|
.::
كونگره
::. |
|
بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری
كوردی‌و
زه‌روره‌تی
ناساندنی
چه‌مكه‌كان |
|
رێكه‌وت :
1386.10.17 نووسه‌ر: ڕۆژ |
|
ئه‌وڕۆ بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له
ئێران‌دا، یه‌كێك
له ئاماژه
مزگێنی به‌خشه‌كانی
كۆتایی هاتنی
ته‌مه‌نی
دیكتاتۆری‌و سه‌ره‌ڕۆیی
ئاخوندیی‌یه.
ناساندنی بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری ئه‌وڕۆی
ئێران به بزوتنه‌وه‌یه‌كی
پێكهاته‌شكێن
شتێكی له
خۆڕانی‌یه، به‌ڵكو
پشت به‌ستوو به‌و
ئامانج‌و
مكانیزمانه‌یه
كه ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه
له ترۆپكی زه‌ین‌و
كرده‌وه‌ی خوێدا
دایناون. یه‌كێك
له سیماكانی ئه‌و
رادیكاڵیه له
ناساندنی چه‌مكه‌كان‌و
هه‌وڵدانه بۆ
پێناسه كردنه‌وه‌یه‌كی
سه‌رله‌نوێیان.
ئه‌مه جگه له‌و
ئاڕاسته
تێكنۆكراتیه‌ی
كه هه‌ر جۆره
مه‌ترسیه‌كی
بۆشایی به‌ڕێوه‌به‌ری
له كاتی
ڕوودانی ئاڵ‌وگۆڕ،
پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
كه‌واته هه‌نگاوی
سه‌ره‌تا له
ناساندنی چه‌مكه‌كانه‌وه
ده‌ست پێ ده‌كات‌و
هه‌نگاوی
دواتریش له
دۆزینه‌ه‌ی
میكانیزمێكی
كرده‌یی بۆ جێبه‌جێ
كردن‌و چه‌سپاندنیان.
ئه‌م ڕه‌هه‌نده
ده‌توانێ یه‌كێك
له سیماكانی
جیاكه‌ره‌وه‌ی
ئاڵ‌وگۆڕه‌كانی
دواتر بێ له
شۆرش‌و ئاڵ‌وگۆڕه‌كانی
پێشتر. به تایبه‌تی
له‌و باره‌وه
كه كاركردن له
سه‌ر چه‌مكه‌كان‌و
پیاده‌كردنیان وه‌ك
به‌شێك له سیسته‌می
به‌ڕێوه‌به‌ری
ووڵات، دتوانن به‌شێك
بن له هه‌وڵه‌كانی
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ئیراده‌و سه‌روه‌ری
بۆ تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵگاكان.
چه‌مكه‌كان چه‌نده
ده‌توانن نوێنه‌ری
ئیراده‌ی تاك‌و
سه‌روه‌ری مرۆڤه‌كان
بن، به هه‌مان
ئه‌و ڕاده‌یه‌ش
ده‌توانن ئامرازی
چه‌پاندن‌و به
دیسیپلینكردنی
تاكه‌كان بن. سه‌فسه‌ته
ئۆپۆرتۆنیستیه‌كانی
حاكمانی زاڵم به
درێژایی مێژوو
توانیویانه به
شێواندنی چه‌مكه‌كان
ئامرازێك بۆ چه‌پاندنی
مرۆڤه‌كان به‌دی
بێنن‌و هاوكاتیش
ئه‌مه بووه‌ته
هۆی ئه‌وه‌ی كه
جۆرێك بێ باوه‌ڕی
سه‌باره‌ت به‌و
چه‌مكانه بێته‌دی
كه ڕه‌مزگه‌لێكی
خۆشبه‌ختی
مرۆڤیان تێدایه.
هه‌ربۆیه‌شه
بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری به
سه‌رنجدان به
پێگه‌و سروشتی
كاره‌كه‌ی ده‌توانێ
كاراكتێرێكی باش
بێت بۆ سه‌ر له
نوێ ڕاچه‌ناندنه‌وه‌ی
چه‌مكه‌كان‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان
بۆ ئاخێزگه
سروشتی‌یه‌كه‌یان.
بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری
ئێرانیش به‌سه‌رنجدان
به‌و خه‌سڵه‌ته
فره‌چه‌شنی‌یه‌ی
كۆمه‌ڵگای ئێران،
بزوتنه‌وه‌یه‌كی
چه‌ند لایه‌نه.
