|

یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
پێشه‌كی:
سیسته‌می فێركاری، به‌تایبه‌تی
فێركردنی باڵا وه‌ك یه‌كێك له ده‌رهاویشته‌كانی
مۆدێرنیته، وه‌كوو دیارترین پارادۆكسی
حكوومه‌ته دیكتاتۆر‌و سه‌ره‌ڕۆكان به زه‌قی
ده‌رده‌كه‌وێ. ئه‌م جۆره رێژیمه حكوومه‌تی‌یانه
كه به‌پێی ماهییه‌تیان په‌ره‌پێده‌ری
نه‌زانینن، بۆ ده‌ستپێراگه‌یشتن به زانست‌و
تكنۆلۆژیای نوێ, ناچارن ده‌ست بده‌نه
دامه‌زران‌و فراوانكردنی زانكۆ‌و ناوه‌نده
فێركاری‌یه باڵاكان. چونكه به‌ڕێوه‌بردنی
كۆمه‌ڵگا له سه‌رده‌می ئینفۆرماتیكدا،
به‌بێ فێربوون‌و به‌ده‌ستهێنانی به‌شێك
له لێزانی‌و پسپۆڕی‌یه‌كان، نامومكین
دێنه پێش چاوو به‌ده‌ستهێنانی لێزانی‌و
پسپۆڕیش به‌بێ دامه‌زران‌و فراوانكردنی
سیسته‌می فێركردنی باڵا، مه‌یسه‌ر نابێت.
به‌ڵام هه‌ر ئه‌م ناوه‌ندانه كه به هۆی
رێژیمه تۆتالیتێره‌كانه‌وه دێنه بوون،
به‌خێرایی‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌بنه
ناوه‌ندی به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و
رێژیمه دیكتاتۆرانه‌و رووبه‌ڕووی به‌ربه‌ره‌كانێ‌یه‌كی
قوڵیان ده‌كه‌نه‌وه. چونكه مرۆڤگه‌لێك
كه له‌م ناوه‌نده زانستی‌و فێركارییانه‌دا
به‌خوێندن‌و فێربوونه‌وه خه‌ریك ده‌بن،
به زوویی تێ‌ده‌گه‌ن كه دیكتاتۆری له‌گه‌ڵ
زانست‌و ماریفه‌ت دا له دژایه‌تی‌یه‌كی
ئاشكرا دایه‌و به گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی
ژیار‌و پێشكه‌وتن ده‌ژمێردرێ. ئه‌ڵبه‌ته
رێژیمه دیكتاتۆره‌كان ده‌ست ده‌ده‌نه هه‌وڵێكی
نه‌زۆك‌و به‌رفراوان، تا به دانی
ئیمتیازاتی ماددی فراوان، خوێندكار‌و
خوێنده‌ڤانان بۆ به‌هێزكردنی رێژیمه
دواكه‌وتوو، و بێ‌كه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیان
دسته‌مۆ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه هه‌وڵێكی
بێ‌سوود‌و بێ‌ئه‌نجام ده‌بێ، چونكه ته‌نیا
ژماره‌یه‌كی كه‌م له خوێندكار‌و خوێنده‌ڤانانی
كه‌م مایه‌و نائاگا له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌خه‌ن،
و زۆربه‌ی ئه‌و خوێندكار‌و خوێنده‌ڤانانه‌ی
كه خاوه‌نی جیهانبینیی زانستی‌و
گیانێكی ره‌خنه‌گرانه‌ن‌و له‌گه‌ل چه‌مكه
مرۆڤته‌وه‌ره‌كان ئاشنان، ده‌ست ده‌ده‌نه
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دواكه‌وتوویی‌و
دیكتاتۆری‌و رێژیمی دیكتاتۆریی ده‌سه‌ڵاتدار
په‌لكێش ده‌كه‌نه نێو به‌ربه‌ره‌كانێ‌یه‌كی
بێ‌باكانه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه
فێركردن، زانست‌و ماریفه‌ت، له بنه‌ڕه‌تدا
له‌گه‌ڵ بێ‌ئاگایی‌و سه‌ره‌ڕۆیی‌دا له
دژایه‌تی‌دان‌و له‌گه‌ڵ ئازادی‌و
دێموكراسی‌و دادپه‌روه‌رییشدا هاوئاراسته‌ن،
هه‌ر ئه‌مه‌ش زانكۆ‌و ناوه‌نده فێركاری‌یه‌كان
ده‌گۆڕێت به ناوه‌ندی دژایه‌تیی بنه‌ڕه‌تی‌و
به‌رین به دژی رێژیمه دیكتاتۆر‌و
ئازادیكوژه‌كان‌و ئه‌مه‌ش به‌ستێنێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانی
دیارده‌یه‌ك له ژێر ناوی "بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری" ده‌ڕه‌خسێنێ‌و ده‌یكاته
بوونێكی ده‌رهه‌ست‌و ئۆبژێكتیڤ.
