|
.::
فیدرالێزم ::. |
|
فیدراڵیزم و
خواستی كورد
فیدراڵیزم و
خواستی كورد |
|
ره‌حیم
ره‌شیدی
له
راستی‌دا
كاتێك
قسه
له
مافی
دیاری
كردنی
چاره‌نووس
ده‌كرێ،
باس
له
چه‌سپاندنی
فدراڵیزم
وه‌كوو
شێوه‌یه‌ك
له
ڕیگا
چاره‌ی
كێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
دێنینه
گۆرێ،
بێ
ئه‌وه‌ی
ده‌ست
تێوه‌ردانێكی
تایبه‌ت‌و
راسته‌وخۆمان
له
ماف‌و
ئازادییه‌كانی
ئه‌وانی
دیكه
كردبێت،
بونی
ویست‌و
داخوازی
كۆمه‌لێك
مرۆڤی
دیكه‌ش
دێته
گۆڕێ.
لێره‌دا
مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه
ئه‌و
راستی‌یه
ده‌رك
بكرێت،
فیدرالیزم
به
مانای
دابه‌شكردنی
ده‌سه‌ڵاته
له
نێوان
دوو
گه‌ل
یان
پتر
له
دوو
گه‌ل
كه
له
چوارچێوه‌ی
یه‌ك
جوغرافیای
سیاسیی
هاوبه‌ش‌دا
ده‌ژین.
ئێمه
ده‌زانیین
له
هه‌لومه‌رجی
ئێستای
خه‌باتی
نه‌ته‌وایه‌تی
خه‌لكی
كوردد‌ا
بزوتنه‌وه‌ی
میللی
ـ
دێموكراتیكی
گه‌لی
كورد
له
رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان
دروشمی
فیدڕالیزمی
وه‌كوو
دروشمی
ستراتیژی
خۆی
له‌سه‌ر
بنه‌مای
جوغرافیایی
ـ نه‌ته‌وه‌یی
هێناوه‌ته
گۆرێ‌و
په‌سه‌ندی
كرووه‌و
بۆ
هێنانه
به‌رهه‌می
ئه‌م
خواسته‌ش
له
لایه‌ك
كۆمه‌لانی
خه‌لكی
كوردستان
رێكده‌خات،
له
لایه‌كی
دیكه‌وه
به
له
به‌رچاو
گرتنی
ئه‌زموونی
چڕوپڕی
سیاسیی
خۆی،
هاوكات
به
تێگه‌یشتنی
واقعیی‌و
راسته‌قینه
له
پێكهاته‌ی
فره‌نه‌ته‌وه‌یی
كۆمه‌لگای
ئێران‌و
وڵام
وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی
ئه‌وتۆ
له
هێزه
سه‌راسه‌ری‌یه‌كان
له
په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ
چاره‌سه‌ری
پرسی
نه‌ته‌وه‌یی
كورد
له
ئێران‌دا،
به
هه‌وڵی
به‌رچاو
بۆ
پێكهاتن‌و
به‌شداری
چالاكانه‌ی
له
كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی
فیدڕال،
ده‌خوازێ
خه‌باتی
حه‌قخوازانه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی
كورد
له‌گه‌ل
ویست‌و
ئاواتی
نه‌ته‌وه
ژێرسته‌مه‌كانی
دیكه‌ی
ئێران
لێك
گرێ
بدا.
دیارده‌یه‌ك
كه
جێگای
هیواو
دڵخۆشی‌یه،
ده‌كرێ
به
هه‌وڵدانی
پتر
بۆ
به‌هه‌ێز
كردنی
ئه‌م
كۆنگره
كه
هه‌ڵگری
ویست‌و
داخوازی
نه‌ته‌وه‌یی
نه‌ته‌وه
زوڵم
چێشتووه‌كانی
ئێرانه،
هیوادار
بین
به
وه‌دیهاتنی
خواسته‌كانی
خۆمان
له
ژێر
سێبه‌ری
فیدڕالیزمێك
كه
له‌سه‌ر
بنه‌مای
جوغرافیایی
_ نه‌ته‌وه‌یی
بونیاد
نرابێت.
ئه‌م
هیواداری‌یه
له‌وه‌ڕا
سه‌رچاوه
ده‌گرێ
كه
نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی،
واته،
به‌لوچ،
ئازه‌ری،
عه‌ره‌ب،
توركه‌مه‌ن‌و
كورد
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه
كه
سه‌ركوت
كراون،
ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندی
رێگای
پێنه‌داون
گه‌شه
به
كولتور‌و
كه‌له‌پووری
خۆیان
بده‌ن،
نرخێكی
ئه‌وتۆ
بۆ
زمانه‌كه‌یان
دانه‌نراوه،
وه‌كوو
ئیتنیك
له
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی
وڵات‌دا
به‌شدار
نیین.
ئه‌م
هۆیانه
وێرای
زۆر
هۆی
دیكه‌ی
له‌م
چه‌شنه
ده‌توانن
هاوپێوه‌ندی
كورد‌و
نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه
بۆ
دامه‌زراندنی
سیسته‌مێكی
فیدڕاڵی
له
ئێرانی
داهاتوودا
گه‌شه
پێبدات.
فیدڕالێزمێ
كه
نوێنه‌گه‌ی
دابه‌ش
كردنی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی
له
نێوان
ئه‌م
نه‌ته‌وانه‌دا
بێت،
چوونكه
هه‌مووان
له
رێگای
به‌شداری
كردنی
راسته‌وخۆوه
له
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی،
ئابوری‌و
كولتوری‌دا
وێرای
گه‌شه
دان
به
ناسنامه‌ی
خۆیان،
سه‌روه‌ری
نه‌ته‌وه‌یی
له
چوارچێوه‌ی
جوغرافیایی
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
خۆیان‌دا
ده‌پارێزن.
