|
بۆ
كونگره‌ی یه‌كه
می یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكرات
هاوڕێیان‌و هاوسه‌نگه‌رانمان
له یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران،
سڵاوێكی
شۆڕشگێرانه‌تان
لێ بێ.
لێره‌وه له
نێو زانستگاكانی
ئێران، له سه‌نگه‌ره‌كانی
ئازادیخوازی و
به‌ر‌به‌ره‌كانێ
له‌گه‌ڵ
دوژمنی غه‌دار،
سڵاوی سه‌ركه‌وتن
و هاوپه‌یمانیتان
بۆ ده‌نێرین.
لێره له ژێر
تیغی خوێنرێژی
كۆماری ئیسلامی‌دا،
خوێندكارانی
كورد به هیوای
گه‌یشتن به
ئازادی، خه‌باتی
خۆیان ده‌به‌نه
پێش‌و روو له
ئاسۆی سه‌ركه‌وتن،
چاوه‌رێی
بیستنی مزگێنیی
رزگارین.
ئێمه ئه‌ندامان‌و
لایه‌نگرانی
رێكخراوه‌كه‌مان،
به شانازی‌یه‌وه
خۆمان به هاوخه‌باتی
پێشمه‌رگه‌كانی
كوردستان‌و
هاوڕێی ئێوه
ده‌زانین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
كه به‌داخین
كه له به‌ر
گوشاره له
راده‌به‌ده‌ره‌كانی
خوێنمژانی
نێردراوی جه‌ماران،
نه‌مانتوانیوه
له یه‌كه‌مین
كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تیی‌یه‌كه‌ماندا
به‌شدار بین‌و
له‌گه‌ڵ ئێوه‌و
له یه‌ك ژوور
دا دابنیشین‌و
راو بۆچوونمان وه‌سه‌ر
یه‌ك بخه‌ین و
له‌گه‌ڵ یه‌ك
په‌یمانی خه‌باتی
تاسه‌ر ببه‌ستین،
به‌ڵام ده‌نگتان
به ده‌نگی
خۆمان ده‌زانین
و داواتان لێ
ده‌كه‌ین كه
به سه‌ركه‌وتنی
كۆنگره‌كه‌و
دانی مزگێنیی
به‌رده‌وامی
له سه‌ر
رێبازی شه‌هیدان
به تایبه‌ت
قازی، قاسملوو
و شه‌ره‌فكه‌ندی،
دڵمان پڕ له
هیوا و چاومان
گه‌شتر‌و وره‌ی
خه‌باتمان به‌رزتر
بكه‌نه‌وه.
هه‌ر له
ئێستاوه
پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی
كۆنگره‌تان لێ
ده‌كه‌ین‌و ده‌نگی
كۆنگره به ده‌نگی
خۆمان ده‌زانین‌و
به‌لێنی پێبه‌ند
بوون به بڕیاره‌كانی
ده‌ده‌ین تا كو
هه‌موان بزانن
كه پێوه‌ری
دێموكرات بوون په‌سندكردنی
بڕیاره‌كانی
كۆنگره‌یه.
نه‌مان بۆ
تاریكی‌و جه‌للادان
به ئاواتی گه‌یشتن
به ترۆپكی
رزگاری
سه‌ركه‌وێ
كۆنگره‌ی یه‌كه‌ممان
كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامان‌و
لایه‌نگرانی
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران
له نێوخۆی
كوردستانی‌ئێران
|