|
نه‌ته‌وه به
واتای كۆمه‌لگایه‌كی یه‌ك زمان دێ، كه زمانی هاوبه‌ش و
ناسنامه‌ی كولتووری به‌شه سه‌ره‌كیه‌كانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یین.
چاندی هاوبه‌ش بریتیه له تایبه‌تمه‌ندیه دیاره‌كانی وه‌ك
شێوه‌ی جل و به‌رگ، شێوه‌ی خانوو به‌ره، پێوه‌ندی به
ئاژَه‌ڵه خۆجێیه‌كان بۆ نموونه جێگه‌ی كه‌و له كولتووری
كورده‌واری دا، شێوه‌ی كار كردن، دابه‌ش كردنی ئه‌ركه‌كان له
نێوان ژَن و پیاو، نه‌ریتی راو كردن، شێوه‌ی هه‌ڵس و كه‌وت له
گه‌ڵ تاوانه‌كان، شێوه‌ی به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هاتنه ژَووره‌وه‌ی
كه‌سانی نه‌خوازراو، شێوه‌ی خاوه‌ندارێتی، نه‌ریته‌كانی پێوه‌ندیدار
به له‌دایك بوونی مناڵ، پێكهێنانی ژَیانی هاوبه‌ش و كۆچێ دوایی
كردن، كولتووری حه‌زلێكه‌ری، په‌ندی پێشینیان، گۆرانی و ئاهه‌نگه‌كانی
پێوه‌ندیدار به خه‌واندنی مناڵ، مێژَوو و ئه‌فسانه‌ی هاوبه‌ش،
جۆری بیركردنه‌وه له ژَیانی دوای مردن، كولتووری خواپه‌ره‌ستی،
ماڵداری و رۆحه‌كانی.
له گه‌ل ئه‌مه، هه‌ندێك له لێكۆڵه‌ران ره‌نگی موو،
باڵای مرۆڤ، به‌كاربردنی گواره، زاراوه له كاتی قسه كردن
به زمانێكی بێگانه به نیشانه‌ی گرێدراوه‌یی به نه‌ته‌وه‌یه‌كی
تایبه‌ت ده‌زانن.
3.1.3. نه‌ته‌وه و كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
له سه‌ره‌وه به كورتی باسی تیۆریه‌كانی پێوه‌ندیدار به
پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كرا. تێگه‌یشتنێكی تیۆریك له هۆی
كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ گه‌یشتن
به ئه‌نجامی هاوبه‌ش و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌سه‌ریه‌كانی
گونجاوی پێوه‌ندیدار. یه‌كێك له پرسه گرنگه‌كانی پێوه‌ندیدار
به پرسی نه‌ته‌وه‌یی دۆزینه‌وه‌ی بناغه‌كانی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیه.
لێكۆلینه‌وه‌كان نیشان ده‌ده‌ن، كه سه‌رچاوه‌كانی كێشه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان
له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتی دیكه جیاوازه. له پێوه‌ندی له
گه‌ڵ كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران جیاوازیه كولتووریه‌كانی
نێوان پێكهێَنه‌رانی ئێران، نێوان گرژَیه‌كانی پێوه‌ندیدار به
گه‌لانی دراوسێ به هۆیه‌كانی مێژَوویی و سیاسیه‌وه، دابه‌ش
كردنی نابه‌رانبه‌ری ئیمكاناتی ئابووری، سانترالیزمی به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتی
به‌كرده‌وه‌ی یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك زمان و ته‌نیا مه‌زه‌ه‌بێك
له ئایینی ئیسلام، سه‌پاندنی جۆرێكی تایبه‌ت له حكوومه‌ت به
سه‌ر خه‌ڵكی ئێران،چه‌وساندنه‌وه‌ی ناوخۆیی و نه‌سازانی
سیسته‌می سیاسی ئێران له گه‌ڵ ره‌وتی به جیه‌انی بوون له
سه‌رچاوه‌كانی سه‌ره‌كی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران
ده‌ژَمێردرێن.
