|
.::
كونگره
::. |
|
زه‌رووره‌تی
ناساندنی
ناسیۆنالیزم |
|
رێكه‌وت :
1386.09.10
نووسه‌ر:
هه‌ژین |
|
 |
ناسیۆنالیزم وه‌ك هه‌ر
چه‌مكێكی دیكه هه‌ڵگری
مانای جۆراوجۆره.
جۆراوجۆر به‌و مانایه‌ی
كه مه‌ودای لێكدانه‌وه‌و
ڕاڤه كردنی له كه‌سێكه‌وه
بۆ كه‌سێكی دیكه‌و
له شوێنێكه‌وه بۆ
شوێنێكی دیكه ده‌گۆڕێت.
ناساندنی
ناسیۆنالیزم پاش
جێگربوونی له ناو
فه‌رهه‌نگی سیاسی
وفه‌لسه‌فه‌ی سیاسی،
له‌لایه‌ن تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵه جیاوازه‌كانه‌وه
په‌یوه‌سته به‌و هه‌ل
ومه‌رجه سیاسی و
ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی
و كولتووریه‌وه، كه
له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا
حاكمن. ناسیۆنالیزم
به هه‌مان ئه‌وڕاده‌یه‌كه
ده‌توانێت هه‌ڵگری
مانایه‌كی
هیومانیستی و مرۆڤ
ته‌وه‌رانه بێت له
ڕاستای بوژاندنه‌وه‌ی
توانای تاكه‌كانی
سه‌رزه‌وی یه‌كی
دیاری كرا‌و وهه‌روه‌ها
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ها
مرۆیی یه له‌ده‌ست
چووه‌كان،
|
|
به‌هه‌مان
ئه‌وڕاده‌یه‌ش ده‌توانێت
بریتی بێت له ڕاسته‌یه‌كی
دژه مرۆڤانه‌و
دڕندانه‌و فاشیستانه،كه
هێچ جێگایه‌كی بۆ
ڕوانینێكی مرۆڤ ته‌وه‌رانه
تێدا نابێته‌وه. كه‌واته
ده‌بێت به وردبینی
یه‌وه له‌م باره‌وه
هه‌نگاو هه‌ڵبێنینه‌وه.
ئه‌مه‌ش به‌زۆری بۆ
خه‌سڵه‌تی
ناسیۆنالیزم وه‌ك چه‌مكێك
و بنه‌مایه‌كی فكری
ده‌گه‌رێته‌وه، كه
هه‌میشه كار له‌سه‌ر
جیاكردنه‌وه‌ی من له
ئه‌وی دی ده‌وه‌ستێت.
هه‌ر جیاكردنه‌وه‌و
ڕوانینێكی له‌م بابه‌ته
ده‌توانێت له زه‌ینی
خه‌ڵكانێكی به‌رفرواندا،
ئاڕاسته‌یه‌كی دژبه‌رانه
بخوڵقێنێ، به‌وه‌ی
كه‌من له تونێم وده‌توانم
به‌بێ تۆ بژیم. ئه‌م
ڕه‌هه‌ندی به‌بێ ئه‌وی
دی ژیانه ده‌توانێت
هۆلۆكۆستێكی هیتله‌ری
لێ بكه‌وێته‌وه.
