|
عيرفان
رةهنموون
كاتێ
باس
له
فیدرالیسم،
وه‌ك
شێوه‌یه‌كی
به‌رێوه‌به‌ریی
سیاسی
دێته
گوَڕێ،
له
جێ
دا
له
به‌رامبه‌ر
دوو
چه‌مكی
فره‌چه‌شنی(plurality)
و
یه‌كیه‌تی(unity)
هه‌ڵوێسته
ده‌كرێ.
ئه‌م
دوو
چه‌مكه
له
پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ
فیدرالیسم
و
ڕوَڵ
و
گرینگی
ئه‌و
شێوه
به‌رێوبه‌رییه‌دا
له
به‌رامبه‌رمان
دا
قوت
ده‌بێته‌وه
كه‌واته
پێش
تیشك
خستنه
سه‌ر
فیدرالیسم،
ناچارین
په‌یوه‌ندی
هه‌ردوو
چه‌مكی
فره‌چه‌شنی
(plurality)
و
یه‌كیه‌تی(unity)
به
یه‌كه‌وه
تاوتوێ
بكه‌ین.
فره‌چه‌شنی(plurality)،
له
روانینێكی
رووكاردا،
وه‌ك
دژی
یه‌كیه‌تی(unity)
خوَی
ده‌نوێنێ.
به‌ڵام
ئه‌گه‌ر
به
شێوه‌یه‌كی
قووڵ
له‌و
چه‌مكه
ڕامێنین
ده‌گه‌ینه
ئه‌و
ده‌ره‌نجامه‌ی
كه"فره‌چه‌شنی"
ده‌توانێ
له
قووڵایی
دا
نه
ته‌نیا
"دژی"
یه‌كیه‌تی
نه‌بێت،
به‌ڵكوو
یه‌كیه‌تی
و
په‌یوه‌ندی
دینامیكی
و
توَكمه‌ی
لێ
بكه‌وێته‌وه.
به
كورتی
ده‌توانین
په‌یوه‌ندی
هه‌ردوو
چه‌مكی
(plurality)
و
(unity)
به‌م
شێوه‌یه
بێنینه
ئاراوه:
فره‌چه‌شنی
(plurality)
یه‌ك
ئه‌گه‌ر
له
دوا
پروَسه‌ی
فوَرمگرتنی
دا،
نه‌گاته
یه‌كیه‌تی(unity)،
شتێ
جگه
له
پاشاگه‌ردانی
لێ
ناكه‌وێته‌وه
و
له
لایه‌كی
دیكه‌وه،
یه‌كیه‌تییه‌ك
كه
ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی
"فره‌چه‌شنی"
نه‌بێت،
شتێ
نیه
جگه
له
سته‌مكاری.
واته
هه‌ر
دیارده‌یه‌كی
فره‌چه‌شن
ده‌بێ
له
دوا
پروَسه‌ی
فوَرمگرتنی
خوَیدا،
بێ
ئه‌ملاوئه‌ولا
بگاته
یه‌كیه‌تی(unity)
یه‌كی
توَكمه
له
سه‌ر
پایه‌ی
فره‌چه‌شنی
و
یه‌كیه‌تییه‌ك
به‌بێ
فره‌چه‌شنی،
چ
نیه
جگه
له
پاوانخوازی
و
پروَسه‌یه‌ك
كه
تێیدا
"سته‌مكاری"
به‌رهه‌م
دێنێت.
كه
واته
فیدرالیسم،
وه‌ك
شێوه
به‌ڕێوبه‌رییه‌كی
سیاسی
له
سه‌ر
دوو
كوَڵه‌كه‌ی
سه‌ره‌كی
بنیات
ده‌نرێ
كه
بریتین
له
فره‌چه‌شنی
و
یه‌كیه‌تی.
