ده‌سپێک  |  هه‌واڵ   وتار    |  گوڤار     |   ئه‌سناد    |   پێوه‌ندی     فارسی                 

 

 

 

 

.::   ئه‌سناد::.

راگه‌یه‌ندراوی‌ یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكاران به‌ بۆنه‌ی‌ 22ی‌ پووشپه‌ڕ
19یه‌مین ساڵرۆژی‌ تیرۆری‌ دوكتور قاسملووی‌ نه‌مر

 

رێكه‌وت :    1387.4.22              

 

 

 

رۆژی‌ 22ی‌ پووشپه‌ڕی‌ 1368ی‌ هه‌تاوی‌ كاره‌ساتێكی‌ دڵته‌زین رووی‌دا كه‌ ره‌وتی‌ مێژووی‌ كوردستان‌و خه‌باتی‌ رزگاریخوازی‌‌و دێموكراسیخوازی‌ كوردی‌ تووشی‌ سه‌ر سووڕمان‌و حه‌په‌سان كرد.
كه‌سانێكی‌ نێردراوی‌ تاران، به‌ جلوبه‌رگی‌ دیپلوماسی‌یه‌وه‌ له‌ ده‌وری‌ مێزێك له‌گه‌ڵ رێبه‌ری‌ زانا‌و بلیمه‌تی‌ كورد كۆبوونه‌وه‌و له‌ وتووێژو دیالۆگدا كه‌میان هێنا‌و ده‌ستیان دایه‌ چه‌كه‌ژهراوی‌یه‌كانیان‌و دێوه‌زمه‌ی‌ره‌شی‌ تیرۆریان وه‌گه‌ڕ خست‌و دوكتور قاسملووی‌ رێبه‌ریان شه‌هید كرد.
دوكتور قاسملوو، مامۆستای‌ دێموكراسی‌، شۆڕشگێڕ‌و خه‌باتگێڕی‌ مرۆڤ دۆست‌و پیغه‌مبه‌ری‌ ئاشتی‌ دوای‌ چه‌ندین ساڵ خه‌باتی‌ بێ‌‌وچان‌و به‌ شێواز‌و مێتودی‌ جۆربه‌جۆری‌ دیپلۆماسی‌‌و سیاسی‌‌و رێكخراوه‌یی‌‌و... مێزی‌ دیالۆگ كه‌ هه‌رده‌م باوه‌ری‌ وابووكه‌ رژیمه‌كانی‌ تاران له‌ كۆتایی‌دا ده‌بێ‌ مل بۆ دیالۆگ‌و ویستی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد راكێشن، كرده‌ گۆڕه‌پانێكی‌ دیكه‌ی‌ خه‌بات‌و له‌وێ‌دا نێوه‌رۆكی‌ راسته‌قینه‌ی‌ مافخوازانه‌‌و ئاشتیخوازانه‌ی‌ خه‌باتی‌ كوردی‌ سه‌لماند‌و هه‌ر له‌وێشدا رژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ناچار كرد كه‌ دیوی‌ ناوه‌وه‌و راسته‌قینه‌ی‌ تیرۆرپه‌روه‌ریی‌ ده‌ربخا‌و بۆ مێژوو سه‌لماندی‌ كه‌ ئازادی‌‌و دێموكراسیخوازی‌، ویستێكی‌ ره‌وای‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورده‌‌و رژیمه‌ سه‌ره‌ڕۆیه‌كانی‌ تاران به‌رامبه‌ر به‌و ویسته‌یه‌كه‌ ده‌ست ده‌ده‌نه‌ فه‌رمانی‌ جه‌هاد‌و كوشتن‌و تیرۆر.
دوكتور قاسملوو، بلیمه‌تی‌ دیاری‌ كۆر‌وكۆبوونه‌وه‌كان له‌ ئاستی‌ كوردستان‌و ئێران‌و جیهاندا رێبه‌رێكی‌ شۆڕشگێڕ، به‌ هه‌ڵوێست، دیاریكه‌ری‌ رێبازی‌ پێشكه‌توو ‌و سه‌رده‌میانه‌‌و خه‌باتكارێكی‌ كۆڵنه‌در‌و بێ‌ پشوو بوو.
دوكتور قاسملووی‌ زانا‌و مامۆستای‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌، له‌ كووره‌ی‌ خه‌بات‌و تێكۆشانی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورددا‌و له‌ ناوه‌نده‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ زانست‌و ده‌سكه‌وتی‌ سه‌رده‌م‌و خه‌باتی‌ جیهانیی‌ ئازادی‌‌و یه‌كسانی‌یخوازی‌دا په‌روه‌رده‌ بوو‌و له‌ هه‌موویاندا ده‌وری‌ رێبه‌رێكی‌ لێوه‌شاوه‌و جێ‌متمانه‌ی‌ ده‌گێڕا.
