|
پێناسه‌ی
گشتیی خوێندكار
سه‌ره‌تا باسێك
له پێناسه‌ی
خوێندكار به
گشتی ده‌كه‌ین،
بۆ ئه‌وه‌ی
روانگه و
بۆچوونمان له سه‌ر
بوونێك به ناو
خوێندكار روون و
دیار بكه‌ین.
خوێندكار به‌گشتی
خاوه‌نی هه‌ندێك
تایبه‌تمه‌ندییه
كه ده‌توانین
ئاماژه به‌مانه
بكه‌ین:
- له باری ته‌مه‌نه‌وه
لاوه و خاوه‌نی
وزه‌ی جووڵه‌ی
زۆره.
- له ناوه‌ندێكی
زانستی‌و له
باری هزری‌یه‌وه
پێشكه‌وتوودا ده‌خوێنێ.
- له زانستگادا
باوه‌ڕی رێژه‌گه‌رایی
تێدا به‌هێز ده‌بێ.
- له‌به‌ر ڕاهاتن
به مێتۆدی
لێكۆڵینه‌وه،
شتی دۆگم‌و بان
سروشتی قبووڵ
ناكا.
- به پێی ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه
رووحی
ئازادیخوازیی
تێدا به‌هێزه.
- له‌به‌ر
لاوبوون‌و هزری
ره‌خنه‌گرانه‌و
ئیراده‌گه‌رایی،
خوازیاری دادپه‌روه‌ری‌و
یه‌كسانییه.
به پێی ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی
كه باسمان كردن
، چالاكی‌و
تێكۆشانی
خوێندكاری له
پێناوی گه‌یشتن
به دادپه‌روه‌ریی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
یه‌كسانی‌و
ئازادیی مرۆڤ دا،
بووه. هه‌روه‌ها
به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
خوێندكاران‌و
راده‌ی زانیاری‌و
ئاگایی له كۆمه‌ڵگا‌و
مێژوو، ره‌وتی
خه‌باتی
خوێندكاران ره‌وتێكی
ئیراده‌گه‌رایانه‌یه
كه باوه‌ر به
تواناكانی مرۆڤ
بۆ گۆڕین‌و گۆڕان
تێیدا به‌هێزو به‌رچاوه.
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری به‌گشتی،
له لێكدانه‌وه‌یه‌كی
گشتی و سه‌ربه‌خۆی
خۆیدا ره‌خنه‌گره‌و
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی
ره‌وتی زه‌مان
دا، خوازیاری
ئاڵوگۆڕ له دۆخی
هه‌نووكه‌یی
كۆمه‌ڵگادایه و
ویستی
گۆڕانخوازی
دێنێته به‌ر باس.
له لایه‌كی
دیكه‌وه ده‌سه‌ڵات
له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا
له هه‌وڵی
سروشتی
نیشاندانی دۆخی
وڵات‌و
پاساوهیێنانه‌وه
بۆ كرده‌وكانی
ده‌بێ‌و بۆیه
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵات دا
هاوته‌ریب نابێ
و له درێژه‌ی
ده‌سه‌ڵات دا جێ
ناگرێ. هاوته‌ریب
نه‌بوونی
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتدا له
دوو سیستمی
جیاوازدا دوو هه‌ڵوێستی
جیاواز دێنێته
ئاراوه. بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له
سیستمی
دێموكراتیك‌و
كراوه‌دا بزووتنه‌وه‌یه‌كی
رادیكاڵی ره‌خنه‌گره‌و
له سیستمه
داخراوه‌كان دا
بزووتنه‌وه‌یه‌كی
پێكهاته‌شكێنه.
