|
خوێندكارانی
چاوكراوه‌و
وشیاری كوردستان!
نوێنه‌رانی
كۆنگره‌ی یه‌كه‌می
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
كوردستانی ئێران!
نوێنه‌رانی یه‌كیه‌تی‌یه
خوێندكارییه‌كانی
كوردستان!
میوانه به‌رێزه‌كان:
رژێمه توتالیتار‌و
فه‌نده‌مینتاڵ‌و
ئیدئۆلۆژیكه‌كان،
به‌پێی بنه‌ما
ئیدئۆلۆژیكه
دابڕاوه‌كه‌یان
له واقعییه‌ته
ده‌رهه‌ست‌و پێوه‌ندییه
دینامیكییه‌كانی
كۆمه‌ڵگا، راسته‌وخۆ‌و
بێ‌سڵ كردنه‌وه،
ده‌ست له هه‌موو
بیاڤه گشتی‌و
تایبه‌تییه‌كانی
مرۆڤ، وه‌رده‌ده‌ن‌و
هیژمۆنییه‌كی
سته‌مكارانه، وه‌ك
مۆته‌كه‌یه‌ك به‌سه‌ر
په‌یوه‌ندییه
ئابووری‌و سیاسی‌و
كولتورییه‌كانی
جڤاتدا زاڵ ده‌كه‌ن‌و
پێوه‌ندییه
ئابووری ـ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان،
به‌دوور له هه‌ر
چه‌شنه میتودێكی
ماریفه‌تی ـ
زانستی، به
سودی راڤه
ئیدئۆلۆژیكه چه‌قبه‌ستوه‌كه‌یان،
چه‌واشه ده‌كه‌ن‌و
به سه‌پاندنی
دیسپلینێكی وشك‌و
نامرۆڤانه‌و
ئامرازی، كۆمه‌ڵگا
به‌ره‌و هه‌ڵدێری
باوه‌ڕه ئه‌هریمه‌نی‌و
نامرۆڤانه‌كانیان
ئاراسته ده‌كه‌ن.
ئه‌و رێژیمه
ئازادیكوژ‌و سه‌ڕه‌رۆیانه،
به مه‌به‌ستی
هه‌رچی زیاتر به‌رینتركردنه‌وه‌ی
سیستمی كۆنترۆڵ‌و
چاوه‌دێری، گشت
ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی
گشتی‌و ناوه‌نده
فێركارییه‌كان
مۆنۆپۆڵ ده‌كه‌ن‌و
له رێڕه‌وی هه‌ڵته‌كاندنی
دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی
هه‌ناوی كۆمه‌ڵگاوه،
بێ هیچ چه‌شنه
به‌ربه‌ست‌و له‌مپه‌رێكی
ئه‌وتۆ، له سه‌ره‌وه‌ڕا
خۆیان به‌سه‌ر هه‌موو
بیاڤه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی
خواره‌وه‌دا، ده‌سه‌پێنن.
له‌م تاریكستانی
سته‌م‌و بێ
دادییه‌دا،
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری، وه‌ك
چه‌خماخه‌یه‌كی
هیوابه‌خش له
ئاسۆی خه‌بات‌و
به‌رخۆداندا ده‌رده‌كه‌وێ‌و
بنه‌ماكانی
كۆنترۆڵ‌و
دیسپلینی
پێكهاتوو له‌لایه‌ن
ئیدئۆلۆژیی
باڵاده‌سته‌وه،
ده‌خاته ژێر نه‌شته‌ری
تیژی ره‌خنه‌ی
رادیكاڵانه‌وه‌و
سه‌رله نوێ،
ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
سیاسی ده‌كاته‌وه‌و
پرسه هه‌نووكه‌یی‌و
بنه‌ڕه‌تیه‌كانی
جڤات ده‌وروژێنێ.
هاوڕێیانی
هێژا !
رژێمی سه‌ره‌ڕۆی
مه‌زهه‌بیی زاڵ
به‌سه‌ر ئێران‌دا،
یه‌كێك له
ترسناكترین‌و ره‌شترین‌و
دڕه‌نده‌ترین
سیستمه ده‌سه‌ڵاتداریتییه‌كانی
سه‌رجه‌م مێژووی
چه‌ند هه‌زارساڵه‌ی
مرۆڤایه‌تییه،
كه به داخه‌وه
ته‌مه‌نی نگریس‌و
پڕله سته‌می گه‌یشتۆته
هه‌زاره‌ی سێهه‌م‌و
زێده‌رۆیی مان
نه‌كردوه گه‌ر
بڵێین. پاشڤه‌ڕۆترین‌و
ئازادیكوژترین ده‌سه‌ڵاتی
هه‌نووكه‌ی
جیهانه.