هه‌ر
بوَیه
هیچ
سیستمێكی
فیدراڵی
له
جیهاندا
بوونی
نیه
كه
ده‌ره‌نجامی
په‌یوه‌ندییه‌كی
توَكمه
و
دینامێكی
نێوان
"
فره‌چه‌شنی"
و"یه‌كیه‌تی"
نه‌بێت.
به‌ڵام
خاڵێكی
گرینگ
كه‌لێره‌دا
پێویسته
قامكی
بخه‌ینه
سه‌ر
ئه‌وه‌یه
كه
ره‌وتی
گه‌یشتن
به
فیدرالیسم،
له
"فره‌چه‌شنی"یه‌وه
ده‌ستپێده‌كات،
تا
ده‌گاته
"یه‌كیه‌تی"،
نه‌ك
به
پێچه‌وانه‌وه.
ئه‌وه‌ش
بوَ
ئه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه
كه
فیدرالیسم،
وه‌ك
سیستمێكی
به‌رێوبه‌ری
ئاكامی
دوو
فاكتوَری
گرینگه
كه
بریتین
له:
فره‌چه‌شنی
و
یه‌كیه‌تی
دڵخوازانه،
واته
تا
دوو
پرامێتری
"فره‌چه‌شنی"
و"
یه‌كیه‌تی
دڵخوازانه"
بوونیان
نه‌بێت،
سیستمی
فیدرالیستی
نایه‌ته
ئاراوه.
هه‌ر
سیستمێكی
سیاسی،
بێ
ئه‌ملاوئه‌ولا،
ره‌نگدانه‌وه‌ی
ژینگه‌یه‌كی
مێژوویی
یه
كه
مروَڤ
تێیدا
هه‌ناسه
ده‌دات،
كه‌واته
ناتوانێت
خه‌سڵه‌تێكی
جیهانی(universalism)
به
خوَوه
نه‌گرێت.
ئیده‌ی
فیدرالیزم
له
جیهانی
ئه‌مڕوَدا
و
له
تیوَرییه
سیاسییه‌كاندا
پێگه‌یه‌كی
دیاری
هه‌یه
بوَ
بنیاتنانی
په‌یوه‌ندییه‌كی
ئاشتیخوازانه
له
نێوان
فره‌چه‌شنی
نه‌ته‌وایه‌تی،
ئیتنیكی
و
زمانی
و
كولتووری
و
مه‌زهه‌بی
و
له
پێناوی
هێنانه
ئارای
ده‌وڵه‌تێكی
وه‌ڵامده‌رو
كارا
و
یه‌كپارچه
و
له
هه‌مانكات
دا
ناناوه‌ندی.
ئیده‌ی
ده‌وڵه‌ت-
نه‌ته‌وه
كه
دوابه‌دوای
شوَرشی
فه‌رانسه،
سه‌ره‌تا
له
ئه‌وروپادا
و
دواتر
له
وڵاتانی
دیكه‌دا
سه‌ری
هه‌ڵدا،
له
دوو
ئاستدا
كه‌وتوَته
ژێر
ته‌وژم
و
بوَته
دیارده‌یه‌كی
قه‌یراناوی.
ئاستی
یه‌كه‌م:
ئابووری
جیهانی
و
به‌جیهانیبوونی
ئابووری،
هێزه
ئابووری
وسیاسییه
په‌رتبوو
له
ناوه‌نده‌كانیان
له
ڕێگای
ئوَرگانه
بان
نه‌ته‌وه‌یه‌كانی
وه‌ك:
یه‌كیه‌تی
ئه‌وروپا،
بانكی
جیهانی،
سندووقی
دراوی
نێونه‌ته‌وه‌یی
و
گرێبه‌سته
نێونه‌ته‌وه‌یییه‌كانه‌وه،
به‌هێز
كردوه.
