|
و:
ئیبراهیم
به‌رزگه‌ر
پلۆرالیزم
كه
پابه‌ندی
یه‌كگرتوویی
نه‌بێ،
به‌ره‌و
ئانارشیزم
هه‌نگاو
ده‌نێ،
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش
دا
یه‌كیه‌تی‌یه‌ك
كه
ئاكامی
پلۆرالیزم
نه‌بێ،
پێناسه‌كه‌ی
ته‌نیا
سه‌ره‌ِرۆری‌یه.
به‌رایی:
سه‌رجه‌م
سیستمه
ڕامیاری‌یه‌كان
كه
مرۆڤ
له
ساته‌وه‌ختێكی
دیاریكراو
له
زه‌مه‌ن
بیری
لێ
ده‌كرده‌وه
هه‌روه‌كو
مرۆڤێكی
رۆڵه‌ی
سه‌رده‌می
خۆیه‌تیی،
و ره‌نگدانه‌وه‌ی
بارودۆخێكی
مێژوویی
تایبه‌ته
كه
له‌ودا
ده‌ژی.
له‌م
رووه‌وه
هیچ
سیستمێكی
ڕامیاری
له
ئارادا
نیه
كه
به
شێوه‌یه‌ك،
ده‌رخه‌ری
بیوگرافی
سه‌رده‌می
خۆی
نه‌بێ‌و
له
هه‌مان
كاتدا،
رێژه‌یه‌ك
له
گشتگیری
مێژوویی‌و
جیهان
ئاژۆیی
(universalim)
له‌ودا
به‌دی
نه‌كرێ.
له
سه‌رده‌می
ئه‌مرۆدا،
بیرۆكه‌ی
فێدراڵیزم
به
بوونی
ده‌وڵه‌تێكی
چالاك‌و
له
هه‌مان
كات
دا
یه‌كپارچه،
به‌ڵام
نه‌ك
نێوه‌ندگه‌را
له
بیردۆزی
سیاسیی
بۆ
گرێ‌دانی
ئاشتیخوازانه‌ی
پلۆرالیزم،
فره
نه‌ته‌وه‌یی،
قه‌ومی،
كولتوری،
زمانی‌و
ئایینی
له
جیهان،
گرینگی
و
ڕۆڵێكی
به‌رچاو
ده‌گێرێ.
بیرۆكه‌ی
ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه
و
رێكخراوی
ڕامیاری
كه
دوابه‌دوای
شۆرشی
فه‌رانسه
له
ئورووپا‌و
پاشان
له
ده‌ڤه‌ره‌كانی
تری
جیهان
پێی
گرت،
ئێستا
له
دوو
گۆشه
نیگاوه
خراوه‌ته
ژێر
زه‌خت‌و
گوشاری
جیددی‌یه‌وه:
یه‌كه‌م،
پرۆسه‌ی
ئابووری
جیهان‌و
به
جیهانی
بوونی
ئابووری،
هێزه
ئابووری‌و
سیاسیی‌یه‌كانی
ڕاكردوو
له
ناوه‌ندی
له
رێگه‌ی
جیهانێكی
بان
نه‌ته‌وه‌یی‌و
بنیاته
بان
نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان،
وه‌كو
تێكڵاو
كردنی
ناوچه‌یی
ئابوورییه
نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
(یه‌كیه‌تی
ئورووپا)،
بانكی
جیهانی،
سه‌ندووقی
نێونه‌ته‌وه‌یی
دراو،
رێكخراوی
بازه‌رگانی
جیهانی،
رێكه‌وتننامه
نێونه‌ته‌وه‌ییه
جۆراوجۆره‌كان‌و
هتد،
به
هێز
كردووه.
زه‌خت‌و
گوشار
چ له
سه‌ر
ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه
گه‌وره‌كان‌و
چ له
سه‌ر
ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه
بچووكه‌كان
_هه‌ڵبه‌ت
نه‌ك
به
ڕاده
یه‌ك
_
كاریگه‌ری
داده‌نێ.