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له
ئێران‌دا، ده‌یان
ساڵه بوونی
سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی
خۆی سه‌لماندوه‌و
خه‌رمانێ ئه‌زموونی
سیاسی‌و
رێكخراوه‌یی له
گۆڕه‌پانی
ئازادیخوازی‌و
دادویستی‌دا، وه‌سه‌ریه‌ك
ناوه‌و مێژووی
پڕله شانازی ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه
له مێژووی
هاوچه‌رخی
ئێران‌دا به خه‌تی
زێرین تۆمار
كراوه.
بێ‌گومان، مێژووی
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاریی
ئێران وده‌ستكه‌وته‌كانی
له پاوانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی
دیاریكراو‌و
تایبه‌تدا نیه‌و
خوێندكارانی
ئازادیخوازی هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كانی
پێكهێنه‌ری
ئێران، هه‌ركام
له ئاستی
خۆیاندا، كاریگه‌ری‌و
باندۆریان خستۆته
سه‌ر ره‌ِوتی
بزووتنه‌وه‌كه‌و
رۆڵیان تێدا
گێراوه.
خوێندكارانی
چاونه‌ترس‌و
وشیاری كوردیش،
هه‌ر له سه‌ره‌تای
هاتنه ئارای
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له
ئێران‌دا ، یه‌كێ
له ستوونه به
هێزه‌كانی ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه
بوون‌و ئه‌مه‌ش
واقیعییه‌تێكی
ئۆبژكتیڤ‌و
ئاشكرایه‌و
پێویستی به به‌ڵگاندنی
نیه. له‌م چه‌ند
ساڵه‌ی دوایی‌دا
و به‌تایبه‌ت له
سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی
هه‌فتای هه‌تاوی‌دا،
له ژێر كارتێكه‌ری
كاریگه‌ری چه‌ند
وه‌رچه‌رخانێكی
گرنگی سیاسی‌دا،
و به هۆی چوونه
سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی
وه‌رگیرانی
لاوانی كورد له
زانكۆ‌و ناوه‌نده‌و
فێركارییه‌كاندا،
ئاستی بزاڤی
خوێندكارانی
كورد،هه‌م له
رووی چۆنایه‌تی‌و
هه‌م له رووی
چه‌ندایه‌تیه‌وه،
هه‌ڵكشاو به
دامه‌زرانی ئه‌نجوومه‌نه
ئه‌ده‌بی‌و فه‌رهه‌نگی‌و
هونه‌رییه‌كان‌و
وه‌شانی گۆڤار‌و
بڵاڤۆكی
خوێندكاری له‌لایه‌ن
خوێندكارانی نه‌ته‌وه‌خوازو
دێموكراسیخوازی
كورده‌وه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی
ئارمانج‌و ویست‌و
واقعییه‌ته
سیاسی، ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی
جڤاتی كورد له‌و
دامه‌زراوانه‌دا،
و هاتنه گۆڕی
مافه‌زه‌وتكراوه‌كانی
نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستی
كورد‌و پێویستی
هه‌نگاونان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی
ئه‌و مافه زه‌وتكراوانه،
بزاڤی
خوێندكاریی كورد
پێی نایه
قۆناغێكی نوێ،
چاره‌نوسسازو
مێژووییه‌وه‌و به‌و
پێیه‌ش، چاوه‌روانیه‌كانی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان له‌و
بزاڤه پێشه‌نگه
زێده‌تر ده‌ركه‌وت‌و
به‌و چه‌شنه، به‌رپرسیارێتییه‌كی
سیاسی نوێ‌و
مێژوویی كه‌وته
ئه‌ستۆی بزاڤی
خوێندكارانی
كوردستانه‌وه.سه‌ره‌ڕای
ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی
كه ئاماژه‌مان
پێ‌دا، نابێ
خۆمان له‌و
راستیه ببوێرین،
كه تائێستا،
بزاڤی
خوێندكارانی
كورد، وه‌ك
پێویست،
ئۆرگانیزه نه‌كراوه‌و
پۆتانسیه‌ل‌و وزه‌كانی
رێك نه‌خراوه‌و
چالاكیه‌كانی تا
هه‌نووكه، به‌دوور
بووه له شێوه‌كاری
سیستماتێك‌و كارا‌و
ته‌نیا توانیویه‌تی،
شانبه‌شانی
بزاڤی
خوێندكارانی سه‌رانسه‌ری
ئێران، داكۆكی
له ویست‌وداخوازه
دێموكراتیكه‌كانی
خه‌ڵكی ئێران
بكا‌و به سه‌رنجدان
به كه‌شوهه‌وای
سه‌ركه‌وتكه‌رانه‌و
پۆلیسیی
زاڵ به‌سه‌ر
زانكۆكاندا، كه‌م
تاكورت، ویست‌وداخوازه
ڕه‌واو
دێموكراتیكه‌كانی
نه‌ته‌وه‌ی
مافخوازی كورد
بێنیته ئاراوه.
