|
.::
وتار و بابه‌ت ::. |
|
شی كردنه‌وه‌یه‌كی
سوسیالیزمی
دیموكراتێك له
سه‌رده‌می
زانیاری دا |
|
رێكه‌وت :
1386.09.15 نووسه‌ر:
ناسر ساڵحی ئه‌سڵ
|
|
خه‌باتی گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێران به رێبه‌رایه‌تی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران له سه‌ده‌ی رابردوو
دا مێژوویه‌كی خویناوی‌و پر
له كاره‌ساتی به خویه‌وه
بینیوه. پاش دامه‌زرانی
حیزبی دیمَوكراتی كوردستان
له سه‌ر بناغه‌ی ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ ك به سهروكایهتی
پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌ممه‌د.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه نه‌ته‌وایه‌تی
گه‌لی كورد له كوردستانی
ئێران، خهباتو بزوتنه‌وه‌ی
كوردی پێنایه گوڕهپانییهكی
تازه‌وه.
پاش روخانی كۆماری كوردستان‌و
له سێداره‌دانی پێشه‌واو
هاورێكانی، ئاشبه‌تاڵ و مه‌یدان
چوڵ كردنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی
دێموكراتی كوردستان. بزوتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی كورد هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی
دیكه‌ی له لایه‌ن لاوانی
دێموكراته‌وه به خویه‌وه
بێنی.
به هاتنه مه‌یدانی
عبدالرحمانی قاسملوو جولانه‌وه‌ی
كوردیوبه تایبه‌ت حیزبی
دێموكراتی كوردستان گوڕوتێنیكی
دیكه‌ی وه‌به‌رهاته‌وه.
له ئاكامدا كه له
كۆنفرانسی 3و كونگره‌ی 3ی
حیزب دا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی
كێشه نه‌ته‌وایه‌تی‌و دابین
كردنی دیموكراسی‌و ئازادی.
ئامانجی حیزب له سه‌ر سێ
كۆله‌كه دامه‌زرا كه بریتین
له : ـ خه‌بات بۆ لابردنی
سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی
ـ خه‌بات بۆ لابردنی سته‌می
چینایه‌تی
ـ خه‌بات بۆ لابردنی سته‌می
سیاسی
باوه‌ڕ هێنان به‌و پره‌نسیبه
كه حیزبی دێموكراتی
كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌بات
بۆ لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی،
نابی خه‌بات بۆ لابردنی سته‌می
چینایه‌تی له بیر بكا. هه‌ر
بۆیه دوكتور قاسملووی نه‌مر
هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌بات بۆ
رزگاری نه‌ته‌وه‌یی. خه‌بات
بۆ له نێو بردنی چه‌وساندنه‌وه‌ی
ئینسان به ده‌ستی ئینسان‌و
پێكهینانی كۆمه‌ڵگایه‌كی
سوسیالیستی له به‌رنامه‌ی
حیزب دێموكراتی گه‌لاله
كردووه. هه‌ر بۆیه بۆ
چسپاندنی ئه‌و پره‌نسیپانه.
فه‌سڵی یه‌كه‌م: له به‌ندی
دوو دا ئامانجی دوارۆژی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران " پێكهینانی كۆمه‌لێكی
دێموكراتیكی سوسیالیستییه"
له به‌رنامه‌و ئه‌ساسنامه‌ی
حیزب دا گونجاوه. یه‌كه‌م
پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ حیزبی
دێموكرات هه‌وڵده‌دا بۆ
پێكهینانی كۆمه‌ڵگایه‌كی
سوسیالیستی، خۆ حیزبی
دێموكرات، حیزبی چین یان
تویژێكی دیاری كراوی كومه‌ڵگا
نیه به‌ڵكوو رێبه‌رایه‌تی
جولانهوهیكی میللی ـ
دێموكراتێك ده‌كا. حیزبی
دێموكرات هاوكات له‌گه‌ڵ
لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی
ده‌بی له داهاتوودا كێشه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چاره‌سه‌ر
بكا. هه‌ر بۆیه چاره‌سه‌ر
كردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
یه‌كێك له نیشانده‌ره‌كانی
"شاخص های" گرینگی دادپه‌روه‌ری
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌رابه‌ری
له به‌رامبه‌ر یاسایه. په‌ره‌پێدانی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كان كاتێك له كۆمه‌ڵگا
دا سه‌ر دهگریو سه‌ركه‌وتن
مسوگه‌ر ده‌كا كه ئه‌و
پارامیترانه له به‌رنامه‌ی
پهرپێدانو هه‌ڵدان دا له‌به‌ر
چاو گیرابن:
ـ په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده‌و
فێركردن
ـ گشتیی بوونی په‌روه‌رده‌و
فێركردن
ـ سه‌رنجدان به نیهاده مهدهنیو
دێموكراتیهكانو سیستمی بنه‌ماڵه
ـ پێكهینانی فه‌زاو
ئاتموسفرێكی ساڵمو به‌رابه‌ر
بۆ ژنان‌و پیاوان
ـ پێكهینانی ئه‌منیه‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه لایه‌ن
ـ پهرهپێدانو گه‌شه‌كردن
ئهخلاقو وێژدانو دیسیپلینی
كاری‌و ته‌شكیلاتی
له هه‌مان كاتدا پهرهپێدانیو
گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی،
هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند
پارامیتری هاوئاهنگ وه‌ك:
ـ چاكسازی له باڵانسی بهرههمو
داهات
ـ ئاڵوگۆڕی بنچینیه‌ی له
ستراكتوری نیهاده‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ئیداری
ـ گۆڕینی دیدگاكانی گشتیی‌و
گۆڕینی له سه‌ر خۆی داب‌و
نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می
تیكنولوژیو زانیاری‌و
كامپیوتر دا. بۆ نیشاندانی
راده‌ی پێشكه‌وتن‌و ههڵدانو
په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری،
گرینگ نیه كه‌چی به‌رهه‌م
دینی، به‌ڵكو گرینگ چون به‌رهه‌می
دینی. بۆ نمونه ئارد كاتێك
به‌رهه‌م دێ. له سه‌رده‌می
كۆندا به دهستارو ئێستا به
كه‌ره‌سه‌ی كامپیوتر به‌رهه‌م
دێ. شێوه‌ی به‌رهه‌م هێنانو
خیرایی به‌رهه‌م، پاك‌و
خاوینی، كه‌م بوونی هێزی
ئینسایو كریكار. بۆیه
ئێستا له تیئوری ئابووری
دا زۆر جار باس له " همگرایی"
لێك نزیك بوونه‌وه ده‌كرێ
كه ده‌توانین به كوردی پێ
بڵین به‌ره‌و یه‌كتر رویشتن.
به واتایه‌كی دیكه پێشكه‌وتنی
تیكنولوژی جه‌وهه‌ری لێك
نزیك بوونه‌وه‌ی ئابووری
نئولیبرالیسمو سوسیالیستی
تێدایه.
هه‌روه‌ها به هۆی لێك نیزیك
بوونهوهیو تێكه‌لاوی
سیستمی نئولیبرالهكان له‌گه‌ڵ
سوسیالیستهكانو به پێ ئه‌م
تیئورییه، كارناسانی
ئابووری‌و شاروزایان سه‌نعه‌ت،
له‌و بڕوایه دان كه به‌ره‌و
پێش چوونی تیكنولوژیو سه‌نعه‌ت
به تایبه‌ت له رۆژگاری
ئێستا دا، سیستمه‌كانی
ئابووری لێك نیزیك ده‌كاته‌وه‌و
هه‌موو شتێك خه‌ریكه
ئوتوماتیزه ده‌بێ. به
واتایه‌كی رونتر خه‌ریكه به‌رهه‌م
له هه‌موو بواریك دا به
كامپیوتری جێبه‌جی ده‌بێ.
بۆ نمونه جاران 500 كریكار
له كارخانه‌یه‌ك دا كاریان
تی دا ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا
5 موهه‌ندیس ئیداره‌ی ده‌كه‌ن.
كریكاریدی جێ خۆی داوه به
كریكاری فیكری. موهه‌ندیس
له سه‌ر شاشه‌ی كامپیوتر
كارخانه‌و گارگه‌كان ئیداره
ده‌كه‌ن. جاران كریكار ئاره‌قی
ده‌رشت، دهچهوساوه، بۆیه
مانی ده‌گرت، شه‌ڕی چه‌كداری
ده‌كرد.
هه‌روه‌ها ئالوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی
له سێ فاكته‌ری گرینگ له
سه‌رده‌می زانیاری‌و زانایی
دا، وه‌ك: 1ـ مالكیت 2ـ به‌رنامه‌رێژی
3ـ سه‌خت ئه‌فزار
مالكیت به‌و مانایه، مالكیتی
ده‌وڵه‌تی له زۆر بوار دا
وه‌ك سیستمی سه‌رمایه‌داری
به جێی ئه‌وه كه ژیانی
كریكاری‌و چینی زه‌حمه‌تكیش
گۆڕانی به سه‌ر دابی، ژیان
دهسهڵاتدارانو سه‌رانی
حیزبی كومونیست ده‌گۆڕا به‌ڵام
له سه‌رده‌می زانیاری دا
مالكیتی یاسامه‌ند كرا‌و
یاسا‌و ریسای بۆ نوسراوه.