خوێندكار‌و
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له
ئێران
خوێندكار له
ئێران دا جیا له
تایبه‌تمه‌ندییه
گشتییه‌كان، خاوه‌نی
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی
دیكه‌یه. له سه‌ره‌تای
دامه‌زرانی
زانستگا له
ئێران له سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتی
ملهوڕی ره‌زاشایی
دا، كۆمه‌ڵگای
ئێران كۆمه‌ڵگایه‌كی
نه‌ریتی بوو و
به‌م پێیه
خوێندكار له
ئێران دا له سه‌ره‌تادا
به پێگه‌یه‌كی
بنه‌ماڵه‌یی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تیی
نه‌ریتییه‌وه پێ
نایه زانستگا‌و
له‌وێ له‌گه‌ڵ
چه‌مكه مرۆیییه‌كانی
سه‌رده‌م‌و
مۆدێڕنیته‌و
باوه‌ڕ به ئاوه‌ز‌و
هێزی مرۆڤ ئاشنا
بوو. له‌سه‌رده‌می
ئێستاشدا كه
كۆمه‌ڵگا
گۆڕانێكی زۆری
به‌سه‌ردا هاتوه
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی
كۆنه‌په‌رستی
ئاخوندی له
قوتابخانه و سه‌ره‌تاكانی
په‌روه‌رده دا
ده‌یه‌ێ نه‌وه‌ی
نوێ به
ئایدیۆلوژیی‌و
نه‌ریتی كۆنی
رزیو په‌روه‌رده
بكا.
سیستمی ده‌سه‌ڵات
و كۆمه‌ڵگا له
ئێران دا داخراو
بوون. له سه‌رده‌مانی
سه‌ره‌تای دامه‌زرانی
ناوه‌نده
فیركارییه
مودێڕنه‌كان له
ئێران له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
پاشایه‌تی ده‌یه‌ویست
سیمایه‌كی كراوه‌و
سه‌رده‌میانه له
خۆی نیشان بدا
به‌ڵام خاوه‌نی
نێوه‌ڕۆك‌و تایبه‌تمه‌ندیی
توتالیتێر‌و
داخراو بوو. به
گۆڕانی ده‌سه‌ڵاتداران
له ئێران‌و
هاتنه سه‌ركاری
رژیمی
پاوانخوازی
ویلایه‌تی فه‌قیهی
ئه‌و رووما سه‌رده‌میانه‌ش
له نێو چوو، به‌ڵام
به‌ره‌وپێشچوونی
جیهان‌و كۆمه‌ڵگای
ئێران، كۆمه‌ڵگای
له حاڵه‌تی نه‌ریتییه‌وه
به‌ره‌و نیمچه
نه‌ریتی‌و ئه‌مڕۆیی
گۆڕی‌و كرانه‌وه‌ی
ئێستای كۆمه‌ڵگا
له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه
دژایه‌تیی له‌گه‌ڵدا
ده‌كرێ.
به‌م پێیه و به
خوێندنه‌وه‌یه‌كی
وردی تایبه‌تمه‌ندیی
كۆمه‌ڵگای له
حاڵی گۆڕانی
ئێران‌و بزاڤه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
ده‌توانین ریشه‌و
ره‌گه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له
ئێران دا، بۆ ئه‌م
سه‌رچاوانه بگه‌ڕێنینه‌وه:
- كۆمه‌ڵگای
ئێران به گشتی
كۆمه‌ڵگایه‌كی
داخراو بووه‌و
بنه‌ماڵه‌كان نه‌ریتی
بوون و ئێستا به‌ره‌و
كرانه‌وه‌و گۆڕان
رۆیشتوون.
- هێژمونیی سه‌ره‌ڕۆیی‌و
ملهوڕیی رۆژهه‌ڵاتی،
زال‌و به‌هێز
بووه.
- زانست‌و
زانیاری له حه‌وزه‌و
خوێندنگه
ئایینییه‌كاندا
پاوان كرابوون.
- خوێندكار له
زانستگادا مێتۆدی
زانستیی گومان
خستنه سه‌ر هه‌موو
شتێك فێر ده‌بێ.
- له‌گه‌ڵ ده‌سكه‌وت‌و
ئه‌ندێشه نوێیه‌كان
ئاشنا ده‌بێ‌و له
ده‌ره‌وه‌ی
چوارچێوه
میتافیزیكییه‌كان
بیر ده‌كاته‌وه.
