|
ئاماده‌بوانی
هێژا:
ئه‌ندامانی به‌رێزی
كۆنگره:
به‌رله هه‌رشتێك
به گه‌رمی
پێرۆزبایی به‌ستنی
كۆنگره‌تان لێ
ده‌كه‌م‌و
هیوادارم كه
كۆنگره‌كه‌مان
كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو‌و
پڕبه‌رهه‌م بێت.
بێ‌گومان سه‌ركه‌وتنی
كۆنگره‌كه‌مان له
گره‌وی به‌شداری
چالاكانه‌ی ئێوه
له‌باس‌و بابه‌ته‌كانی
كۆنگره‌دایه. ئه‌م
راپۆرته كۆبه‌ندی
ئه‌و چالاكی‌و
تێكۆشانانه‌یه
كه له ماوه‌ی
نزیك به سێ ساڵ
له كاری یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران‌دا به‌دی
هاتوون. به‌و
هیوایه‌ی كه به
سه‌رنج‌و ره‌خنه‌و
پێشنیاره‌كانتان
رێگا‌و ئاسۆیه‌كی
نوێ بۆكاری
رێكخراوه‌یی بكه‌نه‌وه‌و
به هه‌ڵسه‌نگاندنی
هه‌مه‌لایه‌نه
بتوانن كه‌م‌وكورتی‌و
خاڵه لاوازه‌كان
دیاری بكه‌ن.
به‌رێزان:
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دیمۆكراتی
كوردستانی ئێران
كه پێویستیه‌كی
گرنگ بوو بۆ
قۆناغێكی هه‌ستیار،
له سه‌ره‌تای
دامه‌زراندنیه‌وه
به هه‌بوونی به‌رنامه‌و
پلانێكی تۆكمه‌و
ئامانجگه‌لێكی
دیاری كرا‌و،
چوارچێوه‌ی كاری
رێكخراوه‌یی
داڕشت‌و به‌ڕاوێژ‌و
ڕاگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ
خوێندكاران‌دا،
توانی گوڕێكی
باش بدات به‌و
پێویستیانه‌ی كه
له‌میانه‌ی كاری
رێكخراوه‌ییدا،
پێویست بوون.
شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌كه
چاوه‌ڕوانی ئێمه
له ڕه‌وتی كار‌وتێكۆشاندا
گه‌لێك له‌وه‌ی
كه ئه‌مرۆ هه‌یه،
مه‌زنتره. به‌ڵام
هاوكات به‌سه‌رنجدان
به‌و هه‌مووكێشه‌وگیر‌وگرفته
لاوه‌كی‌یانه‌ی
كه له میانه‌ی
كاری رێكخراوه‌ییدا
بۆمان هاتنه
پێشێ،
توانیومانه كۆمه‌ڵێك
كار‌وچالاكی سه‌رنجراكێش‌و
پێكهاته‌یی ئه‌نجام
بده‌ین. یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران له
كاتی دامه‌زراندنیه‌وه
به كاناڵیزه‌كردنی
مه‌وداكانی كار‌وچالاكی
به‌سێنێكی باشی
له هه‌مبه‌ر گه‌یاندنی
به‌رنامه‌و
ئامانجه‌كانی یه‌كیه‌تیی
به‌رهه‌ڤ كرد‌و
له‌م راپۆرته‌دا
هه‌وڵ ده‌ده‌ین
كه گرنگترین ئه‌و
مه‌ودایانه بخه‌ینه
به‌رچاو.
رێكخستن:
بێگۆمان رێكخستن
مه‌زنترین كۆڵه‌كه‌ی
پته‌وكردنی
رێكخراوه. به‌بێ
رێكخستن هیچ
رێكخراوێك
ناتوانێ بوونی
خۆی‌و به‌رده‌وامی
خۆی بسه‌ڵمینێ،
یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران یه‌كێك
له فاكته‌ره‌كانی
به‌دیهاتنی، بۆ
شایی رێكخستنی
نێوان
خوێندكارانی
كوردبوو. هه‌ر
بۆیه‌ش ده‌بینین
كه به سه‌رنجدان
به‌م راستیه یه‌كه‌مین
هه‌نگاوه‌كانی
خۆی له‌ڕاستای
رێكخستنی
خوێندكارانی
كورددا هه‌ڵێناوه‌ته‌وه.