دووهه‌م،
زه‌خت‌و
گوشاری
ناوچه‌یی
(خۆجه‌یی)
له
سه‌ر
ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه‌كان
بۆ
وه‌ده‌ست
هێنانه‌وه‌ی
شوناسی
نه‌ته‌وه‌یی‌و
مافی
دیاری
كردنی
چاره‌نووس
بۆ
ئه‌و
گرووپه
له
نه‌ته‌وه‌كان
كه
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی،
چاندی‌و
ئابووری
یه‌ك
نه‌ته‌وه
به
سه‌ریان
دا
زاڵه‌و،
مافه
ڕامیاری‌و
كولتوری‌یه‌كانیان
پشت
گوێ
خراوه.
وڵاتی
ئێرانیش
له‌م
زه‌خته
دوو
لایه‌نه‌یه
بێ‌به‌ره‌یی
نه‌بووه،
به
تایبه‌ت
ئه‌وه‌ی
كه
سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تیی
راسته‌وخۆی
ناوه‌ند
به
سه‌ر
نه‌ته‌وه‌كانی
تر،
ئه‌م
زه‌خت‌و
گوشارانه
چه‌ند
به‌رابه‌ر
زیاد
ده‌كا.
ده‌سه‌ڵاتی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك
به
سه‌ر
نه‌ته‌وه‌كانی
تر،
له
نێوان
سیاسه‌تڤانان‌و
بیروڕای
گشتی
زۆربه‌ی
روناكبیران
به
شێوه‌یه‌ك
جێی
گرتووه
كه
به
كرده‌وه‌یه‌كی
ئاسایی
داده‌نێن،
ته‌نانه‌ت
زۆربه‌ی
ئه‌و
كه‌سانه‌ی
كه
خۆیان
به
دێمۆكرات
یان
داكۆكی
كاری
مافی
مرۆڤ
ده‌زانن،
ئاسۆی
هزریان
له
بینینی
ئه‌م
بێ
مافیی‌یانه
راده‌وه‌ستێ.
ناتوانرێ
ئه‌مرۆكه
وڵاتێكی
فره
نه‌ته‌وه
ده‌ست
نیشان
بكرێ
كه
تێیدا
ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه
له
سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی
ڕامیاری‌و
كولتوری
نه‌ته‌وه‌یه‌كی
دیاریكراو
رابوه‌ستێ‌و
نایه‌كسانی
ئابووری،
ڕامیاری‌و
كولتوری
له
نێوان
نه‌ته‌وه‌كانی
تر‌و
یان
جۆرێك
له
هه‌ڵاواردنی
پێك
نه‌هێنابێ‌و
به
كرده‌وه
ئه‌وانی
به
هاووڵاتیی
پله
دوو
دانه‌نابێ.
ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته،
به‌ر
له
هه‌ر
شتێك
له
رێگه‌ی
مكانیزمی
به‌رپرسایه‌تیی
سیاسیی‌و
ده‌سه‌ڵاتیی
به
سه‌ر
دام‌و
ده‌زگای
سیاسیی،
خۆی
ده‌رده‌خا.
به‌ڵام
له
درێژماوه‌دا
له
رێگه‌ی
پێك
هاتنی
درزێكی
جییدی
له
نێوان
نه‌ته‌وه‌یه‌ك
كه
به
ناوی
ئه‌وه‌وه
قسه
ده‌كا‌و
نه‌ته‌وه‌كانی
تر،
به
كرده‌وه
ده‌سه‌ڵاتی
ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تیی
ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه
هه‌موار
ده‌كا.
ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر
زۆرینه‌ی
ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه‌ش
تێگه‌یشتنیان
له‌م
پرۆسه‌یه
نه‌بێ‌و
یان
له
روانگه‌ی
ڕامیاری‌یه‌وه
له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵات
هاورێ
نه‌بووبێ.