ئاستی
دووهه‌م:
به‌جیهانیبوونی
ئابووری
وسیاسی،
ته‌وژمێكی
خوَجێیی
خستوَته
سه‌ر
ده‌وڵه‌ت-
نه‌ته‌وه‌كان
و
چه‌ندین
ده‌لاقه‌ی
هه‌ناسه‌دان
و
ده‌رفه‌تی
گه‌ڕان
به‌دوای
شوناسی
بوَ
نه‌ته‌وه
بێ
ده‌وڵه‌ته‌كان
ئاوه‌ڵا
كردوه،
ئه‌و
نه‌ته‌وانه‌ی
كه
به‌ده‌ست
ئوتوریته‌ی
سیاسی
و
ئابووری
و
كولتووری
نه‌ته‌وه‌ی
باڵاده‌سته‌وه
ده‌نالێنن.
وڵاتی
ئێرانیش
وه‌ك
پاشماوه‌ی
ئیمپراتوَرییه
كوَنه‌كان
و
هه‌ر
سیستمێكی
ئوَلیگاریشی
له
هیچ
یه‌ك
له‌و
ته‌وژمانه‌ی
كه
ئاماژه‌ی
پێ
كرا،
به
دوور
نه‌بووه
و
بێگومان
ئه‌و
ته‌وژم
و
گوشارانه
هه‌م
كاریگه‌ریان
له‌سه‌ر
رێژیمی
سیاسی
و
هه‌م
شوێن
له‌سه‌ر
گرێچنی
فره‌چه‌شنی
كوَمه‌ڵایه‌تی
و
نه‌ته‌وه‌یی
له
ئێران
داده‌نێن
و
ئاراسته‌ی
ده‌كات.
ئه‌و
ئاراسته‌كردنه
له‌به‌رده‌م
دوو
ئه‌گه‌ردا
ده‌مانهێلێته‌وه:
فیدرالیسم
یان
دابه‌شبوون.
فیدرالیسم
ئیده‌ی
ئه‌و
حیزب
و
رێكخراوه
سیاسیانه‌یه
كه
هه‌م
دیموكراتن
و
هه‌م
به
شێوه‌یه‌كی
واقێعبینانه
ده‌ڕواننه
هاوكێشه
سیاسی
و
گرێچنه
نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی
ئێران
و
ڕێگاچاره‌ی
زانستی
و
ئاشتیخوازانه‌ی
بوَ
ده‌ستنیشان
ده‌كه‌ن.
شتێ
كه
جێگای
داخه
ئه‌وه‌یه
كه
زاڵبوونی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك
به‌سه‌ر
نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌دا
بوَ
زوَرێك
له
سیاسه‌تڤانان
و
روناكبیران
به
چه‌شنێ
جێ
كه‌وتووه،
كه
ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته
ناڕه‌وایه
به
شتێكی
ئاسایی
ده‌زانن
و
ته‌نانه‌ت
زوَرێك
له‌و
كه‌سانه‌ی
كه
خوَیان
به
لایه‌نگری
مافی
مروَڤ
ده‌زانن،
كاتێ
باس
وخواسی
نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كان
دێته
گوَڕێ،
ئاسوَی
دیتنیان
سنووودار
ده‌بێ.
ئه‌مه
له
كاتێكدایه
كه
له
جیهانی
ئه‌مڕوَدا،
وڵاتێكی
فره
نه‌ته‌وه
به‌دی
ناكرێ
كه
له
رێگای
سیستمی
ده‌وڵه‌ت-
نه‌ته‌وه‌وه
به‌ڕێوه
بچێ
كه
تێیدا
ئوتوریته‌ی
سیاسی-
كه‌لتووریی
نه‌ته‌وه‌یه‌كی
دیاریكراو
زاڵ
نه‌كرابێ
و
فوَرمێك
له
ئاپارتایدی
له
هه‌موو
ئاسته‌كان
لێ
نه‌كه‌وتبێته‌وه
و
له
كرده‌وه‌دا
هاوڵاتیان
نه‌كرابێتنه
هاوڵاتی
پله
یه‌ك
و
پله
دوو.
