|
فۆاد
خاكی
بێگی
fuad_khaki@yahoo.com
مافی
نه‌ته‌وه‌یی
هه‌ر
گه‌لێكی
بنده‌ست
له
سێ
شێوه‌دا
ده‌سته‌به‌ر
ده‌كرێت
كه‌بریتین
له
:
خودموختاری
،
فیدراڵیزم
، سه‌ربه‌خوَیی.
سالاَنیكی
دورو
درێژ
،دروشمی
به
ناوبانگی(دێموَكراسی
بوَ
ئێران
،
خودموختاری
بوَ
كوردستان)
له
به‌رنامه‌ی
حیزبی
دیمۆكراتی
كوردستانی
ئێران،
ڕێبه‌ری
بزووتنه‌وه‌ی
میللی
_
دیموَكراتێكی
گه‌لی‌كورد
له
روَژهه‌لاَتی
كوردستاندا
، وه‌ك
درووشمی
ئیستراتیژیكی
حیزب
باسی
لێوه‌ده‌كراو
له‌و
ڕێگا
پڕله
شانازی‌یه‌شدا
هه‌زاران
كه‌س
له
ڕوَڵه
تێكوَشه‌ره‌كانی
گه‌ل
،
گیانی
خوَیان
پێشكه‌ش
به
باره‌گای
ئازادی
و
دادپه‌روه‌ری
كوَمه‌لاَیه‌تی
كردووه.
له
كوَنگره‌ی
سێزده‌ی
حیزب‌دا
بوو
، كه
ئه‌م
درووشمه
ئاڵوگوَڕی
به
سه‌ردا
هات
و
حیزب
له
به‌رنامه‌ی
خوَیدا
ئێستا
خوازیاری
دابین
بوونی
مافه
نه‌ته‌وایه‌تی
یه‌كانی
گه‌لی
كورده،
له
چوارچێوه‌ی
ئێرانێكی
دێموَكراتێكی
فیدڕاڵی
پلوَراڵدا.
ئه‌گه‌ر
بێین
و
باسی
گرینگ‌ترین
ئه‌و
هوَكارانه
بكه‌ین
كه
بوونه
هوَی
ئه‌وه‌ی
درووشمی
ستراتیژی
(حدكا)له
خودموختاری
یه‌وه
ئاڵ
و
گوَڕی
به
سه‌ردا
بێت
، ده‌توانین
ئاماژه
به‌م
چه‌ند
هوَكاره
بكه‌ین:
1-
ئه‌وه‌ی
ڕاستی
یه‌كی
حاشا
هه‌ڵنه‌گره
ئه‌وه‌یه
كه
نه‌ته‌وه‌ی‌كورد
زیاتر
له
هه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌كی
تری
ئێران
بوَ
ده‌سته‌به‌ر
بوونی
مافه
نه‌ته‌وایه‌تی
یه‌كانی
خه‌باتی
كردووه‌و
بوَ
دیاری
كردنی
مافی
چاره‌نووس
قوربانی
یه‌كی
زوَری
داوه‌و
ئاستی
ووشیاری
نه‌ته‌وه‌یی
زوَر
زیاتر
بووه
، به‌لاَم
به
داخه‌وه
له
نێو
نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ی
دانیشتووی
ئێران
له
سالاَنی
ڕابردودا
به‌و
جوَره‌ی
كه
پێویست
بووه
، خه‌باتی
دژی
دیكتاتوَریه‌ت
به‌ڕێوه
نه‌چووه
،
بوَیه
حیزب
نه‌یده‌توانی
خوَی
وه‌ك
(قیم)ی
نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ش
دابنێ
و
ڕێگا
چاره‌یان
بوَ
بدوَزێته‌وه
، به‌لاَم
به
خوَشی
یه‌وه
له‌م
چه‌ند
ساڵه‌ی
دواییدا
نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ش
كه‌م
تا
زوَر
خوازیاری
دیاری
كردنی
چاره‌نووسی
خوَیانن
و
ئاستی
ووشیاری
نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌وانیش
گه‌شه‌ی
كردووه
،
بوَیه
به‌رز
كردنه‌وه‌ی
درووشمی
فیدڕاڵیزم
كارێكی
به‌جێ
و
ڕێكارێكی
گونجاوه
بوَ
پێكه‌وه
ژیانێكی
ئاره‌زوومه‌ندانه
.