به‌رئه‌نجامه
زانستی‌یه‌كه‌ی
ئه‌م
راستی‌یه
ده‌رده‌خا
كه
ده‌سه‌ڵاتی
ڕامیاری
ده‌سه‌ڵاتدارێتی
دیاریكراو،
كه
له
بواری
به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یه‌كی
دیاریكراو
و بێ‌به‌ش
كردنی
نه‌ته‌وه‌كانی
تر
هه‌نگاو
ده‌نێ،
ده‌سه‌ڵاتی
چینایه‌تی
هه‌مان
نه‌ته‌وه‌ی
به
سه‌ر
نه‌ته‌وه‌كانی
تر
زاڵ
كردووه‌و
سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تیش
به‌ره‌وه
سته‌می
چینایه‌تی
ده‌با.
به‌ڵام
ئه‌وه‌ش
به‌و
مانایه
نی‌یه
كه
سه‌رجه‌م
نه‌ته‌وه‌یه‌ك
كه
به
ناوی
ئه‌وه‌وه
قسه
ده‌كرێ،
بووبێتن
به
سه‌رمایه‌دار‌و
نه‌ته‌وه‌كانی
تریش
بووبێتن
به
كرێكار.
به‌ڵكوو
پرۆسه‌یه‌كه
كه
به‌شێكی
گرینگ
له
نه‌ته‌وه
ژێرده‌سته‌كان
به‌ره‌و
په‌راوێزی
ژیانی
ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تیی
راوده‌نێ.
هه‌ربۆیه
پرۆسه‌یه‌كی
له‌م
چه‌شنه
زوو
یان
دره‌نگ
بوار
بۆ
راپه‌رینی
نه‌ته‌وه‌كانی
تر
خۆش
ده‌كا.
له
جیهانی
كاپیتالیستی
دا،
دوو
جه‌مسه‌ری
هه‌ژاری‌و
سه‌رمایه
له
نێوان
وڵاتانی
پێشكه‌وتوو
و
وڵاتانی
جیهانی
سێهه‌م
مه‌ودایه‌كی
مه‌زنی
چێ
كردووه‌و
ئه‌مه‌ش
له
كۆتایی‌دا
ده‌سه‌ڵاتی
ئابووری،
ڕامیاری،
تێكنۆلۆژی‌و
كولتوری
ناوه‌ند
له
سه‌ر
ده‌ورووبه‌ر
و
دوور
كه‌وتنه‌وه‌ی
زۆرینه‌ی
ئه‌وان
بۆ
په‌راوێزی
شارستانییه‌ت
دابین
ده‌كا،
وه‌به‌رهێنان‌و
گه‌شه‌ی
پیشه‌سازی‌و
ئابووری
له
ناوه‌ند‌و
وشك
كردنی
سه‌رچاوه‌كانی
گه‌شه‌ی
ده‌ورووبه‌ر
به
پشت
به‌ستن
به
ئه‌هرۆمه
جۆراوجۆره‌كانی
داراریی،
ڕامیاری،
تێكنۆلۆژی
ئه‌نجام
ده‌درێ.
ئه‌مرۆكه
پرۆسه‌یه‌كی
هاوشێوه‌ش
له
وڵاتی
ئێران
له
ئارا
دایه‌و
له‌گه‌ڵ
تووند‌و
تیژیه‌كی
ڕامیاری
ڕاسته‌وخۆ
دژی
نه‌ته‌وه‌كانی
تر،
جگه
له
نه‌ته‌وه‌ی
فارس
به
كار
ده‌هێنرێ.