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ره‌كانی پێش چاره‌سه‌ری
كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران دان پێنه‌نانی ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندی بو بوونی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران و فره‌نه‌ته‌وه‌یی
بوونی ئه‌و ولاته‌یه. هه‌مان كێشه له گه‌ڵ به‌شێكی زۆر
له هێزه سه‌راسه‌ریه‌كان و ه‌ێز و كه‌سایه‌تیه‌كانی سه‌ربه
نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست به‌دی ده‌كرێ، بۆیه دۆزینه‌وه‌ی
چاره‌ی هاوبه‌ش له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئێران زۆر نزیك
نازانرێ. له كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، ه‌ه‌رچه‌ند به كرده‌وه
ه‌ه‌نگاوێكی له‌وباره‌دا ه‌ه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵام به شێوه‌ی
تیۆری باس له دابه‌ش كردنی ئێران به سه‌ر ده ناوه‌ندی
جوغرافیایی - ئیداری كردووه. ه‌ێزه‌كانی سه‌رانسه‌ری
ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، كه به‌شێكی زۆریان نوێنه‌رایه‌تی
شۆڤۆنیزمی سه‌رده‌ست ده‌كه‌ن، لانی زۆری لایه‌نگری دابه‌شكردنی
ده‌سه‌ڵاتی ئیدارین و مافی "قه‌ومه ئێرانیه‌كان" بۆ خوێندن به
زمانی "قه‌ومی خۆیان" به ره‌سمی ده‌ناسن. له روانگه‌ی
تیۆریه‌وه دوو رێگای "دابه‌ش كردنی" ئابووری و "قه‌واره‌یی"
بۆ چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وایه‌تی وه‌به‌رچاو ده‌كه‌ێ.
رێگای یه‌كه‌م بریتیه راگرتنی بالانسی نه‌ته‌وایه‌تی به
دابه‌ش كردنی توانایی و ئیمكاناتی ئابووری له نێوان نه‌ته‌وه
یان كه‌مایه‌تیه‌كانی دانیشتووی وڵات. شێوازی قه‌واره‌یی ده‌یهه‌وێ
ئاڵ گۆر له سیسته‌می سیاسی به شێوه‌ی فیدراڵی، ئۆتۆنۆمی
ناوچه‌یی و یا خود سیسته‌می هه‌ڵبژَاردندا بكا.
پرسی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی گشتگر و
به‌له‌به‌ر چاوگرتنی لایه‌نه هه‌ستیاره‌كانی پێوه‌ندیدار
به نه‌ته‌وه‌كانی دانیشتووی ئێران، چاره‌سه‌ر بكرێ.
ئۆتۆنۆمی سیاسی و كولتووری، مافی كه‌ڵك وه‌رگرتن له زمانی
زكماكی، دان پێنان به فره‌نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئێران و رێگادان
به به‌شداری ئازادانه له ژَیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵات،
بوونی یاسایه‌ك كه له‌ودا نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئێران
خاوه‌نی مافی به‌رابه‌ر بن مكانیزمه‌كانی سه‌ره‌تایین بۆ
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا. هه‌موو ئه‌و
مافانه ده‌كرێ له یاسادا بنووسرێ، به‌ڵام هه‌روه‌ك له سه‌دساڵی
رابردوودا بینراوه، له بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێزی ناوه‌ندی
كه ئابووری وڵاتی مۆنۆپۆل كردووه و پێوه‌ندی نیوان ده‌وڵه‌ت
و خه‌ڵك كه پێوه‌ندی نێوان خاوه‌ن و مڵكه، گه‌ره‌نتی ئه‌وه
ناكرێ ته‌نانه‌ت له‌كاتی بوونی یاسایه‌ك كه مكانیزمه‌كانی
سه‌ره‌وه تێدا گونجا بن، مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
رێز لێ بگیرێ. بۆیه دیسانترالیزه كردنی سیسته‌می حكوومه‌تی
له ئێران و فیدرالیزه كردنی سیسته‌می سیاسی ئێران ته‌نیا
رێگای مومكین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ئێران و
پارچه نه‌بوونی ئه‌و وڵاته وه‌به‌رچاو ده‌كه‌وێ.
