|
.::
فیدرالێزم ::. |
|
فیدرالیزمی فره‌نه‌ته‌وه‌یی،
هه‌نگاوێك بۆ
ئاشتی و پێكه‌وه
گه‌شه كردن نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران |
|
رێكه‌وت :
1386.09.13 نووسه‌ر:
مه‌جید حه‌قی –
فینلاند
|
|
" فیدرالیزم دێموكراسی
و شانسی گه‌شه كردنی ئابووری له ناو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی
سنووری حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌یی گه‌شه پێده‌دا و ده‌بێته
هۆی له ناوبردنی ئانارشیزمی نێوان كۆماره بچووكه‌كان دژَی یه‌كتر
و پێشی مۆنۆپۆلیزم و به دیكتاتۆر بوونی ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ند
ده‌گرێ."
فیدرالیزم به‌و پێیه دێموكراسی له لانی كه‌م دوو پله دا له
ناو كۆمه‌ڵگا بۆ به‌شداری له ژَیانی سیاسی گه‌شه پێده‌دا:
له لایه‌ك فیدرالیزم ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه دانیشتووانی
كۆماره بچووكه‌كان – حكوومه‌ته ناوچه‌ییه‌كان – چالاكانه
به‌شداری له ژَیانی سیاسی دا بكه‌ن و له لایه‌كی دیكه‌وه
له ئاستی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا پێشی پێكه‌ێنانی حكوومه‌تی
دیكتاتۆر و تۆتالیتری ناوه‌ندی ده‌گرن.
به بڕوای ریكێر، هۆی لایه‌نگری له فیدرالیزم ئازادی كه‌م
كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی نیه، به‌ڵكوو به وته‌ی
ئه‌و زیاد كردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی ده‌بێته هۆی پێشگیری له
هێرشی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌وه‌یی بۆ سه‌ر حكوومه‌ته بچووكه‌كان
و كۆنترۆل كردنیان. به بڕوای ئه‌و فیدرالیزمی ئه‌مریكای به
ته‌واوی له سه‌ر بنه‌مایه‌كی سه‌ربازی دامه‌زراوه. هه‌روه‌ك
فیدرالیزم له سویسیش به هۆی ترسی هێرشی هێزی ده‌ره‌وه‌یی بۆ
سه‌ر ناوچه پێكهێنه‌ره‌كانی بووه.
له وانه‌یه له پێكهاته‌ی سیسته‌می فیدراڵی له سه‌ر بنه‌مای
یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو وڵاتی سه‌ربه‌خۆ وته‌ی ریكێر به‌جێ بێ،
به‌ڵام بۆ وڵاتانێك كه ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی ناوه‌ندیان به‌ره‌و
فیدرالیزه كردنی ناوچه‌یی ده‌گۆرێ "ئیدعای" سه‌ره‌وه‌ی جێ
كه‌وتوو نیه. له‌و باره‌دا ئالێن لۆڤیس، به‌و بڕوایه‌یه
كه ترسی له ناوچوونی یه‌كپارچه‌یی وڵات و پێویستی راگرتنی یه‌كپارچه‌یی
وڵات له هۆیه‌كانی لایه‌نگری له فیدرالیزمن. فیدرالیزم مامه‌ڵه‌یه‌كی
ژَیرانه‌ی سیاسیه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی پێوه‌ندیدار به
مه‌ترسی پارچه بوونی وڵاتانی فره نه‌ته‌وه و فره
كولتوور و پلاتفۆرمێكه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆیی و
جیاوازیه‌كان. هاچه‌ر له په‌رتووكی "ناوه‌رۆكی ناسیۆنالیزم"5
به‌و بڕوایه‌یه تا راده‌ی مافی خۆبه‌رێوه به‌ری هه‌رێمه
فیدرالیه‌كان زۆرتر بێ داخوازی جیابوونه‌وه‌یان كه‌متر ده‌بێ.
سه‌قامگیری ده‌وڵه‌ت گرێدراوه به راده‌ی به‌شداری و هه‌ستی
هاونشتیمانێتی وڵاتیان له به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانی خۆیاندا.
به بڕوای هاچه‌ر فیدرالیزم به دانی ئۆتۆنۆمی خۆبه‌رێوه
بردن پێوانه‌ی سه‌قامگیری ده‌وڵه‌ته له به‌رانبه‌ر سه‌ركوتی
داخوازه‌كاندا.