به‌ڵام
ئه‌وه
به‌و
مانایه
نی‌یه
كه
سه‌رجه‌م
نه‌ته‌وه‌ی
فارس
به
ڕاده‌یه‌ك
له‌م
سیاسه‌ته‌ی
كۆماری
ئیسلامی
به‌هره‌مه‌ندن‌و
یان
هه‌موویان
ئه‌م
سیاسه‌ته
په‌سه‌ند
ده‌كه‌ن،
كه‌چی
ناتوانرێ
نكۆڵیش
له‌وه
بكرێ
كه
له
هاوسه‌نگی‌یه‌كی
گشتی‌دا،
هاوكێشه‌كه
له
به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌وان
ده‌گۆڕدرێ‌و
ژماره‌ی
چینه
هه‌ژرا‌و
كه‌م
داهاته‌كان
له
ناو
نه‌ته‌وه‌كانی
تر
به
شێوه‌یه‌كی
خێرا
په‌ره
ده‌ستێنێ‌و
به
كرده‌وه
ئه‌وان
(نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كان)
ده‌كاته
پاشه‌كه‌وتی
هێزی
كاری
هه‌رزان
بۆ
خۆی.
هه‌ربه‌م
هۆیه‌شه
له
ئێران
سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تیی
له‌گه‌ڵ
سته‌می
چینایه‌تی
پێكه‌وه
گرێ
دراون.
بیرۆكه‌ی
فێدراڵیزم،
بێ
ئه‌وه‌ی
چاره‌سه‌ری
پرسێك
بۆ
هه‌موو
كێشه
ڕامیاری‌و
ئابووری‌یه‌كان‌و
سه‌رجه‌م
نه‌خۆشی‌یه
كۆمه‌ڵایه‌تیی‌یه‌كان
بێ،
هه‌وڵێكه
بۆ
چاره‌سه‌ری
ئاشتیخوازانه‌ی
نایه‌كسانی‌یه
كۆمه‌ڵایه‌تیی‌یه‌كان
له
ناو
وڵات‌و
نزیك
كردنه‌وه‌ی
ئه‌وان
به
یه‌كتر
له
دۆزینه‌وه‌ی
رێگه
چاره‌گه‌لێكی
گونجاو
بۆ
گۆڕینی
پێكهاته
سیاسیی‌یه
حكومه‌تی‌یه‌كان،
هه‌موار
كردنی
نابه‌رابه‌ری‌یه
ئابووری‌یه‌كان
له
نێوان
نه‌ته‌وه‌كان‌و
خستنه
رووی
به‌رسڤێكی
دێمۆكراتیك
بۆ
ئه‌وان،
بێ
ئه‌وه‌ی
چوارچێوه‌ی
كاروباری
وڵات
له
یه‌ك
بترازێ،
یان
هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
راڤه
كردنی
فێدراڵیزم:
سیستمه
ڕامیاری‌یه‌كان
له
جیهان
دا،
ده‌توانرێ
له
رووی
چۆنیه‌تیی
دابه‌ش
كردنی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
له
ناوخۆی
وڵات،
به
حكومه‌ت
گه‌لی
نێوه‌ندگه‌را
(متمركز)
و
نانێوه‌ندگه‌را
(غیر
متمركز)
دابه‌ش
بكرێ.
له
حكومه‌تێكی
نێوه‌ندگه‌را،
حكومه‌تی
ناوه‌ندی
ته‌نیا
ده‌سه‌ڵاتی
بڕیارده‌ر
بۆ
گشت
وڵاته‌و
زنجیره‌یه‌ك
له
بنیات
گه‌لی
ناوه‌ندی
له
خۆده‌گرێ
كه
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی‌و
یاسایی
كۆتایی،
له
ده‌ست
ئه‌و
(حكومه‌تی
ناوه‌ندی)
دایه.
حكومه‌تێكی
نێوه‌ندگه‌را
له
وانه‌یه
به
شێوه‌گه‌لی
جۆراوجۆر
له
نه‌بوونی
نێوه‌ندگه‌رایی
(عدم
تمركز)
له
ناوخۆی
وڵات،
وه‌كو
نه‌بوونی
نێوه‌ندگه‌رایی
كارگێری‌و
یان
خودموختاری
ناوچه‌یی‌و
یان
ناوچه
گه‌لی
كولتوری
خودموختار
كه‌ڵك
وه‌ربگرێ،
به‌ڵام
گشت
ئه‌مانه
له
كۆتایی‌دا،
باسكه
كارگێری‌یه‌كانی
حكومه‌تی
ناوه‌ندین.
