|
عه‌بدوللا
حیجاب
گۆڕینی
دروشمی
ستراتێژیكی
بزووتنه‌وه‌ی
كور‌دستان
بۆ
چاره‌سه‌ركردنی
مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
له
ئێران‌دا
و
دیاریكردنی
ڕێگا
چاره‌ی
"فیدرال"
كه
هه‌م
له
لایه‌ن
حیزبی
دێمۆكراتی
كوردستانی
ئێرانه‌وه
په‌سند
كراوه
و هه‌م
هه‌موو
ه‌ێزه
جیددییه‌كانی
نێو
مه‌یدانی
سیاسه‌تی
كورد
له
ڕۆژهه‌ڵاتی
كور‌دستان
له
به‌رنامه‌ی
كاری
خۆیان
دا
گونجاندوه،
ڕێخۆشكه‌ری
پێداچوونه‌وه‌یه‌كی
بابه‌تیانه‌یه
به
سه‌ر
به‌رنامه‌ی
ستراتێژیكی
بزووتنه‌وه‌دا.
جا
ئه‌و
لێقووڵبوونه‌وه‌یه
ئه‌گه‌ر
پێویستی
به
خوێندنه‌وه‌یه‌كی
نوێ
له
سنووری
داخوازه
سیاسیه‌كانمانه‌وه
بێ،
ده‌بێ
ڕێگای
بۆ
بكه‌ینه‌وه،
ئه‌گه‌ریش
ته‌نیا
له
چوارچێوه‌ی
ڕوونكردنه‌وه‌ی
لایه‌نه
ناڕوونه‌كانی
ئه‌و
داخوازانه‌دا
خۆی
بنوێنێ،
دیسانیش
پێویسته
پێشه‌نگانی
سیاسی
و
فیكری
كۆمه‌ڵگاكه‌مان
زه‌مینه‌ی
بۆ
بڕه‌خسێنن.
به
شێوه‌یه‌ك
كه
گۆڕینی
دروشمی
سیاسی
بزووتنه‌وه
ته‌نیا
له
ئاستی
جێ‌گۆركێی
وشه‌كان
دا
به‌رته‌سك
نه‌كرێته‌وه
و
چوارچێوه
و
سنووری
داخوازه‌كان
تا
ڕاده‌ی
مومكین
بۆ
ئه‌ندامانی
كۆمه‌ڵگا
دیاری
بكرێن.
شكڵی
دابه‌ش
كردنی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
له
نێوان
ناوه‌ندێكی
بێ
ئه‌زموون
له
بواری
دێمۆكراسی
و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
به‌رپرسیار
له
به‌رامبه‌ر
خه‌ڵك
و گه‌لانی
ده‌ره‌وه‌ی
بازنه‌ی
ده‌سه‌ڵات
كه
له
به‌رامبه‌ر
ناوه‌ند
و ده‌سه‌لاته‌كه‌ی
دا
دردۆنگ
و ڕه‌شبینن،
بۆ
سه‌قامگیری
و
پێشكه‌وتنی
وڵاتانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست
و له‌وانه
ئێران،
بنه‌مایه‌كی
گرینگه.
به
بێ
سه‌رنج
دان
به
"ناوی"
مۆدێلی
به‌ڕێوه‌به‌ریی
سیاسی،
ئه‌گه‌ر
"نێوه‌رۆكی"
ئه‌و
چوارچێوه‌یه
به
شێوه‌یه‌ك
نه‌بێ
كه
به‌شه
ده‌سه‌ڵاتی
گه‌لانی
ده‌ره‌وه‌ی
بازنه
به
له
به‌رچاو
گرتنی
ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌ییان
مسۆگه‌ر
بكا،
ناتوانێ
ڕیگا
چاره‌یه‌كی
گونجاو
بۆ
پرسی
نه‌ته‌وه‌یی
بدۆزێته‌وه.