كاتێك كه "لاو" پێ‌ده‌نێته بیاڤی
زانكۆوه، زۆر شتی نه‌ناسراو له به‌رامبه‌ری‌دا
سه‌رهه‌ڵ ده‌ده‌ن‌و ده‌رده‌كه‌ون‌و وای
لـێ‌ده‌كه‌ن كه به‌ره‌و ناسینی ئه‌و نه‌ناسراوانه
هه‌نگاو هه‌ڵگرێ. له‌م بیاڤه ماریفه‌تی‌یه‌دا،
زانست گه‌لـێ په‌رده‌ی بۆ هه‌ڵده‌داته‌وه‌و
جیهانی جۆراوجۆر‌و فراوانی نیشان ده‌دا.
له‌م ره‌وته دیالكتیكی‌یه‌ی نێوان دنیای
ناسراوی پێشوو، و دۆزراوه نوێ‌یه‌كاندا،
ناكۆكی‌یه‌كی قووڵ سه‌رهه‌ڵ‌ده‌دات‌و
خوێندكار ناچار به به‌راورد‌و به‌ڵگاندن‌و
ئه‌نجامگیری ده‌كات، و بیركردنه‌وه‌و
ره‌خنه‌گری‌و وروژانی پرسیاری تێ‌دا ده‌خولقێنێ.
خوێندكار له زانكۆدا فێر ده‌بێ كه له
به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌ندێشه‌یه‌كدا "چۆن"و
"بۆچی" بكات‌و ده‌ست بداته "به‌ڵام"و "ئه‌گه‌ر"و
هه‌وڵ بدات به‌شوێن ره‌گوڕیشه‌ی پرسه
جۆراوجۆره‌كاندا بگه‌ڕێت. ئه‌و له‌م بیاڤه
ماریفه‌تی‌یه‌دا فێر ده‌بێ، كه له به‌رامبه‌ر
هه‌ر دیارده‌یه‌كی نوێ‌دا راوه‌ستێت‌و
گومان بخاته سه‌ری‌و رامێنێ‌و له پشت
هه‌ر رووداوێكدا هزری ره‌خنه‌یی‌یانه‌ی
خۆی، به‌ره‌وڕووی ریشه‌و بنه‌ماكان
بكاته‌وه‌و هه‌ر بابه‌تێك شی بكاته‌وه‌و
راڤه‌ی بكات. ئه‌م گیانه شیكارانه‌یه،
وه‌ك یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوه‌كانی
هزره چالاكه‌كان، شوناسێكی سه‌ربه‌خۆی
فیكری ده‌به‌خشێته خوێندكار‌و ده‌یكاته
مرۆڤێكی رۆشنگه‌ر‌و به ئاوه‌ز.
