|
.::
كونگره
::. |
|
كاریگه‌ری
ناسیونالیسم له
ره‌وتی
بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری كوردا |
|
رێكه‌وت :
1386.10.17 نووسه‌ر:
ناسر
ساڵحی ئه‌سڵ |
|
ناسیونالیسم
دیارده‌یه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی،
مێژوویی و
فیكرییه.
ناسیونالیسم بۆ
نه‌ته‌وه‌ی
چوارقاش كرا‌و، كه
خاكی داگیر
كراوه‌و ژێرچه‌پوكیی
نه‌ته‌وه‌ی
باڵاده‌سته، نه‌ك
هه‌ر نرخ وبایه‌خی
هه‌یه، به‌ڵكو
له به‌رامبه‌ر
سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌ی
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی،
روڵێكی گرینگی
له زیندووكردنه‌وه‌ی
شوناس و كه‌لتووری
نه‌ته‌وه‌یی
كوردداهه‌یه.
ئاخیزگه‌ی
بزوتنه‌وه‌كانی
كوردی،
خودئاگایی نه‌ته‌وه‌یی
بوو. چونكه ئه‌و
كاته تاكی كورد
به خودئاگایی
نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
شانازی به‌ڕابردووی
گه‌ل ونیشتمان ده‌كا،
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی
و خودئاگایی نه‌ته‌وه‌یی
پاڵپشتین بۆ
كاركردن له
پێناوی رزگاری
له ژێرده‌ستی و
به‌دیهێنانی
ئامانجه نهتهوهیییهكانی.
چونكه باوه‌ڕ به‌خۆبوون
گه‌رانتی به‌رده‌وام
بوونی خه‌باته.
له مێژووی
هاوچه‌رخی سیاسی،
كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
كورد، بۆ وه‌دیهێنانی
دیمۆكراسی و
مافی نه‌ته‌وایه‌تی
له چوارچێوه
ئێرانیكی
دێموكراتیك و
فیدراڵ‌دا، هاوهه‌نگاو
له‌گه‌ڵ خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری و
خویناوی گه‌لی
كورد، بزوتنه‌وه‌ی
شۆڕشگیرو پێكهاته‌شكینی
خوێندكاری كورد،
كه ره‌نگدانه‌وه‌ی
ره‌وتی ره‌وایی
ویست وداخوازییهسیاسی
و كۆمه‌ڵایه‌تی
و فه‌رهه‌نگی و
ئابووریه‌كانی
نه‌ته‌وه‌ی كورد
بووه‌و هه‌ڵگری
ده‌نگ و ویستی
جه‌ماوه‌ر بۆ
گۆرانكاری له
ده‌سه‌ڵات و
ساماندا بووه و
له بیاڤی
زانكودا خه‌باتی
مه‌ده‌نی
دستپكردووه
ئاماژه‌یه‌كی پێ
ده‌كه‌ین
بووژانه‌وه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری كورد
پاش كوتایی شه‌ڕی
نێوان ئێران ـ
عێراق و مردنی
خومه‌ینی و
تیكقرمانی ستونه‌كانی
ئابووری رێژیم و
شكست له به‌رێوه‌بردنی
به‌رنامه‌كانی
له وڵاتانی
ئیسلامی‌دا، له
ئاكامدا به‌هۆی
به‌رز بوونه‌وه‌ی
ئاستی هوشیاری
نه‌ته‌وایه‌تی
گه‌لانی ئێران و
ناره‌زایه‌تی به‌ربڵاوی
خه‌ڵكی ئێران به‌گشتی
و روو وه‌رگێڕانی
ئه‌وان له
رێژیمی كۆماری
ئیسلامی له
لایه‌ك و، له
لایه‌كی تره‌وه
چوونی
خوێندكارانی نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ی ئێران بۆ
زانكۆكان، بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری به‌گشتی
و بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری كورد
به‌تایبه‌ت وورده
وورده ده‌كه‌وته
جموجۆڵه‌وه. ئه‌و
وه‌زعه به‌تایبه‌تی
بۆ بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری كورد،
به‌هۆی ئاستی
هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی
و رابڕدووی خه‌باتی
خوێناوی میللی
ـ دیمۆكراتێك وله
لایه‌كی دیكه‌وه
رنگدانه‌وه‌ی
كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
له‌نێو
زانكۆكاندا،
راسته‌وخۆ رێگا
بۆ تیكۆشانی
خوێندكارانی
كورد خوش بوو.
چالاكی
خوێندكارانی
كورد له سه‌ره‌تادا
له چوارچێوه‌ی
ویست وداخوازی
فه‌رهه‌نگیدا
بوون و ورده
ورده به‌ره‌و
چالاكی‌و خه‌باتی
سیاسی هه‌ڵكشا.
بازنه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری كورد
كێشه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان
بوو. حه‌ره‌كه‌تی
18ی سه‌رماوه‌زی
1386ی هه‌تاوی
خوێندكارانی
كورد له زانكۆی
تاران به ته‌واو
حه‌ره‌كه‌تێكی
سیاسی به
داخوازی ئاشكرای
سیاسیه‌وه بوو.
