|
ناسر
سالحی
ئه‌سڵ
به
پیێ
لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و
بیروكه‌ی
هزرمه‌ندان،
زۆر
له
سیستمه
فیدراڵی‌یه‌كان
له
ئاكامی
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
كۆلونیی
ئینگلیس
دا
پێك
هاتون،
یان
زۆر
جاران
سیستمی
فیدراڵ
له
پاش
شه‌ڕ
دامه‌زراوه.
شه‌ڕی
رزگاریخوازیی
وڵاتێك
یان
نه‌ته‌وه‌یه‌ك
له‌ژێر
ده‌ستی
كۆلونیال‌و
حكوومه‌ته
كۆلونیالی
ئینگلیسی
بۆ
خۆی
له
دروستكردنی
ئه‌و
جوره
حكوومه‌ته
فیدراڵییانه‌دا
رۆڵی
به‌ر
چاوی
گیراوه.
نموونه
دامه‌زراندنی
سیستمی
فیدراڵی
له
هیندوستان.
راسته
فیدرالیسم
سیستمیكی
سیاسی‌یه
بۆ
به‌رێو
بردنی
وه‌ڵاتێك‌و
ئیدئۆلوژی
نیه،
به‌ڵام
زۆر
گرینگه
كه
فیدرالیسم
بچێته
بیروڕای
گشتیی‌یه‌وه،
خه‌لك
له
باره‌ی
كلتووری‌یه‌وه
ئه‌و
ئاسته
له
توانایان
هه‌بێ
كه
له‌م
چه‌مكه
تێ
بگه‌ن.
له
هه‌مان
كات
دا
ئیتنیكه
جیاوازه‌كان
خوێندنه‌وه‌یه‌كی
وه‌ك
یه‌كیان
له
ئه‌و
جوره
فیدراڵیزمه‌وه
هه‌بێ
كه
ده‌یانهه‌وێ
دایمه‌زه‌ڕینن.
لێره‌دا
مه‌به‌ست
باری
كلتووری
كێشه
كه‌یه‌و
فیدرالیسم
ده‌بێ
له
باری
كلتووری
سیاسی‌شه‌وه
ئاماده‌كاری
بۆ
بكرێ.
فیدالیسم
به
پێچه‌وانه‌ی
خودمۆختاری
له
ئێرانی
فره
گه‌لی‌دا
ته‌نیا
پیوه‌ندی
به
كورده‌وه
نیه،
به‌ڵكوو
پیوه‌ندیی
به
هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانه‌وه
هه‌یه‌و
بۆ
چه‌سپاندنی
سیستمی
فیدراڵی
له
به‌رێوه
بردنی
سیاسی‌دا
ده‌بێ
تێگه‌یشتنیكی
هاوبه‌ش
له‌م
سیستمه
فیدراڵی‌یه
له
نێو
هه‌موو
گه‌لانی
ئێران
دا
هه‌بێ.
فیدرالیسم
سیستمیكی
تازه
نیه،
ژماره‌یه‌كی
زۆر
وڵات
هه‌ن،
كه
ئه‌م
سیستمه‌یان
پیاده
كردوه.
ئێستا
زیاتر
له
22
وڵاتی
گه‌وره‌و
بچووك
له
جیهان
دا
سیستمی
فیدراڵیزمیان
پیاده
كردوه.
له‌و
22
وه‌ڵاته‌دا
دوو
میلیارد
مرۆڤـ
ده‌ژین
كه
به
سه‌ر
یه‌كه‌وه
40%
ژماره‌ی
دانیشتوانی
گۆی
زه‌وی
پێك
ده‌هێنن.
له‌م
سه‌رده‌مه‌دا
بیروكه‌ی
فیدرالیسم
گرینگی
و
بایه‌خی
تایبه‌تی
له
تیئوری‌یه
سیاسی‌یه‌كان
دا
هه‌یه.
هۆیه‌كه‌شی
ئه‌وه‌یه
كه
باشترین
پێكهاته‌یه
بۆلێك
نزیك
كردنه‌وه‌ی
فره‌نه‌ته‌وه‌یی،
فره‌گه‌لی،فره
فه‌رهه‌نگی،
فره
زمانی،
فره
ئایین
زایی،
به
شێوه‌یه‌كی
ئاشتیانه‌و
دوور
له
ئاڵۆزی‌و
له
هه‌مان
كات
دا
له
پێكهێنانی
ده‌وڵه‌تێكی
كارامه‌و
یه‌كگرتوو
رۆڵی
به‌رچاو
ده‌گێڕێ.