به‌هۆی هه‌لومه‌رجێكه‌وه‌كه
له ئێران‌دا زاڵه‌و
بووه‌ته هۆی په‌ڕیوه‌بوونی
ژماره‌یه‌كی یه‌كجار
زۆر خوێندكار‌و
له هه‌مان
كاتیش‌دا یا ساغ
بوونی رێكخراوه‌كه‌مان
بۆیه رێكخستنی
یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران به‌دوو
شێوه‌ی ئاشكرا‌و
نهێنی خۆی
نواندووه.
رێكخستنی ئاشكرا:
ئه‌م به‌شه له
رێكخستنی ئاشكرا
رێكخستنی ئه‌و
خوێندكارانه ده‌گرێته‌وه‌كه
له ووڵات نه‌ماون‌و
ئێستا له ده‌ره‌وه
ده‌ژین‌و هاوكات
توانای كاری
ئاشكرایان هه‌یه‌و
ناگه‌رێنه‌وه بۆ
ئێران. یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران له‌م
پێوه‌ندییه‌دا
توانیویه‌تی
پێوه‌ندیه‌كی
باش له‌گه‌ڵ
خوێندكارانی
كوردی ئێران له
باشوری كوردستان
دابمه‌رزێنێ‌و
چه‌ند كۆمیته‌یه‌ك
پێك بێنێ له‌وانه
ده‌توانین(كۆمیته‌كانی
زانكۆی كۆیه،
سه‌لاحه‌دین‌و گه‌رمیان‌و
سلێمانی) ناوببه‌ین.
دیاره ده‌بێ ئه‌وه‌ش
بزانین كه به‌هۆی
ئاواڵه‌بوونی ده‌رگای
زانكۆكانی هه‌رێمی
كوردستان به
ڕووی
خوێندكارانی
پارچه‌كانی‌تر‌و
یه‌ك له‌وان
كوردستانی ئێران،
كۆمه‌ڵێكی زۆر
خوێندكاری كورد
ئێستا له
زانكۆكانی باشور
خه‌رێكی خوێندنن‌و
ئه‌گه‌ربێت‌و
كاری باش بكرێت
ده‌توانرێ وه‌ك
هێزێكی گرنگی
مرۆیی‌و فكری
كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگیرێ.
له‌م پێوه‌ندیه‌دا
كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو
په‌یوه‌ندییان
كردووه‌و له
چوارچێوه‌ی
رێكخراوه‌كه‌ماندا
سازمان دراون.
به‌شێكی‌تری ئه‌م
رێكخستنه
ئاشكرایه، په‌یوه‌سته
به خوێندكارانی
كوردی ئێران له
ووڵاتانی
ئوروپایی. دیاره
له‌م پێوه‌ندییه‌دا
گه‌لێك هه‌وڵ
دراون كه له
وڵاتانی
ئوروپایی كۆمیته‌ی
تایبه‌ت به
رێكخراوه‌كه‌مان
سازمان بده‌ین.
به‌ڵام تائێستا
توانیومانه له
نۆروێژ ئه‌و
كۆمیته‌یه ساغ
بكه‌ینه‌وه، كه
به خۆشحاڵیه‌وه،
له ماوه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه
تا هه‌نووكه وه‌ك
كۆمیته‌یه‌كی
چالاك‌و ده‌روه‌ست
خۆی نواندووه.
بێ‌گومان له
داهاتووداده‌بێ
هه‌وڵ بدرێت كه
له وڵاته‌كانی
دیكه‌ش كۆمیته‌ی
خوێندكارانمان هه‌بێت،
تا سود له‌و ووزه‌یه
وه‌ربگرین كه
خوێندكارانی
كورد خاوه‌نین.