ئه‌م
چه‌شنه
له
نه‌بوونی
نێوه‌ندگه‌رایی
نابێ
به
هه‌ڵه
له‌گه‌ڵ
سیستمی
فێدراڵ
لێك
بدرێته‌وه.
له
به‌رئه‌وه‌ی
كه
بوونی
ئه‌م
چه‌شنه
له
بنیاته
نانێوه‌ندگه‌راكان،
بۆ
ویست‌و
خواستی
حكومه‌تی
ناوه‌ندی
ملكه‌چ
ده‌بێ
كه
هه‌موو
كاتێك
ده‌توانێ
له
لایه‌ن
حكومه‌تی
ناوه‌ندی‌یه‌وه
هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و
یان
به
ته‌واوی
ئاڵوگۆڕی
به‌سه‌ردابێ.
به
پێچه‌وانه‌ی
سیستمه
نێوه‌ندگه‌راكان،
سیستمێكی
فێدراڵ
وه‌كو
شێوه‌ك
له
حكومه‌ت
گه‌لی
نانێوه‌ندگه‌را،
ده‌رخه‌ری
چه‌شنێك
له
سیستمی
سیاسیی‌یه
كه
له‌ودا
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی
به
شێوه‌ی
ئه‌ستوونی
له
نێوان
حكومه‌تی
ناوه‌ندی‌و
ژێركۆمه‌له‌كان
(هه‌رێمه‌كان)ی
ئه‌و
دابه‌ش
ده‌بێ.
تایبه‌تمه‌ندی
سه‌ره‌كی‌و
به‌رچاوی
فێدارڵیزم
ده‌توانرێ
به
سیستمی
ڕامیاری
ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی
بنیات
نراو
له
سه‌ر
حكومه‌تی
خۆماڵی
(self-rule)
و
حكومه‌تی
هاوبه‌ش
(shared-rule)
پێناسه
بكرێ.
زاراوه‌ی
سیاسیی
فێدارڵیزم،
له
وشه‌ی
لاتینی
foedus
به
مانای
به‌ڵێن،
په‌یمان‌و
بریار
وه‌رگیراوه
كه
له‌ودا
لایه‌نه‌كان
به
شێوه‌یه‌كی
یه‌كسان،
ڕِێكه‌وتنامه‌یه‌كی
هاوبه‌ش
له
نێوان
خۆیان
ده‌به‌ستن
كه
به
پێی
ئه‌م
به‌ڵێنه
(covenant)،
سه‌ره‌ڕای
پاراستنی
شوناس‌و
جامعیتی
تاكه‌كه‌سی
خۆیان،
شتێكی
(entity)
گشتگیری
نوێ،
وه‌كو
بنه‌ماڵه،
بنیاتی
سیاسیی‌و
هتد،
پێك
دێنن
كه
به
نۆره‌ی
خۆی
شوناسی
سه‌ربه‌خۆ
و
جامعیتی
تایبه‌تی
خۆی
هه‌یه.
چه‌مكی
به‌ڵین
دان
هه‌روه‌ها
به‌و
مانایه‌یه
كه
لایه‌نه‌كانی
به‌ڵێن‌و
په‌یمان،
نه
ته‌نیا
له
سه‌ر
ده‌قی
یاسایی
به‌ڵێنی
خۆیان،
به‌ڵكوو
به
شێوه‌ی
ئه‌خلاقی
پابه‌ندی
رۆحی
یاسایی
به‌ڵێن‌و
په‌یمانی
خۆشیان
بمێننه‌وه.
كه‌واته
رێكه‌وتنی
به‌ڵێن
دراو،
شتێكی
به‌ربڵاوتر
له
ڕێكه‌وتننامه‌ی
ساده‌یه.
