|
.::
كونگره
::. |
|
به‌ره‌وپیری
یه‌كه‌م كۆنگره |
|
رێكه‌وت :
1386.09.10
نووسه‌ر:
ناسر
ساڵحی ئه‌سڵ |
|
 |
هه‌موو رێكخراوه‌یه‌ك
بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی
كێشه‌و گرفته‌كان
و چاره‌سه‌ركردنیان،
سیاسه‌ت و به‌رنامه‌یه‌كی
دیاریكراو په‌یڕه‌و
ده‌كات. به سه‌رنجدان
به‌و ڕاستیه یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دیمۆكراتی
كوردستانی ئێران،
به ئه‌ركی سه‌رشانی
خۆی ده‌زانێ له‌كاتی
شیاودا به به‌شداری
ئه‌ندام ولایه‌نگرانی،به‌ستنی
یه‌كه‌م كۆنگره‌ی
ڕاگه‌یێنێ.
كۆنگره‌ی یه‌كه‌می
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دیمۆكراتی
كوردستانی ئێران،
له هه‌لومه‌رجێكی
ناسك وچاوه‌ڕوان
نه‌كراوی
ئالۆگۆڕه‌كان له‌كوردستان
وئێران وناوچه
وجیهاندا ده‌ست
پێ ده‌كا. ئه‌وه
ماوه‌یه‌كه كه
نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران، به‌هۆی
هه‌ست به
هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی،
كه‌وتوونه ژێر
زه‌خت و زۆریه‌كی
|
|
ئه‌وتۆ
كه له مێژووی
جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران‌دا نه‌دیتراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه
ئیعترازاتی مه‌ده‌نی
و یاسایی بزوتنه‌وه‌كانی
خوێندكاران،
مامۆستایان، كرێكاران
و ژنان، بۆ وه‌دستهێنانی ویست وداواكانیان
هاتوونه‌ته مه‌یدانی
خه‌باته‌وه. له هه‌مان
كاتدا رێژیمی
ئیسلامی ئێران له
هه‌موو بوارێكدا
تووشی قه‌یران وبن
به‌ست بووته‌وه. قه‌یرانی
دۆسیه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی،
پێشێلكردنی مافی
مرۆڤ، پشتیوانی له
تێرۆریزم وله نیوخۆی
ئێران‌دا رێژیم تووشی
ئیعترازاتی
خوێندكاران وچین
وتویژه‌كانی دیكه
كۆمه‌ڵ بووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه
ژێر خانی ئابووری
له به‌ین چووه. فه‌رهه‌نگ
وداب و نه‌ریتی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران له مه‌ترسی
له نێوچوون دایه،
بێكاری لاوان وده‌رچووانی
زانكوكان، گرانی
شتومه‌ك، په‌ره‌ئه‌ستاندنی
فه‌سادو ئیعتیاد،
ووڵاتی ئێرانی
داگرتووه.
دێوه‌زمه‌ی
دیكتاتوریی و سه‌ره‌ڕۆیی
ئیسلامی باڵی به‌سه‌رئێرانی
فره نه‌ته‌وه‌دا
كێشاوه‌وئاسه‌واریك
له ماف وئازادییه
مه‌ده‌نی و
دیمۆكراتیكه‌كان نه‌ماوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه
ریژیمی ئیسلامی
ئێران له سه‌ر هه‌ڵاواردن
له‌نێوان كچان
وكورانی خوێندكاری
زانكوكاندا جیدیه.
ئه‌وه له حاڵێكدایه
كه شه‌پۆلی
ئازادیخوازی و
دیمۆكراتی و شۆڕشی
زانیاری وزانایی به‌تین
و ته‌وژمێكی كه‌م
وێنه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و
رێژیمه دیكتاتوره‌كان
یه‌ك له دوای یه‌ك
تێك ده‌ڕوخێن و نه‌ته‌وه‌كانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتیان به
ئازادی ده‌گه‌ن.
بێگومان به‌هۆی
پێشكه‌وتنی زانیاری
و زانایی و
ئۆتوماتیزه بوونی
سه‌نعه‌ت، بزوتنه‌وه
خوێندكارییه‌كان و
بزووتنه‌وه‌كانی
دیكه‌ی چین و توێژه‌كانی
دیكه‌ی كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌نده
لێك نزیك بوونه‌ته‌وه،
كه كاریگه‌ری و
كاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر
ویست وداخوازییه
سینفی و سیاسی یه‌كان
هه‌یه.
بۆیه له كۆنگره‌ی
یه‌كه‌می یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دیمۆكراتی كوردستانی
ئێران دا،به وه‌به‌رچاو
گرتنی ئه‌و راستیانه‌و
به‌رسه‌رنجدان به‌ره‌وشی
نێونه‌ته‌وه‌یی،
ناوچه‌یی، ئێران
وكوردستان ولێكۆڵینه‌وه‌و
لێكدانه‌وه‌ی
رووداوه‌كان یارمه‌تیمان
ده‌دا، هه‌ڵویستی
دروست بگرین و رێبازی
دروست تر بۆ خه‌باتی
دوارۆژی یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران هه‌ڵبژیرین.
|
|
|
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::. |
|
|
|
|
|
|
 
|