فیدرالیزمی فره‌نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌نیا له لایه‌ن
شۆڤۆنیسته‌كانی ئێرانی به‌ڵكوو له لایه‌ن هه‌ندیك له لایه‌نگرانی
فیدرالیزمیش دا، به گومانه‌وه سه‌یر كراوه. به بڕوای
ئێلازار، ناسیۆنالیسته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی هۆیه‌كانی سه‌ره‌كی
جیاوازی خوازی (تجزیه گلبی)ن و ئه‌وان به بڕوای ناوبراو گه‌وره‌ترین
هێزی دژَی فیدرالیزمن. به بڕوای ناوبراو ناسیۆنالیسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
هێزی سه‌ره‌كین له گه‌شه پێدانی پێكه‌وه نه‌ژَیان "كه‌مایه‌تیه‌كان"
و نه‌بوونی ئه‌نتگراسیۆنی نێوان هاووڵاتیان. به بڕوای ناوبراو
فیدرالیزم له سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی هێز ده‌بێ له سه‌ر
بنه‌مای "دڵخواز" نه‌ك له سه‌ر بنه‌مای "زمان، ئایین و ئه‌فسانه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی" بێ.
مۆدێله‌كانی فیدرالیزم
به كرده‌وه دوو مۆدێل بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی به‌دی
ده‌كرێ:
ئا) مۆدێلی دروستبوونی فیدرالیزم له خواره‌وه بۆ سه‌رێ
ب) مۆدێلی فیدرالیزم له سه‌ره‌وه بۆ خوارێ
له مۆدێلی فیدرالیزم له خواره‌وه بۆ سه‌رێ كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌ت
و یه‌كه‌ی سیاسی ناوچه‌یی له ده‌وڵه‌تێكی فیدرالی ناوه‌ندیدا،
وه‌ك یه‌كگرتنه‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا،
كه له ساڵی 1776 له ئه‌نجامی یه‌كگرتنه‌وه‌ی سێزده
ویلایه‌تی سه‌ربه‌خۆ پێك هات، یان ده‌وڵه‌تی سویس كه له
ساڵی 1848دا ده‌رئه‌نجامی یه‌كگرتنه‌وه‌ی 22 كانتۆن له گه‌ڵ
یه‌ك. پرۆسه‌ی ئوروپای یه‌كگرتوو، كه به‌ره‌و شێوه‌ی
كۆنفدراسیۆنی وڵاتانی ئورووپایی ده‌چێ نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌و
چه‌شنه‌یه. ئه‌و مۆدێله له بۆ تێپه‌ربوون له لاوازی یه‌كه‌كانی
بچووك و به مه‌به‌ستی پێكه‌ێنانی یه‌كه‌یه‌كی سیاسی و
ئابووری و كولتووری به‌هێز بۆ به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ "ركه‌به‌ره‌كانی"
دیكه پێك هاتووه.
له مۆدێلی سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن
سه‌روه‌ری سیاسی و ده‌سه‌ڵات بریار ده‌دا، سه‌روه‌ری خۆی له
سه‌ر كۆمه‌ڵێك حكوومه‌تی ناوچه‌یی دابه‌ش بكا و ده‌وله‌تێكی
یه‌كگرتووی ناوه‌ندی به به‌شداری حكوومه‌ته ناوچه‌ییه‌كان
پێك بێنێ. نموونه‌ی ئه‌وجۆره فیدرالیزمانه بێلژَیك،
ڤێنۆزوئێلا، مێكزیك، هیندوستان، ئوسترالیا و ئێسپانیایه.
پێكهاتنی فیدرالیزم له‌و مۆدێله‌دا رێك پێچه‌وانه‌ی دروستبوونی
فیدرالیزم له مۆدێلی یه‌كه‌مدایه، له مۆدێلی یه‌كه‌مدا
كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌ت و ناوچه‌ی بچووك و لاواز یه‌ك ده‌گرنه‌وه
بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزتری فیدراڵ و له دووه‌مدا
ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندی گه‌وره و به‌هێز به سه‌ر كۆمه‌لێك
ده‌وڵه‌ت و ناوچه‌ی خودموختاردا دابه‌ش ده‌بێ. یه‌كه‌میان
ترس له لاوازی حكوومه‌ته ناوچه‌ییه‌كانه ئه‌وه‌ی دووه‌میان
ترس له به‌هێزی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیه.