لایه‌نێ‌كی
هه‌ره
باشی
هه‌ڵبژاردنی
فدرالیزم
وه‌ك
یه‌كێك
له
ڕێگاكانی
چاره‌سه‌ری
كێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌وه‌یه
كه
ئه‌و
نه‌ته‌وانه‌ی
خوازیاری
به
ده‌سته‌وه
گرتنی
ده‌سه‌ڵاتن،
یان
به‌شداری
كردن
له
ده‌سه‌ڵات‌دا،
له
كاتێكدا
كه
سه‌ربه‌خۆیی
سیاسیی
له
چوارچێوه‌ی
جوغرافیایی
خاكی
خۆیان‌دا
به
ده‌ست
دێنن،
له
هه‌مان
كاتدا
سیسته‌می
فدرالیزم
ئه‌و
ده‌رفه‌ته‌یان
بۆ
ده‌ڕه‌خسێنێ
به
سه‌ربه‌ستی
به
سه‌ر
سنووره
نێوخۆییه‌كانی
حكوومه‌تی
ناوه‌ندی
فیدراڵ‌و
هه‌رێمه‌كانی
دیكه‌دا
له
هاتووچۆدابن.
دیارده‌یه‌ك
كه
وێرای
په‌ره
پێدانی
هه‌ستی
هاوپێوه‌ندی،
له
هه‌موو
روویه‌كه‌وه
گه‌شه‌و
پێشكه‌وتنی
لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئاشكرایه
بزوتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی
كورد
زۆر
له
مێژه
ئه‌و
راستی‌یه
تێده‌گا
كه
فیدڕالیزم
باشترین
سیسته‌می
به‌رێوه‌به‌ری
وڵاتی
فره‌نه‌ته‌وه‌ی
ئێرانه.
ئه‌م
تێگه‌یشتنه
له‌سه‌ر
ده‌مێكك‌دا
كه
دروشمی
ستراتیژی
بزوتنه‌و‌ی
كورد
بریتی
بوو
له
دێموكراسی
بۆ
ئێران،
خودموختاری
بۆ
كوردستان
به
ته‌واوه‌تی
ره‌نگی
داوه‌ته‌وه.
به
مه‌به‌ستی
سه‌لماندنی
ئه‌م
راستی‌یه
لێره‌دا
ئاماژه
به
چوار
بابه‌ت
ده‌كه‌م.
1.ساڵی
1358ی
هه‌تاوی
له
نامه‌یه‌كی
كومیته‌ی
ناوه‌ندی
حیزبی
دێمۆكراتی
كوردستانی
ئێران‌دا
كه
بۆ
خومه‌ینی
نووسراوه،
ده‌وترێ:"
باشترین
ڕێباز
بۆ
ئێرانی
فره‌گه‌لی،
سیستێمی
فیدڕاڵیه".
2.هه‌روه‌ها
به‌رێز
كه‌ریم
حیسامی
له
زنجیره
كتێبه‌كانی
ـ
پێداچوونه‌وه
ـ دا،
ده‌نووسێ:
" د.
قاسملوو،
كه
به‌رنامه‌و
پێڕه‌وی
نێوخۆ‌و
ڕاپۆرتی
بۆ
كۆنگره‌ی
3،
نووسی
بوو،
دروشمی
ستراتیژیی
حیزبی
دێمۆكراتی
به
مافی
دیاریكردنی
چاره‌نووسی
نه‌ته‌وه‌ی
كورد
له
چوارچێوه‌ی
نیزامێكی
كۆماری
فیدڕاڵی‌دا،
گونجاند
بوو.
3.
ساڵی
1365ی
هه‌تاوی
له
ژوماره
122
رۆژنامه‌ی
كوردستان
ئۆرگانی
كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
حیزبی
دێموكراتی
كوردستانی
ئێران
مه‌سه‌له‌ی
فدرالیزم
باسی
لێكراوه‌و
وه‌كوو
رێگا
چاره‌یه‌كی
گونجاو
بۆ
چاره‌سه‌ری
مه‌سه‌له‌ی
میللی
له
ئێران‌دا
ده‌ست
نییشان
كراوه.
4.سه‌رداری
ناوداری
كورد
دوكتور
قاسملوو
له
دانیشتنی
خۆیدا
بۆ
چاره‌سه‌ر
كردنی
مه‌سه‌له‌ی
سیاسیی
كورد
له‌گه‌ڵ
دیپلۆمات
تیرۆریسته‌كانی
كۆماری
ئیسلامی
ئێران
زۆر
به
جیددی
له‌سه‌ر
سیسته‌مێكی
فیدڕالی
پێداگری
ده‌كات.
له
پاڵ
ئه‌مه‌ش‌دا
دوكتور
قاسملوو
له
دوایین
وتووێژی
له‌گه‌ڵ
رادیۆ
بی‌بی‌سی،
بۆ
داهاتووی
ئێران
كۆمارێكی
فیدراتیو
پێشنیار
ده‌كات.
ئه‌م
بابه‌تانه
به
ڕوونی
نیشانی
ده‌ده‌ن
كه
فدڕالیزم
بۆ
بزوتنه‌وه‌ی
كورد
خواست‌و
دروشمێكی
خۆرسك
نییه.
به‌ڵكوو
ده‌رنجامی
لێكدانه‌وه‌یه‌كی
قوڵی
سیاسیی‌و
ئه‌زموونی
دوروودرێژی
مه‌یدانی
خه‌باتی
به‌كرده‌وه‌یه. |
|
|
|
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::. |
|
|
|
|
|
|
 
|