ئه‌م
سته‌مكارییه،
له
پێشدا
خوَی
له
رێگای
میكانیزمی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسییه‌وه
به‌سه‌ر
داموده‌زگا
سیاسییه‌كان
دا
ده‌سه‌پێنێ.
به‌ڵام
له
درێژماوه‌دا،
له
رێگای
زیادكردنی
مه‌ودای
نێوان
نه‌ته‌وه‌ی
باڵاده‌ست
و
نه‌ته‌وه
یان
نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كانه‌وه،
له
كرده‌وه‌دا،
ئوتوریته‌ی
ئابووری
و
سیاسی
و
كوَمه‌ڵایه‌تی
خوَی
ده‌سه‌پێنێ
و
چه‌شنێك
له
كوَیلایه‌تی
به‌رهه‌م
دێنێ
و
نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كان
ده‌كاته
هێزی
كاری
هه‌رزان
و
ده‌یانخاته
خزمه‌ت
گه‌شه‌سه‌ندنی
ده‌سه‌ڵاتی
تاك
نه‌ته‌وه
و
له‌و
ڕێگایه‌وه،
سیستمی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
ده‌بێته
سیستمێكی
نیمچه
فاشیست.
به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی
و
له
پوَلێنبه‌ندییه‌كی
گشتی
دا،
سیستمه
سیاسیه‌كان
له
پێوه‌ندی
له
گه‌ڵ
چوَنیه‌تی
دابه‌شینی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
دا،
ده‌كرێن
به
دوو
به‌شه‌وه:
حكوومه‌تی
ناوه‌ندی
و
حكوومه‌تی
ناناوه‌ندی.
له
ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندی
دا،
ته‌نیا
هێزی
بڕیارده‌ر
بوَ
هه‌موو
ناوچه‌كانی
وڵات
له
ناوه‌ندا
چڕ
ده‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌ند
له‌و
سیستمه‌دا
ده‌كرێ
فوَرمگه‌لێكی
ئه‌وتوَ
له
ناناوه‌ندیگه‌ری
به
شێوه‌ی
ئیداری
و
ته‌نانه‌ت
ئوَتوَنوَمی
بوونی
هه‌بێت،
به‌ڵام
هه‌موو
ئه‌و
ناوه‌ندانه‌ش
به
شێوه‌یه‌كی
راسته‌وخوَ
به‌ستراونه‌ته‌وه
به
ناوه‌نده‌وه
و
له
راستی
دا
باسكه‌كانی
حكوومه‌تی
ناوه‌ندین.
له
ناوچه
جوَراوجوَره‌كاندا.
شایانی
باسه
ئه‌م
شێوه
به‌رێوبه‌رییه
له
ڕابردووش
دا و
ته‌نانه‌ت
له
سه‌ه‌رده‌می
ئیمپراتوریه‌كانی
روَم،
ئێران
و
عوسمانی
و
سه‌فه‌ویش
دا
بوونی
هه‌بووه
و
نابێ
ئه‌م
دابه‌شبوونه
ئیدارییانه
له
گه‌ڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری
فیدرالیستی
دا
تێكه‌ڵ
بكرێت،
چونكه
بوونی
ئه‌و
ئوَرگانه
به
ڕواڵه‌ت
جیاوازانه،
درێژكراوه‌ی
حكوومه‌تی
ناوه‌ندین
و
هه‌ركات،
ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندی
ئیراده
بكات،
ده‌توانێ
هه‌ڵیانوه‌شێنێته‌وه
یان
فوَرمێكی
دیكه‌یان
پێ
بدات.
به‌پێچه‌وانه‌وه،
حكوومه‌تی
فیدرالیستی،
وه‌ك
فوَرمێكی
حكوومه‌تی
ناناوه‌ندی،
شێوه‌یه‌ك
له
رژێمی
سیاسی
یه
كه
تێیدا،
ده‌سه‌ڵات
به‌شێوه‌یه‌ی
ستوونی
له
نێوان
هه‌رێمه‌كان
دا
دابه‌ش
كراوه.