به‌شێكی گرنگی ده‌وڵه‌ته فیدرالیه‌كانی ناوئوروپا سه‌ر به
مۆدێلی دووهه‌من و پێوه‌ندیان به تێكشكانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته
ناوه‌ندیه به‌هێزانه‌وه هه‌یه كه زۆرجار به شێوه‌ی
دیكتاتۆری به‌رێوه چوون و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به شیوه‌یه‌كی
خراپ دوور له به‌رژَه‌وه‌ندی دانیشتووانی وڵات به‌كار
هێنراوه وه‌ك ئاڵمانیای دوای هیتلێر – به‌و جیاوازیه‌وه كه
بڕیاری فیدرالیزه كردنی ده‌وڵه‌تی ئا‌ڵمانیا له لایه‌ن ه‌ێزه‌كانی
سه‌ركه‌وتووی شه‌ری دووه‌می جیهانیه‌وه درا، نه‌ك له
لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌وه - ، ئیتالیای دوای مۆسیلینی،
ئیسپانیای دوای فرانكۆ و ئه‌گه‌ر ئێرانی دوای كۆماری ئیسلامیش
ببێ به ده‌وڵه‌تێكی فیدرال سه‌ر به‌و مۆدێله تایبه‌تیه‌ی
فیدرالیزم ده‌بێ.
كۆمه‌ڵێك مكانیزمی دیكه، له پشتی ئه‌و دوو مۆدێله‌دا هه‌ن،
كه به هه‌ركام له‌و مۆدێلانه تایبه‌تمه‌ندی جیاواز ده‌به‌خشن.
هه‌رچه‌ند دروست بوونی فیدرالیزم به شێوه‌ی یه‌كێك له‌و دوو
مۆدێله‌ی سه‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌و دوو شێوه‌یه له سه‌ر
بنه‌ما و ره‌گه‌ز و پێداویستی جیاواز دروست بوون. فیدرالیزم به
سێ فۆرم له یه‌كدی جیا ده‌كرێته‌وه:
مۆدێلی فیدرالیزمی نه‌ته‌وه‌یی: له‌و مۆدێله‌دا ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندی سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵات و توانای بڕیاردان له سه‌ر
بنه‌مای جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی، زمان، كولتوور و ناوچه دابه‌ش
ده‌كا. بێلژَیك باشترین نموونه‌ی ئه‌و نموونه تایبه‌تیه‌ی
فیدرالیزمی نه‌ته‌وه‌یی – كولتووریه، كه له سه‌ر بنه‌مای
"زمان" دامه‌زراوه. ده‌وڵه‌تی بلژَیك له دوو كولتووری
جیاوازی هۆله‌ندی زمان و فه‌رانسی زمان پێك هاتووه. له رووی
ئیداریه‌وه بلژَیك به سێ ناوچه‌ی جیاواز و خودموختاردا دابه‌ش
كراون. یه‌كه‌میان ناوچه‌ی والینیایه كه به فه‌رانسه‌وی
ده‌دوێن و دووه‌میان ناوچه‌ی فلاندره كه به هۆله‌ندی قسه
ده‌كه‌ن و سێه‌ه‌میشیان ناوچه‌ی برۆكسێله، كه هه‌ردوو زمان
به‌كار دێنن.
مۆدێلی فیدراڵی كانتۆنی: له‌م مۆدێله‌دا كانتۆنه‌كان یه‌كه‌ی
سه‌ره‌كی فیدرالیزم پێك دێنن. ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌سه‌ر
چه‌ند كانتۆندا دابه‌ش ده‌كرێ. سویس نموونه‌ی ئه‌و كانتۆنانه‌یه.
له سویس چوارزمانی ره‌سمی و دوو ئایینی جیاواز هه‌ن. 69 %ی خه‌ڵك
به زمانی ئاڵمانی قسه ده‌كه‌ن، 20 % به فه‌رانسی و 10 %
به ئیتالی و 1 % به زمانی رۆمانی. ده‌وڵه‌تی سویس به سه‌ر
26 كانتۆنی سه‌ربه‌خۆدا دابه‌ش بووه و بنه‌مای فیدرالیزمی ئه‌و
وڵاته دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر كانتۆنه‌كاندا نه‌ك
به سه‌ر زمان یان كولتوور و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كاندایه.
له هه‌ندێك له كانتۆنه‌كان زیاتر له یه‌ك زمانی ره‌سمی
هه‌یه. ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی له كانتۆنه‌كاندا یه‌ك
خستووته‌وه نیشته‌جێ بوونیان له‌و كانتۆنه‌یه وه‌ك
هاوڵاتی یه‌كسان نه‌ك زمانیان.