3.1.4. مافی دیاری كردنی چاره‌نووس
پێڤاژَۆی مافی دیاری كردنی چاره‌نووس دوای كۆتایی هاتنی شه‌ری
سارد و خێرابوونی ره‌وتی گلۆبالیزاسیۆن وه‌ك دیارده‌یه‌كی به‌رچاوی
ه‌ه‌زاره‌ی نوێ ده‌بینرێ. دوای رووخانی دیواری به‌رلین و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت، به‌ده‌یان وڵاتی تازه سه‌ربه‌خۆ له
جوغرافی سیاسی جیه‌اندا جێیان كرده‌وه. ئه‌گه‌ر تا دوێنی پرسی
مافی دیاری كردنی چاره‌نووس ته‌نیا دروشمی ه‌ێزه‌كانی چه‌پی
بوو و لایه‌نگرانی ئه‌و به لێنینیست ناو ده‌بران، له سه‌ده‌ی
گلۆبالیزاسیۆندا، پاساوێك بۆ قبوول كردنی ئه‌و مافه نه‌ماوه.
پرسی مافی دیاری كردنی چاره‌نووس دوای شه‌ری جیه‌انی دووه‌م به‌تایبه‌تی
له حاڵه‌تێكی به‌ته‌واوی دروشمی سیاسی به‌ره‌و پرۆسه‌یه‌كی
یاساییه‌وه گۆڕا. ده‌توانری مافی دیاری كردنی چاره‌نووس له
دوو روانگه‌ی "مافی دیاری كردنی چاره‌نووس" ی ده‌ره‌وه‌یی و "مافی
دیاری كردنی چاره‌نووس"ی ناوخۆیی شی بكرێته‌وه. ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان
بۆ ئه‌و وڵاتانه به‌كار ده‌بردرێ كه له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌ره‌وه‌ییه‌وه
داگیر كرابن و وه‌ك سه‌رده‌می كۆلۆنیالیزم، نه‌ته‌وه‌كان سه‌ربه‌خۆیی
و سه‌روه‌رسی سیاسی خۆیان له ده‌وڵه‌تانی بیانی وه‌رگرن. له
مافی دیاری كردنی چاره‌نووسی ناوخۆییدا باس له مافی شارۆڤه‌ندان
له دیاری كردنی سیسته‌می سیاسی وڵاتی خۆیان و دابه‌ش كردنی
شێوه‌ی ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ده‌كرێ، كه
سیسته‌می ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تێك دیسانتراڵ ده‌كرێ و به‌شێك له
ده‌سه‌ڵات به ناوچه‌كانی پێكهێنه‌ری وڵات ده‌گه‌رێته‌وه.
خۆبه‌رێوه‌به‌ری ناوچه‌یی و ئیداری، ئۆتۆنۆمی و فیدرالیزم له
شێوه‌كانی مافی دیاری كردنی چاره‌نووسی ناوخۆیین.
مافی دیاری كردنی چاره‌نووس له زۆربه‌ی یاساكانی ناونه‌ته‌وه‌ییدا
له‌وانه په‌یماننامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا
هاتووه. به پێی مادده‌ی یه‌كی كۆنڤانسیۆنی مافه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی
دیاری كردنی چاره‌نووسی خۆی و دیاری كردنی سیسته‌می سیاسی،
ئابووری و كولتووری و كۆمه‌لایه‌تی خۆی هه‌یه. بۆ یه‌كه‌مجار
له 16 دێسامبری 1966 مافی مرۆڤ وه‌ك مافێكی سروشتی له مرۆڤ به
كۆنفرانسیۆنی مافه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
زیاد كرا.
سه‌ره‌رای بوونی كۆنڤانسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،
دژَبه‌ریه‌كی به‌رچاو له شێوه جێبه‌جێ كردنی ئه‌و به‌نده
وه‌به‌رچاو ده‌كه‌وێ. پێشینه‌ی په‌سه‌ند كردنی به‌ندی یه‌كه‌می
كۆنڤانسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆرتر ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ ده‌ورانی كۆتایی سیسته‌می كۆنۆلیالسیستی و ویستی وڵاتانی
جیه‌انی سێهه‌م. ئه‌وكات ده‌وڵه‌ته ئوروپاییه‌كان به هۆی
به‌رژَه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان دژَی په‌سه‌ند كردنی ئه‌و
پره‌نسیپه بوون. له‌و دواییانه‌دا باس له‌وه ده‌كرێ مافی
دیاری كردنی چاره‌نووس پره‌نسیبێكی سیاسیه نه‌ك مافێكی
یاساییه كه بتوانرێ له رێگای یاساوه جێبه‌جێ بكرێ. له
ئاكامدا مافی دیاری كردنی چاره‌نووس له چوارچێوه‌ی یاساكانی
مافی مرۆڤ و تاكه‌كه‌س دا خۆی ده‌بینێته‌وه. بۆیه مافی
دیاری كردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانرێ وه‌ك مافی
مرۆڤی تاكه‌كه‌س له كۆمیته‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا
بخرێته به‌ر باس.