رێبه‌ری‌ مه‌زن‌و مامۆستای‌ ناوداری‌ كورد، به‌ خه‌بات، تێكۆشان، كتێب‌و نووسراوه‌و وته‌ به‌نرخه‌كانی‌ زۆر وانه‌ی‌ مرۆڤ دۆستی‌،دێموكراسیخوازی‌، داهێنه‌ربوون‌و به‌ هیوابوون‌و رزگاریخوازیی‌ بۆ نه‌ته‌وه‌‌و نه‌وه‌كانی‌ داهاتوو‌و قوتابیانی‌ ئه‌و مه‌كته‌به‌ پڕشكۆیه‌ وته‌وه‌.
یه‌كێك له‌ گرینگترین وانه‌كانی‌، وانه‌ی‌ داهێنه‌ربوون‌و خه‌باتی‌ به‌رده‌وام‌و قه‌تیس نه‌مانه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ ژیانی‌دا، له‌ خه‌بات‌و بۆچوونه‌كانی‌دا به‌ تیۆوری‌‌و به‌كرده‌وه‌ په‌یڕه‌وی‌ كرد‌و رۆڵه‌كانی‌ دێموكراتی‌ پێ‌ بار هێنا‌و رێبازی‌ ئه‌و رێبازی‌ رچه‌شكاندن‌و ته‌سلیم نه‌بوون به‌ واقیعه‌ تاڵ‌و سارده‌كان‌و پێشڤه‌چوونی‌ سه‌رفرازانه‌یه‌.
یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران خۆی‌ به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانێ‌ كه‌ قوتابی‌یه‌كی‌ مه‌كته‌بی‌ دوكتور قاسملوو بێ‌‌و نه‌فرین له‌ رژیمه‌ درنده‌‌و سه‌ره‌رۆكه‌ی‌ جه‌ماران ده‌كا كه‌ ته‌قه‌یان له‌ هه‌تاوی‌ ئازادی‌ كرد.
ئه‌مڕۆ له‌ كاتێكدا كه‌ سه‌رتاسه‌ری‌ كوردستان بۆ ده‌ربڕینی‌ وه‌فاداری‌ به‌ رێبازی‌ رێبه‌ری‌ مه‌زن، دوكتور قاسملووی‌ نه‌مر، مان ده‌گرێ‌‌و دروشمی‌ قاسملوو، قاسملوو رێگات درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ ده‌ڵێته‌وه‌، هاوكات كه‌ خوێندكارانی‌ ئازادیخوازی‌ كوردیش له‌ زانستگاكانی‌ كوردستان‌و ئێران خه‌باتی‌ ره‌وای‌ ئازادیخوازی‌‌و رزگاریخوازی‌ به‌ رێوه‌ ده‌به‌ن‌و له‌ پێناوی‌دا ئاماده‌ی‌ دانی‌ نرخه‌كه‌ین، یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانیش جارێكی‌ دیكه‌ وێرای‌ هه‌موو چین‌وتوێژه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ ئازادیخوازی‌ كورد، تیرۆری‌ ئه‌و رێبه‌ری‌ بلیمه‌ته‌ به‌ ده‌ست رژیمی‌ كۆنه‌په‌رستی‌ تاران مه‌حكووم ده‌كا‌و په‌یمانی‌ ئه‌مه‌گداری‌‌و وه‌فاداری‌ به‌ رێبازی‌ دوكتور قاسملووی‌ رێبه‌ر نوێ‌ ده‌كاته‌وه‌.
سڵاو له‌ گیانی‌ پاك‌و رێبازی‌ داهێنه‌رانه‌ی‌ دوكتور قاسملووی‌ نه‌مر
سڵاو له‌ خه‌بات‌و تێكۆشانی‌ ته‌ك به‌ ته‌كی‌ ئازادیخوازانی‌ كوردستان، رێڕه‌وانی‌ رێبازی‌ قاسملوو
نه‌مان بۆ تاریكبیر‌و دڵ ره‌شانی‌ رژیمی‌ نه‌زانپه‌رستی‌ ئاخوندی‌


یه‌كیه‌تی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران
22ی‌ پووشپه‌ڕی‌ 1387
 

 

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار |  فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383                   

 ڕێکه‌وت: پێنج‌شه‌ممه، ۳۱‌ی گه‌لاوێژی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی ئووتی 2008 زاینی