مۆدێلی فیدرالیزمی ناوچه‌یی یان ئیداری: له‌و مۆدێله‌دا ده‌سه‌ڵات
به سه‌ر چه‌ند ناوچه یان ویلایه‌تی جیاواز دابه‌ش كراوه.
سیسته‌می حكوومه‌تی ئه‌مریكا كه له 50 ویلایه‌ت دروست بووه،
په‌نجا حكوومه‌ت و په‌نجا په‌رله‌مانی ناوچه‌یی له خۆ ده‌گرێ،
نموونه‌ی ئه‌و شێوه تایبه‌تیه‌ی فیدرالیه‌یه. جیا له په‌رله‌مانه
ناوچه‌ییه‌كان، په‌رله‌مانی ناوه‌ندی و حكوومه‌تی ناوه‌ندیش
له واشینگتۆن هه‌یه، كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو وڵات ده‌كا.
له‌و فۆرمه‌دا گرنگی یه‌كه‌م بوونی ویلایه‌ته‌كه‌یه نه‌ك
زمان و ره‌گه‌ز و كولتوور.
له سه‌ره‌وه به كورتی باسی تیۆریه‌كانی لایه‌نگر و دژَبه‌ری
فیدرالیزم كرا. ئامانجی ئه‌و به‌شه ببێته بناغه‌یه‌ك بۆ
باس كردن له دامه‌زراندنی سیسته‌می فیدرال له ئێران‌دا كه
له به‌شی شه‌شه‌مدا باسی ده‌كرێ. بۆ ئاسانتر بوونی پرسه‌كه،
گفتگۆ له‌سه‌ر نه‌ته‌وه و پرسی نه‌ته‌وایه‌تی به پێویست
ده‌زانرێ.
3.1.2. نه‌ته‌وه
بۆ گه‌یشتن به تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش، له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی
پێوه‌ندیدار به پرسی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران و كێشه‌ی
كورد به‌تایبه‌تی وردبوونه‌وه‌یه‌كی كورت له سه‌ر پێناسه‌ی
نه‌ته‌وه پێویسته. له په‌رتووكی خۆیدا مێرێرا گودینا،
كێشه‌ی پێناسه كردنی نه‌ته‌وه به‌و شێوه‌یه شی ده‌كاته‌وه:
"پێناسه‌كردن هه‌میشه كارێكی ئاسان نیه. پێناسه كردنی نه‌ته‌وه
و ناسیۆنالیزم به‌رده‌وام له حاڵی گۆڕاندان. ئه‌و پێڤاژَۆیانه،
[به درێژَایی مێژَوو]، هه‌وڵیان داوه یه‌كتر له دۆزینه‌وه‌ی
پێناسه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆش (خنپی) بكه‌ن. جیا له‌وه
پێڤاژَۆیه‌كانی ئاماژَه پێكراو یان له سه‌ر بنه‌مای
ئایدیۆلۆژَی یا خود له چوارچیوه‌ی ناوچه‌یه‌كدا پێناسه
كراون و بۆیه خاوه‌نی پێناسه‌ی جیهانی نین."
هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا وارنێر سۆلۆس، له پێناسه‌ی نه‌ته‌وه
ده‌ڵێ: "هیچ كه‌سێك به‌راستی نازانی نه‌ته‌وه به چ واتایه‌ك
دێ؟ بۆیه ئه‌و پێڤاژَۆیه ئه‌وه‌نده به كه‌ڵكه."
به بینینی گرفتی پێناسه كردنی هاوبه‌ش له پرسێكی هه‌ستیاری
سیاسی وه‌ك نه‌ته‌وه و پرسی نه‌ته‌وایه‌تی، هۆی ناروونی و
چاره‌سه‌ر نه‌كراویی پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كان شی ده‌كرێته‌وه.
سێ تیۆری بۆ پێناسه كردنی نه‌ته‌وه ده‌توانن له به‌رچاو
بگیرێن: نه‌ریته هه‌میشه‌یی وكۆنه‌كان، ئاوه‌دان كردنه‌وه
و به‌هره‌مه‌ندی.