تایبه‌تمه‌ندی
سه‌ره‌كی
سیستمی
فیدرالیستی،
یه‌كگرتنی
دڵخوازانه‌یه
له‌سه‌ر
بنه‌مای
حكوومه‌تی
هاوبه‌ش.
زاراوی
فیدرالیسم
له
واژه‌یه‌كی
لاتین
foedus
كه
به
مانای
"په‌یمان"
ه ،
وه‌رگیراوه.
كه‌واته
فیدرالیسم
پێكهاته
و
شێوه
به‌ڕێوبه‌رییه‌كه
كه
له‌سه‌ر
بنه‌مای
فره‌چه‌شنی
و
یه‌كیه‌تی
دارێژراوه
و
له
ڕێگای
یاسای
بنچینه‌یی
یه‌وه،
ماف
و
ئه‌ركه‌كانی
به
ڕوونی
شی
كراوه‌ته‌وه.
به‌م
پێیه،
فیدرالیسم،
شێوه
به‌ڕێوبه‌رییه‌كه
كه
له‌سه‌ر
بنه‌مای
ده‌سه‌ڵاتی
دوفاكتوَی
ناوه‌ند
و
هه‌رێمه‌كان
و
له‌سه‌ر
بناغه‌ی
دابه‌شینی
هێز(له
فوَرمی
جوگرافی
یان
ئوستانی
یان
جوگرافیایی-
نه‌ته‌وه‌یی)دامه‌زراوه
كه
تێیدا،
هه‌ریه‌ك
له‌و
دوو
ئاسته،
له
بیاڤی
خوَیان
دا،
سه‌روه‌ری
و
ئه‌رك
و
مافه‌كانیان
به
پێی
یاسا
دیاریكراوه
و
هیچكامیان
مافی
ئه‌وه‌یان
نیه
ده‌ستدرێژی
بكه‌نه
سه‌ر
ماف
و
سه‌روه‌ریه‌كانی
یه‌كدی.
شیاوی
باسه،
راده‌ی
هێز
و
سنووری
ده‌سه‌ڵاتی
حكوومه‌تی
ناوه‌ندی
و
هه‌رێمه‌كان
و
چونیه‌تی
به‌شداری
هه‌رێمه‌كان
له
بڕیاره‌كانی
حكوومه‌تی
ناوه‌ندی
دا،
له
وڵاتێكه‌وه
بوَ
وڵاتێكی
دی،
ده‌گوَڕێت.
به‌ڵام
له‌گه‌ڵ
هه‌موو
ئه‌وانه‌ش
دا،
هه‌موو
شێوه‌كانی
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی
فیدرالیستی
له
یه‌ك
خاڵ
دا
هاوبه‌شن
كه
بریتی
یه
له
ده‌سه‌ڵاتی
دووفاكتوَ
له
نێوان
حكوومه‌تی
ناوه‌ندی
و
هه‌رێمه‌كان
دا.
ئه‌م
دوو
ده‌سه‌ڵاته،
هه‌رچه‌ند
خاوه‌نی
چه‌شنێ
له
سه‌ربه‌خوَیین،
به‌ڵام
له
هه‌مانكاتیش
دا
له
یه‌كدی
دانه‌بڕاون،
چونكه
هه‌ردوو
ده‌سه‌ڵاته‌كه
هه‌ندێ
ئه‌رك
و
مافیان
له
به‌رامبه‌ر
یه‌كدی
دا
هه‌یه.
هه‌ر
بوَیه،
هه‌رێمه‌كان،
سه‌ره‌ڕای
پراكتیزه‌كردنی
ده‌سه‌ڵات
له
سنووری
خوَیان
دا،
له
به‌رێوبردنی
حكوومه‌تی
ناوه‌ندیش
دا
به‌شدارن
وله‌و
ئاسته‌ش
دا
روَڵ
ده‌گێڕن.