دیاره ئه‌م هه‌وڵانه
پێشتر ده‌ستیان
پێ‌كردووه، به‌ڵام
ده‌بێ شێلگیرانه‌تر
بكرێن. هاوكات له‌گه‌ڵ
ئه‌و كۆمیته‌ی
نۆروێژمان
توانیویه‌تی هه‌م
له زانكۆ‌و هه‌م
له ووڵاتی
نۆروێژ به فه‌رمی
خۆی بناسێنی.
رێكخستنی نهێنی:
ئه‌م به‌شه له
رێكخستنی(نهێنی)،
په‌یوه‌سته به‌وكه‌سانه‌وه
كه له ناوخۆی
وڵاتدان‌و به‌هۆی
سیاسی‌و ئه‌منیه‌تی
ناتوانن خۆیان
ئاشكرا بكه‌ن. ئه‌وه‌ی
جێگای سه‌رنجه‌كه
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو
له خوێندكارانی
كورد له زانكۆ
جۆراوجۆره‌كانی
ئێران په‌یوه‌ندییان
به یه‌كیه‌تییه‌كه‌مانه‌وه
كردووه‌و هاوكات
به كار‌وچالاكیه‌كانیشیان
خۆیان ده‌رخستووه.
ئه‌وه‌ی جێگای
خۆشحاڵیه ئه‌وه‌یه‌كه
گه‌رم‌وگوڕیه‌كی
زۆر بۆ كاركردن
له‌لایه‌ن ئه‌و
خوێندكارانه‌وه
له ئارادایه،
كه ئه‌گه‌ربێت‌و
به‌رنامه‌یه‌كی
گونجاو‌و تۆكمه
هه‌بێت ده‌توانرێت
به باشترین شێوه
سود له وزه‌كانیان
وه‌ربگیرێت.
له بواری ڕاگه‌یاندندا:
بێ‌گومان ڕاگه‌یاندن
یه‌كێك له به‌هێزترین
رێگاكانی
ئاگاداركردنه‌وه‌ی
مرۆڤه‌كانه. یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانیش كه
به‌شێكی به‌رچاو
له ئه‌ركه‌كه‌ی
خۆی له
ئاگاداركردنه‌وه‌ی
خوێندكار‌و خه‌ڵكدا
ده‌بینێ، هه‌وڵی
داوه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی
بۆی ده‌لوێ سود
له ئامرازه‌كانی
ڕاگه‌یاندن وه‌ربگرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
له رێگه‌ی
رادیۆ‌و ڕاگه‌یاندنی
ئه‌لیكترۆنیه‌وه
توانیویه‌تی تا
ئاستێك كار بكات.
رادیۆ:
یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران به
هه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی
ڕادیۆیی به‌ناوی(ده‌نگی
خوێندكار) له
رادیۆ ده‌نگی
كوردستانی
ئێران‌دا، كه حه‌وتوانه
بۆ ماوه‌ی نیوسه‌عات‌و
له رۆژی یه‌ك
شه‌ممه‌دا بڵاو
ده‌بێته‌وه، له
ماوه‌ی نزیك به
ساڵ‌و نیوێك
كاردا، توانیویه‌تی
زۆر بابه‌تی
سیاسی‌و فكری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی
بهێنێته به‌رباس.
