2008 زاینی