|
.::
فیدرالێزم ::. |
|
فیدرالیزمی فره‌نه‌ته‌وه‌یی،
هه‌نگاوێك بۆ
ئاشتی و پێكه‌وه
گه‌شه كردن نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران |
|
رێكه‌وت :
3 1386.09.13 نووسه‌ر:
مه‌جید حه‌قی –
فینلاند
|
|
كورته‌ی باسه‌كه
له‌م وتاره‌دا ره‌ه‌ه‌نده جیاوازه‌كانی فیدرالیزمی فره‌نه‌ته‌وه‌یی
شی ده‌كرێنه‌وه. وتاره‌كه پێشنیار ده‌كا، بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی
گه‌لی كورد جۆری فیدرالیزمێك كه داوا ده‌كا روون بكاته‌وه و
زه‌مینه‌ی فیكری و سیاسی وه‌دیه‌اتنی ئامانجی فیدرالیزم خۆش بكا.
فیدرالیزمی فره‌نه‌ته‌وه‌یی له‌و وتاره‌دا گونجاوترین جۆری
فیدرالیزم بۆ وه‌دی ه‌اتنی داخوازه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی گه‌لی
كورد له كوردستانی ئیران پێشنیار ده‌كرێ.
1. پێشه‌كی
نزیك 40 % دانیشتوانی جیه‌ان له سیسته‌می فیدراڵیدا ده‌ژَین.
داخوا سیسته‌می فیدراڵی ده‌توانێ وه‌ڵامی چاره‌سه‌ری كێشه نه‌ته‌وایه‌تی،
ئه‌تنیكی له وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك ئێران‌دا دابێ؟
ئه‌و پرسیاره یه‌كێك له لێگه‌ره (چالش) گرنگه‌كانی پێوه‌ندیدار
به پرسی فیدرالیزم و دروشمی ستراتێژَی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێرانه. پرسی فیدرالیزم له ئێران بۆیه لێگه‌رێكی گرنگ،
چونكه سیسته‌می سیاسی ئێران له لایه‌ك ده‌بێ دێموكراتیزه
بكرێ و له لایه‌كی دیكه‌وه، كۆتایی به سیسته‌می تۆتالیتر
وفه‌رهه‌نگی دیكتاتۆری زاڵ به سه‌ر فه‌رهه‌نگی سیاسی ئێران
دا بهێنرێ. دێموكراتیزا‌سیۆن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
و ئه‌تنیكی له قاڵبی سیسته‌مێكی فیدراڵ دا یه‌كێك له پرۆسه
هه‌ره گرنگه‌كانه.
دێموكراسی پێوه‌ندی هه‌یه به كێشه و پێكه‌وه سازان،
دێموكراسی پرۆسه‌یه‌كه كه سیسته‌می تۆتالیتری رابردوو بۆ
سیسته‌مێكی فیدراڵ و پلۆرالی داهاتوو ده‌گوڕێ.
لایه‌نگری و هۆگری له رێگاچاره‌سه‌ری فیدراڵ و فیدرالیزم
دیارده‌یه‌كی ئه‌مرۆییه: له ره‌وتی گه‌شه كردنی
گلۆبالیزاسیۆندا، فیدرالیزم وه‌ك چاره‌سه‌ریه‌ك بۆ پرسه‌كانی
نه‌ته‌وایه‌تی و ناونه‌ته‌وه‌یی پێشنیار كراوه، به‌وه
ده‌وڵه‌ته‌كان به شێوه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌یی له باری
ئابووری و سیاسیه‌وه به یه‌ك گرێدراون و هاو كات "سه‌روه‌ری
سیاسی" تاكه یه‌كه‌ی سیاسی قورسایی خۆی خه‌ریكه له ده‌ست
ده‌دات. ئه‌م ره‌وته‌بۆته هۆی گوشار خستنه سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی
كه له سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌هێز دامه‌زراون
بۆ دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان له نێوان یه‌كه پێكهێنه‌ره‌كانی
ئه‌و وڵاتانه. ترسی ده‌سه‌ڵاتداران و شۆڤنیسته‌كانی ئێرانی له
فیدرالیزم پارچه پارچه بوونی ئێران و نه‌مانی "ئێرانێكی به‌هێزه".
به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌وه بۆ خوارێ و
فیدراڵیزه كردنی ئێران، وڵاتی ئێران پارچه نابێ و ده‌وڵه‌تی
ئێرانیش له نێو ناچێ، به‌ڵكوو ئاستی به‌شداری خه‌ڵك له
پرۆسه سیاسیه‌كاندا به‌رزتر ده‌بێ و وڵاتی ئێران نه‌ته‌نیا
پارچه نابێ، به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه له ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندی ده‌ستێنێته‌وه كه به ناوی گه‌لانی ئێران مامه‌ڵه
به چاره‌نووسی ئه‌وان بكات و به‌رژَه‌وه‌ندیه‌سیاسی یه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتداران به ناوی به‌رژَه‌وه‌ندی وڵات به هاووڵاتیان
بفرۆشرێ.