به زۆری خه‌رجی خوێندكاران له كاتی
خوێندندا له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت یان بنه‌ماڵه‌دایه‌و
به‌رپرسایه‌تی‌یه‌كی تایبه‌تی كۆمه‌ڵاتی‌یان
له‌سه‌رشان نیه، له لایه‌كه‌وه ئه‌م
هۆكاره خووی كۆنه‌پارێزیان تێ‌دا لاواز
ده‌كا‌و له لایه‌كی تریشه‌وه له‌حاڵه‌تی
نه‌بوونی هه‌رچه‌شنه كاناڵێكی سروشتی
بۆ كاناڵیزه‌كردنی وزه چڕ‌و په‌نگخواردوه‌كه‌یان
به‌ره‌و ئارمانجخوازییان ده‌بات‌و رۆحێكی
رادیكاڵ‌و شۆڕشگێڕانه‌یان پێ‌ده‌به‌خشێ.
خوێندكار له ده‌ورانه‌دا به ئارمانجه
به‌رزه مرۆڤانی‌یه‌كان ئاشنا ده‌بێت‌و به‌ئاگایی‌یه‌وه
په‌ره‌یان پێ‌ده‌دا‌و به ویژدانێكی
ئاگاوه بۆ به‌ده‌ستهێنانیان ده‌ست ده‌كاته
خه‌بات‌و تێكۆشان. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه
ئارمانجخوازی‌یه كه له ده‌روونی ئه‌ودا
گۆڕاوه به باوه‌ڕێكی قووڵ، نه‌هادینه
ده‌بێت‌و ئه‌ویش به پێوه‌رگه‌لێكی وه‌ك
ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری ده‌ست ده‌كات به
لێكدانه‌وه‌ی پرسه مرۆڤانی‌و په‌یوه‌ندی‌یه
كۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسی‌یه‌كان‌و دۆخی هه‌نووكه‌یی‌یان
پێ‌هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
دۆخی هه‌نووكه‌یی له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی
پێشكه‌وتووی‌دا له‌ناته‌بایی‌دایه، به
پۆتانسیه‌لێكی به‌هێز‌و ئیراده‌یه‌كی
پته‌وه‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی
له په‌یوه‌ندی‌یه كۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسی‌یه‌كاندا
هه‌نگاوی به‌بڕشت ده‌هاوێ.
رێژیمه ئیدئۆلۆژیكی‌یه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان،
له‌سه‌ر بنه‌مای ئیدئۆلۆژی‌یه دابڕاوه‌كه‌یان
له واقعییه‌ته ده‌رهه‌ست‌و ره‌وانه‌كانی
كۆمه‌ڵگا، ده‌ست له هه‌موو بیاڤه گشتی‌و
تایبه‌تی‌یه‌كان وه‌رده‌ده‌ن‌و هێژمۆنی‌یه‌كه‌یان
به چه‌شنی تارمایی‌یه‌ك به‌سه‌ر پێوه‌ندی‌یه
كۆمه‌ڵایه‌تی ئابووری، سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌یه‌كانی
كۆمه‌ڵگادا ده‌سه‌پێنن‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن
كه واقعییه‌ته‌كان به سوودی راڤه‌و
ئاره‌زوه‌كانی خۆیان به‌لاڕێ‌دا به‌رن.
رێژیمه ئیدئۆلۆژیكی‌یه‌كان بۆ
فراوانكردنی سیستمی كونترۆڵ‌و چاوه‌دێری،
ته‌واوی ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیی گشتی‌و
ده‌زگا‌و سیستمه فێركاری‌یه‌كان، پاوان
ده‌كه‌ن‌و له رێگای هه‌ڵته‌كاندنی دامه‌زراوه
هه‌ڵقوڵاوه‌كانی ناخی كۆمه‌ڵگاوه, هه‌وڵ
ده‌ده‌ن خۆیان له سه‌ره‌وه‌ڕا به‌سه‌ر
خواره‌وه‌دا بسه‌پێنن. له‌م جۆره
رێژیمانه‌دا دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كان
به توندی لاواز ده‌كرێن‌و جیاوازی‌و
رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كان جێی خۆیان
ده‌ده‌نه كۆمه‌ڵگایه‌كی جه‌ماوه‌ریی بێ‌شوناس.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له وه‌ها
رێژیمگه‌لێكدا خاوه‌نی گرینگی‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی‌یه،
چوونكه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌موو دامه‌زراوه‌و
سه‌رچاوه‌كانی كونترۆڵ‌و دیسیپلینی به‌دیهاتوو
له لایه‌ن رێژیمه ئیدئۆلۆژیكه‌كانه‌وه
ده‌خاته ژێر ره‌خنه‌ی توند‌و رادیكاڵانه‌وه.