شێوه
و
چونیه‌تی
به‌شداری
هه‌رێمه‌كان
له
حكوومه‌تی
ناوه‌ندی
دا
له
وڵاتێكه‌وه،
بوَ
وڵاتێكی
دیكه
ده‌گوَڕێت.
بوَ
نموونه
له
وڵاتی
بلژیك
دا،
هه‌رێمه‌كان
هه‌م
له
یاسادانان
دا
به‌شدارن،
هه‌م
له
ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیران
دا،
به‌ڵام
له
وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی
ئامریكادا،
هه‌رێمه‌كان
روَلیان
له
هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیران
دا
نیه.
شایانی
باسه
كه
نابێ
لێكدابڕانی
ده‌سه‌ڵات(separation
of
powers)
و
ده‌سه‌ڵاتی
فیدرالیستی
به‌یه‌كه‌وه
تێكه‌ڵ
بكرێن.
چونكه
له
هه‌موو
دیموكراسی
یه
پارلمانی
یه‌كاندا،
لێكدابڕانی
ده‌سه‌ڵات،
بوونی
هه‌یه،
به‌ڵام
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش
دا
هه‌ر
حكوومه‌تێكی
پارلمانی،
خوَبه‌خوَ،
فیدرالیستی
نیه.
چونكه
فیدرالیسم
بریتی
یه
له
دابه‌شینی
ستوونی
هێز
به
پێی
یاسا
له
نێوان
هه‌رێمه‌كاندا.
له
سیستمی
فیدرالیستیدا
جگه
له‌و
بوارانه‌ی(به‌رگری،
سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه،
ئابووری
گشتی)كه
پێویستیان
به
هاوئاهه‌نگی
هه‌موو
ئاسته‌كان
هه‌یه،
بڕیاره‌كانی
دی
له
ئه‌ستوَی
ده‌وڵه‌ته
هه‌رێمییه‌كان
دایه.
جیاوازیه‌كانی
نێوان
سیستمی
فیدراتیڤ
و
كوَنفدراتیڤ
سیستمه
فیدراتیڤ
و
كوَنفیدراتیڤه‌كان،
وه‌ك
دوو
سیستمی
به‌ڕێوه‌به‌ری،
ده‌چنه
خانه‌ی
حكوومه‌ته
ناناوه‌ندییه‌كانه‌وه.
دابه‌شینی
ستوونیی
ده‌سه‌ڵات
له
سیستمه
فیدراتیڤه‌كاندا
و
هه‌روه‌ها
سنووری
ده‌سه‌ڵاتی
حكوومه‌تی
فێدراڵ
و
هه‌رێمه‌كان،
به
پیێ
یاسای
بنچینه‌ی
وڵات
رێك
ده‌خرێت
و
كاتێ
ئه‌و
یاسایانه
دێنه
گوَڕین
كه
پارلمانه
هه‌رێمییه‌كان
په‌سه‌ندی
بكه‌ن
و
هه‌رچه‌شنه
ئاڵوگوَڕێك
له
هاوكێشه‌ی
نێوان
حكوومه‌تی
فیدراڵ
و
هه‌رێمه‌كان
دا،
ته‌نیا
كاتێ
ده‌چێته
خانه‌ی
كرده‌وه‌وه،
كه
هه‌ردوو
لایه‌نی
هاوكێشه‌كه
له‌سه‌ری
ڕێك
بكه‌ون
و
حكوومه‌تی
ناوه‌ندی
ناتوانێ
به
شێوه‌یه‌كی
یه‌كلایه‌نه
ئاڵوگوَڕ
له
ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌ته
هه‌رێمییه‌كان
دا
پێك
بێنێت.