چوونكه
ئێستا
فیكر‌و
نیه‌تی
ده‌وڵه‌ت
–نه‌ته‌وه‌و
رێكخراوه‌ی
سیاسی
دوا
به
دوای
ئه‌وی
كه
پاش
شۆڕشی
مه‌زنی
فه‌رانسه
له
ئورووپا
و
پاشان
له
به‌شه‌كانی
دیكه‌ی
جیهان
شكلی
گرت،
ئێستا
له
دوو
گوَشه
نیگاوه
بیروَكه‌ی
ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه
كه‌وتووته
ژێر
پرسیار‌و
ته‌وژمه‌وه:
یه‌كه‌م:
ره‌وت
و
پروسه‌ی
ئابووری
جیهان‌و
به
جیهانی
بوونی
ئابووری،
كه
له
لایه‌ن
هێزگه‌لی
ئابووری
و
سیاسی
دوور
په‌ریز
له
ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ند‌و
داموده‌زگا
نه‌ته‌وه‌یی‌كانه‌وه
له
رێگای
جیهانی
(فرا
ملی)،
وه‌ك
تێكه‌ڵ
بوونی
(
ادغام
)
ئابووریه
ناوچه‌یه‌كان،
بانكی
جیهانی،
سه‌ندووقی
نێونه‌ته‌وه‌یی
دراو،
یه‌كیه‌تیی
ئورووپا،
نفتا
له
ئه‌مریكا،
رێكخراوه‌ی
توجاره‌تی
جیهان
وگری
به‌سته‌كانی
جۆراوجۆری
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یان
پێك
هێناوه.
ئه‌م
ته‌وژمه
چ له
سه‌ر
ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی
گه‌وره،
چ له
سه‌ر
ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی
چووكه
به‌یه‌ك
رێژه‌و
یه‌ك
پیوانه
كاریگه‌ری
نه‌بووه.
دووهه‌م:
ته‌وژمی
لوكالی
له
باری
ده‌وڵه‌ت
ـ نه‌ته‌وه‌كان،
به
مه‌به‌ست‌و
گه‌ڕانه‌وه‌ی
پێناسه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی‌یان
وبه
ده‌ست
هێنانه‌وه‌ی
شوناسی
نه‌ته‌وه‌یی‌و
دابین
كردنی
مافی
چاره‌نووسی
بۆ
ئه‌و
نه‌ته‌وانه‌ی
كه
به
هوی
زاڵبوونی‌و
باڵاده‌ستی،
سیاسی،
فه‌رهه‌نگی،
ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی
نه‌ته‌وه‌ی
خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی،
مافه‌كانیان
پێشیل
كراوه.
نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانیش
له‌و
ته‌وژمه
دوگانه‌یه
(دوگانه)
به
دوور
نه‌بووه.
به
تایبه‌ت
كه
سته‌می
نه‌ته‌وه‌یی
راسته‌خۆی
نه‌ته‌وه‌ی
باڵا
ده‌ست
له
سه‌ر
نه‌ته‌وه‌كانی
ده‌ره‌وی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
راده‌ی
ئه‌و
ته‌وژم
و
شالاوه‌ی
براووته
سه‌ری.
له‌م
سه‌رده‌مه‌دا
ناتوانین
وڵاتێكی
فره
نه‌ته‌وه‌یی
بدوزینه‌وه
كه
سیستمی
ده‌وڵه‌ت-
نه‌ته‌وه
له‌ودا
له‌سه‌ر
زاڵبوون
سیاسی،
ئابووری
نه‌ته‌وه‌یك
دامه‌زرابێ،
یان
له
سه‌ر
بنه‌مای
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی،
ئابووری
نه‌ته‌وه‌یه‌ك
دیاریكراو
دامه‌زرابێ،
نه‌بووبێته
هۆی
نابه‌رامبه‌ری
سیاسی‌و
ئابووری
له
نێونه‌ته‌وه‌كانی
دیكه
یان
فوڕم
و
شێوازێكی
له
ئاپارتایدی
پێك
نه‌ته‌وه‌یی‌نه‌هێنابێ‌و
به
كرده‌وه
نه‌ته‌وه‌كان
ژێر
ده‌ست
نه‌كردبێته
هاو
وه‌ڵاتی
پله
دووهه‌م.