خوێندكاران‌و
خوێنده‌ڤانانی
هێژا !
به‌سه‌رنجدان به‌و
راستیانه‌ی كه
ئاماژه‌ی پێ‌كراو
له سه‌ر بنه‌مای
ئه‌و پێویستیه
مێژووییه، ده‌سته‌ی
دامه‌زرێنه‌ری
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران
له رێكه‌وتی
24ی رێبه‌ندانی
83ی هه‌تاوی‌دا،
به‌فه‌رمی‌و له
راگه‌یاندراوێكدا،
دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستانی راگه‌یاند،
تا له رێگای
رێكخستن،و
ئۆرگانیزه‌كردنی
خه‌بات‌و
تێكۆشانی
خوێندكاران‌و
خوێنده‌ڤانانی
ئازادیخواز‌و
دێموكراتی كورده‌وه،
پێش به په‌رشوبڵاویی
وزه‌كان بگرێ‌و
به به‌رنامه‌و
ئۆرگانیزاسیۆنێكی
پته‌وه‌وه، هێزه‌كان
وه‌سه‌ریه‌ك بخا‌و
به ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی
كۆمه‌ڵه
ئامانجێكی روون‌و
دیاریكراو،
وشیارانه
ئاراسته‌یان بكات،
هه‌روه‌ك له
ماده‌ی چواری
به‌رنامه‌وپێره‌وی
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستان (پێشنیاركراوی
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ردا)
هاتووه، پاش به‌ستنی
یه‌كه‌مین كۆنگره،
لێژنه‌ی دامه‌زرێنه‌ر،
هیچ چه‌شنه به‌رپرسایه‌تییه‌كیان
له به‌رامبه‌ر
چالاكییه‌كانی
یه‌كیه‌تیی
نامێنێ، هه‌ر
بۆیه به‌ناوی
هه‌موو هاوڕێیانی
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌وه،
به‌سترانی
كۆنگره‌ی"
رابوون" یه‌كه‌مین
كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستان ئێران،
پیرۆز ده‌كه‌ین‌و
هیوادارین ئێوه‌ی
به‌رێز به به‌شداری
چالاكانه‌ی
خۆتان له كار‌و
به‌رنامه‌كانی
كۆنگره‌دا،
كۆنگره‌كه‌تان ده‌وڵه‌مه‌ند
بكه‌ن‌و هه‌مووان
پێكڕا بتوانین،
به داڕشتنی به‌رنامه‌و
پلانی كار‌و
تێكۆشان، چاوه‌روانیه‌كانی
كۆمه‌ڵگا‌و
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكارانی
كورد‌و ئه‌ندامه
تێكۆشه‌ره‌كانمان
له نێوخۆی وڵات
وه‌دی بێنین.
له‌م تریبوونه‌وه‌و
به نوێنه‌رایه‌تی
له هه‌موو ئێوه‌ی
به‌رێز، سڵاوی
ئه‌مه‌ك‌و وه‌فاداری
ده‌نێرین بۆ هه‌موو
ئه‌ندامانی
تێكۆشه‌ری یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران له
نێوخۆی وڵات‌و
هاوكات به داخین
له‌وه‌ی كه هۆی
بار‌ودۆخی تایبه‌ته‌وه،
نه‌مانتوانی
تێكۆشه‌رانی
نێوخۆی وڵات له
كۆنگره‌دا به‌شدار
بكه‌ین لێره‌وه‌و
به‌ناوی هه‌موو
نوێنه‌رانی
كۆنگره‌ی
رابوونه‌وه، ده‌ستی
هاوخه‌باتی‌و
كۆڵنه‌دانتان به‌گه‌رمی
ده‌گوشین‌و
ئاواته‌خوازین،
كۆنگره‌ی
داهاتووی یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران له
رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان‌و به
به‌شداری ئێوه‌ی
تێكۆشه‌ر به‌رینتر‌و
گه‌رموگوڕتر به‌رێوه
بچێت.
سه‌ركه‌وێ یه‌كه‌مین
كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران
سڵاو له
خوێندكارانی
تێكۆشه‌ری
كوردستان، ئالاهه‌ڵگرانی
ئازادی‌وداد
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی
سوورخه‌ڵاتی
رێگای ئازادیی
كوردستان
مه‌رگ‌و نه‌مان
بۆ دوژمنان
ئازادی‌و مافی
گه‌لان.
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران
|