|
خه‌باتی روو له پێشی هه‌رده‌م له
گه‌شانه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی‌و مافخوازیی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان له ئێرانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازانی فاشیستدا به قۆناخێكی هه‌ستیاری مێژوویی‌دا تێ
ده‌په‌ڕێ. هاوكات‌و هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ گوتاری زاڵی جیهانی‌و به‌ره‌ی په‌ره‌ئه‌ستێنی
دێموكراسی‌دا‌و له ژێر كاریگه‌ریی به‌جیهانیبوونی به‌ها‌و پره‌نسیپه مرۆڤـ ته‌وه‌رانه‌و
ئازادیخوازانه‌كاندا‌و له به‌ره‌به‌ری داڕووخانی سنووره‌كانی نێوان كۆمه‌ڵگا
جیاوازه‌كانی مرۆڤایه‌تی‌دا، رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و وڵاتی ئێرانیش خه‌ریكی هه‌ژانن‌و
بوركان‌و گڕكانی ویسته سه‌ركوتكراوه‌كانی چین‌و توێژه جۆربه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا،
ده‌گه‌شێنه‌وه‌و بریسكه‌كانیان ده‌رخه‌ری وه‌خه‌به‌ر هاتنی ئه‌و بوركانانه‌ن‌و ده‌ڵێن
كه به‌م نزیكانه هه‌ڵ ده‌كرێن‌و ده‌سه‌ڵاتی دواكه‌وتووی سه‌ره‌ڕۆی ویلایه‌تی
فه‌قیهی له ژێر لافاوی ئاگر‌و گڕكاندا ده‌شارنه‌وه‌و به مێژووی ده‌سپێرن.
خه‌باتی ره‌واو ماف ویستانه‌ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی نێو چوارچێوه‌ی
جوغرافیایی ئێران‌و چالاكی‌و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانی ژنان، لاوان،
خوێندكاران، كرێكاران، مامۆستایان‌و هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای هه‌مه‌ڕه‌نگی
ئێران، به شێوه‌یه‌كی بێ‌وێنه گه‌شه‌یان سه‌ندوه‌و به‌ربڵاوتر بوونه‌ته‌وه.
له 2ی بانه‌مه‌ڕی 1386دا، بینه‌ری په‌ره‌ئه‌ستاندنی بزووتنه‌وه‌كانی چین‌و
توێژه جۆربه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا‌و یه‌ك له‌وان بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارین كه 27
ساڵ پێش‌و له ڕۆژانێكی وه‌كوو ئه‌م رۆژانه‌دا رژیمی كۆنه‌په‌رست‌و تۆقاو له
ئاگایی خه‌ڵك، به هێرشی بۆ سه‌ر زانستگا‌و سه‌ركوتی بێ‌به‌زه‌یی‌یانه‌ی
زانستگا‌و مامۆستای زانستگا‌و خوێندكاران‌و ده‌س به‌سه‌ردا گرتنی خوێندن‌و
فێربوون، ویستی كه لاوان‌و هیوای دواڕۆژی وڵات به ئیبدئۆلۆژیی تایبه‌تی خۆی
گۆش بكا‌و له مێشكی هه‌ر تاكێكی ئه‌م وڵاته‌دا وه‌لیی فه‌قیهێك ئاماده بێ‌و
ژیانی رۆژانه‌ی رێبه‌ری بكا. به‌ڵام ده‌بینین كه دوای 27 ساڵ، وه‌زیری تاوان‌و
جینایه‌تی رژیم، موحسینیی ئێژه‌یی، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌و خوێندكارانێك كه
رژیم وای ده‌زانی به په‌روه‌رده‌ی كۆماری ئیسلامی باری هێناون، به دوژمنی
نیزام‌و رووخێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیه به جیهان ده‌ناسێنێ.