ئه‌گه‌ر
له
نێوان
حكوومه‌تی
فیدراڵ
و
حكوومه‌ته
هه‌رێمییه‌كاندا،
ناكوَكییه‌ك
به‌دی
بێت،
ئه‌ركی
دادگای
به‌رزی
فیدراڵه
كه
به
كێشه‌كان
دا
بچێته‌وه
و
ڕێگاچاره‌یان
بوَ
بدوَزێته‌وه.
به‌ڵام
به
پێچه‌وانه‌وه،
سیستمه
كوَنفدراتیڤه‌كان
به
پێی
ڕێكه‌وتن
بوَ
هه‌ندێ
ئامانجی
هاوبه‌ش
داده‌مه‌زرێن
و
هێزی
راپه‌ڕاندنی
ناوه‌ندی،
ره‌نگدانه‌وه‌ی
كوَی
سیستمه‌كه‌یه.
له
سیستمی
كوَنفدراتیڤ
دا
به
پێچه‌ٍوانه‌ی
حكوومه‌تی
فیدراڵ،
ده‌سه‌ڵاتی
هێزی
راپه‌ڕاندن
سنوورداره
به‌و
ئامانجه‌ی
پێشتر
ڕێكه‌وتنی
له‌سه‌ر
كراوه.
تایبه‌تمه‌ندی
یه‌كانی
سیستمی
كوَنفدراتیڤ
و
جیاوازیه‌كانی
له‌گه‌ڵ
سیستمی
فیدراتیڤ
دا
1.له‌م
سیستمه‌دا،
هه‌رێمه‌كان
زیاتر
له
سیستمی
فدراتیڤ
شوناسی
یاسایی
و
سه‌ربه‌خوَیی
خوَیان
ده‌پارێزن.
2.له
سیستمی
كوَنفدراتیڤ
دا،
ناوه‌ند،
ته‌نیا
ئه‌و
به‌شه
له
ده‌سه‌ڵات
ده‌توانێ
پراكتیزه
بكات
كه
به
پێی
یاسا،
هه‌رێمه‌كان
پێیان
به‌خشیوه،
واته
سنووری
ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ند
گرێدراوی
ده‌سه‌ڵاتی
هه‌رێمه‌كانه،
له
كاتێكدا
له
سیستمی
فیدراتیڤ
دا،
حكوومه‌تی
فیدراڵ
به
پێی
یاسا
هه‌ندێ
ده‌سه‌ڵاتی
بوَ
دیاریكراوه
كه
به
شێوه‌یه‌كی
سه‌ربه‌خوَ
ده‌توانێ
پراكتیزه‌یان
بكات.
3.له
سیستمی
كوَنفدراتیڤ
دا،
هه‌رێمه‌كان
ده‌توانن
زوَربه‌ی
بڕیاره‌كانی
ناوه‌ند
ڤیتوَ
بكه‌ن.
4.له
سیستمی
كوَنفدراتیڤ
دا،
ناوه‌ند،
خاوه‌نی
سه‌رچاوه‌ی
دارایی
و
پێگه‌ی
هه‌ڵبژاردنی
سه‌ربه‌خوَ
نیه،
له‌كاتێكدا
له
سیستمی
فیدراتیڤ
دا،
ناوه‌ند
خاوه‌نی
سه‌رچاوه‌ی
دارایی
یه.
5.له
كوَنفدراتیڤ
دا،
هه‌رێمه‌كان
ده‌سه‌ڵاتی
خوَیان
بوَ
هه‌میشه
نابه‌خشنه
ناوه‌ند
و
هه‌ركات
بخوازن
ده‌توانن
له‌و
یه‌كیه‌تییه
بێنه
ده‌ره‌وه،
ئه‌مه
له‌كاتێكدایه
جیابوونه‌وه
له
سیستمی
فیدراتیڤ
دا،
مافێكی
یه‌كلایه‌نه
نیه.