واتا
هه‌م
له
هه‌رێمی
شوێنی
ژیانی
گه‌لانی
ده‌ره‌وی
بازنه‌ی
ده‌سه‌ڵات
و هه‌م
له
ده‌سه‌ڵاتێكی
هاوبه‌شی
فیدراڵ‌دا
كه
به
ڕه‌زامه‌ندی
و به
پێی
ڕێككه‌وتنی
لایه‌نه‌كان
داده‌مه‌زرێ،
پێویسته
ڕاده
و
شێوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
خۆیی
و ده‌سه‌ڵاتی
هاوبه‌ش،
سنووری
ماف
و
داخوازه
سیاسی‌یه‌كانی
هه‌موو
لایه‌ك
و
چۆنیه‌تی
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
گه‌لان
له
ناسنامه‌ی
هاوبه‌ش‌دا
به
قانوون
دیاری
بكرێ.
بۆ
ده‌سته‌به‌ركردنی
ئه‌و
بنه‌مایانه
له
ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی
سیاسی
هاوبه‌ش‌دا،
مه‌رجی
بنه‌ڕه‌تی
ئه‌وه‌یه
كه
له
ئاستی
نێوخۆیی
بزووتنه‌وه‌دا
ناسنامه‌ی
خۆیی
نه‌ته‌وه‌یی
(National
Identity)
وه‌پێش
ناسنامه‌ی
لاوه‌كی
(Sub
Identity)ئێرانی
بدرێته‌وه.
به
شێوه‌یه‌ك
كه
ڕێگا
نه‌درێ
ناسنامه‌ی
ئێرانی-
كوردی،
تێگه‌یشتنی
ئێمه‌ی
كورد
له
سه‌ر
پێناسه‌ی
نه‌ته‌وه‌ییمان
تا
ڕاده‌یه‌ك
خه‌وشدار
بكا،
كه
ناسنامه‌ی
لاوه‌كی
جێگه‌ی
ناسنامه‌ی
سه‌ره‌كی
كوردستانیمان
بگرێته‌وه.
بۆیه
یه‌كه‌م
خاڵ
كه
وه‌ك
سه‌ره‌تایه‌كی
گرینگ
بۆ
روونكردنه‌وه‌ی
چوارچێوه‌ی
داخوازیی
نه‌ته‌وه‌یی
پێویستی
به
پێداگری
و
ڕوونكردنه‌وه
هه‌یه،
پێوه‌ندیی
نێوان
ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
و ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی‌یه.
له‌و
ڕوانگه‌یه‌وه
ده‌كرێ
بكوترێ
كه
بزووتنه‌وه‌ی
كورد
ته‌نانه‌ت
پێویستی
به
خوێندنه‌وه‌یه‌كی
نوێ
له
پرسی
ناسنامه‌ی
سه‌ره‌كی
و
ناسنامه‌ی
لاوه‌كی
خۆی
هه‌یه.
به
تایبه‌ت
به
له
به‌ر
چاو
گرتنی
ئه‌و
ڕاستی‌یه
كه
سه‌ره‌ڕای
خه‌باتی
ده‌یان
ساڵه،
تازه
"پێشه‌نگانی"
بزووتنه‌وه‌ی
كور‌دستان
به
كرده‌وه
قبووڵیان
كردوه
كه
هێنانه
گۆڕی
داخوازیی
سیاسی
له
سه‌ر
بنه‌مای
پێناسه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
به
بێ
دروست
كردنی
كولتوورێكی
هاوچه‌رخ
و
هاوبه‌شی
سنووربه‌زێن
(سنووری
گرێدراوه‌یی
هه‌رێمی،
زاراوه‌یی،
مه‌زهه‌بی
و
سیاسی)
و به‌رزكردنه‌وه‌ی
سه‌مبول
و
نیشانه‌كانی
ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی،
ناتوانێ
ناسنامه‌ی
كورد
به
"ئه‌وی
دیكه"
به
قبووڵ
كردن
بدا.
بۆیه
هاوكات
له
گه‌ڵ
خه‌بات
بۆ
سه‌لماندنی
ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌ییمان
به
"ئه‌وی
دیكه"،
پێویستیمان
به
پێداچوونه‌وه‌یه‌كی
بابه‌تیانه
به
سه‌ر
ئه‌و
كولتووره‌شدا
هه‌یه
كه
تا
ئه‌م
ساڵانه‌ی
دوایی
مۆركی
"تاوانی"
له‌و
باسانه
ده‌دا
كه
كوردستانی
به
یه‌ك
چاو
ده‌بینی
و
چوار
لای
جۆگرافی
وه‌ڵاتی
به
باكوور،
باشوور،
ڕۆژهه‌ڵات
و
ڕۆژئاوای
ناو
ده‌برد،
یا
داخوازی
یه‌كیه‌تیی
نه‌ته‌وه‌یی
و به‌رز
كردنه‌وه‌ی
ئاڵای
نه‌ته‌وه‌یی
ده‌هێنایه
گۆڕێ.
