|
به داخه‌وه حکومه‌تی
دژبه ئازادی
وزانیاری،ده‌سه‌ڵاتی
سه‌ده ناوه‌راستی
کۆماری ئسلامئ
ئێران لاپه‌ره‌ێکی
ره‌شی دیکه‌ی به
مێژوی پر له جه‌نایه‌ت‌و
تاوانی خۆی زیاد
کرد ئه‌م جاره‌یان
ده‌ستی تاوان له
ژێرئه شکه‌نجه
دا جنایه‌تێکی
سامناکی خوڵقاند
وخوێندکاری
ئازادی خوازی گه‌له‌که‌مان‌و
ئه‌ندامی چالاک‌و
دڵسوزی حیزبی
دێموکراتی
کوردستانی ئیران
کاک ئیبراهیمی
لوتفڵڵایان شه‌هید
کرد ته‌نیا به
تاوانی ئه‌وه‌ی
که وه‌ک ئه‌وان
بیری نه‌ده‌کرده‌وه‌و
خوازیارای
پاراستنی که‌ڕامه‌تی
مروڤه‌کان بوو.
کاربه‌ده‌ستانی
کۆماری ئێسلامی
ئێران وه‌ک پیشه‌ی
هه‌میشه‌ی خۆیانه
ویستیان ئه‌م
جنایه‌ته بشارنه‌وه‌و
وایان راگه‌یاند
که ئه‌م
خویندکاره ئازادی
خوازه خۆی کوشتوه
به‌ڵام ئێمه له
ویژدانانه
ئاگاکان‌و ده‌روه‌سته‌کان
ئه‌پرسین ،مروڤێک
که هه‌وڵی ئه‌وه‌ی
ئه‌دا دنیاێکی
باشتر بۆ ئینسانه‌کان
پێک بێنێ و بۆئه‌م
مه‌به‌سته‌ش خه‌باتی
نهێنی له‌سازمانێک
دا به‌رێوه ده‌برد
که وانه‌سه‌ره‌کیه‌کانی
عه‌شق به ژیان‌و
ئێنسانیه‌ته بیری
خۆکوژێ به مێشکیا
دێت؟؟
ئێمه ژماره‌ێک له
ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی
خوێندکارانی
دێموکراتی
کوردستانی ئێران
له ناو خوێ وڵات
وێرای ئه‌وه‌ی که
به توندی ئه‌م
جنایه‌ته‌ی
کوماری ئیسلامی
ئێران مه‌حکوم ده‌که‌ین
له هه‌مان کاتیش
دا داوا له حیزبی
دێموکراتی
کۆردستانی ئێران
و هه‌مو هێزه
دێموکرات‌و دژ به‌ره‌کانی
کوماری ئێسلامی
ده‌که‌ین که له
به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانی
کوماری ئیسلامی
له سه‌رتاسه‌ری
دوونیادا خو
پیشاندان ساز بکه‌ن،
ده‌نگی هه‌قخوازانه‌ی
خوێندکارانی
ئێران بگه‌یننه
سه‌رتاسه‌ری
جیهان‌و کۆرو
کۆمه‌ڵه به‌شه‌ر
دۆسته‌کان، وه‌ک
ئاگادارن ده‌یان
خویندکار هه‌ر
ئێسته له به‌ندیخانه‌کانی
کۆماری ئیسلامی
دان‌و ئه‌گه‌ری
ئه‌وه هه‌یه ئه‌وانیش
له‌ژێر شکه‌نجه‌ی
بێ ره‌حمانه‌ی جه‌لادانی
کۆماری ئیسلامی
دا گیانیان لێ
بستێنرێ .
داوا له کۆرو
کۆمه‌ڵه به‌شه‌ر
دۆسته‌کانیش ده‌که‌ین
که به‌ناردنی
تیمێکی ته‌هقیقاتی
و لێ کۆڵینه‌وه
بۆ ئێران هه‌رچی
زیاتر په‌رده له
سه‌ر ئه‌م جنایه‌ته
سامناک‌و دژی
مروڤانه‌ی کۆماری
ئێسلامی لا بده‌ن.
له کۆتایش دا
خومان له خه‌م‌و
په‌ژاره‌ی بنه‌ماڵه‌ی
هاورێمان کاک
ئێبراهیمی
لوتفڵڵایی دا به‌شه‌ریک
ده‌زانیین
روحی به به به‌هشتی
به‌رین شاد بێ.
نه‌مان بۆ کۆماری
ئێسلامی ئیران
سه‌رکه‌وێ خه‌بات
له پێناوی
ئازادی‌و مافه‌کانی
مروڤ دا
رێگه‌ی شه‌هێد
ئێبراهیم پر
رێبوار بێ
کۆمه‌ڵیک له ئه‌ندامانی
یه‌کیه‌تی
خویندکارانی
دێموکراتی
کوردستانی ئێران
له ناو خۆی وڵات
86.10.30
|