2-
پاش
په‌لاماری
تسروَریستی
11
ی
سێپتا‌مبر
و
هاتنه‌ئارای
گه‌ڵاڵه‌ی
دێموَكراتیزه
كردنی
ڕوَژهه‌لاَتی
ناوه‌ڕاست
له
لایه‌ن
هێزه
بڕیارده‌ره‌كانی
جیهانه‌وه،
خوازیارانی
ده‌سته‌به‌ر
بوونی
مافی
نه‌ته‌وه‌یی
زیاتر
له
هه‌ر
كاتێكی
دیكه
هاواری
مافخوازی
خوَیان
به‌رز
كرده‌وه‌و
، ئه‌وه‌ش
بوو
به
بنه‌مایه‌ك
كه
دێموَكراسی
له
لایه‌ك
و
دابین
كردنی
مافی
نه‌ته‌وایه‌تی
له
لایه‌كی
دیكه‌وه
دووڕووی
دراوێك
بن.
به‌بێ
دابین
بوونی
مافی
نه‌ته‌وه‌یی
دێموَكراسی
هیچ
مانایه‌كی
نی
یه
. له‌و
كاته‌دا
بوو
كه
حیزبی
دێموكرات
وه‌ك
حیزبێكی
واقیع
بین
،
هاوكات
له
گه‌ڵ
ڕه‌وتی
ڕووداوه‌كان
،
خوێندنه‌وه‌ی
واقیع
بینانه‌ی
بوَڕووداوه‌كان
بوو
كه
درووشمی
فیدڕاڵیزمی
وه‌ك
درووشمی
ستراتیژیك
په‌سه‌ند
كرد.
3-
فیدڕاڵیزم
وه‌ك
سیستمێكی
گونجاو
، ئه‌مڕوَ
زیاتر
له
نیوه‌ی
دانیشتوانی
ئه‌م
جیهانه
پان
و به‌رینه
بوَ
حوكمڕانی
سودی
لێ
ده‌بینن.
سود
وه‌رگرتن
له‌و
ئه‌زموونه
به‌نرخانه‌و
خوێندنه‌وه‌یان
هاوكات
له
گه‌ڵ
هاوكێشه
سیاسی
یه‌كانی
ڕوَژدا
،
كوَنگره‌ی
13
ی
حیزبی
دێموَكراتیان
هێنایه
سه‌ر
ئه‌و
باوه‌ڕه‌ی
كه‌درووشمی
فیدڕاڵیزم
بوَ
چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
له
ئێرانێكی
فره
نه‌ته‌وه‌دا
، په‌سند
بكا.
بوَ
وه‌لاَم
دانه‌وه
به‌و
پرسیاره‌ی
سه‌ره‌تامان
، كه
بوَچی
درووشمی
ستراتیژی
حیزب
گوَڕا
به‌و
سێ
هوَكاره
به‌سنده
ده‌كه‌ین
و
لێره‌وه
ده‌چینه‌وه
ناو
ناخی
به‌رنامه‌ی
(حدكا)،كه
به
ڕاستی
ئه‌و
شێوه
فیدراڵیزمه‌ی
كه
خوازیاری
یه‌تی
چوَنه‌و
چلوَن
كوَماری
فیدراڵیزمی
ئێرانی
پێ
به‌ڕێوه
ده‌برێت.
فیدرااڵیزم
له
ئه‌ده‌بیاتی
سیاسی
حیزبی
دێموَكراتدا
لاشتێكی
نوێ
نی
یه
، به‌ڵكو
ده‌گه‌ڕێته‌وه
بوَ
پاش
هاتنه
سه‌ركاری
كوَماری
ئیسلامی
و له‌نامه‌یه‌كدا
كه
كوَمیته‌ی
ئه‌وكاتی
(حدكا)بوَ
خومه‌ینی
ده‌ینوسن
،
فیدراڵیزم
به
گونجاوترین
ڕێگا
بوَئیداره
كردنی
ئێران
داده‌نێن
، به‌لاَم
ئه‌و
بیره
پێشكه‌وتنخوازه
له
لایه‌ن
كوَ!نه‌په‌رستانی
سه‌ده
نێوه‌ڕاستی
یه‌وه
به
هێند
وه‌رناگیرێ.