به‌شێك له‌كاری
ئه‌م به‌شه
بریتی بووه له
باسكردن له‌سه‌ر
هه‌ندێك وێستگه‌ی
گرنگی مێژووی
له‌ناو مێژوویی
بزووتنه‌وه‌ی
كورددا، كه
كاریگه‌رییه‌كی
به‌رچاویان له
كه‌سایه‌تی به‌خشین
به تاكی كوردی
هه‌بووه. به‌خۆشیه‌وه
له‌م تریبونه
زۆربه باشی كار
له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌كراوه‌و
له داهاتووشدا
ده‌توانێ به‌هێزتر
بكرێت.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌لیكترۆنی:
یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران له
رێگه‌ی دوو
سایتی ئینته‌رنێته‌وه
توانیویه‌تی
بابه‌ت‌وباسی په‌یوه‌ندیداربه
زانكۆ‌و خوێندكار‌وكۆمه‌ڵگا
بڵاوبكاته‌وه.ئه‌م
سایتانه ده‌توانن
له داهاتوودا له
ڕاستای پته‌وكردنی
په‌یوه‌ندیی
نێوان خوێندكاران‌و
به‌رهه‌ڤ كردنی
به‌ستێنێكی په‌یوه‌ندی
باش، كاری زۆربه
پێزوكارێگه‌ر ئه‌نجام
بدات. ئه‌م دوو
ماڵپه‌ره‌ش
بریتین له:
سایتی ناوه‌ندی
یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران:www.yxd-kurdistan.com
سایتی كۆمیته‌ی
نۆروێژ:www.yxdk.org
ڕاگه‌یاندنی
نوسراو:،
یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران له‌م
پێوه‌ندییه‌دا،
گۆڤارێكی به
ناوی(بیری
خوێندكار) هه‌یه،
كه تائێستا پێنج
ژماره‌ی لێ ده‌رچووه.
ئه‌م گۆڤاره تا
ئاستێك توانیویه‌تی‌كه
بابه‌تی بوون‌و
زانستی بوون ره‌چاو
بكات‌و بێ‌گومان
ده‌بێت له
داهاتوودا كاری
زیارتری له‌سه‌ر
بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی
ببێته گۆڤارێكی
زانستی باوه‌ڕپێكراوو
سه‌رچاوه. ئه‌وه‌ی
جێگه‌ی باسه ئه‌وه‌یه‌كه
ئه‌م گۆڤاره‌ش بۆ
خۆی به‌ستێنێكه
بۆ پێوه‌ندی له‌نێوان
خوێندكاران له
ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌و
تائێستا كه‌سانێكی
به‌رچاو
هاوكاریان كردووه.
ئه‌م گۆڤاره
توانیویه‌تی زۆر
بابه‌تی گرنگ‌و
هه‌ستیاری سیاسی‌و
فكری له‌خۆ
بگرێت‌و باسیان
له باره‌وه
بكات.
پێوه‌ندی:
ئێمه هه‌میشه
هه‌وڵمان داوه‌كه
له‌گه‌ڵ هه‌موو
رێكخراوه
دیمۆكرات‌و پیشكه‌وتنخوازه‌كان
په‌یوه‌ندی
بگرین‌و ئه‌گه‌ر
گونجا، كاری
هاوبه‌ش پێكه‌وه
ئه‌نجام بده‌ین.
ئێمه پێوه‌ندیه‌كانمان
له‌سێ ئاستی
كوردستانی‌و
ئێرانی‌و
خارجیدا داڕشتوون.
له‌لایه‌نی
كوردستانیه‌وه،
ئێمه پێوه‌ندیمان
له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی
كوردستانی باشور
وه‌ك، یه‌كیه‌یتی
قوتابیانی
كوردستان، یه‌كیه‌تیی
گشتی قوتابیان‌و
كۆمه‌ڵه‌ی
خوێندكارانی
كوردستان، زۆر
باشه‌و تائێستا
چه‌ندین جار
دیدار‌و چاوپێكه‌وتنمان
بووه. ئێمه هه‌وڵمان
نه‌داوه كه ئه‌م
پێوه‌ندییانه ته‌نیا
له‌ئاستی ته‌شریفاتی‌دا،
بمێننه‌وه. به‌ڵكوو
به پڕۆژه‌و به‌رنامه‌وه
چووینه‌ته ناو.