- كۆبوونه‌وه‌ی
هێزی ئه‌كتیڤ و
گۆڕانخوازی
خوێندكاری، له
زانستگا‌و به‌تایبه‌ت
له شوینی حه‌وانه‌وه‌ی
گشتی وزه و وره‌ی
پێویست بۆ جووڵه‌و
به‌ره‌پێشچوون ده‌به‌خشێ.
- ئیراده‌ی
ئازادیخوازی و
ویستی خه‌ڵك
سالاری‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی
ره‌وایییه نه‌ریتی‌و
مێتافیزیكییه‌كان.
- به هۆی
گرێدراونه‌بوون
له پێوه‌ندییه
ئابووری‌یه‌كان
دا، خاوه‌نی
ئارمانی به‌رابه‌ری‌و
جێگیربوونی
دادپه‌روه‌رییه.
به‌و پێیه‌و له‌به‌ر
تایبه‌تمه‌ندیی
گشتیی خوێندكار‌و
هه‌لومه‌رجی
تایبه‌تیی ئێران،
جموجۆڵی
خوێندكاری‌و
خوێندكاران مه‌یل‌و
ویستی تایبه‌تی‌یان
هه‌بووه كه به‌ره
و ئازادی‌و یه‌كسانیخوازی
كشاون. له به‌ر
ئه‌و هۆیانه هێز‌و
هزره گۆڕانخواز‌و
ئه‌وانه‌ی سیمای
گۆرانخوازییان هه‌بووه‌و
سرنجی
خوێندكارانیان بۆ
لای خۆیان
راكێشاوه. له
ره‌وتی خه‌باتی
خوێندكاران‌و
چالاكیی نێو
زانستگاكاندا ئه‌و
راستییه‌مان به
روونی بۆ ده‌رده‌كه‌وێ
كه ئه‌و ره‌وته
هزری‌و
سیاسییانه، كه
دروشمی یه‌كسانیخوازی‌و
رادیكاڵیان هه‌ڵگرتوه‌و
باسیان له
گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی
له كۆمه‌ڵگادا
كردووه، رێژه‌یه‌كی
زۆرتری
خوێندكارانیان به
ده‌وری تیۆری‌و
ستراتیژیه‌كه‌یانه‌وه
كۆكردۆته‌وه.
خوێندكار و
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری هه‌رده‌م
به شێوه‌یه‌كی
بنه‌مایی‌و ریشه‌یی
چاویان له گرفت‌و
دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
كردوه‌و
خوازیاری گۆڕانی
رادیكاڵ‌و گه‌یشتن
به كۆمه‌ڵگایه‌كی
لێوان‌لێو له یه‌كسانی
و ئازادی بوون‌و
له به‌ر ئه‌و
هۆیانه، هێزه
گۆڕانخواز
رادیكاڵ‌و چه‌په‌كان
ـ چه‌پ به مانای
گۆڕانخواز‌و
پێشڕه‌وو
شۆڕشگێڕه‌كه‌ی
له زانستگادا
پێگه‌ی به‌رفراوانیان
هه‌بووه.
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له
ئێران وه‌ك هه‌موو
بزووتنه‌وه
خوێندكارییه‌كانی
جیهان، به‌رده‌وام
ره‌خنه‌گر و
پێكهاته‌شكێن
بووه. ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه
به‌پێی هه‌لومه‌رجی
كۆمه‌ڵگا‌و
سیستمی به‌رێوه‌به‌ری
له ئێران دا، له
سه‌رده‌مانی سه‌ركوت‌و
زه‌بروزه‌نگی
رووت دا، له‌و
كاتانه‌دا كه هه‌موو
چالاك‌و تێكۆشه‌رانی
سیاسی كوتوونه‌ته
به‌ر تیغی ژه‌هراویی
سه‌ركوتكه‌ران،
زۆرجار ده‌وری
مه‌شخه‌ڵدار‌و
لوكوموتیوی
جووڵانه‌وه‌ی خه‌ڵكیی
بینیوه.