خوێندكارانی
كورد به‌روونی و
ئاشكرا داوای
چاره‌سه‌ركردنی
كێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی
گه‌لی كوردیان
ده‌كردو له دژی
پێشێلكردنی مافی
مرۆڤ و دابین نه‌كردنی
مافی نه‌ته‌وایه‌تی
له لایه‌ن
رێژیمی ویلایه‌تی
فقیهه‌وه هه‌ستابوونه‌وه.
هه‌ربۆیه ئێستا
له كوردستانی
ئێران رۆڵی
خوێندكارانی
كورد وه‌ك چینی
تێگه‌یشتووی
كۆمه‌ڵ بۆ
بووژانه‌وه‌ی هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی
چین وتوێژه‌كان
دیكه‌ی كۆمه‌ڵی
كورده‌واری، له
رێنوێنی كردن و
خێراتركردنی ره‌وتی
بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
گه‌لی كورد
قورسایی هه‌یه.
چونكه چاوگه‌و
پاڵپشتی بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری كورد
زیاتر له نیوسه‌ده
خه‌باتی خویناوی
میللی ـ
دیمۆكراتێكه.
بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری كوردی
بۆ دابین كردنی
مافی نه‌ته‌وایه‌تی
له خه‌باتی
خویناوی پڕله
شانازی پێشمه‌رگه
دابڕاو نیه. به‌ڵام
له سه‌رده‌می
شۆڕشی زانیاری
و تیكنولوژیدا
له خه‌بات
وتیكۆشان بۆ وه‌دیهێنانی
مافی چاره‌نووسی
نه‌ته‌وه‌ی كورد
خویندنه‌وه‌ی
نوێی هه‌یه. هه‌ربۆیه‌ئه‌گه‌ر
رێژیمی كۆماری
ئیسلامی
توانیوێتی له
روی سه‌ربازیه‌وه
خاكی كوردستانی
ئێران داگیر بكا،
به‌ڵام هه‌رگیز
نه‌یتوانیوه و
ناتوانی بزاڤی
خودئاگایی نه‌ته‌وه‌یی
كوردستان له
ریشه هه‌ڵكه‌نی.
به‌ڵام ئه‌ركی
گرینگی بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری كورد
له هه‌لومه‌رجی
ئێستا خه‌بات بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی
مافه ره‌واكانی
گه‌لی كورد:
ئاـ به‌رز كردنی
ئاستی هوشیاری
و خودئاگایی نه‌ته‌وه‌یی
ب ـ گه‌ڵاڵه
كردنی ویست
وداخوازیه ره‌واكان
س ـ به‌دیهێنانی
ته‌وژم بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی
رێژیم.
بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری كورد
له لایه‌كه‌وه
به پێكهێنانی
رێوه‌ڕه‌سم و
سیمینار‌و پێگه‌یاندنی
رووناكبیری
سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی
بۆ كارتێكردن له
رای گشتی و له‌لایه‌كی
دیكه‌وه به په‌ره‌پێدانی
چاپه‌مه‌نی
خوێندكاری و خۆ
ڕێكخستن بۆ بردنه
سه‌ری ئاستی
هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی
خوێندكار‌و كۆمه‌ڵگا
و گرێدانی
بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری به
بزوتنه‌وه‌كانی
ژنان و كرێكاران
و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ی ئێران كه
گڕوتینێكی زیاتر
ده‌به‌خشێته
بزوتنه‌وه‌كان و
گۆڕانكاریه كۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسیه‌كان ده‌بێ
خۆی ئاماده
بكات و خودئاگایی
نه‌ته‌وه‌یی،
باوه‌ڕ به‌خو
بوون، سیاسه‌تگوزاری
پوخت له ناوه‌ندی
سه‌رنجی خۆی
دانێ.
مێتودی بزتنه‌وه‌ی
خوێندكاری كورد،
خستنه‌رووی كێشه
نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان
و كۆكردنه‌وه‌ی
خوێندكارانه، بۆ
چاره‌سه‌ركردنی
مافی نه‌ته‌وایه‌تی
گه‌لی كورد له
چوارچێوه‌ی
سیستمێكی
دیمۆكراتیك و
فیدراڵ و ئاشنا
كردنی خه‌ڵكی
كورده به مافه
سه‌ره‌تاییه‌كانی.
+ ده‌رنجام
بیگومان رێژیمی
كۆماری ئیسلامی
ئێران له سه‌ركوت
كردنی بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری به‌گشتی
و بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری كورد
به‌تایبه‌تی به
مه‌به‌سته‌كانی
خۆی نه‌گه‌یشتووه.
به‌هۆی هوشیاری
نه‌ته‌وایه‌تی
نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران، ئێستا
زانكۆكان، ئه‌و
جیگایه‌ی كه
رێژیم ماوه‌ی
نیزیك به 28 ساڵ
هه‌وڵیدا تا به
ئیسلامی كردنی
زانكۆكان به
ئامانجی سیاسه‌تی
كونه‌په‌رستانه
بگا، به‌ڵام
ئێستا به‌هۆی
خودئاگایی نه‌ته‌وه‌یی،
بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری كورد
بوَته پێشه‌نگی
خه‌بات له دژی
رێژیمی
توتالیتێری مه‌زهه‌بی،
كه ئه‌مه‌ش
نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه
ناسیۆنالیزم
داینه‌مۆی
جوڵانه‌وه‌ی
كوردییه. |
|
|
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::. |
|
|
|
|
|
|
 
|