ئه‌م بزوتنه‌وه
چه‌ند لایه‌نه
ده‌وه‌ستێته سه‌ر
ئه‌و خۆدئاگایی‌یه‌ی
كه تاكه‌كانی
ناو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه
له سه‌ر بنه‌مای
خه‌سڵه‌ته تایبه‌تی‌یه
نه‌ته‌وه‌یی،
جوگرافی‌یه‌كانی
پێی گه‌یشتوون.
واته كاتێك ئێمه
ئاماژه‌ی به
بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری كورد
ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمان
له‌و ئاگایی‌و
شكڵگرتنه‌یه كه
له سه‌ر بنه‌مای
كورد بوون‌و
مێژووی كورد‌و
كه‌لتوری كورد
ڕاوه‌ستاوه.
ڕاسته بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری
ناتوانێ به ته‌نیا
ئاڵته‌رناتیڤی
ده‌سه‌ڵات بێت له
ئێران، به‌ڵام به
دڵنیایی‌یه‌وه
ده‌توانێ ئه‌م
ڕۆڵه له ڕه‌وتی
ناساندنی چه‌مكه‌كاندا
بگێڕێ‌و ببێته
ئاڵته‌رناتیڤ.
ئه‌وڕۆ كه
بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری
بزوتنه‌وه‌یه‌كی
چالاك‌و كارایه‌و
ده‌توانێ ڕۆڵێكی
ئه‌وتۆ بگێرێت له
دروست كردنی به‌ستێنێكی
گونجاو بۆ
بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی
پشت به‌ستوو به
پێكه‌وه هه‌ڵكردن‌و
تۆلێرانس، بۆیه
ده‌بێت ئێمه‌ش به
گوێره‌ی پێویست
وچاوه‌ڕوانیه‌كان
پێ بنێینه ناو
ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌و
به جۆرێك له
جۆره‌كان پێناسه‌مان
هه‌بێت بۆ چه‌مكه‌كان.
ئه‌وڕۆ كه ڕێژه‌ی
خوێندكارانی
كورد چ له باری
چۆنیه‌تی‌و چ له
باری چه‌ندایه‌تی‌یه‌وه
چووه‌ته سه‌رێ،
ده‌توانێ وه‌ك
باسكێكی به‌هێزی
ئه‌م مه‌ودایه‌دا
كار بكات‌و له
ڕاستای ناساندنی
چه‌مكه‌كاندا، سه‌ر
له نوێ ئیرداده‌ی
خه‌ڵكیان تێدا جێ
بكاته‌وه.
چالاكی
خوێندكارانی
كورد له چه‌ند
ساڵی ڕابردوودا‌و
به تایبه‌ت له
ڕۆژی "16سه‌رماوه‌ز"
رۆژی خوێندكار،
نیشانده‌ری ئه‌و
ڕاستیه بوو كه
نه‌ك ته‌نیا به‌شێكی
گرنگ له‌و
بزوتنه‌وه‌یه‌ن
به‌ڵكو زۆر
كاریگه‌ریشن.
بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری ئێران
سه‌ره‌ڕای ئه‌و
خه‌سڵه‌ته
پێكهاته شكێن‌و
ڕادێكاڵه، به‌ڵام
وه‌نه‌بێت كه له
كه‌م‌وكورتیش بێ
به‌ری بێت‌و به
ئاستێكی باڵا له
ناساندنی چه‌مكه‌كانی
گه‌یشتبێ، كه
چی دیكه
سیماكانی چه‌وساندنه‌وه‌ی
مرۆڤی تێدا نه‌بینین.
بۆ نمونه هه‌ر
جۆره وێناكردنێك
بۆ باوه‌ر هه‌بوون
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ
جمهوری ئیسلامی
یا هه‌وڵدان بۆ
پشت گوێ خستنی
ڕاستیه‌كانی
كۆمه‌ڵگای ئێران
یا هه‌وڵدان بۆ
پێناسه كردنێكی
گشتی ئه‌و چه‌مكانه،
ده‌توانێ مزگێنی
ده‌ری سه‌ر له
نوێ خوڵقاندنه‌وه‌ی
مێژووی خوێناوی
بێت. بۆیه له
دووباره‌وه
پێویسته
ناساندنی چه‌مكه‌كان
ووردبینی‌یه‌كی
زیاتری تێدا ڕه‌چاو
بكرێت، یا به ده‌ربڕینێكی‌تر
دوو چه‌مك‌و
دووبه‌ستێن گرنگن،
كه سه‌ر له نوێ
بناسرێنه‌وه.