ئێمه‌ی كورد له‌و سه‌رده‌مه‌وه
كه هه‌ست به زوڵم
وزۆرداری ده‌كه‌ین و
به‌ئاشكرا له په‌راوێزخران
وبێ نرخ كردنی
خۆمان ده‌بینین، سه‌رزه‌وی
خۆمان له ئه‌ستێندراوه،
یا له باشترین حاڵه‌تدا،
وێنایه‌كی قه‌رزارانه
یان لاخوڵقاندوین(له‌و
باره‌وه كه سه‌رزه‌مینی
خه‌ڵكانێكی دیكه‌یه‌و
به خێری خۆیان
ڕێمان پێ ده‌ده‌ن كه
له سه‌ری بسه‌كنین)
هه‌ستێكی پیرۆزی په‌یوه‌یست
بوون به خاك و
نیشتمان و كه‌لتورو
زمان و ڕه‌مزه‌كانمان
له لازه‌ق بووه‌ته‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه ده‌توانن
به‌شێكی گرنگ بن له‌ماكه‌ی
ناسیۆنالیزم، بۆكار
له سه‌ركردنیان له
ڕاستای سه‌لماندنی
هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
به‌م پێ یه ئێمه
به‌درێژایی سه‌رده‌می
زوڵمه‌كا ن هه‌ستێكی
په‌رچه‌كردارانه‌مان
له‌لادروست بووه وتا
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا
بێت هه‌ر له سه‌ر ئه‌و
ڕیتمه ده‌ڕۆین.
ئه‌ورۆ ناسیۆنالیزم
له‌لای هه‌ر تاكێكی
كورد، بووه‌ته به‌شێك
له مه‌شغه‌ڵه‌ی
فكری و به‌شێكی به‌رچاو
له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای
كوردستان له‌وه‌ی كه
به ناسیۆنالیست
بناسرێن، شانازی ده‌كه‌ن.
به‌ڵام لێره‌دا ئه‌م
پرسیاره دێته گۆڕێ
كه ئایا ڕێكه‌وتنێكی
هه‌مه‌لایه‌نه له‌ئارادا
هه‌یه كه بتوانێت
ناسیۆنالیزمی كوردی
پێناسه بكات و ببێته
جێی رێزی تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵگای كوردستان؟(
له هه‌ردو ئاستی
نوخبه‌و خه‌ڵكی
ئاسایی‌دا) ئه‌م
پرسیاره ده‌توانێت
زۆرشت بۆ ئێمه بخاته
به‌رباس. باسگه‌لێكی
وه‌ك حیزبه سیاسه‌كان
و ناسیۆنالیزم،
ناسیۆنالیزمی په‌رچه‌كردارانه(واته
ئه‌و ناسیۆنالیزمه‌ی
كه ته‌نیا له سه‌ر
بنه‌مای دژایه‌تی
كردنی هه‌وڵه له‌ناوبه‌ره‌كان
ڕاده‌وه‌ستێ) ،
ناسیۆنالیزم وه‌ك
تێزێكی ئاماده(به
پێچه‌وانه‌ی په‌رچه‌كردارانه)،
ناسیۆنالیزم
ودیمۆكراسی،
ناسیۆنالیزم وفره
حیزبی له ناو
شۆڕشدا، خودموختاری،
فیدراڵیزم
وناسیۆنالیزم و زۆر
بابه‌تی دیكه، ده‌توانن
له گرنگترین ئه‌و
باسانه بن كه ئه‌م
پرسیاره ده‌یان
ورووژێنێت.
هه‌وڵدان بۆ لێكدانه‌وه‌یه‌كی
ووردی ئه‌م باسانه‌و
زۆر باسی دیكه ده‌توانێت
ڕێگا ڕۆشن كه‌ره‌وه‌یه‌كی
باشی بێت له هه‌مبه‌ر
ناساندنێكی ووردی
ناسیۆنالیزم و ڕێ
گرتن له پاشاگه‌ردانییه‌كانی
ناو ئه‌م مه‌ودایه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌بێت
زیاد له هه‌رشتێكی
دیكه بۆ ئێمه جێگای
سه‌رنج بێت، ئه‌وه‌یه‌كه
ناسیۆنالیزم له
چوارچێوه‌یه‌كی
تێوری و كۆمه‌ڵێك
باسی پێوه‌ندی داری
فكری یه‌وه
بگوازینه‌وه بۆ ناو
خه‌ڵك و ئاڕاسته‌یه‌كی
گشتگیری بده‌ینێ.
چونكه ئێمه لێره‌دا
زۆرتر له ڕوانگه‌یه‌كی
سیاسی یه‌وه بۆئه‌م
مه‌سه‌له‌یه ده‌روانین.
