|
.::
ئه‌سناد::. |
|
په‌یامی یه‌رێزِ كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری
گشتی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران بۆ كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران |
| |
 |
|
|
به‌ڕێزكاك
كه‌ریم په‌رویزی
به‌رپرسی یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دیمۆكراتی
كوردستانی ئێران
هاوڕێیانی ده‌سته‌ی دامه‌رزێنه‌ری یه‌كیه‌تیی .
ئه‌ندامانی به‌ڕێزی به‌شدارله كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دیمۆكراتی
كوردستانی ئێران
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز:
سڵاوێكی گه‌رمتان پێشكه‌ش بێ‌و سه‌ركه‌وتووبن له ئه‌ركه سنفی‌و پێشكه‌وتنخوازه‌كانتاندا.
وه‌ك هه‌موو
ئاگادارین نزیك
به سێ ساڵ له‌مه‌وپێش
به هیمه‌ت و
توانای كۆمه‌ڵێك
له لاوانی
خوێندكار‌و
رۆشنبیر‌و پێشكه‌وتنخوازی
نه‌ته‌وه‌كه‌مان
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دیمۆكراتی
كوردستانی ئێران
دامه‌زرا‌و شكڵی
گرت‌و له‌و كاته‌وه
تائێستا وێرای
كه‌ند‌و كۆسپ‌و
ته‌گه‌ره‌یه‌كی
زۆركه له‌سه‌ر
رێگایاندا بووه‌و
به‌تایبه‌تی به
له‌به‌رچاوگرتنی
ئهوگیروگرفتانهیكه
له‌سه‌ر رێگای
تێكۆشانی
خوێندكارانمان له
نێوخۆی كوردستان‌و
ئێران هه‌یه به‌ڵام
به‌و حاڵه‌ش ئه‌و
یه‌كیه‌تیه
توانیویه‌تی له‌و
ماوه‌یه‌دا ده‌سكه‌وتێكی
زۆر له رێگای
ئامانجه‌كانی
لاوان‌و
روناكبیرانی گه‌له‌كه‌مان
له كوردستاندا
به‌ده‌س بێنێ نه‌ك
هه‌رله
كوردستاندا به‌ڵكوو
به خۆشیه‌وه
توانیویانه‌كه
مه‌یدانی كار‌وتێكۆشانه‌كه‌یان
بگه‌یه‌ننه
ئاستی ئوروپا‌و
وه‌كوو شاهید
بوون كه نوێنه‌رانی
خوێندكارانی
خۆشه‌ویستمان له
ئوروپاش به
خۆشیه‌وه له‌و
كۆبوونه‌وه‌یه‌دا
به‌شدارن‌و په‌یامی
خۆیان ده‌بێ.
بێجگه له‌وه
ئاستی تێكۆشانی
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانمان له
سه‌تحی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا
گه‌یشتۆته جیگای
باس‌و ناسراوه‌و
ئێمه چاوه‌ڕوانین
كه له
داهاتوویه‌كی
زۆر نزیكدا، یه‌كیه‌تی
خوێندكارانی
دیمۆكراتی
كوردستانی ئێران
وه‌ك باقیی یه‌كیه‌تیه‌كان
وه‌ك یه‌كیه‌تیی
لاوانی
دیمۆكراتی
كوردستانی ئێران‌و
یه‌كیه‌تی ژنانی
دیمۆكراتی
كوردستانی ئێران
ببێته ئه‌ندامی
بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی
ئه‌نترناسیوناڵی
سوسیالیست و به
ئه‌ندام بوونیان
له یه‌كیه‌تی
خوێندكارانی ئه‌و
ئورگانیزاسیونه
نێونه‌ته‌وه‌ییه،
ده‌سكه‌وتێكی
دیكه بنێته سه‌ر
ده‌سكه‌وته گه‌وره‌كانی
جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی
گه‌لی كورد له‌لایه‌ك‌و
خوێندكارانی
روناكبیر‌و به‌هه‌ستی
نیشتمانه‌كه‌مان
له‌لایه‌كی تره‌وه،
به‌و بۆنه‌وه ده‌مه‌وێ
له‌لایه‌ن رێبه‌رایه‌تی
حیزبی دیمۆكراته‌وه
به‌بۆنه‌ی ئه‌و
هه‌موو تێكۆشان‌و
زهحمهتهیكه
هه‌یئه‌تی دامه‌زرێنه‌ر
به هاوكاری هه‌موو
ئه‌ندامانی ئه‌و
یه‌كیه‌تیه تا
ئێستا كێشا‌ویانه‌و
به‌بۆنه‌ی گرتنی
یه‌كه‌مین كۆنگره‌كه‌یان
كه ئه‌ویش هه‌نگاوێكه
به‌ره‌و پێشكه‌وتن‌و
به‌ره‌و
دیمۆكراتیزه‌كردنی
زیاتری یه‌كیه‌تیه‌كه
بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن
له‌بیر‌و عه‌قڵی
جه‌معی تێكۆشه‌رانی
نێو ئه‌و یه‌كیه‌تیه،
گه‌رمترین
پیرۆزبایی خۆم‌و
هاوڕێیانم له
رێبه‌رایه‌تی
حیزبی دیمۆكراتی
كوردستانی
ئێران‌دا پێشكه‌شی
یه‌كیه‌تیه‌كه‌تان
بكه‌م. خۆشه‌ویستان!
هه‌روه‌ك ده‌زانن
خوێندكاران له‌هه‌موو
دنیادا هێزی سه‌ره‌كی‌و
هانده‌ری
جووڵانه‌وه‌رزگاریخوازی‌و
پێشكه‌وتنخوازیه‌كان‌و
دژی سه‌ره‌ڕۆیین،
بۆیه‌شه ده‌بینین
كه‌هه‌موو سیستمه
دیكتاتۆر‌و
توتالیتره‌كان‌و
هه‌موو بیر‌و
بۆچوونه‌كۆنه‌و
كۆنه‌پارێزه‌كان
كه ده‌یانه‌وێ
په‌روه‌رده‌ی
كۆمه‌ڵ به‌ره‌ودوابگێڕنه‌وه
یا له حاڵه‌تی
مه‌وجووددا
بیپارێزن. بۆ ئه‌وه‌یكه
قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
خۆیان نه‌كه‌وێته
به‌رهێرشی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی پێشكه‌وتنخواز،
هه‌میشه دژی
تێكۆشان‌و به‌ره‌وپێشچوونی
چینی خوێندكار‌و
روناكبیرن‌و له‌و
پێوه‌ندییه‌دا ئه‌وه‌یكه
له ده‌ستیان بێ‌و
له ده‌ستیان
هاتووه، له
دژایه‌تیكردن
له‌گه‌ڵ ئه‌و
جووڵانه‌وه‌یه‌دا
درێغیان نه‌كردووه.
هه‌روا له
خۆڕانیه‌كه ده‌بینین
دوای ئه‌وه‌یكه
كۆماری ئیسلامی
ئێران دێته سه‌ركار
بۆ ماوه‌ی سێ
ساڵ دانشگاكان ته‌عتیل
ده‌كا‌و له‌و
ماوه‌یه‌دا به‌هه‌زاران
كه‌س له
مامۆستایان‌و
خوێندكارانی
ئاشتیخواز‌و
پێشكه‌وتنخوازی
دانشگاكانی به‌قه‌وڵی
خۆیان پاكسازی‌كرد
به‌و ئومێدهیكه
به‌و پاكسازیه
بتوانێ بڵێندگۆی
دانشگاكانیش بكا
به بڵێندگۆی وه‌كو
بڵێندگۆی مزكه‌وته‌كان،
بیكا به
بڵێندگۆی بانگه‌شه‌كردن
بۆ رێژیمه دواكه‌وتووه‌كه‌ی.
له‌و ده‌مه‌وه
تاكوو ئێستا
بۆماوه‌ی نزیك
به 25ساڵ رێژیمی
كۆماری ئیسلامی
ئێران له‌هیچ
كوشتار‌و جینایه‌ت‌و
پیلانێك دژی
خوێندكارانی
تێكۆشه‌ری ئێران‌و
كوردستان دریغی
نه‌كردووه. ده‌فته‌ری
ته‌حكیمی وه‌حده‌ت
كه‌له سه‌ره‌تادا
یه‌كێك له
ئورگانیزاسیونه
به‌هێزه‌كانی
خوێندكاری بوو
به پیلانی
كۆماری ئیسلامی
ئێران دابه‌شكرا.