له
حاڵێك
دا
كه
له
جیانی
ناسنامه
و
نیشانه‌كان
دا
هه‌مووی
ئه‌وانه
به
بنه‌مای
تێگه‌یشتنی
هاوبه‌ش
له
سه‌ر
یه‌كینه‌یه‌كی
جۆگرافی
به
ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
تایبه‌ت
به
خۆیه‌وه
ده‌ژمێردرێن.
دابه‌شكردنی
ده‌سه‌ڵات
و چه‌مكی
ئۆتۆنۆمی
ئه‌گه‌ر
له‌و
گۆشه
نیگایه‌وه
چاو
له
چه‌مكی
خودموختاری
یا
ئوتونۆمی
بكه‌ین،
ده‌بینین
كه
تا
كاتی
سپاردنی
به
مێژوو،
نه
له
لایه‌ن
كۆمه‌ڵگای
كورده‌وارییه‌وه
كه
له
ڕاستی
دا
ده‌بێ
خاوه‌نی
ڕاسته‌قینه‌ی
ئه‌و
داخوازه
بێ و
نه
له
لایه‌ن
"ئه‌وی
دیكه"
یا
لایه‌نی
به‌رامبه‌ری
كورده‌وه
سنوور
و
خوێندنه‌وه‌یه‌كی
بابه‌تیانه‌ی
له
سه‌ر
دروست
بوو.
هه‌ر
چه‌ند
حیزبه
به‌شداره‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی
كور‌دستان
له
چوارچێوه‌ی
به‌رنامه‌ی
سیاسی
خۆیان
دا
سنوور
و
چوارچێوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌ریی
ئۆتۆنۆمیان
روون
كردبووه‌وه،
به‌ڵام
جیاوازیی
نێوان
به‌رنامه‌ی
ئوتۆپیكی
حیزبێك
و
داخوازی
ماددی
كۆمه‌ڵگا
ڕێگای
له
دروستبوونی
تێگه‌یشتنێكی
هاوبه‌ش
له
سه‌ر
ئه‌و
داخوازه
و
چوارچێوه‌ی
كاركردی
ده‌گرت.
له
لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه
ته‌نیا
شی
كردنه‌وه‌ی
هێندێك
داخوازی
سیاسی
له
چوارچێوه‌ی
به‌رنامه‌ی
ئۆتۆنۆمی
دا،
به
بێ
لێكدانه‌وه‌ی
ده‌ره‌نجامی
ماددی
ئه‌و
داخوازانه
و
كارتێكه‌رییان
له
سه‌ر
ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی،
ستاتوو
یا
پله‌ی
سیاسی
و
ژیانی
رۆژانه‌ی
خه‌ڵك،
ناتوانێ
شكڵێكی
هه‌موو
لا
په‌سند
به
خۆیه‌وه
بگرێ،
ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر
داخوازی
دڵی
هه‌ر
تاكێكی
كوردستانیش
بێ.
سیستێمی
"ئۆتۆنۆم"
له
زانستی
سیاسی‌دا
به
مانای
سیستێمێكی
سه‌ربه‌خۆ
به
كار
ده‌برێ
كه
بۆ
بڕیاره
سیاسی‌یه‌كانی،
پێویستی
به
ڕا
یا
فه‌رمانی
لایه‌نێكی
دیكه
نیه.
هه‌موو
وه‌ڵاته
سه‌ربه‌خۆكان،
له‌و
ڕوانگه‌یه‌وه
به
شێوه‌ی
ئۆتۆنۆم
به‌ڕێوه
ده‌چن.
به‌ڵام
مۆدێلی
چاره‌سه‌ریی
مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
له
تێڕوانینێكی
ئۆتۆنۆمیخوازییه‌وه،
به
پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و
ڕوانگه‌یه،
مافی
بریاردان
به
شێوه‌ی
سه‌ربه‌خۆ
به
هه‌رێمه‌كان
نادا.
ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر
ڕێگاش
بدا
كه
هه‌رێمه‌كان
ده‌ستووری
گشتی
خۆیان
هه‌بێ
و تا
ڕاده‌یه‌ك
له
بڕیاردان
له
سه‌ر
بابه‌ته
هه‌رێمییه‌كان
دا
سه‌ربه‌خۆبن،
پێوه‌ندیی
ناوه‌ند
و هه‌رێم
به
شێوه‌ی
به‌ستراوه‌بوونی
یه‌كلایه‌نه
و
ناڕێك
هه‌ر
ده‌هێڵێته‌وه.
به
شیوه‌یه‌ك
كه
گه‌لانی
ده‌ره‌وه‌ی
بازنه‌ی
ده‌سه‌ڵات
بۆ
هه‌موو
مافێك
وه‌ك
برا
بچووكی
ناوه‌ند،
چاو
له
ده‌ستی
ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندی
غه‌یره
خۆیی
ده‌بن.
مۆدێلی
سۆڤیه‌تی
ئۆتۆنۆمی
كه
سنووری
ده‌سه‌ڵاتی
ئیداری
و
كولتووری،
له‌و
چوارچێوه‌یه‌دا
كه
له
ناوه‌نده‌وه
دیاری
ده‌كرا
ده‌ستنیشان
ده‌كرد،
وێنه‌ی
ئه‌زموونكراوی
ئه‌و
شێوه
چاره‌سه‌ری‌یه‌یه.
ویستی
سیاسیی
بزووتنه‌وه‌ی
ئۆتۆنۆمیخوازی
كورد،
وه‌ك
باسكرا
زیاتر
له
تاوتوێی
به‌رنامه‌ی
سیاسی
حیزبه‌كان
دا
به‌رته‌سك
ماوه
و قه‌ت
ده‌رفه‌تی
ده‌سه‌لاتداریی
سیاسی
وه‌ده‌ست
نه‌هه‌ێنا،
به‌لام
تا
ئه‌و
جێگایه‌ی
كه
توانی
خۆی
بناسێنێ،
داخوازه‌كانی
له
چوارچێوه‌ی
به‌شداری
له
كاروباری
هه‌رێمی
خۆی
دا
كۆ
ده‌كرده‌وه.
واتا
تێڕوانینی،
دروستكردنی
ناسنامه‌یه‌كی
هاوبه‌شی
نه‌ته‌وه‌یی
و به‌شداریكردن
له
ڕه‌وتی
شكل
پێدانی
سیاسه‌تی
ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندی‌دا
نه‌بوو.
یا
لانی
كه‌م
وه‌ها
داخوازێكی
له
سیاسه‌ته‌كانی
خۆی‌دا
به‌رجه‌سته‌ی
نه‌ده‌كرد.
به
تایبه‌ت
به
سپاردنی
سیاسه‌تی
ئابووری،
ده‌ره‌وه،
پاراستن
و
دارایی
به
ناوه‌ند،
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
خۆماڵی
به
كرده‌وه
ده‌كرد
به
دووهاژۆی
سیاسه‌تێك
كه
خۆی
له
په‌راوێزی‌دا
ده‌ژیا.
ئه‌و
بۆچوونه
له
جیاتی
گرینگی
دان
به
مافی
دیاریكردنی
چاره‌نووسی
نه‌ته‌وه‌یی
(National
Self-determination)
و
هێنانه
پێشی
پرسی
ناسنامه
(Identity)،
ده‌وری
دێمۆكراسیی
هه‌رێمی
واتا
(Regional
democracy)
له
چاره‌سه‌ریی
مه‌سه‌له‌ی
كورد
دا
به
گرینگ
ده‌زانی.
به
شێوه‌یه‌ك
كه
له
بواری
ناسنامه‌ییه‌وه،
كورد
به
ویستی
خۆی
پێناسه‌یه‌كی
ڕاده‌دووی
له
ژێر
سێبه‌ری
ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندی‌دا
بۆ
خۆی
داوا
ده‌كرد.
ئه‌و
تێڕوانینه،
له
باشترین
شكڵی
دا،
هه‌بوونی
كوردی
له
به‌هێزیی
ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندێك
دا
ده‌دی
كه
له
سه‌ر
بنه‌مای
ئینكاركردنی
هه‌بوونی
ئه‌و
دامه‌زراوه.