چونكه
به‌ڵێن
دان
به
پێوه‌ندی‌یه‌كی
سه‌قامگیر‌و
ته‌نانه‌ت
به‌رده‌وام
له
نێوان
لایه‌نه‌كان‌و
به‌ڵێن
دان
به
هاوكاری
بۆ
به‌ده‌ست
هێنانی
ئامانجه‌كانی
ئه‌م
ڕێكه‌وتنه‌و
چاره‌سه‌ری
ئاشتیخوازانه‌ی
مشت‌و
مڕه
گریمانی‌یه‌كان،
له
خۆ
ده‌گرێ.
له‌م
ڕووه‌وه
فێدراڵیزم
هه‌م
به
واتای
پێكهاته‌یه‌ك
(ستراكتۆر)
و
هه‌م
شێوه‌ی
حكومه‌تێكه
كه
یه‌كیه‌تیی‌و
یه‌كگرتن
له
سه‌ر
بنه‌مای
لێك
تێگه‌یشتن‌و
ڕه‌زامه‌ندی
داده‌مه‌زرێنێ.
له
كاتێك
دا
كه
له
رێگه‌ی
یاسایه‌كی
بنه‌ره‌تی
گشتگیر،
ئه‌م
فره
چه‌شنی‌یه،
فاكتۆر
گه‌لی
پێكهێنه‌ری
یه‌كگرتنی
سیاسیی
ده‌پارێزێ.
به
گوێره‌ی
ئه‌م
پێناسه‌یه،
فێدراڵیزم
شێوه‌یه‌ك
له
ڕێكخستنی
سیاسیی
ده‌وڵه‌ته
كه
له
سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدارێتی
دوو
لایه‌نه‌ی
ناوه‌ند‌و
هه‌رێمه‌كان،
یان
به
واتایه‌كی
تر
له
سه‌ر
ئاست
گه‌لی
جۆراوجۆر
له
دابه‌ش
كردنی
ئه‌ستوونی
ده‌سه‌ڵات
( چ
به
شێوه‌ی
جوغرافیایی
یان
پارێزگا،
چ
به
پێی
هێڵه
نه‌ته‌وه‌یی_قه‌ومی‌یه‌كان‌و
یان
به‌سه‌ر
تێكه‌ڵاوێك
له
جوغرافیایی‌و
نه‌ته‌وه‌یی_قه‌ومی)
ڕاوه‌ستاوه
كه
له‌ودا
هه‌ر
دوو
ئاستی
ده‌سه‌ڵاتدارێتی،
سنوور‌و
به‌رپرسیایه‌تی
دیاری
كراوی
خۆی
هه‌یه‌و
له
شوێن
گه‌لی
خاوه‌ن
ده‌ست
رۆیشتوویی
(سه‌ڵاحییه‌ت)
خۆیان
مافی
به‌كارهێنانی
ده‌سه‌ڵاتی
سه‌ربه‌خۆیان
هه‌یه‌و
هیچ
كام
له‌و
دووانه
مافی
ده‌ست
درێژی
بۆ
سه‌ر
سنووری
یاسایی‌و
سه‌لاحییه‌ته‌كانی
یه‌كتریان
نی‌یه.
رێژه‌ی
ده‌سه‌ڵات‌و
سنووری
به‌رپرسایه‌تیی‌یه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندی‌و
هه‌رێمه‌كان
(ژێركۆمه‌له‌كان
sub-unit)
و
یان
شێوه‌ی
به‌شداری
هه‌رێمه‌كان
له
بڕیاره‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندی،
له‌وانه‌یه
له
وڵاتێك
بۆ
وڵاتێكی
تر
جیاوازی
هه‌بێ.
به‌م
جۆره
ناتوانرێ
باس
له
شێوه‌یه‌كی
یه‌كده‌ست
له
فێدرالیزم
بكرێ.