له‌و وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌درێ بنه‌ما گشتیه‌كانی فیدرالیزمی
فره‌نه‌ته‌وه‌یی، كه له دروشمی ستراتێژَی حیزبی دیموكرات
دا هاتووه شی بكرێنه‌وه. درێژَه‌ی وتاره‌كه به شێوه‌ی
خواره‌وه‌یه: له به‌شی دووه‌م دا پێناسه‌یه‌ك له كێشه‌كه
ده‌كرێته‌وه، به‌شی سێه‌ه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌كه له سه‌ر
نزیك بوونه‌وه‌ی تیۆریك به پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و فیدرالیزم،
به‌شی چواره‌م فیدرالیزم و كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران
لێكده‌داته‌وه و به‌شی پێنجه‌م بۆ باسێكی كورت له سه‌ر
دێموكراسی فره‌نه‌ته‌وه‌یی ته‌رخان كراوه و له به‌شی
كۆتاییدا بنه‌ماكانی فیدرالیزمی فره‌نه‌ته‌وه‌یی یان
فیدرالیزم له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تی جوغرافی لێكده‌درێته‌وه.
2. پێناسه‌ی كێشه
ئێران وه‌ك وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یی وفره چاندی له
مێژَووی نوێی خۆیدا، به هۆی زاڵ بوونی سیسته‌م گه‌لی
دیكتاتۆری و تۆتالیتر له به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
و كه‌مایه‌تیه‌كانی دیكه‌ی ئێران ته‌نیا زمانی زه‌خت و سه‌ركوتی
به‌كار بردووه، به‌و حاڵه‌ش نه پرسی نه‌ته‌وایه‌تی چاره‌سه‌ر
كراوه و نه له داخوازی نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێَنه‌ری ئێران
بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان كه‌م بۆته‌وه. به پێشه‌ڤه‌چوونی
ره‌وتی گلۆبالیزاسیۆن و زانیاری گشتی گه‌لانی ئێران، ویستی نه‌ته‌وایه‌تی
و خه‌بات بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی له ناو هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌دا بۆته پرسێكی رۆژَه‌ڤ. كوردستان وه‌ك
ته‌نیا ناوه‌ندی خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی
له ئێران نابینرێ و گه‌لانی ئازه‌ری، عه‌ره‌ب و به‌لوچیش ئه‌مرۆ
چالاكانه داخوازه‌كانی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن.
خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد له ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌ی
رابردوودا به به‌رزترین ئاستی هۆشیاری نه‌ته‌وایه‌تی و بوونی
هه‌ستی ناسنامه‌ی هاوبه‌ش گه‌یشتووه.
دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی فیدراتیڤی فره نه‌ته‌وه‌یی له
ئیران له گه‌ڵ چه‌ندین لێگه‌ری سیاسی، ئابووری و كولتووری به‌ره‌و
روویه. كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران، له هه‌موو به‌شه‌كانی
پێكهێنه‌ری ئه‌و وڵاته، وه‌ك یه‌ك چاو لێناكرێ، ره‌وتی خه‌باتی
نه‌ته‌وایه‌تی له هه‌ركام له به‌شه‌كانی پێكهێنه‌ری
ئێران به هۆیه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی – ئابووریه‌وه له ئاستی
جیاوازن و به‌و پێیه نزیك بوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان و ته‌نانه‌ت
فۆرمۆله كردنی داخوازی نه‌ته‌وایه‌تیان له گه‌ڵ یه‌ك
جیاوازیان هه‌یه. داخوا له وڵاتێكدا ده‌توانێ چه‌ندین سیسته‌می
سیاسی حاكم بێ؟ پرسی سه‌ره‌كی دروشمی فیدرالیزم بۆ ئێران ئه‌وه‌یه
كه فیدرالیزمی فره‌نه‌ته‌وه‌یی چۆن ده‌توانێ وه‌ڵامی ئه‌و
پێویستیه بداته‌وه؟ كام یه‌ك له چاره‌سه‌ریه‌كان ده‌بێ
پێش بخرێن: دێموكراسی ئازادی تاكه‌كانی ، گه‌شه كردنی ئابووری
و سیاسی یا خود فیدرالیزمی فره‌نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك ده‌سپێكی
دێموكراتیزاسیۆنی ریشه‌یی له ئێران‌دا؟
له‌و وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌درێ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بدرێنه‌وه.
3. نزیك بوونه‌وه‌ی تیۆریك به كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و وتاره، باس له سه‌ر فیدرالیزم، پرسی
نه‌ته‌وایه‌تی و مافی دیاری كردنی چاره‌نووسه. بۆ زیاتر تێگه‌یشتن
له ناوه‌رۆكی باسه‌كه پێویسته لایه‌نه‌كانی تیۆریكی سێ
خاڵی ئاماژَه پێكراو شی بكرێنه‌وه.