پاش شۆڕشی گه‌لانی
ئێران كه هیوا
به دابین بوونی
ماف‌و ئاوات و
ئازادییه‌كانی
خه‌ڵك‌و نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كان چه‌كه‌ره‌ی
كرد، ده‌سه‌ڵاتێكی
تاریك بیری
دواكه‌وتووی نه‌زانپه‌رست.
هاته سه‌ر كار
و به بڵاوكردنه‌وه‌ی
كۆنه‌په‌رستی هه‌وڵی
گه‌ڕانه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵَگای بۆ
چاخه به‌ردینه‌كان
دا‌و بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاریش كه
خوازیاری پێشكه‌وتن‌و
مرۆڤته‌وه‌ری‌و
ئه‌مڕۆیی‌بوونه،
له به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌لاتی تازه‌دا
هه‌ڵوێستی گرت‌و
روانین و باوه‌ڕه‌كانی
دژ به بیری
دواكه‌وتووی
ویلایه‌تی فه‌قیه
بوون و چوونكه
ده‌سه‌ڵاتی خومه‌ینی
ده‌نگ‌و ره‌نگ‌و
بیری جیاوازی
پێ قبووڵ نه‌ده‌كرا
بۆ ده‌سبه‌سه‌ردا
گرتنی زانكۆ ئه‌م
یانه‌ی
ئازادبیری‌و
گومان خستنه سه‌ر
دیارده‌كانی
داخست‌و به
كوددیتایه‌كی
خوێناوی كه
نێوی شۆِرشی كه‌لتوورییان
لێ نا، مامۆستا‌و
خوێندكاری
ئازادبیر‌و
شۆڕشگێڕیان له
زانستگا ده‌ركرد
و به‌م پێیه هه‌ری
ره‌شی بێ‌ده‌نگی‌و
كۆنه‌په‌رستییان
به سه‌ر سه‌ری
زانكۆوه راگرت.
پاش كودیتا به‌دناوه‌كه‌ی
رژیمی مه‌لاكان
دژ به زانستگا‌و
له سه‌رده‌می
شه‌ڕی نێوان
ئێران‌و عێراق،
كه‌شوهه‌وایه‌كی
بێ‌ده‌نگیی ته‌واو
به‌سه‌ر زانكۆ و
خوێندكاران‌دا زاڵ
بوو‌و له‌م ده‌ورانه‌دا
رژیم بۆ كۆنترۆڵی
هه‌رچی زیاتری
جموجۆڵی
خوێندكاران
رێكخراوی ده‌سكردی
وه‌ك ده‌فته‌ری
ته‌حكیمی دامه‌زراند‌و
ئه‌ركی سه‌ره‌كیی
ئه‌م رێكخراوه
راكێشانی
خوێندكاران بۆ
لای ئیدئۆلۆژیی
ویلایه‌تی فه‌قیه
بوو.