بۆ نموونه ئێمه
چه‌ندین جار بابه‌تی
فیدراسیۆنی
تایبه‌ت به كۆمه‌ڵه
خوێندكاری‌و
قوتابیه‌كانمان
هێناوه‌ته پێشێ‌و
نه‌زه‌راتی
خۆمان ده‌ربڕیوه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه
تائێستا جێبه‌جێ
نه‌بووه، به‌ڵام
ده‌توانرێ له
ئاینده‌دا
دووباره
بهێنرێته‌وه
رۆژه‌ڤ‌و كاری
له‌سه‌ر بكرێت.
دیاره ده‌بێ ئه‌وه‌ش
بڵێین كه ئه‌گه‌ر
تائێستا به‌دی
نه‌هاتووه، كه‌م‌و
كورتیه‌كه‌ی له‌لایه‌ن
ئێمه‌وه نیه.
به‌ڵام به‌گشتی
ئه‌م بابه‌ته
خاوه‌نی گرنگیه‌كی
تایبه‌ته‌و له
ئاینده‌دا ده‌بێت
به جدی‌تر كاری
له‌سه‌ر بكرێت.
هه‌رله‌م چاوپێكه‌وتنانه‌دا
ئێمه هه‌وڵمان
داوه‌كه هه‌ل‌ومه‌رجی
خوێندكارانی
كوردی رۆژهه‌ڵات
له زانكۆكانی
هه‌رێم‌و هه‌روه‌ها
میكانیزمی وه‌رگرتنی
خوێندكاران
بهێنینه به‌رباس.
به‌ڵام به‌گشتی
ئه‌گه‌ر له‌م
پێوه‌ندیه‌دا
شتێكی ئه‌وتۆ به‌رهه‌م
نه‌هاتووه، بۆ
ئه‌و ته‌عار‌وفاته
سیاسییه ده‌گه‌رێته‌وه
كه له‌نێوان
رێكخراوه‌كان له
ئارادایه.
ئێمه هه‌روه‌ها
پێوه‌ندی باشمان
له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیه‌كانی
ژنان‌و لاوانی
دیمۆكراتی
كوردستانی ئێران
هه‌یه‌و ئه‌گه‌رچی
تائێستا كارێكی
ها‌وبه‌شی ئه‌وتۆ
پێكه‌وه نه‌كراوه،
به‌ڵام له
داهاتوودا به‌دانانی
به‌رنامه‌و
پلانی كارا‌وكرده‌یی
ده‌توانرێ پڕده‌ستكه‌وت
بكرێت. بێ‌گومان
ئه‌و دوو
رێكخراوه ده‌سته‌خوشكه
خاوه‌نی هێزێكی
مه‌زنی ئێنسانی‌و
پرستیژێكی به‌رزن‌و
ده‌بێت له
هاوكاری‌كردن‌و
ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵیان
ئه‌وپه‌ڕیی كه‌ڵك
وه‌رگیرێ.
ئێمه له‌بواری
ئێرانیشدا،
تائێستا
هاوڕێیانمان له
ناوخۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند
ڕه‌وتێكی
خوێندكاری
دانیشتوون‌و
توانیونانه
هوویه‌تی كوردی
خۆیانیان پێ بسه‌ڵمینن.
ئه‌م جۆره
دانیشتانه زۆر
كاریگه‌رن‌و له
نیشاندانی ئێمه
وه‌ك هێزێكی ره‌سه‌ن‌و
كاریگه‌ر رۆڵیان
هه‌یه.
له بواری
خارجیشدا،
هاوڕێیانمان له
نۆروێژ سه‌ره‌تایه‌كی
باشی په‌یوه‌ندی
دامه‌زراندنیان
ده‌ست پێ‌كردووه.
بۆنموونه
هاوڕێیانمان په‌یوه‌ندیان
به رێكخراوی(sio)
كه رێكخراوێكی
یارمه‌تی ده‌ری
رێكخراوه
خوێندكاریه‌كانه
بۆ ئاسانكاری
كردنی جێ‌به‌جێ‌كردنی
كاره‌كانیان،
كردووه. هه‌روه‌ها
په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ(mtfa)
كردووه، كه‌ئه‌میش
رێكخراوێكی
تایبه‌ت به
رێكخراوه
خوێندكارییه
بیانیه‌كانه‌وكار
بۆ هاندانی
لاوانی بیانی
ده‌كات بۆ خوێندن.