ئه‌و
باڵا
ده‌ستی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك
پێش
هه‌ر
شتێك
خۆی
له
رێگای
مكانیزم
حاكمییه‌تی
سیاسی
ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه
له
سه‌ر
ده‌زگاكانی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
نیشان
ده‌دا.
له
ئاكام
دا
له
درێژخایندا،
له
رێگای
دروست
بوونی
نێوان
له
نێونه‌ته‌وه‌كان
دا
نه‌ته‌وه‌ی
باڵاده‌ست
كه
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی
هه‌یه،
ده‌بێته
هۆكاری
لێك
ترازانی
حاكمییه‌تی
سیاسی‌و
ته‌واویه‌تی
ئه‌و
وڵاته.
سیستمی
فیدرالیسم
هه‌نگاوێكه
بۆ
له
نێو
بردنی
لێك
ترازان
نه‌ته‌وه‌كان
له
یه‌ك
چوارچێوه‌دا
هه‌ر
وه‌ها
چاره‌سه‌ركردنی
هه‌موو
كێشه
سیاسی،
ئابووری،
فه‌رهه‌نگی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كان
بۆ
چاره
سه‌ركردنی
ئاشتیخوازانه‌ی
نابه‌رابه‌ری
نه‌ته‌وه‌ی،
هه‌ر
وه‌ها
ده‌بێته
ره‌دكردنه‌وه‌ی
بیروكه‌ی
ئه‌و
سیاستڤان‌و
رووناكبیرانی
كه
خۆیان
به
دێموكرات‌و
پارێزه‌ری
مافی
مرۆڤـ
ده‌زانن
كه
له
به‌رامبه‌ر
كێشه‌یی
نه‌ته‌وه‌كاندا
كورت
بێنن.
هه‌ر
بۆیه
بۆ
چاره‌سه‌ر
كردنی
كێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران‌و
دابه‌شكردنی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی‌و
ئابووری،
دامه‌زراندنی
سیستمی
فیدراڵ
بۆ
چاره‌سه‌ر
كردن‌و
دابین
كردنی
مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی
له
وڵاتێكی
فره
گه‌لی
وه‌ك
ئێران،
به
واتای
دابه‌شكردنی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی‌و
ئابووری‌و...پێكهێنانی
ده‌وڵه‌تیی
فیدراڵه.
سیستمی
فیدراڵیی
وه‌كو
ئالترناتیوی
حكوومه‌تی
پاشایه‌تی،
كه
فوڕم‌و
شكڵێك
بۆ
دابین
كردنی
مافی
نه‌ته‌وایه‌تی
گه‌لانی
ئێران،
بۆ
یه‌كه‌م
جار
له
كۆنگره‌ی
3ی
حیزبی
دێموكراتی
كوردستانی
ئێران،
له
لایه‌ن
مامۆستا‌و
رێبه‌ر
شه‌هید
دوكتور
قاسملووی
نه‌مر
به
وردیی‌و
به
روونی
خستی
به‌ر
باس‌و
لێكدانه‌وه.
دواتر
پاش
سه‌ر
كه‌وتنی
شۆڕشی
گه‌لانی
ئێران
دوكتور
قاسملووی
نه‌مر
له
نامه‌یه‌كدا
بۆ
خومه‌ینی،
باشترین
سیستمی
حكوومه‌تی،
دامه‌زراندنی
سیستمی
فیدراڵی
له
ئێران‌دا
زانی.
25
ساڵ
دواتر
له
كۆنگره‌ی
13دا
دامه‌زراندنی
سیستمی
فیدراڵی
(دابین
كردنی
مافی
نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانی
گه‌لی
كورد
له
چوار
چێوه‌ی
ئێرانێكی
دیمۆكراتێكی
فیدراڵ
دا)
به
ره‌سمی
ده‌بێته
درۆشمی
ستراتیژی‌و
ئامانجی
خه‌باتی
سیاسی،
دێموكراتێك
له
به‌رنامه‌و
ئه‌ساسنامه‌ی
حیزبی
دێموكراتی
كوردستانی
ئێران
دا.