به‌ڵام
سه‌ره‌رای
فره‌چه‌شنی
له
شێوه
جۆراوجۆره‌كانی
سیتم
گه‌لی
فێدراڵ،
هه‌موویان
له
كاكڵێكی
سه‌ره‌كی
كه
ده‌توانرێ
به
هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری
دیاری
كردنی
بوونی
سیستمی
فێدراڵ
دابنرێ،
له‌گه‌ڵ
یه‌ك
هاوبه‌شن‌و
ئه‌ویش
ده‌سه‌ڵاتدارێتی
دوو
لایه‌نه‌یه
(dual-sovereignty)
له
نێوان
حكومه‌تی
ناوه‌ندی
(یان
فێدراڵ)و
هه‌رێمه‌كان
(یان
ژێركۆمه‌ڵه‌كان).
ئه‌م
دوو
ئاسته
یان
ئه‌م
دوو
لایه‌نه
له
ده‌سه‌ڵاتدارێتی
له
جوغرافیایه‌كی
دیاریكراو،
ئه‌گه‌رچی
سه‌ربه‌خۆیی
تایبه‌تی
خۆیان
هه‌یه،
له
هه‌مان
كات
دا
گۆشه‌گیر
له
یه‌كتر
نین.
به‌ڵكوو
هه‌ر
دوو
ئاست
له
ده‌سه‌ڵاتدارێتی،
مافی
به‌رانبه‌ر
به
یه‌كتریان
هه‌یه.
به‌م
شێوه‌یه
هه‌م
هه‌رێمه‌كان
(یان
ژێركۆمه‌ڵه‌كان)،
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی
له
هه‌رێمی
دیاریكراوی
ده‌سه‌ڵاتدارێتی
خۆیان،
هێز
به‌كار
دێنن
كه
حكومه‌تی
خۆماڵی
یان
self-rule
ی
پێ‌ده‌ڵێن،
هه‌روه‌ها
له
به‌رێوه‌به‌ردنی
حكومه‌تی
ناوه‌ندیش
به‌شداری
ده‌كه‌ن
كه
به
حكومه‌تی
هاوبه‌ش
یان
shared-rule
ناسراوه.
رێژه‌و
شێوه‌ی
به‌شداری
هه‌رێمه‌كان
له
حكومه‌تی
ناوه‌ندی
له
وڵاتێك
بۆ
وڵاتێكی
تر
ده‌گۆڕدرێ.
بۆ
وێنه
له
وڵاتێكی
وه‌كو
بێلژیك،
هه‌موو
هه‌رێمه‌كان
له
یاسادانانی
ناوه‌نده
(
له
رێگه‌ی
ئه‌نجۆمه‌نی
سێنا)و
له
كابینه‌ی
وه‌زیران
به
رێژه‌گه‌لی
یه‌كسان
به‌شداری
ده‌كه‌ن‌و
ئه‌مه‌ش
جگه
له
به‌شداری
گشتی
هاووڵاتیان
له
رێگه‌ی
پارڵمان
له
یاسادانانی
وڵاته.
به‌ڵام
له
ئه‌مریكا،
هه‌رێمه‌كان
ڕۆلێكی
ئه‌وتۆیان
له
هه‌ڵبژاردنی
راسته‌وخۆی
كابینه‌ی
وه‌زیران
نی‌یه.
له
به‌رانبه‌ردا،
به‌شداری
كردنی
هه‌رێمه‌كان
له
حكومه‌تی
ناوه‌ندی‌و
حكومه‌تی
فێدراڵیش
له
هه‌رێمه‌كان،
له
سه‌رجه‌م
حكومه‌ته
فێدراتیوه‌كان
له
مافی
دیاریكراو
به‌هره‌مه‌نده.
دابه‌ش
كردنی
ناوخۆیی
ده‌سه‌ڵاتدارێتی
دوو
لایه‌نه
(dual
sovereignty)
یه‌كێك
له
تایبه‌تمه‌ندی‌یه
سه‌ره‌كی‌یه‌كانی
نیزام
گه‌لی
سیاسی
فێدراڵه.
خاڵی
جێی
سه‌رنج
ئه‌وه‌یه
كه
ده‌سه‌ڵاتدارێتی
دوو
لایه‌نه
نابێ
له‌گه‌ڵ
جیاكردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات
(separation
of
powers)
به
هه‌ڵه
لێك
بدرێته‌وه.