له كۆتایییه‌كانی
ده‌یه‌ی شه‌ستی
هه‌تاوی‌و سه‌ره‌تاكانی
ده‌یه‌ی هه‌فتادا
له به‌ر چه‌ند
هۆكاری گرنگی
سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تیی
وه‌ك ته‌واوبوونی
شه‌ڕی ئێران‌و
عێراق‌و گۆڕانی
گه‌وره‌ی سیاسی
له جیهان به‌تایبه‌ت
دوای رووخانی
سۆڤیه‌ت‌و هێرشی
سه‌ددام بۆ كوه‌یت‌و
هێرشی ئه‌مریكاو
هاوپه‌یمانانی
بۆ رزگاركردنی
كوه‌یت، هه‌روه‌ها
رووداوه سیاسییه‌كان
ئێران دوای
هاتنه ئارای به‌رنامه‌ی
به‌ناو سازه‌ندگیی
ره‌فسه‌نجانی كه
پێویستیان بوو
وێرانییه‌كانی
شه‌ڕ بسڕنه‌وه‌و
سه‌رهه‌ڵدانی
كێشه‌كانی نێو
ده‌زگای ویلایه‌ت
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاریش ئارام
ئارام سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌و
ره‌وتی ره‌خنه‌گرتن
له ده‌سه‌ڵاـتی
گرته‌وه پێش‌و
له ئاڵوگۆڕه‌كانی
دواییدا ده‌وری
گێڕا. له سه‌رده‌می
پرۆژه‌ی چه‌واشه‌كارانه‌ی
به‌ناو ریفۆرمدا
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری
گوشاری زۆرتری
بۆ كرانه‌وه‌ی
به‌ربڵاوتر هێنا‌و
خوازیاری گۆڕانی
قووڵتر بوو. وه‌ك
نه‌ریتی هه‌میشه‌یی،
ئه‌م چالاكییانه
بۆ ده‌سه‌ڵاتی
پاوانخواز ته‌حه‌مول
نه‌كران‌و ئاكامی
ئه‌م ململانێیه
رووداوه‌كانی
18ی پووشپه‌ڕی
1378ی هه‌تاویی
لێ كه‌وته‌وه،
كه جارێكی
دیكه سیستمی
كۆنه‌پارێزی
ویلایه‌تی
فه‌قیهی
نێوه‌ڕۆكی
راسته‌قینه‌ی
خۆی ده‌رخست‌و
گۆپاڵبه‌ده‌سته‌كانی
هێرشیان كرده
سه‌ر زانكۆ‌و
خوێندكار.
به‌دوای ئه‌و
رووداوانه‌دا
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری
ده‌ورانێكی
كورتی پشوودانی
به‌خۆوه بینی
و چه‌ند ساڵ
دواتر به وره
و هێز‌و ویستی
قووڵتره‌وه
هاته‌وه نێو
گۆڕه‌پانی
بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و
تا ئێستاش دژ به
ده‌سه‌ڵاتی
نه‌ریتخواز‌و
كۆنه‌پارێز
هه‌ستاوه‌ته‌وه‌و
به‌ڕێوه‌یه.
خاڵه
لاوازه‌كان
بۆ
خوێندنه‌وه‌یه‌كی
ورد‌و زانستیی
هه‌ر
دیارده‌یه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌بێ. روانینی
هه‌مه
لایه‌نه‌مان
هه‌بێ. كه
ره‌وتی
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاریش
ده‌خوێنینه‌وه‌و
لاپه‌ڕه‌كانی
هه‌ڵ
ده‌ده‌ینه‌وه،
ده‌بێ هاوكات
له‌گه‌ڵ
باسكردنی
تایبه‌تمه‌ندییه‌كان،
خاڵه
لاوازه‌كانیشی
ببینین.
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له
ئێران‌دا خاوه‌نی
چه‌ند خاڵی
لاواز بوو، كه
به كورتی
ده‌توانین
ئاماژه به
هه‌ندێكیان
بكه‌ین:
- تێكۆشانی
خوێندكاری
مه‌گه‌ر له
چه‌ند
بڕگه‌یه‌كدا
نه‌بێ، له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تیی
دیكه تێكه‌ڵ‌و
هاوئاهه‌نگ
نه‌بووه، كه
ئه‌م
په‌رته‌وازه‌بوونه
بزاڤه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان،
ده‌ره‌تانی
له‌باری بۆ
سه‌ركوت كردنیان
له لایه‌ن
رژیمه‌وه
ره‌خساندوه.
- له‌به‌ر
كورتخایه‌ن
بوونی ده‌ورانی
خوێندن كه
چالاكان‌و
هه‌ڵسووڕاوانی
دیاری نێو
بزووتنه‌وه له
زانستگا نه‌ماون
و هه‌روه‌ها له
به‌ر
بێ‌ئه‌زموونیی
زۆرینه‌ی
به‌ده‌نه‌ی
بزووتنه‌وه، زۆر
جار به پیلانی
ده‌سه‌ڵاتداران
به لاڕێدا
براوه. بۆ وێنه
له
رووداوه‌كانی
18ی پووشپه‌ڕدا
ده‌فته‌ری
ته‌حكیم
ده‌ورێكی
چه‌واشه‌كارانه‌ی
دیاری، گێڕا.