خه‌بات
بۆلابردنی
سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تی
شكڵی
جۆراوجۆری
هه‌یه،
وه‌ك
خه‌بات
بۆ
پێكهێنانی
سیستمێكی
فیدراڵی
له
ئێرانی
فره‌گه‌لی‌دا.
یان
خه‌بات
بۆ
مافی
چاره‌نوس،
بۆ
یه‌كگرتنه‌وه‌ی
به‌شه‌كانی‌دیكه‌ی
كوردستان
كه
دابڕاون‌و
دابه‌ش
كراون.
له
ئێرانی
فره
گه‌لی‌دا
مه‌سه‌له‌و
كێشه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی
ریشه‌ی
قووڵی
مێژویی
–كۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌یه،
كه
له‌گه‌ڵ
ژیان‌و
خه‌باتی‌نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران
تێكه‌ڵه‌و
ئه‌و
مه‌سه‌له‌و
كێشه‌یه
هه‌میشه
نێورۆك
و
كاكلی
جووڵانه‌وه‌كان
بووه.
هه‌ر
بۆیه
دامه‌زراندنی
سیستمی
فیدراڵی
له
ئێرانی
فره‌گه‌لی‌دا
وه‌گه‌ر
خستنی
موتوری
وزه‌و
توانایی
گه‌شه‌كردن‌و
په‌ره‌پێدانی
دێموكراسی‌و
ئازادی
سیاسی
نه‌ته‌وه‌یی‌یه.
چوونكه
سیستمی
فیدراڵی
شكڵێك
بۆ
دابین
كردنی
مافی
نه‌ته‌وایه‌تی
گه‌لانی
ئێرانه.
یانی
دامه‌زراندنی
سیستمی
فیدراڵی
یان
چه‌ند
هه‌رێمی
فیدراڵ
له
ئێران
فره‌گه‌ل
دا،
كه
له
سه‌ر
بناخه‌ی
یه‌كیه‌تیی
داخوازانه
دابمه‌زرێ،ته‌واوه‌تی‌و
چوار
چێوه‌ی
وڵاتی
ئێران
ده‌سته
به‌ر
ده‌كا.هه‌روه‌ها
له
وڵاتان
چه‌ند
نه‌ته‌وه‌یی‌دا
فیدراڵیزم
به
بێ
دێموكراسی‌و
ئازادی
جێبه‌جێ
نابێ،
به
هۆی
بوونی
دێموكراسی‌و
ئازادی،
پێكهاته‌ی
سیاسی
وڵات
له
سه‌ر
بنه‌مای
هۆكاره
جۆراوجۆره‌كانی
دێموكراتێك
و
ئیتنكی
سه‌ر
له
نوێ‌دا
ده‌ڕیِژینه‌وه.
له
سیستمی
فیدراڵی‌دا
ده‌وڵه‌تی
سیاسی
ناوه‌ند
چی
دیكه
به
ته‌نیا
له
ژێر
چنگی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك
دا
نیه،
به‌ڵكوو
پێك
هاتوو
له
ویستی
هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كان
ئه‌و
وڵاته‌یه.
له‌لایه‌كی‌دیكه‌وه
دابه‌ش
كردنی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
ده‌بێ
به
له‌به‌ر
چاو
گرتنی
تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی
مێژوویی،
كۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابووری،
فه‌رهه‌نگی،
نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران
كه
حاكمییه‌تی
سیاسی
هی
ئه‌وانه‌و
له‌وانه‌وه
سه‌ر
چاوه
ده‌گرێ
پێك
بێ.
له
رێگای
سه‌قامگیركردنی
سیستمێكی
دیمۆكراتی‌و
دابه‌ش
كردنی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
له
ئێران
دا،
مافی
نه‌ته‌وه‌كان
دابین
ده‌كرێ.