له‌و ماوه‌یه‌دا
تاكوو ئێستا سه‌دان
كه‌س له
خوێندكاران‌و
مامۆستایانی
پێشكه‌وتووی
دانشگاكان ده‌ركراون،
زیندان‌و ئه‌شكه‌نجه
كراون ئیعدام
كراون‌و سه‌دان
كه‌سی دیكه له
دانشجووه‌كان بۆ
ماوه‌یه‌ك له
ترمی خوێندن بێ‌به‌ش
كراون یا له
خوێندن مه‌حرووم
كراون له
دانشگاكاندا، بۆ
ئه‌وه‌یكه
كۆماری ئیسلامی
ئێران بتوانێ به‌و
زه‌بروزه‌نگ‌و
چاوترساندنانه
پێشی حه‌ره‌كه‌تی
پێشكه‌وتنخوازانه‌ی
خوێندكاران بۆ
نوێبوونه‌وه، بۆ
پێشكه‌وتن‌و بۆ
یه‌كسانیخوازی
له كۆمه‌ڵگادا
بگرێ. ئه‌لحه‌ق
له‌و مه‌یدانه‌دا
خوێندكارانی
كورد نه‌ك هه‌ر
ئه‌ندامانی به‌هێزی
ئه‌و جووڵانه‌وه
بوونه به‌ڵكوو
له سازمانده‌هی‌و
ئورگانیزه‌كردنی
ئه‌و جووڵانه‌وانه‌دا
هه‌م له
دانشگاكانی
كوردستان‌و هه‌م
له دانشگاكانی
باقیی شاره‌كانی
دیكه‌ی ئێران‌دا
نموونه‌ی موباره‌زه‌و
پێشكه‌وتنخوازی
بوونه بێگومان
كار‌وتێكۆشانی
فه‌وقولعاده‌ی
خوێندكارانی
كوردیش له‌و مه‌یدانه‌دا
ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئاستی به‌رزی‌وشیارییان
سه‌باره‌ت به ئه‌و
ستهمهیكه
له‌سه‌ر خۆیان‌و
نه‌ته‌وه‌كه‌یانه.
سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی،
سته‌مێك كه له‌ته‌واوی
مافه‌كانی
دیمۆكراتیكی ئه‌وان
ده‌كرێ‌و به ئه‌نواعی
شێوه له‌لایه‌ن
حكوومه‌تی كۆنه‌په‌رستی
كۆماری ئیسلامی
ئێرانه‌وه ده‌چه‌وسێنه‌وه،
ئه‌وانی هان
داوه‌كه له
رێزه‌كانی پێشه‌وه‌ی
خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی‌و
رزگاریی میلله‌ته‌كه‌یان
بن‌و ببنه سه‌رمه‌شقێك‌و
هانده‌رێك بۆ
باقیی
خوێندكارانی
پێشكه‌وتنخواز‌و
دیمۆكراتی ئێران.
به‌ڵام ئه‌وه‌یكه
جێگای خۆشحاڵیه
ئه‌وه‌یه‌كه
كۆماری ئیسلامی
ئێران سه‌ره‌ڕای
هه‌موو ئه‌و
پیلان‌و ئه‌شكه‌نجه‌و
ئازارانهیكه
به‌نیسبه‌ت
خوێندكارانی
نیشتمانپه‌روه‌ر
ره‌وای ده‌بینێ
تاكوو ئێستا نه‌ك
هه‌ر نه‌یتوانیوه
ئه‌و توێژه له
ئه‌فرادی ئاگا‌و
وشیاری كۆمه‌ڵگای
ئێرانی به‌چۆكدا
بێنێ‌و دانشگا
بكا به شوێنێك
كه بۆچوونی
دواكه‌وتوانه‌ی
تێدا بچێنێ، به‌ڵكوو
ئێستاش
خوێندكاران یه‌كێك
له ئه‌هرومه‌كانی
هه‌ره به‌هێزی
فشار‌و زه‌خت‌و
زۆر بۆسه‌ر
كۆماری ئیسلامی
ئێرانن.