له
سه‌رجه‌م
دێمۆكراسی‌یه
پارڵمانی‌یه‌كان،
جیا
كردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات
بوونی
هه‌یه‌و
مه‌رجی
پێویستی
حكومه‌تێكی
فێدراڵه،
به‌ڵام
هه‌موو
حكومه‌ته
پارڵمانی‌یه‌كان
فێدراتیو
نین،
به‌ڵكوو
بۆ
به
ده‌ست
هێنانی
پێویستی
به
دابه‌ش
كردنی
ئه‌ستوونی
ده‌سه‌ڵات
له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتدارێتی
دوو
لایه‌نه
له
وڵاتیش
هه‌یه.
زۆربه‌ی
كاته‌كان
له
دابه‌ش
كردنی
ئه‌ستوونی
ده‌سه‌ڵات،
له
چه‌ند
بواری
سه‌ره‌كی
كه
خۆی
ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كه
له
پێویستی
به
كرده‌وه‌و
هاوئاهه‌نگی
هاوبه‌ش،
وه‌كو
به‌رگری،
سیاسه‌تی
ده‌ره‌كی،
مافی
لێدانی
دراو
و
سیاسه‌ته
گشتی‌یه‌كانی
پێوه‌ندی
دار
به
ئابووری
وڵات‌و
چاودێری‌و
كونترۆڵی
كۆچبه‌ری
له
بیاڤی
(حوزه)
ده‌ست
رۆیشتوویی
حكومه‌تی
ناوه‌ندی
دایه‌و
بیاڤ
گه‌لی
تری
پێوه‌ندی
دار
به
به‌رێوه‌بردنی
وڵاتیش،
به
هه‌رێمه‌كان
ده‌درێ.
دیسانه‌وه
له‌و
بیاڤه‌ش،
نۆرمێكی
یه‌كده‌ست
له
چه‌شن‌و
رێژه‌ی
سه‌لاحییه‌ته‌كان
له
نێوان
حكومه‌تی
ناوه‌ندی‌و
هه‌رێمه‌كان
له
ئارادا
نی‌یه.
بۆ
وێنه
له
یاسای
بنه‌ره‌تی
كانه‌دا،
بیاڤ
گه‌لی
ده‌ست
رۆیشتوویی
هه‌رێمه‌كان
دیاری
كراوه‌و
پاشماوه‌ی
ده‌ست
رۆیشتوویی‌یه‌كانی
تر
به
حكومه‌تی
ناوه‌ندی
دراوه.
به‌ڵام
له
ئه‌مریكا
به
پێچه‌وانه‌ی
ئه‌مه‌یه,
یان
له
سویس
به
پێی
یاسای
بنه‌ره‌تی
ئه‌و
وڵاته،
ده‌وڵه‌تی
فێدراڵ
له
كاتی
ئاشتی
دا
مافی
هه‌بوونی
سوپای
نی‌یه،
مه‌گه‌ر
ئه‌وه‌ی
كه
هه‌رێمه‌كان
رێگه‌ی
پێ‌بده‌ن.
هه‌ڵبه‌ت
ده‌بێ
وڵاتی
سویس
له
هه‌مبه‌ر
سنووردار
بوونی
سوپا
به
جیاواز
دابنرێ،
چونكه
نمونه‌یه‌كی
تر
له‌م
بابه‌ته
له
جیهان
بوونی
نی‌یه.
ده‌بێ
جه‌خت
له
سه‌ر
ئه‌وه
بكرێته‌وه
كه
له
مێژووی
مرۆڤایه‌تیی،
ته‌نانه‌ت
له
سه‌رده‌می
ئیمپراتۆری‌یه
گه‌وره‌كانی
چاخی
كۆن،
وه‌كو
ئیمپراتۆری
رۆم
هه‌تا
ئیمپراتوری‌یه |