هه‌ر
بۆیه،
حیزبی
دێموكراتی
كوردستانی
ئێران
له
سه‌ر
ئه‌و
باوه‌رَیه
كه‌نه‌ته‌وه‌ی
كورد
له
كوردستانی
ئێران
له
نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ی
ئێران
جیا
نیه‌و
دابینكردنی
مافی
نه‌ته‌وایه‌تی
گه‌لانی
دیكه‌ی
ئێران
به
سه‌ر
چاره
نووسی
خۆیاندا
به
مه‌رجی
پێویست
بۆ
سه‌قامگیركردنی
دێموكراسی‌و
ئازادی
ده‌زانێ.
هه‌ر
وه‌ها
نێوه‌روكی
فیدراڵیزمێك
كه
حیزبی
دێموكراتی
كوردستانی
ئێران
دیاری
كردووه،
به
وردی
وبه
روونی
هه‌موو
مافێك
بۆ
نه‌ته‌وه‌ی
كورد
له
كوردستانی
ئێران
به
ره‌وا
ده‌زانێ‌و
هه‌موو
وزه‌و
توانای
خۆی
بۆ
وه‌دیهێنانی
ته‌رخان
ده‌كا.
هه‌ر
بۆیه
خه‌ڵكی
كوردستان
و
ئێران
په‌سند
كردنی
سیستمی
فیدراڵی
بۆ
ئێرانی
فره
گه‌لی
له‌لایه‌ن
حیزبی
دێموكراتی
كوردستانی
ئێرانه‌وه
وه‌ك
گه‌وره‌ترین
هێزی
سیاسی
كورد
له
كوردستانی
ئێران
به
خاڵێكی
زۆر
گرینگ‌و
سه‌ره‌تایی
فه‌سڵێكی
نوێ
له
مێژووی
جووڵانه‌وه‌ی
كورد
به
گشتی‌و
خه‌باتی
حیزبی
دێموكرات
به
تایبه‌ت
له
قه‌ڵه‌م
ده‌ده‌ن.
ئه‌و
گوڕانكاری‌یه
كۆمه‌ڵێك
ئاكام‌و
ده‌ره‌نجامی
هه‌مه
چه‌شنی
هه‌یه
كه
هه‌ر
له
ئێستاوه
له
شوێنی
خۆیدا
شایانی
تێروانین‌و
هه‌ڵسه‌نگاندنن.
- په‌سند
كردنی
فیدرالیسم:
فیدرالیسم
سیستمێكی
سیاسی‌یه
كه
تێدا
كۆمه‌ڵێك
یه‌كه‌ی(واحیدی)
سیاسی
سه‌ر
به‌خۆ
له
سنووری
وڵاتیك
دا
به
یه‌كه‌وه
كۆ
ده‌بنه‌وه،
كه
له‌سه‌ر
بناغه‌ی
دابه‌شكردنی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی‌و
ئابووری
له
نێوان
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
ناوه‌ند‌و
حكوومه‌ته
هه‌رێمه‌كان
دا،
كه
له
چوار
چێوه‌كیان
هه‌مان
وڵات
دا
داده‌مه‌زرین.
به
واتایه‌كی
روون
تر
له
باتی
ئه‌وه‌ی
یه‌ك
ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندی
هه‌بێ،
كه
خاوه‌نی
هه‌موو
سه‌روه‌ری‌یه‌ك
بێ،
كۆمه‌ڵێك
ده‌وڵه‌ت
یان
حكوومه‌ته
هه‌رێمه‌كان
داده‌مه‌زرین
كه
ئه‌وانیش
خاوه‌ن
سه‌روه‌ری‌و
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسین.
له
روی
یاسای
بنچینه‌یه‌وه
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
حكوومه‌ته
هه‌رێمه‌كان
به
ته‌واوی
له
هه‌رێمه‌كان
دا
به‌ڕیوه‌ده‌چێ،
چوونكه
ده‌سه‌ڵاتی
حكوومه‌تی
هه‌ریمه‌كان
له
لایه‌ن
خه‌ڵكه‌وه‌و
له
رێگای
هه‌ڵبژاردنێكی
راسته‌وخۆ
وه‌ری
دگرن
نه‌ك
له
رێگای
دیكه‌وه.
كه‌وابوو
هه‌م
ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ند‌و
هه‌م
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
حكوومه‌تی
هه‌رێمه‌كان
یاسایین.