بزووتنه‌وه‌ی پێكهاته‌شكێنی خوێندكاری به درێژه‌دان به رێگای پڕ هه‌وراز‌و
نشێوی ئازادی‌و دادخوازیی خۆی، به ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵه‌و تێپه‌ڕین له
قۆناخی جۆربه‌جۆری گه‌شه‌و نسكۆدا، ئێستا به ده‌سپێكردنی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانی دیكه‌دا به‌ڕێوه‌یه‌و هیوادار به داهاتوو به‌ربه‌ره‌كانێ
له‌گه‌ڵ رژیمی پۆستاڵ‌و سیاچاڵ‌دا ده‌كا.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌و له قۆناخی هه‌رده‌م گۆڕان‌و سه‌رهه‌ڵداندا، خوێندكارانی
ئازادیخوازی كوردیش به ئه‌زموون وه‌رگرتن له رابردوو و به درێژه‌دان به خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌و هه‌وڵ بۆ سه‌لماندنی شوناسی تایبه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاریی كورد، هه‌نگاوی خێراتر‌و وشیارانه‌و بوێرانه هه‌ڵ ده‌گرن‌و هاوئاهه‌نگ‌و
درێژه‌ده‌ری خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی ـ دیموكراتیكی نه‌ته‌وه‌كه‌یان،
تێكۆشانی خوێندكاریی كورد له پێناو گه‌یشتن به ئازادی‌و شكاندنی نۆرمه دواكه‌وتوانه‌كانی
كۆمه‌ڵگا‌و ده‌سه‌ڵات‌و وێناكردنی داهاتوویه‌كی گه‌شتر بۆ پێشه‌وه ده‌به‌ن.
مانگی بانه‌مه‌ڕ، مانگی سه‌رهه‌ڵدانی گوڵاڵه سووره‌كانی نیشتمان، له گه‌رمه‌ی
هه‌وڵ‌و تێكۆشانه دێمۆكراسیخوازی، مافخوازی‌و نوێخوازیی خوێندكارانی
ئازادیخوازی كورددا، بڕگه‌یه‌كی مێژووی پڕ سه‌روه‌ری‌و شانازیی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی
كورد‌و پێشه‌نگه‌كانی خه‌باتی خوێندكارانی كورد له پێناوی سه‌پاندنی بوونی
خۆیان به سه‌ر ئه‌ردی داگیركراو له لایه‌ن تاریكی‌یه‌وه‌مان بیر دێنێته‌وه. له
به‌ره‌به‌ری 40 ساڵه‌ی حه‌ماسه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی 47-46 دا‌و له مانگی
بانه‌مه‌ڕو له‌م قۆناخه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی كورددا، یادكردنه‌وه‌ی خه‌باتی
شه‌هید سمایل شه‌ریف زاده، رێزلێنان‌و پێ‌زانین بۆ ئه‌و تێكۆشانه پیرۆزه‌و هاوكات
فێربوونه له‌و وانه‌یه‌ی كه بۆ مێژووی گوته‌وه. شه‌هید سمایل شه‌ریف زاده ئه‌و
خوێندكاره ئازادیخوازه‌ی كورد بوو كه له شه‌وی ئه‌نگوسته‌چاوی ده‌سه‌ڵاتی
ملهوڕی پاشایه‌تی‌دا، به په‌یوه‌ست بوون به ریزی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌و
پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه، هاوشان له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی،
به شریخه‌ی چه‌كه ئازادیخوازانه‌كانیان بێ‌ده‌نگی‌یان تاراند‌و دڕیان به تاریكی
دا و رێگای مافخوازی‌و ئازادیخوازی‌یان مه‌شخه‌ڵان كرد. شه‌هید سمایل شه‌ریف زاده
به شه‌هیدبوونی له رۆژی 12ی بانه‌مه‌ڕی 1347دا بوو به هێما بۆ خه‌باتكاران‌و
خوێندكارانی ئازادیخوازی كورد.
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به روانینی بۆ بزووتنه‌وه‌ی
پێكهاته‌شكێنی خوێندكاری‌و ئه‌ركی مێژوویی خوێندكارانی كورد، دڕدان به تاریكی
به رێبازی خوێندكارانی ئازادیخوازی كورد ده‌زانێ‌و پێشنیار ده‌كا كه
خوێندكارانی ئازادیخوازی كورد رۆژی شه‌هیدبوونی خوێندكاری خه‌باتگێڕ، سمایل شه‌ریف
زاده، رۆژی 12ی بانه‌مه‌ڕ وه‌كوو رۆژی خوێندكاری كورد بناسێنن‌و به‌م پێ‌یه
هه‌نگاوێكی مه‌زنی مێژوویی بۆ سه‌لماندنی شونسای تایبه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاریی كورد هه‌ڵ بگرین.
به‌رزو پیرۆز بێ یادی شه‌هیدانی رێگای ئازادیی كورد‌و كوردستان‌و هه‌موو
خوێندكارانی شه‌هیدی رێگای ئازادی
به‌رزو پیرۆز بێ یادی شه‌هید سمایل شه‌ریف زاده هێمای خویندكاری كورد
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
2ی بانه‌مه‌ڕی 1386ی هه‌تاوی
|