مه‌به‌ست له نه‌ریته هه‌میشه‌یی و كۆنه‌كان (پریمۆردیالیزم)
ره‌سه‌نیه‌ت و به بێ شی كردنه‌وه دیار بوونی نیشانه‌كانی
هاوبه‌شی ئه‌ندامانی كۆمه‌لگایه. به بڕوای پریمۆردیالیسته‌كان
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ستێكی مرۆڤایه‌تی و به‌شێك له
سروشتی مرۆڤه. نیشتیمان په‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی وڵات، دیارده‌یه‌كی
سروشتی و مرۆڤانیه. به بروای پریمۆردیالیسته‌كان تایبه‌تمه‌ندیه
هاوبه‌شه‌كانی وه‌ك ئایینی هاوبه‌ش، كولتوور و چاندی هاوبه‌ش،
كۆمه‌ڵگا و زمانی هاوبه‌ش كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له گه‌ڵ
مرۆڤ له دایك ده‌بن جیاكه‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌ی
دیكه‌یه. ئه‌و ناسنامه‌یه به درێژَایی مێژَوو بۆته به‌شێك
له‌سروشتی مرۆڤ له‌كاتی له دایك بوونی دا. گه‌لی كورد به‌درێژَایی
هه‌زاران ساڵ له سه‌ر خاك و زێدی خۆی كوردستان ژَیاوه،
سروشتی كوردستان، ئاو و هه‌وا و نه‌ریته كۆنه‌كانی، زمان و
كولتووری هاوبه‌شی سه‌رانسه‌ری خه‌ڵكی كوردستان خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی
ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێدا.
كۆنستراكتیڤیزم، جیا له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سه‌ره‌وه
ئاماژَه پێكرا، هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی "هزریش" بۆ پێناسه‌ی
نه‌ته‌وه شی ده‌كاته‌وه. له كۆنستراكتیڤیزمدا جیا له
خاڵه هاوبه‌شه‌كانی پریمۆردیالیسم، نرخه‌هاوبه‌شه‌كانی
كولتووری، شێوه‌ی هه‌ڵس و كه‌وتی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا، مۆدی
جل و به‌رگ و ته‌نانه‌ت ئاناتۆمی فیزیكی مرۆڤیش به به‌شێك له
تایبه‌تمه‌ندی گرێدراوه‌یی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێ. ئه‌وه
كه نه‌ته‌وه‌ی كورد، له باره‌ی جیاوازی ئاناتۆمی كورد له
گه‌ڵ ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ر هه‌ندێك
لێكۆڵینه‌وه كراون و له‌و پێوه‌ندیه‌دا تیۆری كۆنستراكتیڤیزم
به بێ پێویست بوون به جیاوازی دانان له نێوان نرخی مرۆڤایه‌تی
كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی راست دێته به‌رچاو.
ئینسترۆمێنتالیزم (به‌هره‌مه‌ندی) سه‌رنج ده‌داته پرۆسه
سیاسیه‌كان و رێكخستنی كۆمه‌ڵگا له رێگای رێكخراوه‌كانه‌وه،
بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ی
زمانی هاوبه‌ش، ئایین و ره‌گه‌زی هاوبه‌شه‌وه. له‌و روانگه‌یه‌وه،
كۆمه‌لگا و پرسی نه‌ته‌وه‌یی كه‌متر له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی
سیاسی وه‌ك تاكه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌بیندرێ. ئه‌و تیۆریه
به‌هۆی گرێدراوه‌یی ته‌نیا به پرۆسه سیاسیه‌كانه‌وه له
لایه‌ن هه‌ندێك له نووسه‌ران ره‌خنه‌ی زۆری له‌سه‌ره.
مێرێرا گودینا پێشنیاری هاوسه‌نگیه‌كی دوو ره‌هه‌ندی بۆ پێناسه
كردنی نه‌ته‌وه ده‌كا: لایه‌نی ئه‌رێنی و لایه‌نی نه‌رێنی.
لایه‌نی ئه‌رێنی پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كه به قۆناغی "پاش
نه‌ریتگه‌ری(post-traditionalism)" ده‌ناسرێ روو به
داهاتوویه و نه‌ته‌وه له روانگه‌ی مۆدێرنیزمه‌وه شرۆڤه
ده‌كاته‌وه و پێناسه‌كردنی نه‌ته‌وه وه‌ك پێویستیه‌ك بۆ
سه‌قامگیری و خۆ ناسین ده‌زانێ. به‌كاربردنی دژَایه‌تی چینایه‌ی
و رێكخستنی هه‌ستی دژَایه‌تی له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه
ته‌نیا له پێناو ئامانجه‌كانی كه‌مایه‌تیه‌كدا، به پێناسه‌ی
نێگاتیڤ (نه‌رێنی) ده‌ناسرێ.
ژَماره‌یه‌كی زۆر له نووسه‌ران گومانیان له‌وه هه‌یه
كه پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ببێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی رێگا
چاره‌ی دێموكراتیك. سیاسه‌تزانی هۆله‌ندی مارتین دۆرمباز، به‌و
بڕوایه‌یه كه سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌می هه‌ڵبژَاردنی
پلۆرالیزمی سیاسی و دێسانترالیزم بۆ كه‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانی سیاسیه.