یه‌ك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی گرنگی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان، له پێوه‌ندی له گه‌ڵ "مافی دیاری كردنی
چاره‌نووس" سروشتی كۆلێكتیڤی ئه‌وه. له په‌یماننامه‌كه‌دا
باس له "مافی هه‌موو گه‌لان" نه‌ك "مافی هه‌موو تاكه مرۆڤه‌كان"
و "مافی هه‌ركه‌س" كراوه. سروشتی كۆلێكتیڤی ئه‌و په‌یماننامه‌یه
هۆیه‌كه بۆ جێ په‌سه‌ند بوون و ره‌وا بوونی یاساكه له
لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی جیهان، له‌وانه نه‌ته‌وه‌ی
كورد. مافی دیاری كردنی چاره‌نووس هه‌روه‌ك له په‌یماننامه‌ی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌بینرێ مافێكی هه‌میشه‌یی و
به‌رده‌وامه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه له یاساكانی ناونه‌ته‌وه‌ییدا
باس له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و جیابوونه‌وه له
ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی نه‌كراوه و ئه‌و مافه به فه‌رمی نه‌ناسراوه،
ئه‌و یاسایه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ مافی دیاری كردنی چاره‌نووسی
ناوخۆیی و دیسانترالیزه كردنی وڵات ده‌كرێ به‌كار ببردرێ.
4. فیدرالیزم و كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران
ئێران وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یی، فره‌كولتووری و فره ئایینیه،
كه له نه‌ته‌وه‌كانی فارس، ئازه‌ری، كورد، عه‌ره‌ب و به‌لووچ
پێك هاتووه. سه‌ره‌رای بوونی مێژَووی هاوبه‌شی ئه‌و نه‌ته‌وانه
به هۆی هاوسێتی و ئایینی هاوبه‌شه‌وه، مێژَووی ئێران وه‌ك
یه‌كه‌یه‌كی "یه‌كگرتوو" كه‌متر له سه‌د ساڵه و له ده‌سپێكی
مێژَووی نوێی ئێرانه‌وه هزری یه‌ك نه‌ته‌وه، یه‌ك زمان و
یه‌ك فه‌رهه‌نگ بۆته فه‌رهه‌نگی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێران و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست. كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
له ئێران‌دا به درێژَایی مێژَوو حاشا لێكراوه و هه‌وڵدراوه
ئێران ته‌نیا یه‌ك نه‌ته‌وه نیشان بدرێ. له روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێران و هێزه ته‌واویه‌تخوازه‌كان دان پێنان به چه‌ند
زمانی له ئێران‌دا ناتوانێ به واتای چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی
بوونی ئێران بێ. له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه بوونی وڵات و ده‌وڵه‌تێكی
هاوبه‌ش و چاره‌نووسێكی سیاسی هاوبه‌ش، كه به درێژَایی
مێژَوو بۆته هۆی پێكهێنانی ده‌سكه‌وتی "مه‌عنه‌وی" و
كولتووری هاوبه‌ش نیشانه‌ی یه‌ك نه‌ته‌وه بوونی ئێرانن. ده‌وڵه‌تانی
ئێران چ له رابردوو و چ ئێستا ده‌وڵه‌تێكی هاوبه‌ش نه‌بوون،
به‌ڵكوو ده‌وڵه‌تێكی داسه‌پاو و به ده‌ر له ئیراده‌ی گه‌لانی
ئێران حاكمیه‌تی خۆی له سه‌ر گه‌لانی ئێران سه‌پاندووه.