به
كرده‌وه
ئه‌و
بۆچوونه
وه‌ها
كارتێكه‌رییه‌كی
له
سه‌ر
كه‌سایه‌تیی
سیاسیی
چالاكڤانانی
كورد
هه‌بووه
كه
ئێستاش
به
ساڵان
پاش
ماڵئاوایی
له
گه‌ڵ
ئه‌و
دروشمه،
وه‌ك
ناسنامه‌ی
ئێرانی
به‌ر
له
ناسنامه‌ی
كوردی
به‌شێكی
ئه‌و
كه‌سانه،
خۆ
ده‌نوێنێ.
پێویستیی
گۆڕینی
دروشمی
ئۆتۆنۆمی
سه‌ره‌ڕای
ئاماده‌نه‌كردنی
گه‌ڵاله‌ی
هزری-
سیاسی
بۆ
ڕێفۆرمی
بنه‌ڕه‌تی
به
مه‌به‌ستی
دروستكردنی
زه‌مینه‌ی
جێگۆڕكێی
داخوازی
ستراتێژیك
له
ئوتۆنۆمی‌یه‌وه
بۆ
فیدرالیزم،
له
لایه‌كه‌وه
هه‌لومه‌رجی
ناوچه‌یی
و له
لای
دیكه‌شه‌وه
داخوازی
خه‌ڵك،
ئه‌و
گۆڕانه‌ی
به
سه‌ر
به‌شێكی
ه‌ێزه
سیاسیه‌كانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
كور‌دستان
دا
سه‌پاند.
به‌شێكی
ئه‌و
كۆفاكتۆرانه‌ی
كه
تابوو
یا
ته‌ڵیسمی
سیاسیی
بزووتنه‌وه‌ی
كوردستانیان
شكاند
و
دروشمی
ئۆتۆنۆمی‌یان،
به
بێ
ئه‌زموونی
به‌ڕێوه‌به‌ری،
ڕاده‌ستی
مێژوو
كرد
ده‌كرێ
وه‌هه‌ا
ڕیز
كرێنه‌وه:
-
تێكچوونی
مۆدێلی
ده‌سه‌ڵاتداریی
ئۆتۆریته‌ری
سۆڤیه‌تی
و له
ئه‌نجامی
ئه‌و
تێكچوونه‌ش
دا،
كه‌م
ڕه‌نگ
بوونه‌وه‌ی
دروشم،
چه‌مك
و
بایه‌خه
كلاسیكه‌كانی
سه‌رچاوه‌گرتوو
له‌و
مۆدێله‌و.
-
ده‌رفه‌تی
پێكهاتوو
له
ئه‌نجامی
به‌رته‌سك
كردنه‌وه‌ی
سنووری
زۆرداریی
سیاسی
له
لایه‌ن
یه‌كێك
له
دوژمنانی
خه‌ڵكی
كور‌دستانه‌وه
بۆ
سه‌ر
به‌شێكی
خاكی
وه‌ڵات
له
باشوور
و
حوزووری
به‌رده‌وامی
ه‌ێزه
هاوپه‌یمانه‌كان
له‌و
هه‌رێمه‌دا.
ئه‌و
ئوتۆریته‌یه
وه‌ك
پشتیوانی
سه‌ره‌كیی
خه‌ڵكی
باشووری
كور‌دستان
له
به‌رامبه‌ر
ده‌ستدرێژیی
ڕێژیمی
عێراق،
ده‌رفه‌تی
گه‌شه‌كردنی
كولتوورێكی
به‌رێوه‌به‌ریی
مه‌ده‌نی
(هه‌ر
چه‌ند
به
كه‌ماسی‌یه‌وه)
و
په‌ره‌سه‌ندنی
كولتوورێكی
به‌رزی
نه‌ته‌وه‌یی
(National
High
Culture)
پێك
هێنا
كه
كارتێكه‌ریی
ڕاسته‌وخۆی
له
سه‌ر
گه‌شه‌كردنی
ئاستی
متمانه‌به‌خۆیی
له
هه‌موو
كور‌دستان
دا
بووه.