هه‌روه‌كو
ئاگاداریشن له
دوایین كۆنگره‌ی
ئه‌نتێرناسێونال
سۆسیالیستی
لاوان‌دا، كه یه‌كیه‌تیی
لاوانی
دیمۆكراتی
كوردستانی ئێران
تێدابووبه ئه‌ندامی
فه‌رمی، داوا
نامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت
به ئه‌ندامه‌تی
رێكخراوه‌كه‌مان
پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی
سه‌رۆكایه‌تی
كراوه. به‌ڵام
ئه‌وان چاوه‌ڕوانی
ئاكامی كۆنگره‌كه‌مانن‌و
هیوادارم كه له
داهاتوودا ده‌ستكه‌وتی
باشی لێ بكه‌وێته‌وه.
بواری فێركردن:
بێ‌گومان هه‌ر
رێكخراوێك ده‌بێت
به‌رنامه‌یه‌كی
تۆكمه‌ی هه‌بێت
بۆ فێركردنی ئه‌ندامه‌كانی.
فێركردن رۆڵێكی
یه‌كجار بنه‌ڕه‌تی‌وكاریگه‌ری
هه‌یه له دیاری‌كردنی
رێبازی فكری
رێكخراو‌و پته‌وكردنی
ئه‌ندامان. هه‌ر
به‌سه‌رنجدان به‌م
ڕاستیه‌شه‌كه یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران به‌رنامه‌یه‌كی
تاڕاده‌یه‌ك باشی
فێركاری له
دووتوێی ئه‌نجامدانی
كۆڕ‌و سیمیناردا،
هێناوه‌ته كایه‌وه.
له ماوه‌ی
ڕابردوودا یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران به
ئه‌نجامدانی چه‌ندین
كۆڕ‌و سیمینار
توانیویه‌تی به‌رچاوڕوونیه‌كی
باش به ئه‌ندامه‌كانی،
سه‌باره‌ت به
ئامانجه‌كانی یه‌كیه‌تیی
بدات. هه‌مووئه‌و
بابه‌تانه‌ی كه
له دووتوێی كۆڕ‌وسیمیناره‌كاندا
هێنراونه‌ته به‌رباس
بابه‌تگه‌لی هه‌ستیار‌و
بنه‌ڕه‌تین. بنه‌ڕه‌تین
له‌و باره‌وه‌كه
رۆڵێكی كاریگه‌ریان
هه‌بووه له شكڵ
دان به كۆمه‌ڵگا‌وكرده‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
سیاسیه‌كان.
گرنگترین ئه‌و
سیمینارانه‌ی كه
له ماوه‌ی
ڕابردوودا ئه‌نجام
دراون بریتین له:
سیمینار له‌سه‌ر
شۆڕشی فه‌رهه‌نگی
سیمینار له‌سه‌ر
رۆژی خوێندكار
سیمینار له‌سه‌ر
شه‌هید دوكتور
قاسملوو، وه‌ك نه‌ریتێكی
ساڵانه.
سیمینار له‌سه‌ر
كۆماری كوردستان
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین
پێكهێنانی
سیمینارێك له
زانكۆی كۆیه.
ناودێركردنی
رۆژی12ی بانه‌مه‌ڕ
رۆژی شه‌هیدبوونی(سمایل
شه‌ریفزاده) وه‌ك
رۆژی خوێندكاری
كورد. وه‌ك
هێمایه‌ك بۆ ده‌روه‌ستی‌و
خۆراگری
خوێندكاری كورد.
