|
خوشك
و برایانی خۆشه‌ویست
!
به‌شدارانی به‌ڕێزی
یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران!
میوانه به‌ڕێزه‌كان!
ڕێگه‌م بده‌ن به
ناوی یه‌كیه‌تیی
ژنانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران،
گه‌رمترین
پیرۆزبایی به‌ستنی
یه‌كه‌مین كۆنگره‌تان
پێشكه‌ش بكه‌م و
هیوای سه‌ركه‌وتن
له كاره‌كانتان
دا بۆ به ئاوات
بخوازم.
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران
له هه‌لومه‌رجێك
دا یه‌كه‌مین
كۆنگره‌ی خۆی
ده‌به‌ستێ، كه
ناوچه‌كه‌مان و
ئێران به تایبه‌ت
شاهیدی زۆر
ئاڵوگۆڕی سیاسی‌یه‌و
به وه‌زعیه‌تێكی
چاره‌نووسساز دا
تێ ده‌په‌ڕێ.
هه‌موومان
شاهیدین كه
هێشتا حه‌وتوویه‌ك
له شانۆی هه‌ڵبژاردنی
هه‌شته‌مین ده‌وره‌ی
مه‌جلیسی شوورای
ئیسلامی تێ نه‌په‌ڕیوه
كه كاربه‌ده‌ستانی
ئێران به پێچه‌وانه‌ی
هه‌موو ئوسووڵ و
یاسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
له به‌رچاوی
بیرورای گشتیی
گاڵته به ده‌نگدان
و به ئیراده‌ی
خه‌ڵك ده‌كه‌ن و
هه‌ر كه‌سیان مه‌به‌ست
بێ سه‌ری له
سندووقه‌كانی ده‌نگدان
ده‌هێننه ده‌ر.
ئه‌وه‌ی كه
حیسابی بۆ نه‌كرێ
ده‌نگی خه‌ڵكه.
له‌م ماوه‌یه‌دا
شاهیدی ناڕه‌زایه‌تیی
به‌ربلاَوی
زۆربه‌ی
خوێندكارانی
ولاَته‌كه‌مان
ئێران بووین كه
له زانكۆكانی
ئێران دا به دژی
دیكتاتۆری
ئاخووندی ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تیان
به‌رز كرده‌وه،
تا به بیرورای
گشتیی دنیا بڵێن
كه خوێندن و
زانست له ئێرانی
ژێر سێبه‌ری
ئاخوونده‌كان دا
چ ڕێزێكی بۆ
داده‌نرێ.
مێژووی ڕاپه‌ڕینی
خوێندكاری و په‌رچه‌كرداری
شۆڕشگێرانه‌یان
له ئێران و
كوردستان مێژوویه‌كی
ئه‌وه‌نده
پڕشنگداره كه
هیچ ڕێژیمێك نه‌یتوانیوه
خۆی له به‌رامبه‌ردا
ڕابگرێ، تا
كۆماری ئیسلامی
بتوانێ به‌ره‌نگاری
بێته‌وه.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران
ده‌بێ به‌چاوێكی
كراوه‌و به
وردبینی‌یه‌وه
بۆ هه‌نگاوه‌كانی
داهاتووی به‌رنامه
دابنێ و
خوێندكارانی
كورد، چ له
ناوخۆی ولاَت و
چ له كوردستانی
باشوور یا له
ولاَتانی ده‌ره‌وه
له به‌ربه‌ره‌كانی
به دژی ڕێژیمی
سه‌ره‌ڕۆی
ئاخوندی ئاگادار
بكاته‌وه‌و به
به‌رنامه‌یه‌كی
تۆكمه‌تر به‌ره‌و
دواڕۆژی
پڕشنگدار هه‌نگاو
هه‌ڵێنێته‌وه.
ئێمه وه‌كوو یه‌كیه‌تیی
ژنانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران،
وه‌ك هه‌میشه پێ
له سه‌ر هاوكاری
هه‌رچی زیاتری
نێوان دوو
ڕێكخراوی دۆست و
هاوخه‌بات داده‌گرین
و تا به هاوكاری
هه‌موو لایه‌كمان
بتوانین سێبه‌ری
شوومی ئاخوندی
له سه‌ر ولاَته‌كه‌مان
لابه‌رین.
ئه‌و ڕاستیه‌ش
حاشای لێ ناكرێ
كه خوێندكارانی
كوردستان و ئێران
به تایبه‌تی و
خه‌ڵكی
كوردستانی ئێران
به گشتیی چاوه‌ڕوانیه‌كی
زۆری له كۆنگره‌كه‌تان
هه‌یه‌و، ئێوه‌ش
كه توێژی
بژارده‌و ووشیارو
به بڕشتی كۆمه‌ڵگان
پێویسته له سه‌رجه‌م
ئاڵوگۆڕه‌كان نه‌خشی
به‌رچاوتان هه‌بێ
و له ڕێنوێنی
كردنی
خوێندكارانی
كورد ده‌وری
كاریگه‌ری خۆتان
بگێرن.
هه‌روه‌ك چۆن
ڕێبه‌رانی شه‌هیدمان
د. قاسملوو و د.
شه‌ره‌فكه‌ندی و
هاوڕێ ئیسماعیل
شه‌ریفزاده پێشه‌نگ
و ڕێنوێنی
خوێندكاری كورد‌و
نموونه‌ی خه‌باتگێری
هه‌ڵكه‌وتووی گه‌له‌كه‌مان
بوون، ئێوه‌ش كه
درێژه‌ده‌ری ئه‌و
ڕێگایه‌ن هه‌ر ئه‌و
چاوه‌ڕوانیه‌تان
لێ ده‌كرێ.
به‌و هیوایه له
داهاتوویه‌كی
نیزیك دا شاهیدی
سه‌ركه‌وتنی
بزاڤی خوێندكاری
له ئێران و
كوردستان بین و
به قه‌ڵه‌م و به
هه‌ڵوێستی
ئازایانه‌ی
خوێندكارانی
كورد، سه‌ركه‌وتنی
یه‌كجاری تۆمار
بكه‌ین.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی
خوێندكاران و سه‌رجه‌م
چین و توێژه‌كانی
كۆمه‌ڵی كورده‌واری.
مه‌رگ و نه‌مان
بۆ ڕێژیمی
كۆماری ئیسلامی
سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو
لایه‌كتان به
ئاوات ده‌خوازین.
یه‌كیه‌تیی
ژنانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
27ی ڕه‌شه‌ممه‌ی
1386ی هه‌تاوی |