-
متمانه
په‌یداكردن
به
ڕێفێره‌نس
(ناسێنه‌ر
یا
بنه‌مای
هه‌ڵسه‌نگاندن)ی
جیهانیی
سه‌ركه‌وتووی
فیدرال
له
چوارچێوه‌ی
مۆدێله‌كانی
دێمۆكراسیی
لیب‌رال
دا.
ئه‌و
ئه‌زموونانه
سه‌لماندوویانه
كه
ده‌توانن
له
سنووری
ده‌سه‌ڵاتدارییان
دا
هێڵی
پرسی
نه‌ته‌وه‌یی
له
چوارچێوه‌ی
ئارێشه‌وه
بۆ
مه‌یدانی
سیاسه‌تی
سیڤیل
بگوێزنه‌وه.
وێنه‌ی
تا
ئێستا
سه‌ركه‌وتووی
ئه‌و
مۆدێله،
وه‌ڵاتانی
وه‌ك
سویس،
كه‌نادا
و
به‌لژیكن.
-
پێویستیی
دانانی
شێوه‌یه‌كی
كوالیسیۆن
بۆ
به‌ڕێوه‌به‌ری
له
نێوان
ه‌ێزه
سیاسیه‌كان
له
باشووری
كور‌دستان
دا
كه
سه‌رنجام
پێكهێنانی
پارله‌مانی
كوردستانی
لێ
كه‌وته‌وه.
بڕیاری
پارله‌مان
له
سه‌ر
فیدرالیزم
هانده‌ر
و
ڕێپێشانده‌ری
باقی
ه‌ێزه
سیاسی‌یه‌كان
بوو
و
سه‌ره‌نجام
هانی‌دان
كه
ده‌رگا
بۆ
گۆڕینی
دروشمه
سیاسیه‌كانیان
بكه‌نه‌وه.
-
شه‌پۆلێكی
نوێی
وشیاریی
نه‌ته‌وه‌یی
كه
داخوازی
ڕادیكاڵتر
له
دروشمی
ه‌ێزه
سیاسی‌یه‌كانی
به‌شدار
له
بزووتنه‌وه‌ی
كورد
له
ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستانی
هێنایه
گۆڕێ.
ئه‌و
شه‌پۆله
به
دوای
تێكچوونی
به‌ره‌ی
سۆڤیه‌ت
و
شه‌ڕی
یه‌كه‌می
كه‌نداوه‌وه
هه‌موو
كوردستانی
گرته‌وه
و
له
ڕێگای
جه‌ماوه‌ره‌وه
كارتێكه‌ریی
له
سه‌ر
حیزبه‌كانیش
بوو.
-
سه‌رهه‌ڵدانی
بزووتنه‌وه‌یه‌كی
نوێی
فیكری
غه‌یره
ڕێكخراوه‌یی
له
ڕێگای
كۆڕ
و
كۆمه‌ڵه
جه‌ماوه‌ری،
زانستی
و
ناسیاسیه‌كانه‌وه،
هه‌وڵی
دا
وه‌ك
ئاكتۆرێكی
نوێی
به‌شدار
له
بزووتنه‌وه
دا
ده‌ور
بگێرێ.
به
شێوه‌یه‌ك
كه
خۆراكی
فیكری
سیاسی
له
مۆنۆپۆلی
حیزبه
سیاسیه‌كان
ده‌رچوو.
-
دامه‌زرانی
مێدیای
سنوور
به‌زێن
وه‌ك
ته‌له‌ڤیزیۆن،
ته‌كنۆلۆجیای
پێوه‌ندی
و
زانیاری
ICT
به
تایبه‌ت
كاناڵی
پێوه‌ندیگرتنی
خێرا.
-
چالاكی
كورده‌كانی
دیاسپۆرا
یا
تاراوگه
كه
له
پێوه‌ندییان
دا
له
گه‌ڵ
كۆمه‌ڵگا
نوێیه‌كان،
بۆشایی
ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌ییان
زیاتر
هه‌ست
پێ
ده‌كرد
و
ده‌رفه‌تی
ئه‌وه‌یان
هه‌بوو
كه
به
ئازادی
وه‌شوێن
سه‌مبۆل،
ئاڵا
و
نیشانه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
خۆیان
بكه‌ون.