ئێستا
ده‌بینین
پاش
نزیك
به
بیست
و هه‌شت
ساڵ
، كه‌سانێك
هه‌ن
كه
خوَیان
به
داهێنه‌ری
بیری
فیدراڵیزم
بوَ
چاره‌سه‌ر
كردنی
كێشه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی
له‌ئێران
ده‌زانن،به‌لاَم
ئه‌گه‌ر
ئاوڕێكی
خێرا
له
مێژوو
بده‌ینه‌وه
،
مێژوو
پێمان
ده‌ڵێ
كه
كاتێك
حیزبی
دێموَكراتی
كوردستانی
ئێران
باسی
فیدراڵیزمی
بوَچاره‌سه‌ر
كردنی
كێششئه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
داناوه
، ئه‌و
كه‌سانه
حاشاشیان
له
كوردایه‌تی
كردووه
.
فیدراڵیزمی
(جوغرافیایی
_ نه‌ته‌وه‌یی
)
ئه‌و
شێوه
فیدراڵیزمه‌ی
كه‌حیزبی
دێموَكرات
له
به‌رنامه‌ی
خوَیدا
پێداگری
له
سه‌ر
ده‌كات
له
سه‌ر
بنه‌ماكانی
جوغرافی_
نه‌ته‌وه‌یی
یه.
واته
چوارچێوه‌یه‌كی
جوغرافیایی
دیاری
كرا‌و
به
كوردستانی
ئێران
ناودێر
ده‌كرێت
كه
به
پێی
سه‌رجه‌م
به‌ڵگه‌و
دیكوَمێنته
مێژوویی
یه‌كان
به
خاكی
نه‌ته‌وه‌ی
كورد
دێته
ئه‌ژمار
.
چواچێوه‌یه‌كی
جوگرافیایی
كه
4
پارێزگای
ئازه‌ربایجانی
ڕوَژئاوا
،
كوردستان
،
ئیلام
وكرماشان
له‌خوَ
ده‌گرێت.
خاڵێكی
جێگای
سه‌رنج
كه
له
به‌رنامه‌ی
(حدكا)دا،
كه
رێزی
ته‌واو
بوَ
بنه‌ما
دێموَكراتیكه‌ان
له‌لایه‌ن
ئه‌و
حیزبه‌وه
ده‌رده‌خات
، ئه‌وه‌یه
كه
هه‌رچه‌ند
پَیداگری
له
سه‌ر
ئه‌و
چوار
پارێزگایه
وه‌ك
چوارچێوه‌ی
جوغرافیایی
كوردستانی
ئێران
ده‌كات
، به‌لاَم
ویستی
زوَربه‌ی
دانیشتوان
له
په‌نای
هوَیه
جوگرافیایی
و
ئابووری
یه‌كان
له
سه‌ره‌وه‌ی
هه‌موو
بنه‌ماكانداده‌نێت
.
واته
ده‌نگی
خه‌ڵك
كاریگه‌ری
له
سه‌ر
هه‌موو
بڕیاره‌كان
ده‌بێت
و هه‌ڵبژاردنێك
كه
له‌نێو
گه‌لدا
ده‌كرێت
، له
هه‌ر
جێگایه‌ك
ویستی
زوَربه‌ی
دانیشتوانی
ئه‌و
ناوه‌نده
ده‌بێته
بڕیاری
كوَتایی،
بوَ
چاره‌سه‌ری
كێشه‌كان.
له
ڕووی
ئابووری
یه‌وه
كاك
دوكتور
قاسملوو
له
شی
كردنه‌وه‌یه‌كدا
كه
بوَبه‌رنامه‌كانی
پێشووی
حدكا
نووسیویه‌تی
، ده‌ڵێ:
له
ڕووی
ئابووری
یه‌وه
به‌م
چه‌شنه
ده‌توانین
چاره‌سه‌ری
كێشه‌كان
بكه‌ین،
كه
بوَ
ئه‌و
جێگایانه‌ی
دانیشتووی
ده‌ورو
به‌ری
شاره‌كانن
_
گونده‌كان_
ئه‌گه‌ر
سه‌رجه‌م
پێداویستی
یه‌كانی
ژیانی
ڕوَژانه‌ی
خوَیان
له
شارێك
كڕین
و له
به‌رامبه‌ردا
سه‌رجه‌م
ئه‌و
شتوومه‌كانه‌ی
كه
به‌رهه‌می
دێنن
بوَ
فروَشئتن
له
هه‌مان
شاردا
بلاَوی
بكه‌نه‌وه
، ئه‌وه
ئه‌توانرێ
له
چوارچێوه‌ی
جوغرافیایی
دا
ئه‌وگوندانه
سه‌ر
به‌و
شاره
بن.