یان به‌رنامه‌رێژی ، كه به
هۆی زانایی‌و تیكنولوژیو
زانیاری له بواره‌كانی
ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
سیاسی ئاڵوگۆڕی بنه‌ره‌تی
به سه‌ر دا هاتووه. ماخه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌رنامه
رێژی كراوه له هه‌مووی
گرینگ تر ئاڵوگۆڕ له سه‌خت
ئهفزارداو جیی گۆڕینی له‌گه‌ڵ
نه‌رم ئه‌فزار ده‌كرا، به‌ڵام
به هۆی شۆرشی نویی
تیكنولوژیو كامپیوتر ده‌بی
زیاتر جه‌خت له سه‌ر نه‌رم
ئه‌فزار هه‌بی تا سه‌خت ئه‌فزار.
له سه‌رده‌می زانیاری دا
شا كلیدی پێشكه‌وتن زانایی
نه‌رم ئهفزارییه. به واتای
روون تر نه‌رم ئه‌فزار چڕای
ریگای په‌ره‌سه‌ندن‌و بوژانه‌وه
هه‌مه‌لایه‌نه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هۆكاره‌كانی
كارێگه‌ری به جیهانی بوون
له سه‌ر ره‌وتی لێك نیزیك
بوونه‌وه‌ی سیستمه‌كانی
ئابووری، كاردانه‌وه‌ی
پوزتیڤیان له هه‌مبه‌ر
دێموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگا
هه‌بوو، كه بۆ نموونه ده‌توانین
ئاماژه بكه‌ین به:
ـ بردن‌و هێنان (حمل‌ونقل)و
نهزمبوونهوه تیچوكان(هزینه)خیرایی
ئاڵوگۆڕ كالاو پوستی
الكترونیكی .
ـ شیوازی نویی به‌رهه‌م له
ساڵی 1970وه دابه‌ش بوونی
كار"تقسیم كار" ئێستا زیاتر‌و
30% گامهكاری مندالان"اسباب
بازی" له وڵاتی چین به‌رهه‌م
دێ. هه‌روه‌ها نێوه‌ی
پێداویستیه‌كانی پوشاكی
جیهان له چوار وڵاتی تایوان،
كوره‌ی باشور، چین‌و هونگك
كونگ به‌رهه‌م دین.
ـ بازاری نویی فروشتن (پاش
روخانی بلوكی رۆژههڵاتو
دیواری برلێن
ـ تیكنولوژیو زانیاری
ـ به‌رزبوونه‌وه گرینگی
بازار مالی وه‌ك "بورسی
جیهان" بانكه‌كان، وه‌تاغی
بازرگانی شهركهتی بیمه،
سه‌رمایه گوزاری، سه‌ندوقی
بیمه خانه نیشینی.
ـ سه‌رمایه‌یی مالی‌و سه‌ندوقی
خانه‌نشین له ساڵی 1977 كه
سه‌رمایه‌ی زیاتر له دههزار
میلیارد دولاره.
دوكتور قسملووی نه‌مر به
خویندنه‌وه‌ی ئه‌و فاكته‌رانه‌و
ئاویته كردنی دیموكراسی له‌گه‌ڵ
سوسیالیزم به‌رنامه‌یه‌كی
پوخت‌و پاراوی له سه‌ر بنه‌مایه‌كی
زانستی بۆ به‌ره‌وپێش چوونی
ئابووری كۆمه‌ڵگای كوردی‌و
ده‌نگدانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی كورد له
كونگره‌ی شه‌شه‌می حیزب‌دا
كرده چڕای ریگای خهباتو
تێكوشانی بزوتنه‌وه‌ی كورد
له كوردستانی ئێران. هه‌روه‌ها
كاریگه‌ری دوو فاكته‌ری
گرینگ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی‌و
دابین كردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی
گه‌لی كورد‌و ناساندن‌و
ناسینی كێشه‌ی كورد به
بیرورای گشتی جیهان له
چسپاندنی سوسیالیزمی
دێموكراتی له به‌رنامه‌دا
گاریگه‌ری بووه:
ـ رێبه‌ری كردنی بزوتنه‌وه‌ی
میللی دێموكراتێكی گه‌لی
كورد‌و ده‌نگ دانه‌وه‌ی له
كوڕ‌و كۆبونه‌وه‌كانی ئوروپا‌و
ئه‌مریكا
ـ بازدان" جهش" ئابووری له
كوردستانی ئێران" قۆناغلا
دواكه‌وتووی بۆ قۆناغی
پێشكه‌وتن‌و په‌ره‌سه‌ندن"
بۆنه هۆی ئه‌وه‌ی كه
دروشمی كۆمه‌ڵگایه‌كی
سوسیالیستی ببێته دروشمی
دوارۆژ. تاكو دهنگو ره‌نگی
كورد له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی
بیسرابیو بێنرابیو تیكه‌لی
كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین
بی.