رابوونی خوێندكاران بۆ به‌دیهێنانی په‌یوه‌ندی‌یه‌كی
ئینسانی‌تر، وه‌ك دیارده‌یه‌كی جیهانی،
فۆرمێكی به‌رجه‌سته‌ی به‌خۆوه گرتووه،
به‌ڵام میتۆده‌كانی خه‌بات له وڵاته
جۆراوجۆره‌كاندا‌و له ژێر كاریگه‌ریی
رێژیمی سیاسی‌دا، فۆرم‌و نێوه‌رۆك‌و
كاركردی جیاواز له‌خۆ ده‌گرێ.
وه‌كوو هانا ئارنت ده‌ڵـێ: "په‌یداكردنی
ئاراسته‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
نامومكینه، به‌ڵام ده‌بێ بگوترێ كه ئه‌وه‌ی
تاكه‌كانی ئه‌م نه‌وه‌یه له هه‌موو
شوێنێ له رووی ده‌روونی‌یه‌وه جیا ده‌كاته‌وه،
بێ‌باكی، ئیراده‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ر بۆ
كار‌و دڵنیایی‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ره بۆ
ئه‌گه‌ری پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ".
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له به‌ربه‌ره‌كانێ
له‌گه‌ڵ رێژیمه تۆتالیتێر‌و ئازادیكوژه‌كاندا
خاوه‌نی گرینگی‌یه‌كی زۆره, چونكه هه‌وڵه‌كانی
حكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كان به‌مه‌به‌ستی
دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵك له سیاسه‌ت له
بیاڤی گشتیی كۆمه‌ڵگادا پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌و
ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رله‌نوێ سیاسی
ده‌كاته‌وه‌و په‌رده له‌سه‌ر سه‌فسه‌ته
ئیدئۆلۆژیكه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان هه‌ڵ ده‌داته‌وه‌و
پرسه بنه‌ڕه‌تی‌یه‌كانی ئابووری‌و
سیاسه‌ت ده‌هێنێته به‌رباس. بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری به‌ده‌نه‌ی سه‌ره‌كیی
بزووتنه‌وه‌ی رۆشنبیری‌یه‌و وه‌كوو
ویژدانی ئاگا‌و نه‌بزی ژیانی سیاسی ـ
كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگا كار ده‌كا‌و هه‌ر
وه‌ك دڵـی به‌خورپه‌ی ئازادیخوازی له
ده‌ورانی داخرانی سیاسی‌دا، خۆی به‌رجه‌سته
ده‌كات. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی‌یه
چه‌وسێنه‌ره‌كان ده‌كاته نیشانه‌و هێرش
ده‌باته سه‌ر ناوه‌رۆكی ئه‌و په‌یوه‌ندی‌یانه‌ی
كه ژێرخانه‌كه‌ی بریتی‌یه له چه‌وساندنه‌وه‌ی
مرۆڤـ به ده‌ستی مرۆڤـ. بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری ئه‌و نیزامانه ده‌كێشێته ناو
مه‌یدانی ململانێوه كه ده‌خوازن خه‌ڵك
له نائاگاییدا بهێڵنه‌وه‌و خه‌ریكی ره‌عییه‌ت
په‌روه‌رین‌و، به كه‌ڵكوه‌رگرتن له
میتۆدی عه‌قڵانیه‌تی ره‌خنه‌یی, ئاستی
داواكاری‌یه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كان تا
خواستی جێگیركردنی رێژیمێكی دێموكراتیك‌و
دادپه‌روه‌ر به‌رز ده‌كاته‌وه. ریشه‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، كۆمه‌ڵایه‌تی
ـ ده‌روون ناسین، نه‌ك ئابووری‌و سنفی،
چونكه ئه‌وان وه‌ك توێژی رۆشنبیر،
توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و گرووپێكی
كاركردین‌و به‌هۆی نه‌بوونی نفووزی
راسته‌وخۆی بنیاته ئابووری‌یه‌كان له‌سه‌ریان،
په‌یامی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بۆچوونه
ره‌خنه‌یی‌یه سه‌ركوتكراوه‌كانیان له‌سه‌رشانه
كه له لایه‌ن رێژیمه ئازادیكوژه‌كانه‌وه
په‌یڕه‌وی لـێ‌ده‌كرێ.
