|
به هۆی نه‌بوونی
سووته‌مه‌نییه‌وه،
خوێندكارانی زانكۆی
ورمێ، به نیشانه‌ی
ناڕه‌زایه‌تی به
نه‌بوونی
سووته‌مه‌نی‌وبه
تایبه‌ت بڕانی گاز،
له‌به‌ر ده‌رگای
ئوستانداریی،مانیان
گرت.
رێكه‌وتی 21ی به
فرانباری 86، به
سه‌دان خوێندكاری
زانكۆی ورمێ به
هۆی ئه‌وه‌ی كه
ماوه‌ی 2 رۆژه
گازی "خوابگاكان"ی
زانكۆ بڕاوه‌و
قه‌راریش وایه
رێكه‌وتی 22ی
به‌فرانبار، تاقی
كارییه‌كانی تێرمی
یه‌كه‌می ساڵ ده‌ست
پێ بكات، مانیان
گرت. خوێندكاران به
هۆی سه‌رما‌و
نه‌بوونی
كه‌ره‌سته‌ی پێویست
بۆ گه‌رم كردنه‌وه
ناتوانن خۆیان بۆ
تاقی كارییه‌كان
حازر بكه‌ن.
كاربه‌ده‌ستانی
ئوستانداری
به‌ڵێنیان داوه كه
به زووترین كات
گرفته‌كانیان
چاره‌سه‌ربكه‌ن‌و
هه‌روه‌ها قه‌راره
تاقیكارییه‌كانی
تێرم دوا بخرێ.
به‌ڵام مانگرتنه‌كه
هه‌ر به‌رده‌وامه.
شایانی باسه
خه‌ڵكی شاری
"ورمێ"ش بۆ
پشتیوانی له‌و
خوێندكارانه له‌به‌ر
ده‌رگای ئوستانداری
كۆبوونه‌وه‌و
له‌گه‌ڵ خوێندكاران
هاوده‌نگ بوون‌و
ناڕه‌زایه‌تیان نیشان
دا‌و هێزه‌كانی دژی
شۆڕِشى رێژیم بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه
له‌گه‌ڵ ناڕازییان
له‌وێ حازربوون.
|