- تێكۆشانه
خوێندكارییه‌كان
هه‌ندێك جار
ویستوویانه
شێوازی حیزبی
سیاسی به خۆوه
بگرن كه شكستیان
هێناوه یان
ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی
رێكخراوێكی
رووناكبیری و
مه‌حفێلیان لێ
دروست بووه.
- خالێكی
لاوازی دیكه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی
سه‌رتاسه‌ری‌و
رێكخراوه‌كانی
ئه‌و گۆڕه‌پانه
ئه‌وه بووه،
كه هێژموونیی
زاڵی
ده‌سه‌ڵات‌و
هزر‌و بیرۆكه‌ی
ناوه‌ندگه‌رایی
كاریگه‌ریی له
سه‌ریان
هه‌بووه‌و
جیاوازییه
نه‌ته‌وه‌یییه‌كانیان،
له ئێران دا
نه‌بینیوه یان
نه‌یانویستوه
ببینن.
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاریی كورد
خوێندكاری كورد
سه‌ره‌ڕای ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه،
خاوه‌نی شوناس
و پێگه‌ی
نه‌ته‌وه‌یه‌كی
بنده‌سته‌و
خه‌ریكی
خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌یه.
ئه‌وه‌ی كه
خوێندكاری
كورد‌و
بزاوته‌كه‌ی
له‌وانی دیكه‌و
له
بزووتنه‌وه‌ی
سه‌رتاسه‌ری جیا
ده‌كاته‌وه
ئه‌وه‌یه كه
شوناسی
نه‌ته‌وه‌یی
نه‌ته‌وه‌یه‌كی
بنده‌ستی
هه‌یه. ئه‌مه
وا ده‌كا كه
ئامانج، ئاوات،
ویست‌و
روانینه‌كانی
خوێنكارێكی كورد
له زانستگاكانی
ئێران له‌گه‌ڵ
خولیاكانی
خوێندكارێكی
سه‌ر به
نه‌ته‌وه‌ی
باڵاده‌ست
جیاوازییان
هه‌بێ. له
لایه‌كی
دیكه‌وه شوناسی
نه‌ته‌وه‌یی
خوێنكارێكی كورد
خاوه‌نی
تایبه‌تمه‌ندیی
نه‌ته‌وه‌یه‌كی
به‌ئه‌زموون‌و
خاوه‌ن رابردووی
خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌یه
كه له پێناوی
سه‌لماندنی
بوونیدا
قوربانیی داوه.
ئه‌مه ئه‌و
خولیا‌و
په‌روه‌رده‌یه
له لای
خوێندكارێكی
كورد درووست
ده‌كا كه
خه‌باتگێڕ‌و
ئۆقره‌نه‌گر
بێ‌و جیاوازیی
له‌گه‌ڵ
خوێنكارانی
سه‌ربه
نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كانی
دیكه ئه‌وه
ده‌بێ، كه ئه‌م
خودئاگایی
نه‌ته‌وه‌یی له
لا به‌هێزه.
به‌م شێوازه
خولیای
خوێندكارێكی
كوردی چالاكی
بواری
خوێندكاری
ئه‌وه بووه كه
گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
تۆتالیته‌ر‌و
فاشیستی حاشا
له زمان‌و
ده‌نگ‌و بوونی
ده‌كا، لانیكه‌م
هه‌ڵسووڕاوانی
بیاڤی زانستگا
دان به بوونی
نه‌ته‌وه‌ییدا
بێنن، به‌ڵام
خوێندكاری كورد
چ له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه و
چ له لایه‌ن
ره‌وته
سه‌رتاسه‌رییه‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری‌دا حاشا
له شوناسی
نه‌ته‌وه‌یی
ده‌كرێ.