پاشان گورباجڤ به هێنانه
گۆڕی پراسترویكاو كلانسوست
له ساڵی 1958 بۆ ئاڵوگۆڕیكی
بنچینیه له سیستمی
سوسیالیستی دا‌و له لایه‌كی
دیكه‌وه چسپاندو ئاویته
كردنی دیموكراسی له‌گه‌ڵ
سوسیالیز، به بێ ئه‌و
هۆكارانه كه ببوونه بوژانه‌وه‌ی
منفی هه‌مه لایه‌ن له گۆمه‌ڵگای
یه‌كیه‌تی سوڤیه‌تی ئه‌و
كات دا:
ـ بوژانه‌وه‌ی منفی ئابووری
ـ خه‌سار بوونی كانگاكانو
به‌رزبوونه‌وه‌ی تیچوی به‌رهه‌م
ـ دواكه‌وتووی، زانایی‌و فهنیو
تیكنولوژی
ـ كه‌م بایخدان به ویست‌و
خواسته‌كانی تاك"فرد"
ـ زۆربوون ناوندگرایی"تشدید
تمركز"
ـ نه‌بوونی نه‌خشی
كریاران"مصرف كننده"
كه له سیستمی ئه‌و كاتی
شوروی دا جێگیر نه‌كرا بوون،
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌وڵدان
بۆ جێگر كردنی ئه‌و فاكته‌رانه
له سیستمی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی
یه‌كیه‌تی سوڤیه‌ت دا. هه‌روه‌ها
چسپاندنی پره‌نسیپه
دیموكراتیكه‌كان له بنه‌مای
ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ
دیموكراتیزه كردنی كۆمهڵگاو
ناساندن‌و ناسێنی مافی تاكو
ئازادییه‌كانی، له هه‌موو
گرنگ تر كرانه‌وه‌ی دروازهكان
له هه‌مبه‌ر كالاو خهزمهتگوزارییهكانو
قیمه‌ت گوزاری كالاكان له
بازار دا.
بۆ ساده‌كردنه‌وه‌ی باسه كه
ئێمه پره‌نسیپه‌كانی
دیموكراسی به سێ فاكته‌ر
دابه‌ش ده‌كه‌ین
ـ دیموكراسی كۆمه‌ڵایه‌تی
ـ دیموكراسی ئابووری
ـ دیموكراسی سیاسی
له سیستمی نویی ئابووری
كۆمه‌لایه‌تی دا ده‌بی هه‌م
دیموكراسی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بیو
مافه‌كانی تاك پارێزراو بێ‌و
ئازادییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
پارێزراو بێ. هه‌روه‌ها
دیموكراسی ئابووری هه‌بێ
وه‌ك دابه‌ش كردنی عادلانه‌ی
داهاتی نه‌ته‌وه‌یی، به‌رزبوونه‌وه
ژیان خه‌ڵك، رێگاوبانو
تندروستیو قوتابخانه‌و...
و له هه‌مووی گرینگتر ده‌بی
دیموكراسی سیاسی هه‌بی،
واتا بیروبوچوونهكان، ئازادی
حیزبه سیاسیه‌كان، ئازادی
چاپه‌مه‌نی، ئازدای راده‌ربرین‌و
ته‌واو فاكته‌ره گرینگه‌كانی
پێوه‌ندی به مافی مرۆڤـ
پارێزاو بن.
ئه‌و سوسیالیزمه‌ی ئێمه ده‌مانهه‌وی
دای بمهزرینین،
سوسیالیزمیكه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی
تایبه‌ت به كوردستان ریك ده‌كه‌وی،
له‌گه‌ڵ داب‌و نه‌ریتی كوردهواری
یه‌ك بگریته‌وه‌و دژایه‌تی
له‌گه‌ڵ ههرههنگو كولتوری
كوردی نه‌بی. خوێندنه‌وه‌ی
ئێمه پێش خستن‌و پێشكه‌وتنی
ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی
كوردستانه. دابین كردنی
مافی زه‌حمه‌تكیشانه له
سیستمێكی عادلانه. پابندیم
به ئازادی‌و دیموكراسی‌و
مافی مرۆڤـ له كۆمه‌ڵگا.