له‌لایه‌كی‌دیكه‌و
به
پێی
پرنسیپی
دابه‌شكرانی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی،
حكوومه‌ته
هه‌رێمه‌كان
درێژ
كراوه‌یه‌كی
بیروكراس
ناوه‌ند
نابن،
به‌ڵكو
ده‌بنه
خاوه‌ن
كه‌سایه‌تی
یاسایی‌و
یاسایی
تایبه‌ت،
به
شێوه‌یه‌ك
ده‌توانن
هه‌ندێك
بڕیار
به
ته‌نها‌و
هه‌ندێك
بڕیاری
دیكه
له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ند
ده‌ر
بكه‌ن.
هه‌روه‌ها
له
داڕشتن
سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه
یان
سیاسه‌تی
ئابووری
درێژه‌خاین‌و
دیفاعی
نیشتمانی،
حكوومه‌ته
هه‌رێمه‌كان
گویڕایه‌لی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
ناوه‌ند
ده‌بێ،
به
مه‌رجێك
كه
ئه‌و
سیاسه‌تانیی
ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ند
دژی
خه‌ڵك‌و
حكوومه‌ته
هه‌رێمه‌كان
پرنسیپی
نێونه‌ته‌وه‌یی
نه‌بن.
چوونكه
حاكمییه‌ت
له
سه‌ر
بنه‌مای
ئه‌ندیشه‌ی
ره‌وا
بوون
سیاسی
دامه‌زراوه.
هه‌ر
وه‌ها
فیدرالیسم
دابه‌شكردنی
ئه‌ستوونی
هێزه‌كان
مسۆگه‌ر
ده‌كا،
به‌و
پێیه
مافی
خۆ
تێوه‌ردان
نه‌ته‌وه‌كان
له
پروسه‌كانی
بڕیاردان
و
شه‌فافیه‌تی
وان
ده‌سته
به‌ر
ده‌كا.
حاكمییه‌تی
فیدرڵَ
له
مودیلی
پێكهاتوه
له
شوناسه
هه‌موو
جوره‌كان
پێكدێ،
مودێلێك
كه
له
ریێ
له‌به‌ر
چاو
گرتن‌و
هاو
ئاهه‌نگ
كردنی
شوناس‌و
نه‌ته‌وه
جوربه‌جوره‌كان
ده‌بێنی‌و
ره‌نگدانه‌وه‌كه‌ی
له
سیستمی
سیاسی‌دا
نیشان
ده‌دا.
نه‌ته‌وه‌كان
له
چوارچێوه‌ی‌كیان
وڵات
داده‌بنه
ته‌واوكه‌ری
یه‌كتر‌و
شوێن
دانانی
دوو
لایه‌نه‌یان
له
سه‌ر
یه‌ك
ده‌بێ.
چوونكه
سیستمی
فیدراڵی
له
بنه‌ڕه‌ت
ڕا
خۆی
به
ده‌سته‌به‌ركردنی
مافه
سه‌ره‌تایی‌یه‌كان
ده‌زانێ.
دیهه‌وێ
كێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌كان
له
رێگای
چاره‌ی
ئاشتیخوازانه‌وه
چاره‌سه‌ر
بكا.
له‌لایه‌كی‌دیكه‌وه
ئه‌و
بیروكه‌یه
به
ته‌واوی
ره‌دده‌كاته‌وه
كه
نه‌ته‌وه‌كان
له
ژێر
ركیفی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك
دابن.
فیدرالیسم
رێگایه،هه‌نگاوه
بۆ
هانده‌ری،
چاره‌سه‌ری
گرفته
سیاسی
نه‌ته‌وه‌كان،
به
زانینی
ئه‌م
راستی‌یه
كه
كێشه‌كان
له
هه‌مان
قوناغی
دانانی
نیهاده‌كان
دا
پێك
دێن‌و
له
بنه‌ڕه‌تیش
ڕا
هه‌ر
له
هه‌مان
قۆناخ
دا،
ده‌بێ
چاره‌ی
گونجاویان
بۆ
بدوزیته‌وه
ئاكامی
كه‌م
ره‌نگ
بوون
حاكمییه‌تی
ده‌وله‌ت
–
نه‌ته‌وه،
له
به‌ر
ره‌وتی
به
جیهانی
بوونه.