ئێمه روون بوونه‌وه‌ی پرسه‌كه، پرسی ئێران له روانگه ده‌وڵه‌ت
و نه‌ته‌وه‌وه شی ده‌كه‌ینه‌وه. چونكه له ده‌وڵه‌تێكدا
ده‌توانێ چه‌ندین نه‌ته‌وه هه‌بن و هه‌روه‌ك یه‌ك نه‌ته‌وه
ده‌توانێ خاوه‌نی چه‌ندین ده‌وڵه‌ت بێ.
له به‌شی پێشوودا (3.1.2) باسی نه‌ته‌وه كرا و تیۆریه‌كانی
پێوه‌ندیدار به پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی شی كرانه‌وه. لێره‌دا
ته‌نیا جیاوازیه‌كانی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه ده‌خرێنه به‌ر
باس:
سیاسه‌تی یه‌ك
نه‌ته‌وه و یه‌ك ده‌وڵه‌ت به درێژَایی ده‌یان ساڵی
رابردوودا، نه‌ته‌نیا نه‌یتوانیوه ببێته هۆی ژَیانی
هارمۆنیك و هاوسازی گه‌لانی ئێران به‌ڵكوو، بووه‌ته هۆی قووڵ
بوونی جیاوازیه كۆمه‌ڵایه‌تی، چینایه‌تی، ئابووری و كولتووریه‌كانی
ناو پێكهێنه‌رانی كۆمه‌لگای ئێران.
به ئاوردانه‌وه‌یه‌كی خێرا ده‌كرێ ئاسته‌نگه‌كانی سه‌ر
رێگای دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی فیدراڵی له ئێران‌دا له دوو
خاڵدا كورت بكرێنه‌وه:
1. حكوومه‌تی ناوه‌ندی ئێران و فه‌رهه‌نگی سیاسی زاڵ به‌سه‌ر
ئێران، پێره‌وی له سیسته‌مێكی تۆتالیته‌ر و ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی
ناوه‌ندی ده‌كا و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به گارانتی یه‌كپارچه‌یی
وڵات و ده‌سته‌به‌ر كردنی "مافی هاوڵاتیان" ده‌زانێ. ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی و به‌شێكی زۆر له نوێنه‌رانی شۆڤۆنیزمی حاكم له گه‌ڵ
پلۆرالیزمی سیاسی بێگانه‌ن، بۆیه له تێگه‌یشتنی جیاوازی
نێوان پلۆرالیزمی به‌رێوه‌به‌ری و پارچه‌پارچه بوونی وڵات
بێتوانایه. له ئێران‌دا پاراستنی ته‌واویه‌تی خاكی ئێران ته‌نیا
به واتای ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی ناوه‌ندی شی كراوه‌ته‌وه.
2. هه‌روه‌ك له به‌شی پێشوودا (3.1.1) باس كرا، دژَبه‌رانی
فیدرالیزم له ئیران له بینینی جیاوازی نێوان فیدرالیزم له
خواره‌وه بۆ سه‌رێ كه به شێوه‌ی یه‌ك گرتنه‌وه‌ی چه‌ند
وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و فیدرالیزمی له سه‌ره‌وه بۆ خوارێ كه
له‌ودا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بڕیار ده‌دا ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری
خۆی له نێوان چه‌ند ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ییدا دابه‌ش بكا و ده‌سه‌ڵاتێكی
ناوه‌ندی یه‌كگرتوو پێك بێنێ، خۆیان ده‌دزنه‌وه و له
ئاكامدا نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌كانی ئێران به جیاوازی خواز (تجزیه‌گلب)ی
تاوانبار ده‌كه‌ن.
گرفتی سه‌ره‌كی له ئێران‌دا جیا له بوونی حكوومه‌تێكی
دیكتاتۆر، نه‌بوونی تێگه‌یشتنێكی ئه‌مرۆیی له سه‌ر شێوه‌ی
دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان پێكهێنه‌رانی كۆمه‌ڵگای
ئێران و دان پێنه‌نانی فره‌نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئێران له لایه‌ن
دژَبه‌رانی ئه‌و سیستمه‌یه له ئێران‌دا.

|