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت كه خواست‌و
داواكاری‌یه‌كانی خوێندكاران له خواست‌و
داواكاری‌یه سنفی‌یه‌كاندا به‌رته‌سك بكه‌ینه‌وه،
هه‌رچه‌نده به‌شێك له خواسته‌كانیان ده‌توانێ
ره‌گوڕیشه‌ی سینفی هه‌بێ، به‌ڵام كاتێك
كه باسگه‌لێكی ریشه‌یی‌و بنه‌ره‌تیی
وه‌ك ئازادی، دێموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری
دێته به‌ر باس، ئه‌م داواكاری‌یانه به
گشتیی ناوه‌رۆك‌و فۆرمێكی سیاسی‌و
پێكهاته شكێن به خۆوه ده‌گرن.
ئه‌گه‌ر چاو به مێژووی بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاریی ئێران‌دا بخشێنین، ده‌بینین كه
پێگه‌ی خوێندكاران تا پێش ده‌یه‌ی په‌نجا،
چینی باڵا ده‌ست‌و خۆش گوزه‌رانی كۆمه‌ڵگا
بوو‌و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریش له ژێر
كاریگه‌ری‌یه‌كانی وه‌ها پێگه‌یه‌ك دا،
خاوه‌نی ماهییه‌تێكی لیبراڵ بوو‌و خه‌سڵه‌تی
مه‌شرووته‌خوازی به خۆوه گرتبوو. به‌ڵام
پاش ده‌یه‌ی په‌نجا له ژێر كاریگه‌ریی
چه‌ند هۆكارێك دا ناوه‌ندی هێزی پێگه‌ی
خوێندكاران گۆڕا بۆ چینی ناوه‌ند‌و كه‌مده‌سه‌ت،
ئه‌م هۆكاره بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری فۆرمێكی
رادیكاڵ، دێموكراسی‌خواز‌و یه‌كسانیخواز
به خۆیه‌وه بگرێت‌و له باتی بژارده‌گه‌رایی
بتوانێت په‌یوه‌ندی‌یه‌كی دینامیكی له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و گه‌له ژێرده‌سته‌كانی
ئێران‌دا درووست بكات. دوای شۆڕشی رێبه‌ندانی
گه‌لانی ئێران، ئه‌م پێوه‌ندی‌یه‌ی
نێوان بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌و بزوتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانی تری چین‌و توێژه
جیاجیاكانی خه‌ڵك، هێور هێور په‌ره‌ی سه‌ند
(هه‌ڵبه‌ت به له‌به‌رچاو گرتنی هه‌وراز‌و
نشێوی زۆر) و ئێستا ئه‌م پێوه‌ندی‌یه
دینامیكی‌یه ده‌ڕوات تا له دوایین
ترۆپكی خۆی نزیك ببێته‌وه. بزووتنه‌وه‌ی
نوێی خوێندكارانی گه‌لانی ئێران خه‌ریكی
دووركه‌وتنه‌وه‌یه له كارتێكردنی
پارادایمه‌كانی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه
حكوومه‌ت دای‌مه‌زراندوون‌و ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یه
له ده‌سه‌ڵات، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارای
هه‌رچی زۆرتر به بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی زانكۆوه گرێ ده‌دات‌و
گڕوتینێكی زیاتر ده‌به‌خشێته بزاڤـ‌و
گۆرانكاری‌یه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كان.