- و
دوا
فاكتۆریش
كه
ده‌كرێ
ده‌ورێكی
لاوه‌كی
له
گۆڕینی
ئه‌و
بۆچوونه‌دا
بووبێ،
سه‌رهه‌ڵدانی
بزووتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
له
نێوان
باقی
گه‌لانی
ئێران
دا
یه
كه
هه‌ر
یه‌كه
داوای
به‌شه
ده‌سه‌ڵاتی
خۆی
ده‌كا
و
چاره‌سه‌ریی
فیدراڵی
وه‌ك
ڕێگاچاره‌یه‌كی
لانی
كه‌می
بۆ
داخوازه‌كانیان
قبووڵ
كردوه.
كاتێك
مۆدێلی
چاره‌سه‌ریی
سه‌رچاوه‌گرتوو
له‌هێڵی
ئۆتۆنۆمیخوازییه‌وه
به
كرده‌وه
له
مۆد
كه‌وت،
هه‌موو
ه‌ێزه
خاوه‌ن
باندۆره‌كانی
كورد،
به
بێ
پێداچوونه‌وه
و
ه‌ه‌ڵسه‌نگاندنێكی
بابه‌تیانه،
خۆیان
لێ
بێ
ساحیب
كرد.
به‌ڵام
كولتووری
سیاسی
ئه‌و
هزره،
ئه‌مجاره
له
به‌رگی
فیدرالیزم
دا
درێژه‌ی
به
ژیان
دا و
بێجگه
له
گۆڕینی
هێندێك
وشه،
تا
ئێستاش
نه‌یتوانیوه
كولتووری
سیاسی
تایبه‌ت
به
خۆی
دروست
بكا.
هێشتا
به
"پیرۆز"
له
قه‌ڵه‌م
دانی
مۆدێلی
چاره‌سه‌ری،
دروشمی
رۆمانتیكی
سیاسی
و
فه‌رهه‌نگی
تاقه‌حیزبی
جێگه‌ی
به
عه‌قلانیه‌تی
سیاسی،
فیكری
دروستكردنی
هه‌ڤبه‌ندی
یا
كوالیسیۆن
و
پڕۆژه‌ی
كار
بۆ
داهاتوو
نه‌داوه.
به‌ره‌و
فیدرالیزم
ته‌نیا
به
ماڵئاوایی
له
دروشمی
ئۆتۆنۆمی
و
گۆڕینی
به
فیدرالیزم
به
بێ
روونكردنه‌وه‌ی
چوارچێوه‌ی
سیاسیی
ئه‌و
تێگه‌یه
"Consept"
ناكرێ
باسی
به‌رفراوانتركردنی
سنووری
داخوازی
نه‌ته‌وه‌یی
كورد
بكه‌ین.
سیسته‌می
فیدرالیش
له
ڕوانگه‌ی
جۆڕاوجۆره‌وه
لێك
ده‌درێته‌وه
وسنووری
ئازادی
هه‌رێمه
فیدراڵه‌كان
به
كریته‌ر
یا
پیوانی
جیاوازه‌وه
ده‌به‌سترێته‌وه
كه
به
پێی
فه‌رهه‌نگی
سیاسی
و
پارسه‌نگی
هێز
گۆڕانی
به
سه‌ر
دا
دێ.
به
شێوه‌یه‌ك
كه
ده‌كرێ
سیسته‌می
فیدراڵ
له
وه‌ڵاتێك
دا
دابمه‌زرێ
به
بێ
ئه‌وه‌ی
كه
چاره‌سه‌رییه‌كی
گونجاو
بۆ
پرسی
نه‌ته‌وه‌یی
له‌گه‌ڵ
خۆی
بێنێ.
نه
ته‌نیا
كۆمه‌ڵگای
كورده‌واری،
ته‌نانه‌ت
له
ئاستی
زانستی
و
له
مه‌یدانی
كرده‌وه‌ش
دا،
تێگه‌یشتنێكی
هاوبه‌ش
له
چه‌مكی
فیدرالیزم
و
سنووری
ده‌سه‌ڵاتی
هه‌رێمه
فیدراله‌كان
له
به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌لاتی
هاوبه‌شی
فیدرال
دا
نیه.
بۆیه
تێڕوانینی
گرێ‌دراو
ب |