بوَیه
حدكا
پێداگری
له
سه‌ر
شێوه
فیدراڵی
نه‌ته‌وه‌یی
_
جوگرافیایی
ده‌كات،
مه‌به‌ست
له‌وه
پێكه‌وه
لكاویی
ناوچه
جوگرافی
یایی
یه‌كانی
كوردستانه
. به
واتایه‌كی
تر ،
ئه‌گه‌ر
له
ناو
جه‌رگه‌ی
خاكی
كوردستاندا
گوند
یاشاروَچكه‌یه‌كی
غه‌یره
كورد
هه‌بوو،
بێ
ئه‌ملاو
ئه‌ولا
ئه‌و
ناوچه‌یه
وه‌ك
خاكی
كوردستان
حیسابی
بوَ
ده‌كرێت
، به
پێَچه‌وانه‌شه‌وه
،
بلاَم
به
له‌به‌ر
چاو
گرتنی
هه‌موو
ئه‌و
مافانه‌ی
كه
بوَنه‌ته‌وه‌ی
كورد
له
هه‌رێمه‌كه‌دا
پیاده
ده‌كرێن،
ده‌بێ
ئه‌و
ناوچه
غه‌یره
كورده‌ش
له‌و
مافانه
به‌هره‌مه‌ند
بن.
سه‌لاَحیه‌ته‌كانی
هه‌رێمی
كوردستان
له
كوَماری
فیدراڵی
ئێران‌دا:
بێجگه
له
كاروباره‌كانی
پێوه‌ندیه‌كانی
ده‌ره‌وه
(سیاسی،
ئابووری
) ،
به‌رگری
میللی
، به‌رنامه‌ی
درێژخایه‌نی
ئابووری
و
سیستمی
دراوی
كه
له
ژێر
ده‌سه‌لاَتی
ده‌وڵه‌تی
فیدراڵ‌دا(ناوه‌ندی)
ده‌بن
،
باقی
كاره‌كانی
تر
حكوومه‌تی
هه‌رێم
خوَی
به‌ڕێوه‌یان
ده‌بات
.
هوَی
ئه‌وه‌ی
كه
له
به‌رنامه‌ی
حیزبی
دێموكرات‌دا
ئه‌و
4 ئه‌ركه‌ی
سه‌ره‌وه‌هه‌مویان
له
ئه‌ستوَی
حكوومه‌تی
ناوه‌ندیدان
، ئه‌وه‌یه
كه
هه‌ر
هه‌موویان
پێوه‌ندیان
به
چاره‌نووسی
سه‌رجه‌م
دانیشتوانی
ئێرانه‌وه
هه‌یه.
ناكرێ
هه‌رێمێك
له‌گه‌ڵ
وولاَتێك
دوَستایه‌تی
هه‌بێت
، هه‌رێمێكی
دیكه
دوژمنایه‌تی
بكا
، یا
ناكرێ
له‌هه‌رێمێكدا
به
یه‌كه‌یه‌كی
دراوی
جیاواز
له
هه‌رێمه‌كانی
دیكه
خه‌ڵك
له
بازاڕدا
ئاڵ‌و
گوَڕی
دراو
بكه‌ن،
ئه‌م
چه‌شنه
كارانه
بێ
سه‌ره‌و
به‌ره‌یی
له
وولاَتدا
پێك
دێنن.
هوَی
ئه‌وه‌ی
كه
به‌رگری
میللی
له
به‌رنامه‌ی
(حدكا)دا
له
ئه‌ستوَی
حكوومه‌تی
ناوه‌ندیدایه
، بوَ
ئه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه
كه
ئه‌رته‌شپێك
بهێندرێت
و
پاراستنی
ناوچه
سنووری
یه‌كان
بكه‌وێته‌ئه‌ستوَی
. ئه‌رته‌ش
حه‌قی
نی
یه
له
كاری
هێمنی
و نه‌زمی
نێوخوَیی
هه‌رێمه‌كاندا
دده‌خاڵت
بكات.