ئه‌و ویسته هانده‌رێكه بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژَه‌یه‌كی
دریژَخایه‌نی سیاسی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
له سه‌ره‌وه ناچار بكرێ به قبووڵی مۆدێلێكی تایبه‌تی له
د‌ستووری وڵات، رێگای جیابوونه‌وه وه‌به‌ر ده‌گرێ.
له ئێرانی فره‌نه‌ته‌وه‌ییدا، ده‌كرێ نزیك بوونه‌وه‌یه‌كی
پراگماتیك بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی و پێناسه‌ی نه‌ته‌وه دابنرێ،
ئه‌ویش دان پێنان به‌وه كه هه‌ر مرۆڤێك كه له دایك ده‌بێ
به‌بێ "ناسنامه‌ی" ئه‌و به شێوه‌كه‌ی زۆر ساده و سروشتی
ئه‌ندامه‌تی ناوبراو له كۆمه‌لگایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی/ئه‌تنیكیه
دوور له هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی ئیداری، برۆكراسی. دان پێنان
به فره‌نه‌ته‌وه‌یی بوون و فره چاند بوونی ئێران له پله‌ی
یه‌كه‌مدا له خزمه‌ت گه‌شه كردنی دێموكراتیزا‌سیۆن له
ئێراندایه. ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و نه‌ته‌وه‌ی
سه‌رده‌سته‌وه دان به فره‌نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئێران دانه‌نرێ،
خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران بۆ دێموكراسی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی
دێموكراتیك هه‌وڵدانێك ده‌بێ بۆ گه‌یشتن به تراویلكه. پرسی
نه‌ته‌وه و دان پێنان به فره‌نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئێران
فاكتۆرێكی به‌هێزی سه‌قامگیری سیاسی له ئێران و خۆپاراستن له
پارچه پارچه بوونه.
سه‌ره‌رای بوونی جیاوازی له روانگه‌كان له پیوه‌ندی له
گه‌ڵ پێناسه‌ی نه‌ته‌وه، هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی گشتی پێوه‌ندیدار
به پرسی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌بنه هۆی درێژَه‌دانی گفتگۆ له
سه‌ر ئه‌و پرسه. ژَینگه‌ی هاوبه‌ش، زمان، كولتوور و تایبه‌تمه‌ندی
ئابووری وه‌ك سه‌ره‌تاییترین تایبه‌تمه‌ندی بۆ پێناسه كردنی
نه‌ته‌وه زانراون. نه‌ته‌وه به واتای كۆمه‌ڵگایه‌كی
كۆلێكتیڤ ده‌زانرێ، كه به شێوه‌ی فیزیكی له شوێنێك نیشته‌جێن
و خاوه‌نی زمانی تایبه‌تی خۆیانن، خاوه‌نی چاندی تایبه‌ت، حیزب
و رێكخراوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به خۆی بێت و لانی كه‌م
له بوارێكی ئابووریدا تایبه‌تمه‌ندیه‌كی هه‌بێ، كه خه‌ڵكی
دیكه پێویستیان به‌و هه‌بێ هه‌روه‌ك ئه‌وان پێویستیان به
خه‌لكی دیكه هه‌یه. به بێ له به‌رچاو گرتنی سته‌مێك كه
به‌سه‌ر گه‌لی كورد كراوه، كوردستان خاوه‌نی هه‌ندێك ده‌وڵه‌مه‌ندی
ئابووری و سروشتیه، كه به‌شێكی زۆر له ئابووری سه‌رانسه‌ری
ئێران به‌و گرێدراوه. سروشتی كوێستانی و چواروه‌رزی كوردستان،
هۆیه‌كی به‌هێزه بۆ گه‌شه پیدانی ئابووری وه‌رزێری و ئاژَه‌ڵداری
و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خاوێن پۆتانسیه‌لی به‌هێزی تایبه‌تمه‌ندی
ئابوورین له كوردستاندا.
دوای كۆتایی هاتنی شه‌ری سارد، ره‌هه‌ندی جیاوازی كولتووری وه‌ك
فاكتێرێكی به هێَز بۆ پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به‌كار ده‌بردرێ
و ئه‌مه‌ش له یاساكانی ناونه‌ته‌وه‌ییدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.

|
|
|
|
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::. |
|
|
|
|
|
|
 
|