بێ‌گومان هه‌ریه‌ك
له‌مانه وه‌ك به‌شێك
له مێژووی ئێمه
خاوه‌نی گرنگی
تایبه‌ته‌و به‌شی
كردنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن‌و
خستنه‌ڕووی بابه‌ته‌كانیان‌و
كاریگه‌ریه‌كه‌یان،
ده‌توانین له
بنیاتنانی
ئاینده‌دا سودی
باشیان لێ وه‌رگرین.
هه‌ر له‌ڕاستای
به‌رچاوڕوونی ئه‌ندامانی
یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران و
خوێندكارانی
رۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی،
یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران هه‌وڵی
داوه‌كه كۆبوونه‌وه
له‌نێوان رێبه‌رایه‌تی
بزووتنه‌وه‌ی
میللی
دیمۆكراتیك‌و
خوێندكاران پێك
بێنێ، ئه‌مه‌ش
هه‌نگاوێكی گه‌لێك
جدییه بۆ
ئاگاداركردنه‌وه‌ی
رێبه‌رایه‌تی
بزووتنه‌وه سه‌باره‌ت
به داواكانی
خوێندكاران‌و
چۆنیه‌تی
بیركردنه‌وه‌یان.
ئه‌ندامانی به‌رێزی
كۆنگره:
ئه‌وه‌ی‌كه
بیستتان كورته‌یه‌ك
بوو له
كاروچالاكیه‌كانی
یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران له
سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه.
بێ‌گومان هه‌روه‌كو
پێشتر ئاماژه‌م
پێدا ئه‌مه له
ئاستی چاوه‌ڕوانیه‌كانی
ئێمه‌دا نه‌بوو.
به‌ڵام به سه‌رنجدان
به‌و هه‌مووكێشه‌وگیر‌وگرفتانه‌ی
كه له ڕه‌وتی
كار‌وتێكۆشاندا
هاتوونه‌ته به‌ر
ڕێمان سه‌رچاوه‌یه‌كی
هیوابه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی
له داهاتوودا
كاری به پێزتر‌وجدی‌تر
بكرێت. ئه‌وه‌ش
ده‌وه‌ستێته سه‌ر
ده‌روه‌ستی‌و
ئاماده‌یی ئێوه
ئه‌ندامانی به‌رێز‌و
كارلێهاتووی
كۆنگره، كه‌بتوانن
به ڕوانینێكی
ره‌خنه‌گرانه،
به‌رنامه بۆ
داهاتوو دابڕێژن.
ئه‌مه هه‌نگاوێكه،
به‌و هیوایه‌ی‌كه
هه‌نگاوه‌كانی
داهاتوو پته‌وتر‌و
كاریگه‌رتر بن.
شتێك كه ده‌مهه‌وێ
له كۆتاییدا
باسی بكه‌م،
چالاكی ئه‌ندامانی
نهێنی یه‌كیه‌تیه‌كه‌مانه
له ناوخۆی وڵات.
بێ‌گومان ئه‌ندامانی
ناوخۆی ووڵاتمان
له ماوه‌ی
ڕابردوودا به‌وپه‌ڕی
ئه‌مه‌گناسی‌و
ده‌روه‌ستی‌یه‌وه
كاری خۆیان
كردووه‌و به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی
تراكت‌و شتی‌تری
له‌و بابه‌ته،
توانیویانه مه‌وجودیه‌تی
رێكخراوه‌كه‌مان
بسه‌ڵمینن. بۆیه
به پێویستی ده‌زانم
له‌م تریبونه به
نوێنه‌رایه‌تی
له‌لایه‌ن ئێوه‌شه‌وه،
سڵاو‌و رێزیان بۆ
بنێرین‌و ده‌ستی
ماندوو چاوی
كراوه‌و پڕله
هیوایان بگوشین.
سڵاو له شه‌هیدانی
رێگای ڕزگاری
سڵاو له
خوێندكارانی
ئازادیخواز‌و به‌ووره‌ی
كورد
سه‌ركه‌وێ یه‌كه‌مین
كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تیه‌كه‌مان(كۆنگره‌ی
رابوون)
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دیمۆكراتی
كوردستانی ئێران
|