سیستمی
ده‌وڵه‌ت
–
نه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆكه
چیدی
توانایی
چاره
سه‌ری
گرفت‌و
كێشه‌ی
جیهانی
و
نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كان
به
ته‌نیا‌و
یان
به
یارمه‌تی
له
شێوازی
كلاسیك‌و
نه‌ریتی‌یه‌كان‌و
یان
هاوكاری
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
نه‌ماوه.
ئه‌م
گرفته
ئه‌مڕۆكه
به‌بێ
له‌به‌ر
چاو
گرتنی
چاره‌سه‌ری
كێشه
نه‌ته‌وه‌كان
ژێر
ده‌ستی
ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ند
چاره‌ی
نایه.
فیدرالیسم
پلانێكی
دنیامێكی‌و
زیندوویه
كه
توانای
چاره‌سه‌ر
كردنی
كێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی
هه‌یه
هه‌ر
بۆیه
سیستمی
فیدراڵیزمان
هه‌ڵبژاردووه.
-ده‌ره‌نجام:
له
ره‌وتی
گه‌شه‌كردن‌و
په‌ره
سه‌ندنی
دێموكراسی‌دا.
هه‌ر
وه‌ها
له‌سه‌رده‌می
به
جیهانی
بوون
وسه‌ته‌لایت‌و
ئێنترنێت
دا،
فیدراڵیزم
به‌مانای
به‌شداری
نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ی
ئێران
له
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی‌و
ئابووری‌و
به‌رێوه
بردنی
ده‌وله‌ت
و
حاكمییه‌تدایه.
فیدرالیسم
فورمێكی
گه‌شه
كردووی
دێموكراسی‌یه.
پیوه‌ندی
نێوان
فیدرالیسم
دیمۆكراسی،
پێوه‌ندی‌یه‌كی
راسته‌و
خۆیه.
ئه‌گه‌ر
فیدراڵیسم
به
جه‌وهه‌ری
دابه‌شكردانی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی‌و
ئابووری‌و
دابه‌شكردنی
مه‌سئولیته‌كان
پێناسه
ده‌كرێ،
ئاشكرایه
پیاده
كردنی
ئه‌م
ئه‌ركانه
به
بێ
ئاماده‌گی
فه‌رهه‌نگی
دێموكراسی‌و
ئازادی
مه‌حاڵه.
ئه‌و
بۆ
چوونه
وا
له
هه‌ندێك
چاو‌دێر
سیاسی
ده‌كا
كه
بڵین
فیدرالیسم
(قوتابخانه‌ی
دێموكراسی).
ئه‌گه‌ر
فیدرالیسم
له
ئێران
دا
هه‌لی
دروستبوونی
هه‌بێ،
وئه‌و
توانا‌و
ویست‌و
نیهادگه‌لی
دێموكراتیك
ئاماده
كرێن،
و
له
ئه‌گری
سیاسی‌یه‌وه
بۆ
واقیعیكی
سیاسی،
ئه‌و
كات
ئه‌و
مودیلی
فیدرالیسم
دروست
ده‌بێ،
كه
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی‌و
ئابووری
له
سه‌ره‌وه
بۆ
خواره‌وه،
واتا
دابه‌شكردنی
ده‌سه‌ڵات‌و
سه‌روه‌ری‌و
توانای
بڕیاردان
ده‌بێ
له
ناوه‌ندی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی‌یه‌وه
بۆ
ناوچه
فیدراڵه‌كانی
دیكه‌ی
ئێران،
به
واتای
روون
تر
له‌تارانه‌وه
بۆ
حكوومه‌ته
هه‌رێمه‌كان
فیدراڵ
ده‌گوزیرته‌وه.
وته‌ی
كوتایی:
ـ
-ئاشكرایه
كورد
یه‌كه‌مین
نه‌ته‌وه
نیه
له
جیهان
دا
داوای
فیدرالیسم
ده‌كا،یان
كردبێ،
چوونكه
زیاتر
له
40
له
سه‌دی
دانیشتوان
جیهان
له
سیستمی
فیدراڵ
دا
ده‌ژین.
له‌لایه‌ك
دیكه‌وه
سیستمی
فیكری
ئه‌مڕۆی
جیهان
ئه‌وه
نیه
كه
چه‌ند
ده‌هه
له‌وه
به‌ر
هه‌بووه.
شه‌كانه‌وه‌ی
ئاڵای
كورد
له
سه& |