ئه‌ركی
پاراستنی
نه‌زمی
نێوخوَیی
له
هه‌رێمی
كوردستاندا
له
ئه‌ستوَی
هێزی
پێشمه‌رگه‌و
ئوَرگانه
نیزامی
یه‌كانی
دیكه‌ی
حكوومه‌تی
هه‌رێمدا
ده‌بێت.
هه‌رێمه‌كانی
دیكه‌ی
كوَماری
فیدراڵی
ئێرانیش
هه‌ر
به‌م
چه‌شنه
ده‌توانن
بوَ
ئیداره
كردنی
نه‌زمی
نێوخوَی
هه‌رێمه‌كانیان
له
هێزه
نێوخوَیه‌كانی
خوَیان
كه‌ڵك
وه‌ربگرن.
پڕوَژه
درێژخایه‌نه
ئابووری
یه‌كانیش
ته‌واو
كردنیان
له
ئه‌ستوَی
حكوومه‌تی
ناوه‌ندیدایه
، له
به‌ر
ئه‌وه‌ی
ئه‌م
چه‌شنه
پڕوَژانه
هه‌م
خه‌رجێكی
زوَریان
تێ
ده‌چێت
و هه‌م
بوَته‌واو
كردنیشیان
پێَویسته
پَیداویستیان
له
ده‌ره‌وه‌ی
وولاَته‌وه
بوَ
بێت
،
بوَیه
هه‌روه‌ك
ئاماژه‌مان
پێدا
كاروباری
پێوه‌ندی
یه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ش
له
ئه‌ستوَی
حكوومه‌تی
ناوه‌ندیدایه
،
پڕوَژه‌یه‌كیش
كه‌پێداویستی
له
ده‌ره‌وه‌ی
وولاَته‌وه
بوَبێت
، ده‌بێت
بوَ
ڕاپه‌ڕاندنی
كاره‌كانی
كاربه‌ده‌ستانی
پێوه‌ندی
یه‌كانی
ده‌ره‌وه
كاره‌كانی
ڕاپه‌ڕێنن
،
بوَیه
ئه‌م
جوَره
پڕوَژانه‌ش
هه‌م
له
به‌ر
زوَری
خه‌رج
كه
هه‌رێمه‌كان
ناتوانن
ته‌واوی
بكه‌ن
و هه‌م
له
به‌ر
پێویستی
به
پێَداویستی
یه‌كانیان
كه‌ده‌بێ
له
ده‌ره‌وه‌ی
وولاَته‌وه
بوَیان
بێن
، له
ئه‌ستوَی
حكوومه‌تی
فیدراڵدایه.
هه‌رچه‌نده
ئه‌و
4 ئه‌ركه‌ی
سه‌ره‌وه
كه
باسمانكردن
له
به‌رنامه‌ی
(حدكا)دا
، له
ئه‌ستوَی
حكوومه‌تی
ناوه‌ندیدان
، به‌لاَم
ده‌بێ
خه‌ڵكی
هه‌رێمی
كوردستان
وه‌ك
هه‌موو
هاونیشتمانانی
خوَی
له
سه‌رانسه‌ری
ئیَِراندا
له
ڕێگای
یاسایی
یه‌وه
به
به
بێ
هیچ
چه‌شنه
جیاوازی
یه‌ك
له
به‌ڕێوه‌بردنی
وولاَتدا
، به‌شدار
بن.
په‌ڕله‌مانی
كوردستان:
به‌رزترین
ئوَرگانی
یاسادانان
له
هه‌رێمی
كوردستانه
، كه
نوێنه‌ره‌كانی
له
رێگه‌ی
هه‌ڵبژاردنی
گشتی،
وه‌ك
یه‌ك،
ڕاسته‌وخوَو
نهێنی
یه‌وه
هه‌ڵده‌بژێرێن.
په‌ڕله‌مانی
كوردستان
ده‌بێ
حكوومه‌تی
هه‌رێمی
كوردستان
دیاری
بكا
،
حكوومه‌تی
هه‌رێمیش
به‌رامبه‌ر
به
په‌ڕله‌مان
ده‌بێ
وه‌لاَمده‌ر
بێت
. په‌ڕله‌مانی
كوردستان
له
لایه‌ن
یاسای
بنه‌ڕه‌تی
كه‌كوَماری
فیدراڵه‌وه
ده‌بێ
مافی
په‌سه‌ند
كردنی
ئه‌و
یاسایانه‌ی
كه
پێوه‌ندیان
به
ناوخوَی
هه‌رێمی
كوردستانه‌وه
هه‌یه
بسپێرێ.