خوێندكاری كورد
ئه‌زموونی
خه‌باتی
ئازادی‌و
یه‌كسانیخوازیی
نه‌ته‌وه‌یه‌كی
له
هه‌نبانه‌دایه‌و
له گۆڕه‌پانی
زانستگا دا
ناتوانێ
بێ‌ده‌نگ بێ‌و
مل بۆ
سه‌ره‌ڕۆیی
راكێشێ و
هه‌روه‌ها خۆی
له هیچ
نه‌ته‌وه‌یه‌كی
دیكه نه كه‌متر
و نه زیاتر
نازانێ و
ئیجازه به
هه‌ڵاواردن‌و له
به‌رچاونه‌گرتن
نادا.
خوێندكارانی
كورد له ئێران
دا هه‌ر له
سه‌ره‌تاكانی
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له
ئێران دا تا
ئێستا له ریزی
پێشه‌وه‌ی
خه‌باتی
ئازادیخوازیدا
بوون.
بزووتنه‌وه‌ی
رووناكبیریی له
كوردستان له
سه‌رده‌می ئه‌و
ساڵانه‌ی
كۆماری
كوردستانی لێ
كه‌وته‌وه سه‌ر
هه‌ڵ ده‌دا و
به ده‌سكه‌وته
مه‌زنه‌كانی
دوكتور قاسملووی
نه‌مر پڕنێوه‌ڕۆك
،
ئه‌مڕۆییانه‌تر‌و
لێورێژ له
ده‌سكه‌وتی
نوێی مرۆیی
ده‌بێ. ئه‌م
بزووتنه‌وه
سه‌رچاوه‌ی
هزریی
بزووتنه‌وه‌ی
خوێنكاریی
كورده.
بزاڤه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
له ده‌وری
درز‌و گرفتێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی
سه‌ر هه‌ڵ
ده‌ده‌ن‌و له
درێژه‌ی
به‌ره‌وپێشچوون‌و
هه‌ڵكشانیاندا
هه‌ندێك
پێویستیان وه‌ڵام
ده‌ده‌نه‌وه.
هه‌ر
بزووتنه‌وه‌یه‌ك
بۆ به‌رده‌وام
بوون‌و
ئۆرگانیزه‌كردنی
هێزه‌كانی
پێویستی به
دروستكردنی
رێكخراو هه‌یه.
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران
بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه
به‌و پێویستییه
مێژوویییه
دامه‌زرا.
رێكخراوێكی
چالاك له
بوارێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
رێكخه‌ری
بزووتنه‌وه‌یه‌ك
هه‌لقوڵاوی
ویست‌و
خواسته‌كانی
ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه‌و
به روانینی
تایبه‌تی خۆی
بۆ ئه‌و بزاڤه
خاوه‌نی
تیۆری‌و هزرێكی
روون بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه
به پرسه‌كانه‌و
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكرات به
پێی ئه‌و
لێكدانه‌وه‌و
روانینه بۆ
پرسه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاریی كورد
كه باس كران،
له باری
هزری‌یه‌وه خۆی
به قوتابیی
مه‌كته‌بی
نه‌ته‌وه‌یی-
دێموكراتیك و به
تایبه‌ت
مامۆستای
دێموكراسی
دوكتور قاسملووی
نه‌مر ده‌زانێ.
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكرات هه‌وڵی
داوه كه
چالاكیی
خوێندكارانی
كورد له ئێران
دا كاناڵیزه
بكرێ، بۆ
ئه‌وه‌ی شوناسی
نه‌ته‌وه‌یی
دیار بێ‌و
له‌ئاستی
ئێرانیش دا
یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران
هه‌وڵی
كاریگه‌ری دانان
له سه‌ر
بزووتنه‌وه‌ی
سه‌رتاسه‌ری بۆ
قبووڵكردنی فره
نه‌ته‌وه‌یی له
ئێران، داوه.