ــ دیمۆكراسی‌و
ئیراده‌ی خه‌ڵك:
به داخه‌وه تا
ئیستاشی له‌گه‌ڵدا
بێت، ناساندنێكی
بابه‌تی له‌م چه‌مكه
نه‌كراوه.
دیمۆكراسی یا ئه‌وه‌نده
به گشتی پێناسه
كراوه كه جگه
له دیكتاتۆری
لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه
یا ئه‌وه‌نده
جوزئی كراوه كه
سه‌ره‌تایه‌ك
بووه بۆ
ئانارشیزم. ئه‌وڕۆ
هه‌ندێ لایه‌ن
هه‌ن كه ئیراده‌ی
گه‌لیان به‌ستووه
به‌وه‌وه كه ده‌بێ
له چوارچێوه‌ی
ده‌نگدانێكی
گشتی‌و یه‌كساندا،
دیاری بكرێت. ئه‌مه
سه‌ره‌تایه‌كه
بۆ ئه‌وه‌ی كه
به‌و په‌یماننامه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا
بچینه‌وه كه
كۆمه‌ڵگای
ئێرانی له‌سه‌ر
بنیات نراوه. ئه‌م
په‌یماننامه‌یه
له سه‌ر بنه‌مای
ئه‌و وێناكردنه
گشتی یه له
دیمۆكراسی‌و
ئیراه‌ی گه‌ل كه
بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی
دیكتاتۆریه‌كی
یه‌كپارچه‌و
توندوتیژ له سه‌ر
شانی گه‌لانی
ئێران قورسایی
بكات، تێك چووه‌و
ته‌نیا رێگایه‌ك
بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ئه‌و په‌یماننامه‌یه
بۆ ئاڕاسته
نۆرماله‌كه‌ی،
پشت گوێ خستنی
ئه‌و ڕوانگه
گشتگیره‌یه. به
داخه‌وه ئه‌م
ڕوانینه به‌شێكه
له فكری هێزه
ئۆپۆزیسێونه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی
كۆماری ئیسلامیش.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
ئه‌م جۆره
ڕوانینه مانای
پشت گوێ خستنی
مێژوو و راستیه
مێژوویی‌یه‌كانه.
ئه‌م دیمۆكراسی‌و
ئیراده‌ی خه‌ڵكه
له پێوه‌ندی
ڕاسته‌وخۆدایه
له‌گه‌ڵ باس‌و چه‌مكێكی
تر. ئه‌ویش
ناسیۆنالیزم‌و سه‌روه‌ری
نه‌ته‌وه‌یی‌یه.
ناسیۆنالیزم‌و سه‌روه‌ری
نه‌ته‌وه‌یی:
ئێران له چه‌ندین
نه‌ته‌وه پێك دێ.
ئه‌مڕۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه
به ئاگایی‌یه‌كی
به‌رز گه‌یشتوون
و به دوای هه‌لێكدان
بۆ به ده‌ست
هێنانی سه‌روه‌ری.
ناسیۆنالیزم
ئاگاكردنه‌وه‌ی
خه‌ڵكانی ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه‌یه
بۆ به‌دیهێنانی
سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی.
سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی
به پێی پێناسه‌كانی
ناسیۆنالیزم‌و
ئامانجه‌كانی ده‌توانێ
له به‌رجسته‌بوونی
ده‌وڵه‌تدا ده‌ربكه‌وێت.
دیاره ئه‌مه
مافێكی سروشتی
هه‌موو مروڤێكه‌و
نابێ ئینكاری
بكرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ئێستا جێگای سه‌رنجی
ئێمه‌یه ئه‌و سه‌روه‌ریه‌یه
كه له ناو
ئێرانێكی یه‌كپارچه
دا به‌رهه‌ڤـ بێت.