حكوومه‌تی
هه‌رێمی
كوردستان
خاوه‌نی
ئالاَو
سروود‌و
جێژنی
نه‌ته‌وه‌یی
خوَیه‌تی
كه
په‌سه‌ند
كردنی
ئالاَو
سروود
و
جێژنه
نه‌ته‌وه‌یی
یه‌كان
له
ئه‌ستوَی
په‌ڕله‌مانی
كوردستانه
. له
حكوومه‌تی
كوَماری
فیدراڵی
ئێران‌دا
ده‌بێ
ئالاَی
كوَماری
فیدراڵی
ئێران
له
ته‌نیشت
ئالاَی
هه‌رێمه‌كانه‌وه
، هه‌ڵبكرێ.
په‌سه‌ند
كردنی
ئالاَی
كوَماری
فیدراڵی
ئێران
، كه
ده‌بێ
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
شوناسی
هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران
بێت،
له
ئه‌ستوَی
په‌ڕله‌مانی
ناوه‌ندی
یه.
دادگای
بالاَی
فیدراڵ:
له
به‌رنامه‌ی
(حدكا)دا
باس
له‌وه
ده‌كرێ
كه
چاره‌سه‌ر
كردنی
كێشه
یاسایی
یه‌كانی
نێوان
حكوومه‌تی
فیدراڵ
و
حكوومه‌تی
هه‌رێمه‌كان
له
ئه‌ستوَی
دادگای
بالاَی
فیدراڵدایه،
ئه‌و
دادگایه
ده‌بێ
له
پسپوَڕانی
هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كان
و به
شێوه‌ی
به‌رامبه‌ر
پێك
بێ
و
بالاَنسی
ده‌سه‌لاَت
له
نێوان
حكوومه‌تی
ناوه‌ندی
و هه‌رێمه‌كان
ڕاگرێ.
ده‌بینین
بوَ
پێكهێنانی
دادگای
بالاَی
فیدراڵ
پێداگری
له
سه‌ر
ئه‌وه
ده‌كرێ
كه
له
پسپوَڕانی
هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كان
و به
شێوه‌ی
به‌رامبه‌ر
پێك
بێت
. ئه‌و
كێشانه‌ی
كه
له‌م
جوَره
دادگایه‌دا
چاره‌سه‌ر
ده‌كرێن
له
ڕاستیدا
پێوه‌ندیان
به
چاره‌نوسی
نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه
هه‌یه
،
بوَیه
نابێ
هیچ
نه‌ته‌وه‌یه‌ك
له
دادگای
به‌رزی
فیدراڵ‌دا
نوێنه‌ری
له
نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه
زیاتر
بێت
، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر
حه‌شیمه‌ته‌كه‌ی
چه‌ندین
به‌رابه‌ری
نه‌ته‌وه‌یه‌كی
دیكه
بوو.
له‌وه‌ها
كێشه‌گه‌لێكدا
ڕه‌نگه
ته‌گه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌ك
نوێنه‌ری
زیاتر
بوو
بوَ
پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندی
یه
نه‌ته‌وه‌یی
یه‌كانی
ڕه‌نگه‌به‌شێوه‌ی
نادادپه‌روه‌رانه
هه‌ڵسكه‌وت
بكات.
بوَیه
حدكا
له
به‌رنامه‌ی
خوَیدا
پێَداگری
له
سه‌ر
ئه‌وه
ده‌كات
كه‌وه‌ها
دادگایه‌ك
ده‌بێ
له
پسپوَڕی
هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران
_حه‌شیمه‌ت
كه‌م
بێت
یا
زوَر_به
شێوه‌ی
به‌رامبه‌ر
پێَك
بێت
،
تاكو
له‌و
كێشه
چاره‌نووس
سازانه‌دا
دادپه‌روه‌ری
به‌ڕێوه
بچێت
.
زمانی
ڕه‌سمی
:
زمانی
كوردی
زمانی
ڕه‌سمی
هه‌رێمی
كوردستان
ده‌بێت
.
