|
گورگه‌هاره‌كانی
كۆماری ئیسلامی
له كوردستان،
رۆژانه ده‌یان
تاوان وجینایه‌ت
ده‌خولقێنن و به‌رۆژی
رووناك له‌نێو شه‌قام
و كۆڵانه‌كانی
شار‌و گونده‌كانی
كوردستان تیغی
ژه‌هراویی سه‌ركوت
و زه‌بروزه‌نگیان
وه‌كار خستوه‌و
مێهروه‌رزی و ره‌حمه‌تی
ویلایه‌تی فه‌قیه
به سه‌ر خه‌ڵكی
ئازا‌و چاونه‌ترسی
كورددا ده‌بارێنن.
خوێندكارانی
وشیاری و
چاوكراوه‌ی كورد.
له رێزی پێشه‌وه‌ی
به‌ره‌به‌ره‌كانی
له‌گه‌ڵ ئه‌م
رژیمه دڕنده‌یه‌دا
جێیان گرتوه‌و
بۆیه‌ش گۆپاڵ به‌ده‌ستان
وهێزی خوێنمژی
ئه‌م رژیمه سه‌ده
نێوهراستییه
به هه‌موو شێوه‌یه‌ك
ده‌یانه‌وێ رق
وكینی خۆیان به‌سه‌ر
خوێندكارانی
كورددا خاڵی بكه‌نه‌وه.
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارنی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران
وێرای مه‌حكووم
كردنی ئه‌م
تاوانه ئاشكرا‌و
دزێره‌ی كۆماری
ویلایه‌تی فه‌قیهی،
سه‌ره‌خۆشی خۆی
ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی
خوێندكاری شه‌هیدی
كورد، ئیبراهیم
لوتفوڵاهی ده‌كاو
خۆی له خه‌م
وپهژارهییاندا
به به‌شدار ده‌زانێ
و هاوكات داوا له
هه‌موو ناوه‌ندو
كۆڕ‌و مرۆڤ دوست و
ئازادیخوازان و
رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
ده‌كا له به‌رامبه‌ر
تاوانه‌كانی
كۆماری ئیسلامی‌دا
بێ ده‌نگ نه‌بن
و به‌هانای ده‌نگی
مافخوازیی نه‌ته‌وه‌یی
كورد‌و
خوێندكارانی
كورده وه بێن.
به‌ڵێن به شه‌هید
ئیبراهیم
لوتفوڵاهی ده‌ده‌ین
كه دڵۆپه
خوێنێكی به
فێرۆ ناچێ.
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران
29ی به‌رانباری
1386
19ی ژانویه‌ی
2008
|