ئه‌مڕۆ به‌رچه‌سپی
جیایی خوازی له‌م
جۆره بزوتنه‌وانه
ده‌درێت. به‌ڵام
له ڕاستیدا ئه‌م
بزوتنه‌وانه
زیاد له‌وه‌ی هه‌وڵێك
بن بۆ پچڕاندن،
هه‌وڵێكن بۆ پێكه‌وه
ژیان، به‌ڵام به
به‌رهه‌ڤـ بوونی
سه‌روه‌ره‌یه‌ك
كه ئیراده‌ی
تاكه‌كان نه‌چه‌پێندرێ.
بزوتنه‌وه‌ی
كورد یه‌كێكه له‌و
بزوتنه‌وانه‌ی
كه ئه‌مه‌ی به
زه‌قی تێدا به‌رچاو
ده‌كه‌وێت.
حاكمیه‌تی سه‌دان
ساڵه له
ئێران‌دا بێ
متمانه‌یی‌یه‌كی
زۆری له نێوان
نه‌ته‌وه‌كاندا
به‌دیهێناوه ئه‌م
بێ متمانه‌یی‌یه
وه‌نه‌بێت هه‌ر
قسه بێت به‌ڵكو
پشت ئه‌ستوره به
ڕاستیگه‌لێكی به‌رهه‌ستی
مێژوویی. بۆیه
زۆر ئاسایی‌یه
ئه‌م بێ متمانه‌یی‌یه
جۆرێك له
وێناكردنی ده‌سه‌ڵات
بهێنێته كایه‌وه‌و
مكانیزمی جیاواز
بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
سه‌روه‌ری‌و
ئیرداه‌ی تاكه‌كانی
پێشنیار بكات‌و
هه‌وڵی چه‌سپاندنیان
بدات. ئه‌مه‌ش
وای كردووه كه
ڕوانین بۆ
دیمۆكراسی‌و
ئیراده‌ی خه‌ڵكیش
جیاواز بێت. ئیدی
له‌م حاڵه‌ته‌دا
ئه‌وه ده‌بێت خه‌ڵكانێكی
ناوچه‌یه‌ك بڕیار
له چاره‌نوسی
خۆیان بده‌ن. ده‌سته‌به‌ربوونی
مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی
نه‌ته‌وه
جیاوازه‌كان گه‌ره‌نتی‌یه‌كه
بۆ چه‌سپاندنی
دیمۆكراسی. هه‌ر
بۆیه ئێمه ده‌بێت
له‌م باره‌وه
مرۆڤـ وه‌ك بوونه‌وه‌رێك
بناسین كه ئه‌زمونێكی
مێژوویی و به‌رهه‌ستی
هه‌یه.
وێناكردنی ئیده‌ئاڵی
مرۆڤـ سه‌ر له
نوێ دووباره‌كردنه‌وه‌ی
مێژووه.
ئه‌م دووڕه‌هه‌نده‌و
ناساندنی هه‌ر
یه‌كه‌یان له
ناو بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری‌دا، ده‌توانێ
مزگێنی ده‌ری
ئاینده‌یه‌كی
ڕۆشن بێت بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان.
ئه‌م دوو تێرمه
دوو تێرمی زاڵن
كه رۆژانه به
سه‌رنج دان به
كۆمه‌ڵگای فره‌چه‌شنی
ئێران باسیان
لێوه ده‌كرێت.
ئه‌م دوو تێرمه
بۆ ئێمه‌ی كورد
زیاد له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی
دیكه جێگای
باسن‌و ئه‌زموونی
مێژوویی
ناخۆشمان لێیان
هه‌یه. بۆیه
كاراكتێری
خوێندكاری كورد
له ناوبزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری سه‌راسه‌ری
ئێران‌دا، پێویسته
ئه‌م دوو چه‌مكه
پێناسه بكاته‌وه،
تا ئامانجه‌كانی
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه
تۆكمه‌و شیاوتر
بن. هه‌ر له
ئێستاوه ده‌بێت
به‌ستێن سازی بۆ
بنیات نانی كۆمه‌ڵگایه‌كی
دێموكرات‌و مرۆڤـ
ته‌وه‌ر بكه‌ین.
بۆیه ده‌بێت هه‌ر
له ئێستاوه
بینای كۆمه‌ڵگایه‌كی
پشت ئه‌ستور له
سه‌ر ووتووێژ‌و
دیالۆگی ئاوه‌زمه‌ندانه،
بنێین
|
|
|
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::. |
|
|
|
|
|
|
 
|