به‌سه‌رنجدان
به
پێشینه‌ی
مێژوویی
سه‌ره‌ڕوَیی
له
له
ئێران
و
هه‌روه‌ها
پێكهاته‌ی
فره‌چه‌شنی
ئێران
له‌رووی
نه‌ته‌وه‌یی،
ئیتنیكی
و
مه‌زهه‌بییه‌وه،
له‌بارترین
سیستمی
سیاسی
كه
بتوانێ
هه‌م
وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی
فره‌چه‌شنی
بێ
و
هه‌م
یه‌كیه‌تییه‌كی
توَكمه‌ی
سیاسی
به
دیاری
بێنێت،
سیستمی
فیدرالیستییه
له‌سه‌ر
بنه‌مای
جوگرافی-
نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌م
سیستمه
به‌ڕێوبه‌رییه
هه‌م
ته‌بایه
له‌گه‌ڵ
ئاڵوگوَڕه
جیهانی
و
ناوچه‌یی
و
نێوخوَیه‌كان
دا و
ئه‌گه‌ر
به
شێوه‌یه‌كی
زانستی
و
ورد
و
عادیلانه
دابڕێژرێ،
ده‌توانێ
هه‌م
گه‌شه‌سه‌ندنی
ئابووری
لێ
بكه‌وێته‌وه
و
یه‌كیه‌تییه‌كی
سیاسیی
توَكمه
به‌رهه‌م
بێنێت.
دامه‌زرانی
سیستمێكی
ساسیی
ئه‌وتوَ،
نه‌ك
ته‌نیا
نابێته
هوَی
كه‌م
سه‌نگی
كوَماری
فیدراڵ-
دیموكراتی
ئێران،
به‌ڵكوو
هه‌م
له‌ڕووی
نێوخوَیی
و
هه‌م
له
بواری
ناوچه‌یی
و
نێونه‌ته‌وه‌ییشه‌وه،
ده‌توانێ
ئێران
بكاته
وڵاتێكی
به‌هێز
و
بڕیارده‌ر
له
ناوچه‌ی
ڕوَژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست
دا.
هه‌روه‌ك
له‌سه‌ره‌وه
ئاماژه‌مان
پێ
دا،
ئیده‌ی
چڕكردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات
له
ناوه‌ندا،
به‌تایبه‌ت
له
روَژگاری
ئه‌مڕوَدا،
پوَتانسیه‌لی
مێژوویی
خوَی
له‌ده‌ست
داوه
و
ده‌بێ
جیهان،
ئیدی
ماڵئاوایی
له
سیستمه
ناوه‌ندییه‌كان
بكات.
سیستمی
فیدرالیستی،
وه‌ك
هه‌ر
سیستمێكی
سیاسی،
له‌سه‌ر
چه‌ند
ڕێسا
داده‌ڕێژرێت
كه
بریتین
له:
1.دیموكراسی:
دیموكراسی
گرینگ‌ترین
ڕێسای
دامه‌زرانی
سیستمێكی
فیدرالیستییه
و
له
راستی
دا
فیدرالیزم،
گه‌شه‌سه‌ندن
و
كامڵبوونی
دیموكراسی
یه
له
هه‌موو
بواره‌كانی
سیاسی،
ئابووری
و
كه‌لتووری
دا.
دیموكراسی
و
فیدرالیزم،
دوو
شێوه
به‌ڕێوبه‌ری
لێكدابڕاو
نین
به‌ڵكوو
په‌یوه‌ندی
یه‌كی
دوولایه‌نه‌یان
به‌یه‌كه‌وه
هه‌یه،
ده‌توانین
بڵێن
كه:
هه‌ر
سیستمێكی
دیموكراتی
خوَبه‌خوَ
مه‌رج
نیه
كه
فیدرالیستی
بێت،
واته
بڕێ
له
سیستمه
دیموكراتییه‌كان
فیدرالیستین.
به‌ڵام
هه‌ر
سیستمێكی
فیدرالیستی
بێ
ئه‌ملاوئه‌ولا،
ده‌بێ
دیموكراتی
بێت
|