3.1.1. فیدرالیزم
میتۆلۆژَی "فیدراڵ" له وشه‌ی لاتینی فۆئێدیووس (Foedios) به
واتای په‌یمان (coventant) دێ. فیدرالیزم سیسته‌مێكی ده‌وڵه‌تیه،
كه له‌ودا ده‌سه‌ڵات له نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی و حكوومه‌ته
ناوچه‌ییه‌كان دابه‌ش كراوه. له پێوه‌ندی له گه‌ڵ شێوه‌ی
دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات و جۆری فیدرالیزم له ناو لێكۆله‌راندا
جیاوازی زۆر هه‌یه. لێكۆله‌ری بریتانی پ. كینگ پێشنیار ده‌كا،
تایبه‌تمه‌ندی فیدرالیزم و حكوومه‌تی فیدرالی شی بكرێته‌وه.
ناوبراو فیدرالیزم به شێوه‌ی خواره‌وه شی ده‌كاته‌وه:
" په‌یمانێكی دامه‌زراویه، له ناو وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری
سیاسی، كه له چه‌ند ناوه‌ندی دیكه‌ی خاوه‌ن سه‌روه‌ری
سیاسی پێك هاتووه. له سیسته‌می فیدراڵیدا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی
به هاوكاری ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌یی بڕیاره‌كانی هاوبه‌ش
له چوارچێوه‌ی د‌ستووری گشتیدا به‌رێوه ده‌بات."
به‌و پێیه، فیدرالیزم په‌یمانێكه له نێوان ده‌وڵه‌ته
ناوچه‌ییه‌كان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له چوارچێوه‌ی د‌ستووری
وڵات‌دا. به پێی ئه‌و په‌یمانه، ده‌سه‌ڵات له نێوان حكوومه‌ته
ناوچه‌ییه‌كان و ناوه‌ند دابه‌ش كراوه. فیدرالیزم به كورتی
سازانێكه له نێوان ئه‌نتگراسیۆن (تێكه‌ڵ بوونه‌وه)،
جیاوازی، دیسانترالیزه‌كردن و سانترالیزم دا.
به كرده‌وه د‌ستووری فیدراڵ، وه‌ك بناغه‌ی سیسته‌می فیدراڵی،
یاسا و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و پێكهاته‌كانی د‌ستووری
دیاری ده‌كا. ئه‌وه‌ش به‌و واتایه دێ، كه ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی
ناتوانێ له ده‌ره‌وه‌ی سنووری دستوور هێزی خۆی به سه‌ر
حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌ییدا بسه‌پێنێ و داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات
له ده‌ره‌وه‌ی سنووری دستوور پێویستی به په‌سه‌ند كردنی
هه‌موو حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌یی ده‌كات. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی
حكوومه‌تی فیدراڵی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌ته‌كانی
ناوچه‌یی ئاماده بن، به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به شێوه‌ی
دڵخوازانه به ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بسپێرن.
به هۆی فاكتۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی – ئابووری، فره كولتووری
یان نه‌ته‌وه‌یی بوون یان یه‌ك نه‌ته‌وه بوونی وڵات، زمانه‌كانی
نه‌ته‌وایه‌تی و پێكه‌اته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمه‌كانی
پێكهێنه‌ری وڵات لانی كه‌م دوو جۆر نزیك بوونه‌وه به پێناسه
كردنی فیدرالیزم له به‌رچاو ده‌كه‌ون: هه‌ندێك له لێكۆلینه‌ران،
به‌و بڕوایه‌ن كه ده‌بێ پرسی ئه‌تنیكی و نه‌ته‌وایه‌تی وه‌ك
به‌ردی بناغه‌ی دامه‌زراندنی سیسته‌می فیدراڵی سه‌یر بكرێ و
به‌شێكی دیكه‌ش گرنگی به به‌ربڵاوی ناوچه‌كان و دابه‌شكردنی
هه‌رێمی به بێ له‌به‌رچاوگرتنی دابه‌شی نه‌ته‌وایه‌تی،
كولتووری ده‌ده‌ن. سیسته‌مه فیدرالیه‌كانی جیه‌ان، له سه‌ر
بنه‌مای یه‌كێك له‌و دوو رێگاچاره‌سه‌ریانه دامه‌زراون.
سیسته‌می فیدراڵی وڵاتانی وه‌ك هیندووستان، نیجێری (Nigeria) و
سۆڤیه‌تی پێشوو له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تی دامه‌زراوه.
له به‌رانبه‌ردا وڵاتانی وه‌ك ئه‌مریكا، ئا‌ڵمانیا و برازیل
له سه‌ر بنه‌مای به‌ر بڵاوی ناوچه‌كان پێك هاتوون.
پرسیارێكی دیكه، له پێوه‌ندی له گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا هۆی
هه‌ڵبژَاردنی فیدرالیزمه؟ لێكۆله‌ر و نووسه‌ره‌كان هه‌وڵیان
داوه هۆی جۆراوجۆر بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌می فیدرالی شی بكه‌نه‌وه.
به بڕوای كیساید، قازانجی فیدرالیزم له‌وه‌دایه كه به
شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی پرسی مرۆڤ، حكوومه‌ت و سه‌ربه‌ستی شارۆڤه‌ندان
چاره‌سه‌ر ده‌كات. به بڕوای ئه‌و:

|
|
|
|
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::. |
|
|
|
|
|
|
 
|