ئێمه سوسیالیزمیكی ده‌سكردو
واریداتی مان نهكردووته
بنه‌مای پێش خستنی
پارامیترهكانی ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و له لایه‌كی
دیكه‌وه ئولگو یان كوپی
برداری هیچ وڵاتێكی بۆ
سیستمی په‌ره‌سه‌ندنی باری
ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له
به‌رنامه دا نیه.
چوونكه ئه‌گه‌ر كه‌سیك
بیروباوه‌ری زانستی هه‌بیو
شاره‌زایی له تیئوریو
زانسته‌كاندا هه‌بی. ده‌زانی
كه تیئوری زانستی هه‌رگیز
له یه‌ك جیگا دا راناوه‌ستی،
واتا رۆژ به رۆژ په‌ره ده‌ستێنی.
له هه‌مو گرینگتر دانه‌ران‌و
بیرمه‌ندانی زانستی
سوسیالیزم، قه‌ت له‌و بڕوایه
دا نه‌بوون، كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان
ده‌لێن نه‌گۆڕه، به‌ڵكو
زانست هه‌میشه له حاڵی گه‌شه
سهندنو هه‌ڵدان دایه‌و
ڕاوه‌ستانی نیه.
ئه‌وه‌شمان له بیر بێ له
رابردوو دا هه‌موو گیروگرفته
سیاسی‌و ئابوورییه‌كان له‌وه‌ڕا
سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت كه هه‌ر
وڵاتێك له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی یه‌كیه‌تی
سوڤیه‌ت بایه، دژی ئه‌مریكا
ده‌بوو، یان به پیچه‌وانه‌وه
هه‌ر وڵاتێك له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی
ئه‌مریكا بایه، دژی یه‌كیه‌تی
سوڤیه‌ت بوو. ئه‌و دوو وڵاته
زلهیزه سیاستگوزاری خۆیان
له سه‌ر ئه‌وه داده‌ڕشت‌و
گه‌ڵاله ده‌كرد. كه كی له‌گه‌ڵ
كییه. به‌ڵام هه‌نوكه شه‌ری
سارد ته‌واو بووه، له هه‌مان
كاتدا وڵاتان به‌ره‌و هاوكاری‌و
هاوپیمانی ده‌چن. ئه‌گه‌ر ره‌وتی
ئاشتی له جیهان دا به‌رده‌وام
به‌ره‌و پێش به‌چی، دلنیا ده‌بین
كه دیكتاتۆره‌كان ده‌چنه زه‌بڵ
دانی مێژووه. دیسان پاش
رووخانی دیواری برلینو یك
گرتنه‌وه‌ی ئالملنو رووخانیو
هه‌ره‌س هێنانی یه‌كیه‌تی
سوڤیهتو سه‌ربه‌خۆیی
كۆماره‌كانی یه‌كیه‌تی
سوڤیه‌ت، لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
یوگسلاوی‌و شه‌ری ناوخۆ،
یروو پولێ هاوبه‌شی یه‌كیه‌تی
ئوروپا‌و وه‌رگرتنی 10 وڵاتی
رۆژهه‌لاتی ئوروپا له یه‌كیه‌تی
ئوروپا دا، تك جه‌مسه‌ری
بوونی جیهان، رووداوی 11ی
سپتامبرو دابه‌ش بوونی
وتاڵان به دژی تیروریسمو
پشتیوانی تیروریسم، هێرشی
ئه‌مریكا بۆ سه‌ر تاڵیبان‌و
رووخانی رێژیمی سه‌دام
حوسینو له هه‌موو گرینگتر
پروسه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی
رۆژهه‌ڵاتی ناوین‌و ده‌یان
رووداوی دیكه، هاوكات له‌گه‌ڵ
پێشكه‌وتنی تیكنولوژیو
توری زانیاری‌و زانستی
ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی،
پزیشكی، ئینتیرنیتو شۆرشی
كامپیوتر جیهان له حاڵی
گۆران دایه‌و به واتایه‌كی
دیكه جیهان گوندیكه
خنجیلانه‌یه.
په‌ره‌سه‌ندنی پارامیترهكانی
ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ر
له هه‌مو شتێك به‌رهه‌می
زانیاری‌و زاناییه، كه
بۆته هۆی نزیك بوونه‌وه"
همگرایی" سیستمه‌كان له
جیهانی ئه‌وڕۆ دا. |
|
|
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئیمهیل بکه‌ن ::. |
|
|
|
|
|
|
 
|