ئێمه رۆژانه
شاهیدی ته‌زاهۆرات،
مانگرتن‌و
ئیعترازه‌كانی
دانشجووه‌كانی
دیمۆكراتی
ئێرانین له
دانشگاكاندا ته‌نانه‌ت
ئه‌وان له
ئیعدام‌و ئه‌شكه‌نجه‌ش
چاویان نه‌ترساوه‌و
رۆژبه‌رۆژ
تێكۆشانی خۆیان
له‌و مه‌یدانه‌دا
په‌ره‌پێداوه.
لێره‌دا به
پێویستی ده‌زانم
یادێك بكه‌ینه‌وه
له خوێندكاری
به‌وره‌و
دیمۆكرات‌و
مافخوازی كورد
كه مانگێك له‌وه‌وپێش
له زیندانه‌كانی
كۆماری
ئیسلامی‌دا له‌ژێر
ئه‌شكنجه‌دا شه‌هیدكرا،
ئیبراهیمی
لوتفوڵاهی
خوێندكاری
دانشگای سنه.
دۆستانی خۆشه‌ویست
وه‌كوو باسمان
كرد ماوه‌ی سێ
ساڵ له مه‌وپێش
یه‌كیه‌تیه‌كه‌تان
ده‌ستی به كار‌وتێكۆشانی
كردووه. رێبه‌رایه‌تی
حیزبی دیمۆكراتی
كوردستانی ئێران
دوای كۆنگره‌ی
سێزده‌هه‌م به‌پێی
ئیمكان‌و توانای
خۆی هه‌رچی له‌ده‌ستی
هاتووه له‌باری
مادی‌و مه‌عنه‌ویه‌وه
پشتیوانی كردووه
له به‌ره‌وپێشچوونی
به‌رنامه‌كانی
یه‌كیه‌تیه‌كه‌تان.
ئێمه له عه‌ینی
حاڵ‌دا نه‌ك هه‌ر
ئه‌وه به‌شانازی
ده‌زانین بۆ رێبه‌رایه‌تی
حیزبه‌كه‌مان به‌ڵكوو
به ئه‌رك‌و وه‌زیفه‌یه‌كی
ده‌زانین كه له
سه‌رشانی رێبه‌رایه‌تی
حیزبی دیمۆكراتی
كوردستانی
ئێرانه‌وله یه‌كه‌مین
كۆنگره‌كه‌تاندا
جارێكی دیكه،
له‌سه‌ر پشتیوانی
حیزبی دیمۆكراتی
كوردستانی ئێران
بۆ جووڵانه‌وه‌كه‌تان،
بۆ به‌ره‌وپێشچوونی
خه‌بات‌و
تێكۆشانه‌كه‌تان
له‌رێگای به‌ده‌ستهێنانی
مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان‌و
مافه‌كانی
سینفیتان وه‌كوو
خوێندكاران پێ
داده‌گرمه‌وه‌و
ئاواته‌خوازم كه
له داهاتوودا
شاهیدی پێشكه‌وتنی
زۆر زیاتر له‌وه‌بین
كه تاكوو ئێستا
خوێندكارانی یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دیمۆكراتی
كوردستانی ئێران
به‌ده‌ستیان
هێناوه. سڵاوله
ئێوه‌و له هه‌موو
خوێندكارانی
تێكۆشه‌ر‌و
ئازادیخوازی
وڵاته‌كه‌مان‌و
له‌هه‌موو ئه‌و
خوێندكاره
كوردانهیكهی
ئاره‌زوویان بوو
و ئێمه‌ش ئاره‌زوومان
بووكه ئه‌و
كۆنگره‌یه‌مان له
باوه‌شی یه‌كتر‌و
له‌به‌رچاوی یه‌كتر‌و
له‌ژێر رێنوێنی
یه‌كتردا بگرین.
به‌هیوای ئه‌و
رۆژه‌ین. سه‌ركه‌وتووبن.
|
|
|
|
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::. |
|
|
|
|
|
|
 
|