له به‌ر
كۆمه‌ڵگای
فره‌چه‌شن‌و
فره‌نه‌ته‌وه‌ی
ئێران، شتێكی
سروشتییه كه
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری
فره‌چه‌شن‌و
خاوه‌نی ئه‌و
جیاوازییانه
بێ‌و بۆ
سه‌ركه‌وتن
به‌سه‌ر فاشیزم
و
مه‌زنیخوازی‌دا
ده‌بێ هه‌موو
نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كانی
ئێران‌و
خوێندكارانی
سه‌ر به‌و
نه‌ته‌وه‌انه
هاوئاهه‌نگ بن‌و
یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران
ئاواته‌خواز
بووه كه
له‌گه‌ڵ
رێكخراوی
خوێندكاریی سه‌ر
به نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كانی
دیكه له ئێران
دا، پێوه‌ندی‌و
هاوكاریی
هه‌بێ.
تێكۆشان‌و
هه‌ڵسووڕانی
یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران
به‌پێی
هه‌لومه‌رجی
به‌ربڵاویی
خوێندكارانی
كورد له
كوردستان‌و
ئێران‌و
ده‌ره‌وه‌ی وڵات
، به‌رفراوان
بووه‌و هه‌وڵی
بۆ
ئۆرگانیزه‌كردنی
خوێندكارانی
كورد له
كوردستانی
ئێران‌و
زانستگاكانی
ئێران‌و
كوردستانی عێراق
و ده‌ره‌وه‌ی
وڵات داوه.
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكرات هه‌وڵی
داوه:
- گۆشه‌یه‌كی
ئه‌ركی
گه‌یاندنی
ده‌نگی
مافخوازیی
نه‌ته‌وه‌ی كورد
به‌جێ
بگه‌یه‌نی.
- ده‌نگی
خوێندكارانی
كورد له نێو
بزووتنه‌وه‌ی
سه‌رتاسه‌ریدا ون
نه‌بێ.
- ئه‌ركی
رۆڵه‌یه‌كی
تێگه‌یشتوو‌و
پێگه‌یشتووی
كورد وه‌بیر
بێنێته‌وه.
- هزر و
ده‌سكه‌وتی
نوێی جیهانی بۆ
نێو كۆمه‌ڵگای
كوردستان
بگوازێته‌وه.
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكرات به
باوه‌ڕ به یه‌ك
نه‌ته‌وه بوونی
كورد‌و هه‌روه‌ها
بینینی واقیعی
سیاسی
كۆمه‌ڵایه‌تی،
له پێناو
هاوكاری و
هاوپێوه‌ندیی
خوێندكارانی
كورد له
به‌شه‌كانی
دیكه‌ی كوردستان
هه‌وڵی داوه.
هه‌ر
بزووتنه‌وه‌یه‌ك
له ره‌وڕه‌وه‌ی
خه‌باتی خۆیدا
هه‌ندێك هێما‌و
چرای
رێنیشانده‌ر
ده‌ستنیشان ده‌كا
كه له هه‌ر
ئان‌و ساتێك‌و بۆ
تاك به تاكی
چالاكان‌و
ئۆگرانی ئه‌و
خه‌باته
رووناكیده‌ری
رێگا‌و
ئاماژه‌ده‌ری
ئاراسته‌ی
تێكۆشان بێ‌و
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكرات له
پێناوی
دۆزینه‌وه‌و
ده‌سنیشانكردنی
هێماكانی
بزووتنه‌وه‌دا،
خاوه‌نی ئارمی
به نێوه‌ڕۆك‌و
رێبازی
دیاریكراوی
خۆیه‌تی و
رۆژێكی وه‌ك
رۆژی حوێندكاری
كوردی دیاری
كردوه.
دیاریكردنی
رۆژی خوێندكاری
كورد هه‌نگاوێكی
مێژوویی
یه‌كیه‌تیی
خ |