ئه‌گه‌ر ره‌وتی بنه‌ڕه‌تیی خه‌باتی
سیاسی له ئێران دا، به تێپه‌ڕین له سه‌ره‌رۆیی
مه‌زهه‌بی‌و كۆمه‌ڵگای نیمچه نه‌ریتی‌و
یاخی له یاسا به‌ره‌و دێموكراسی‌و
پلۆرالیزم‌و كۆمه‌ڵگای مۆدێڕن‌و ناوزه‌د
بكرێ. كه واته باوه‌ڕمان هێناوه كه
ئه‌م ره‌وته له سروشت‌و دوا ئامانجی
خۆی‌دا، ره‌وتێكی قووڵی شۆڕشگێڕانه‌یه.
تێپه‌ڕین له سه‌ره‌رۆیی مه‌زهه‌بی‌و
كۆمه‌ڵگای نیمچه نه‌ریتی‌و یاخی له
یاسا به‌ره‌و دێموكراسی‌و كۆمه‌ڵگای
مۆدێڕن‌و یاساته‌وه‌ر، تێپه‌ڕین له
ویلایه‌تی فه‌قیه و هێژمۆنیی بنیاته
ناهه‌ڵبژێردراوه‌كان به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت‌و
بنیاته خه‌ڵك ته‌وه‌ره‌كان و تێپه‌ڕین
له هێژمۆنیی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست‌و
سیستمی ناوه‌ندگه‌ری به ئامانجی به‌شداریی
هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئێران
له ده‌سه‌ڵات دا‌و گه‌یشتن به سیستمێكی
ناناوه‌ندی‌و فیدراڵ، كۆی هه‌موو ئه‌و
راستی‌یانه، سترانی ئاڵ‌و گۆڕ‌و
گۆڕانكاریی قووڵ‌و شۆڕشگێڕانه‌ن كه
پێكهاته‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابووری‌و فه‌رهه‌نگیی ئێران رووبه‌روی
گۆڕانكاریی قووڵ‌و ریشه‌یی‌و بنه‌مایی
ده‌كه‌نه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی نوێی خوێندكاریی گه‌لانی
ئێران، به هه‌موو ئه‌زموونه‌وه كه له
كۆنه‌ستی خۆی‌دا تۆماری كردووه، ده‌توانێ
رۆڵی سه‌ربه‌خۆ بگێڕێ له ده‌ره‌وه‌ی
كارتێكردنی رێكخراوه ساخته‌كانی رێژیم‌و
ده‌كرێ هیوادار بین كه ببێته هێزێكی
دینامیكی بۆ خه‌باتی نه‌پساوه دژی
پاوانخوازی، سته‌م‌و نابه‌رابه‌ری‌و
بتوانێ به‌رپرسیارێتی مێژوویی خۆی به
ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ.
پێویسته بزووتنه‌وه‌ی نوێی خوێندكارانی
گه‌لانی ئێران، له رێگای ره‌خنه‌یه‌كی
قووڵه‌وه چالاكیی‌و خه‌باتی رابردووی
خۆی تاوتوێ‌و كه‌م‌وكووڕی‌یه‌كان چاره‌سه‌ر
بكا‌و هه‌لومه‌رجی شیاو بۆ درێژه‌ی خه‌بات
له فۆرمی نوێ‌و یه‌كانگیر له‌گه‌ڵ ره‌وتی
پێداویستی‌یه‌كانی كۆمه‌ڵگادا فه‌راهه‌م
بكات. پێویسته بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری
له رێگای داڕشتنی مێتۆدی كارای خه‌باته‌وه
ببێته بزاڤێكی پێشره‌وو هه‌وڵ بدات له
ژێر تیشكی راڤه‌ی بێ ته‌مومژه‌وه، ره‌وش‌و
هه‌لومه‌رج‌و پێَداویستی‌یه‌كانی كۆمه‌ڵگا
بخاته پێش چاوی جه‌ماوه‌رۆ، وه‌ك ئیده‌ی
پێشڕه‌و رۆڵ ببینێ.
