|
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری
كوردستان
خوێندكارانی
ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌كه‌مان
له جه‌ژنی نه‌ورۆزی
كورده‌واری‌و سه‌ری
ساڵی تازه‌دا،
وێڕای پیرۆزبایی‌كردن
به بۆنه‌ی
نوێبوونه‌وه‌ی
ساڵ‌و هاتنی جه‌ژنی
نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزه‌وه،
مزگێنی سه‌ركه‌وتنی
هه‌نگاوێكی نوێ‌و
دێموكراتیكی
رۆڵه تێگه‌یشتوو
و خه‌باتكارانی
كوردتان پێ‌ده‌به‌خشین.
خوێندكارانی
ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌ی
كورد له یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران،
له رۆژانی 27
تا 29ی ره‌شه‌مه‌دا،
یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی
ئه‌و رێكخراوه‌یان
به‌ست‌و له
دوایین رۆژی
ساڵی 1386دا
كۆنگره به سه‌ركه‌وتنه‌وه
كۆتایی به كاره‌كانی
خۆی هێنا. كۆنگره‌ی
یه‌كه‌می یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران
به به‌شداریی
ئه‌ندامان‌و
نوێنه‌رانی ئه‌و
رێكخراوه‌یه به
سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی
ئه‌ی ره‌قیب‌و
ده‌قیقه‌یه‌ك بێ‌ده‌نگی
بۆ رێزگرتن له
گیانی پاكی شه‌هیدانی
رێگای رزگاری
ده‌ستی پێ‌كرد‌و
له دانیشتنه‌كانی
كۆنگره‌دا، باس‌و
بابه‌ته‌كانی
پێوه‌ندیدار به
خوێندكاران‌و
خوێندكارانی
كورد‌و پێویستییه
هه‌نووكه‌یی‌و
داهاتووه‌كانی
خوێندكاران،
هاتنه ئاراوه‌و
به باس له‌سه‌ر
ئاگایی‌و
وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی،
ده‌روه‌ستی‌و
رێبازی هزری‌و
سیاسی‌و ته‌شكیلاتیی
یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران،
درێژه‌یان كێشا
كه به به‌شداری
چالاكانه‌و
دێموكراتیكی ئه‌ندامانی
كۆنگره، باسه‌كان
به پێزتر‌و به‌نێوه‌رۆكتر
كران‌و هه‌نگاوه
گرنگ‌و
كاریگه‌ره‌كانی
ئه‌و رێكخراوه
له سه‌ره‌تای
دامه‌زرانیه‌وه
تا یه‌كه‌مین
كۆنگره، پێیان
له‌سه‌ر داگیراو
په‌سند كران.
جێگای ئاماژه‌یه
كه كۆنگره
رێبازی
دیاریكراوی
رێكخراوه‌كه‌ی
په‌سند كرد‌و
راده‌گه‌یه‌نێ
كه یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكرات له
باری هزرییه‌وه
خۆی به قوتابی
مه‌كته‌بی نه‌ته‌وه‌یی
ـ دێموكراتیك‌و
به تایبه‌ت
مامۆستای
دێموكراسی،
دوكتور قاسملووی
نه‌مر ده‌زانێ.
كۆنگره‌ی یه‌كه‌م،
كۆنگره‌ی رابوون،
له دوایین به‌شی
كاره‌كانیدا، به‌ڕێوه‌به‌ریی
نوێی رێكخراوه‌كه‌ی
هه‌ڵبژارد‌و ئه‌رك‌و
راسپارده‌كان‌و
بڕیاره‌كانی
خسته ئه‌ستۆی،
بۆ ئه‌وه‌ی
كاروتێكۆشانی له‌و
بوارانه‌دا به
به‌رچاوروونی‌و
چالاكیی بێ‌پسانه‌وه،
به‌ڕێوه ببا.
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران،
له‌گه‌ڵ هاتنی
جه‌ژنی نه‌ورۆز‌و
نوێبوونه‌وه‌ی
سروشت‌و ساڵدا،
هه‌نگاوی نوێی
ههڵگرتو
بڕیاری نوێبوونه‌وه‌ی
دا‌و ئاواته‌خوازه
كه بتوانێ به‌رده‌وام
له رێگای
تێكۆشان، خه‌بات‌و
چالاكییه‌كانیدا،
مرۆڤ ته‌وه‌رانه‌و
دێموكراتیك‌و
ئاڵوگۆڕخوازانه
بیر بكاته‌وه‌و
هه‌نگاو بنێ.
سه‌ركه‌وتنی
كۆنگره‌ی رابوون،
یه‌كه‌م كۆنگره‌ی
یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران، له
هه‌موو
خوێندكارانی
ئازادیخواز‌و له
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی
یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران‌و به
تایبه‌ت
هاوڕێیانمان له
نێوخۆی وڵات
پیرۆز بێ.
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكرات!
جه‌ژنی نه‌ورۆز‌و
نوێبوونه‌وه‌و
سووربوونتان له‌سه‌ر
رێبازی
ئازادیخوازی،
دادپه‌روه‌ری‌و
یه‌كسانیخوازی
لـێ پیرۆز بێ.
سڵاو له گیانی
پاكی شه‌هیدانی
رێگای رزگاریی
كوردستان
سڵاو له گیانی
شه‌هید سمایل شه‌ریف
زاده، هێمای خه‌باتی
خوێندكاری كورد
سڵاو له گیانی
شه‌هید ئیبراهیم
لوتفوڵڵاهی،
تازه‌ترین
خوێندكاری شه‌هید
سه‌ركه‌وتن بۆ
رووناكی‌و
ئازادی
لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران
نه‌ورۆزی 1387ی
هه‌تاوی |