ئێمه ناسیۆنالیزم به
چه‌مكێك و فكرێك داده‌نێین
كه مرۆڤ ناوه‌ندی
سه‌رنجیه‌تی. ئه‌و
مرۆڤه به‌بێ مرۆڤه‌كانی
دیكه ناژیت و پێكه‌وه
له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانی
دیكه ڕه‌وره‌وه‌ی
مێژوو ده‌چه‌رخێنێ.
بۆیه له‌م باره‌وه
ئێمه ڕوانگه‌یه‌كی
ته‌واو مرۆڤ ته‌وه‌رانه‌مان
هه‌یه.
هێنانه به‌رباسی
باسێكی ئه‌وتۆ، له
ڕاستیدا بۆ ئه‌و
جیاوازی و فره ده‌نگی
یه ده‌گه‌ڕێته‌وه
كه ئه‌مڕۆ له ناو
كۆمه‌ڵگای
كوردستاندا هه‌یه.
هه‌موو ئه‌م فره ده‌نگی
یانه بوونه‌ته هۆی
ئه‌وه‌ی كه مه‌ودای
مانایی ئه‌م چه‌مكه
هه‌ندێك جار حاڵه‌تی
پارادۆكسیكاڵ ودژبه‌یه‌ك
بگرێته‌خۆ، كه
دواجار جگه له سه‌رڵی
شێوان هیچی تری لێ
ناكه‌وێته‌وه. ئه‌م
فره ده‌نگی یه هه‌ندێك
جار له سوچێكه‌وه
ڕوانگه‌یه‌كی ته‌واو
فاشیستی ده‌دات به
ناسیۆنالیزم و هه‌ندێك
جاری تر له سوچێكی
تره‌وه، ئاڕاسته‌یه‌كی
ته‌واو دیمۆكراتیكی
ده‌داتێ و له هه‌ندێ
لای تریشه‌وه به‌شتێكی
بێ كه‌ڵك چاو لێ ده‌كرێت
و هه‌ندێك جاریش له‌گه‌ڵ
كێشه‌ی چینایه‌تیدا
تێكه‌ڵ ده‌كرێت و هه‌ندێك
جاریش به سه‌رنجدان
به‌و پێناسه‌یه‌ی
ناسیۆنالیزم كه
ئاكامه‌كه‌ی بریتی
یه له پێكهێنانی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ،
هه‌ر جۆره ستراتیژێك
كه له شێوه‌كانی
دیكه‌ی مافی
چاره‌نوسی بێت ڕه‌ت
ده‌كاته‌وه، به‌بێ
ئه‌وه‌ی كه
له‌ماكه‌ی كاركردنی
ئه‌و شێوه
ستراتیژیانه
بكۆڵێته‌وه.
به‌ڵێ ئه‌مرۆ له
كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا،
ڕوانگه‌ی جۆراوجۆری
له‌م بابه‌ته‌گه‌لێ
زۆرن. به‌ڵام ئه‌ركی
خوێنده‌واران و
رۆشنبیرانه كه
هه‌وڵبده‌ن
ناساندنێكی بابه‌تی
و كرده‌یی له‌م
چه‌مكه بده‌نه
ده‌ست، كه له
لایه‌ك له‌گه‌ڵ
واقعیه‌تی سه‌رده‌م
و كاریگه‌ری
هێزه‌كان بگونجێت
وله لایه‌كی
تریشه‌وه هه‌وڵ
بدرێت بۆ
گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو
خه‌ڵك و رزگاركردنی
له بۆته‌ی كایه
فكری یه‌كاندا،
چونكه له هه‌رحاڵدا
نابێت ئه‌وه‌مان
بیربچێت كه دواجار
ناسیۆنالیزم،
كرده‌یه‌كی
ئه‌خلاقی یه.
|
|
|
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::. |
|
|
|
|
|
|
 
|