ئه‌گه‌ر باس له بزاڤی رۆشنبیریی گه‌لی
كورد له كوردستانی ئێران، كه بزاڤی
خوێندكاری له كوردستانیش به چه‌شنێ
درێژه‌و درێژه ده‌ری ئه‌و بزاڤه له قه‌ڵه‌م
ده‌درێ، بێته گۆڕه‌وه، سه‌ره‌تا
پێویسته قامك بخرێته سه‌ر دیارده‌یه‌ك
به‌ناو "خودئاگایی نه‌ته‌وه‌یی" چونكه
بزاڤی خودئاگایی نه‌ته‌وه‌یی، ژێرخانی
بزاڤی رووناكبیریی گه‌لی كورده له
كوردستانی ئێران دا‌و ریشه‌ی ئه‌م بزاڤه
بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دامه‌زرانی
كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد‌و له دامه‌زرانی
كۆماری دیموكراتیكی كوردستان له ساڵی
1324 (1945ز)دا، بووه دیارده‌یه‌كی ده‌رهه‌ست‌و
ئۆبژێكتیڤـ‌و توانی هه‌م له رووی
چۆنایه‌تی‌و هه‌م له‌ڕووی چه‌ندایه‌تی‌یه‌وه
پێَش بكه‌وێت. رێبه‌رانی بزاڤی
رۆشنبیریی كورد، هه‌ر ئه‌و تێكۆشه‌رانه
بوون له لایه‌كه‌وه رێبه‌رایه‌تی خه‌باتی
میللی ـ دیموكراتیكی گه‌لی كوردیان ده‌كرد‌و
له لایه‌كی دیكه‌وه، تێده‌كۆشان تا چه‌مك‌و
وته‌زا مۆدێڕنه‌كان له كۆمه‌ڵگادا بڵاو
بكه‌نه‌وه. له نێو رێبه‌رانی زانای ئه‌و
بزاڤه‌دا، ناوی مامۆستای دێموكراسی، شه‌هیدی
هه‌رگیز نه‌مر ـ دوكتور قاسملوو ـ وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی
پرشنگدار له ئاسمانی بایه‌خه مۆدێڕن‌و
به‌رز‌و مرۆڤانی‌یه‌كان دا ده‌دره‌وشێته‌وه.
به‌م پێیه، ده‌توانین پێ له‌سه‌ر ئه‌م
واقعییه‌ته ده‌رهه‌سته دابگرین كه
بزاڤی میللی ـ دیموكراتیكی گه‌لی كورد
له كوردستانی ئێران‌و بزاڤی
رووناكبیریی خوێندكارانی كورد تانوپویه‌كیان
پێك هێناوه كه كێشانی‌هێلی جیاكه‌ره‌وه
له نێوانیان دا دژواره‌و به چه‌ندین هۆ
وه‌ك كارێكی ئاسته‌م خۆی ده‌نوێنێ.
هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی
خه‌باتی میللی ـ دێموكراتیكی كوردستان
دا، ئایدیا‌و ئارمانجه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی
ئه‌م بزاڤه، توانی هه‌موو توێژه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانی
كۆمه‌ڵگا بته‌نێته‌وه‌و ره‌وتی ره‌وانی
خۆی به پۆتانسیه‌لێكی به هێزه‌وه به‌ره‌و
پێش ببات. له سه‌روبه‌ندی سه‌ركه‌وتنی
شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357دا‌و
به هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌باتكارانی
كورد بۆ نیشتمان، به‌ستێنێكی شیاو بۆ
چالاكی‌یه فیكری‌و فه‌رهه‌نگی‌یه‌كان ره‌خساو
بزاڤی رووناكبیریی كوردستان له دوندی
هیواكانی نزیك بۆوه. به‌ڵام به هێرشی
پاسدارانی نه‌زانی‌و تاریكی بۆ سه‌ر
كوردستان، ئه‌و سه‌رده‌مه زێڕینه كۆتایی
پێ‌هات‌و دێوه‌زمه‌ی شوومی كۆماری
ئیسلامی، ب |