نامه‌نوسینی
ئیداره‌كانی
هه‌رێمی
كوردستان
چ له
گه‌ڵ
ناوه‌ندو
چ له
گه‌ڵ
ئه‌و
ئیدارانه‌ی
حكوومه‌تی
فیدراڵ
كه
له
كوردستانن
به
زمانی
فارسی
ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی
كه
زمانی
فارسی
وه‌ك
زمانی
هاوبه‌شی
ئێرانیه‌كان
دانراوه
له
به‌ر
ئه‌وه
نی
یه
كه
له
زمانه‌كانی
دیكه
به‌نرختره،
ته‌نیا
له
به‌ر
ئه‌وه‌یه
كه
سالاَنێكی
دوور‌و
درێژه
خه‌ڵكانی
ئێران
، به‌و
زمانه‌قسه
ده‌كه‌ن
و
زوَربه‌ی
دانیشتوانی
ئێران
لێی
حاڵی
ده‌بن.
به
داخه‌وه
نه‌ته‌وه‌ی
بالاَده‌ست
هه‌موو
كات
له
ئێران‌دا
په‌ره
به
زمانه‌كه‌ی
دراوه‌و
زمان
و كه‌لتووره‌كانی
دیكه‌ی
به
شێوه‌یه‌كی
به‌رچاو
په‌راوێز
خراون.
به‌م
چه‌شنه
تێگه‌یشتنی
زوَربه‌ی
نێزیك
به
ته‌واوی
ئێرانیه‌كان
له
زمانی
فارسی
،
واده‌كات
كه
ئه‌م
زمانه
وه‌ك
زمانی
هاوبه‌شی
ئێرانیه‌كان
دابنرێت
.
دێموَكراسی
و
مافه
نه‌ته‌وایه‌تی
یه‌كانی
گه‌لانی
ئێران
:
ئه‌گه‌ر
به‌راوردێكمان
له
نێوان
درووشمی
(حدكا)
چ له
شێوه‌ی
خودموختاری
و چ
له
شێوه‌ی
فیدراڵیزمدا
هه‌بێت
، به‌و
ئاكامه
ده‌گه‌ین
كه
پێكهێنانی
ڕژێمێكی
دێموَكراتیك
له
ئێران‌دا
له
سه‌ره‌وه‌ی
هه‌موو
خواسته‌كان
بووه
.
كاك
د.
قاسملوو
له‌و
باره‌وه
ده‌ڵێ:
پاراستنی
ئازادی
یه
دێموكراتیكه‌كان
و چه‌سپاندن
و
پته‌و
كردنی
بناغه‌ی
ڕژێمێكی
ڕاسته‌قێنه
له
سه‌راسه‌ری
ئێران‌دا
زامنی
ئه‌سڵی
پێَشكه‌وتنی
شوَڕش
و وه‌دیهێنانی
مافه
نه‌ته‌وایه‌تی
یه‌كانی
گه‌لانی
ئێرانه
. به
بێ
هه‌بوونی
ڕژێمێكی
دیموَكراتیكی
ڕاسته‌قێنه
،
مافه‌كانی
گه‌لی
كورد
دابین
ناكرێن
و به
بێ
دابین
بوونی
مافه‌كانی
گه‌لی
كورد
رژێم
به
ته‌واوی
مانای
ووشه
،
دێموكراتیك
نابێت
.
له
كوَتایی
دا
ده‌گه‌ین
به‌و
ئه‌نجامه‌ی
كه
پیاده
كردنی
به‌رنامه‌ی
(حدكا)
وه‌ك
به‌رنامه‌یه‌كی
پێشكه‌وتوو
، و
موَدێڕن
، به
پێَچه‌وانه‌ی
نه‌یارانی
ئازادی
و
مافی
نه‌ته‌وه‌كان
ڕێگا
بوَ
له‌ت
كردنی
ئێران
خوَش
ناكات
، به‌ڵكوو
ئه‌و
به‌رنامه‌یه
ده‌بێته
هوَی
پێكهێنانی
(یه‌كیه‌تیی
یه‌كی
ئاره‌زوومه‌ندانه)
كه
زامنی
پاراستنی
سه‌ربه‌خوَیی
ئێرانه.
پێَكهێنانی
كوَماری
دێموَكراتێكی
ئێرانی
فیدراڵ
و
دابین
بوونی
مافه
نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی
گه‌لانی
دانیشتووی
ئێران
زیاتر
له
هه‌ر
قوَناغێكی
مێژوویی
دیكه
گه‌شه
به
بواره
ئابووری
و
سیاسی
و كه‌لتووریه‌كانی
ئێران
ده‌دات.
|