|
پێشه‌كی:
ووشه‌ی ئاسایش
(امنیت) یه‌كێك له‌و
واژانه‌یه كه به
درێژایی مێژوو
قسه‌ی له‌سه‌ر
كراوه‌و له گه‌ڵ
ئه‌وه‌یكه قۆناغی
جیاجیای به خۆوه
بینیوه ،گه‌لێك راو
بۆچوونی جیاوازیشی
له‌باره‌وه
هاتونه‌ته ئاراوه.
دیاره خۆپاراستنی
مرۆڤ وه‌ك
پره‌نسیپێكی بی
خه‌وش هه‌ر
له‌وكاته‌وه
چه‌سپاوه كه مرۆڤ
به پێویستی زانیوه
خۆی له شتوومه‌كی
جێی مه‌ترسی‌و
هه‌ڕوگیڤ بپارێزێ.
هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ستی
داوه‌ته دروستكردنی
ئامرازی پێویست بۆ
به‌رگری كردن له
خۆی،له هه‌مبه‌ر
هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی
كه مرۆڤیان نیگه‌ران
كردووه، سا ئه‌وشته
بوونه‌وه‌ر بێت یاخود
دیارده‌گه‌لی
سامناكی سروشتی
وه‌ك، بوومه‌له‌رزه،
سێڵاو، سه‌رما و...
ته‌نانه‌ت مرۆڤی
هاوقه‌باره له
چه‌شنی خۆی.
بی شك گرینگی
ئاسایش‌و دابین
بوونی بواری
ئاسایشی، له‌و
ره‌هه‌نده‌وه سه‌رنج
راكێشه كه
له‌لایه‌كه‌وه
ئامێر‌و هۆكاری
مه‌ترسیدار‌و
تۆقێنه‌ر مرۆڤ بێت‌و
له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه له
قۆناغێكدا
سه‌روه‌ده‌ر نێت كه
پێی ده‌گوترێ" دۆخی
كۆمه‌ڵایه‌تی".
هه‌ر له‌و
هێڵه‌شه‌وه ئه‌و
پرسیاره
سه‌ره‌كیانه‌مان بۆ
زه‌ق ده‌بنه‌وه كه:
ئاسایش چی‌یه؟
لایه‌نه ده‌سنیشان
كراوه‌كانی ئاسایش
چین؟ گرینگی‌و
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و
چه‌مكه له كوێدان؟
كاردانه‌وه‌و
زایه‌ڵه‌ی چه‌مكی
ئاسایش له مه‌ڕ
نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی
ئیتنیكی له چ
ئاستێكدایه‌و
راده‌ی ئه‌و
كارتێكردنه‌یه هه‌تا
كوێیه؟
به‌و پێیه‌ش له
درێژه‌ی ئه‌و
بابه‌ته‌دا، وێڕای
ئه‌وه‌یكه هه‌وڵ
ده‌ده‌ین زۆر به
كورتی وه‌ڵامی ئه‌و
پرسیارانه
بده‌ینه‌وه، ئه‌و
گریمانه‌یه‌ش(فه‌ڕزییه)
ده‌خه‌ینه به‌رباس،
كه” ته‌وه‌ری
ئه‌منییه‌ت
به‌گشتی‌و
ئه‌منییه‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌تایبه‌تی وه‌ك
یه‌كی له
بڕگه‌كانی ئاسایش،
له ژێر سه‌ردێری
"موعه‌ممای ئاسایش"
كاردانه‌وه‌و
كارتێكردنێكی
ئیجابی‌و سه‌لبی
له‌مه‌ڕ وڵاتانی
فره نه‌ته‌وه
به‌جی هێشتووه، به
جۆرێك كه جێ
په‌نجه‌ی زایه‌ڵه‌و
شۆینگه‌ی دیارده‌ی
رازی ئاسایشی
كۆمه‌ڵایه‌تی له
سه‌ر روانگه‌و
بیروباوه‌ڕی
سه‌روه‌رایه‌تی
حكومه‌ته‌كان
سه‌باره‌ت به
كه‌مینه‌كان به
رونی و ئاشكرایی
ده‌بینرێ".
كورته مێژووی
ته‌وه‌ری ئاسایش
مێژووی ئاسایش، به
درێژایی ژیانی
مرۆڤه و تاقمێك
وای بۆ ده‌چن كه
له‌باری
ره‌گه‌زناسی(genealogical)و
كۆنینه ناسی(archealogical)یه‌وه،
ئاسایش مانا‌و
دیرۆكێكی كۆنتر له
كۆمهڵگاو دیارده‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی، به
خۆیه‌وه
هه‌ڵگرتووه. (
تاجیك، محمد رچا،
قدرت‌و امنیت در عصر
پسا-مدرنیسم،
فصلنامه
سیاسی-اجتماعی
گفتمان، ش صفر، 1377،
ص103)
له هه‌مان حاڵ‌دا،
سه‌ره‌تایی‌ترین
لێدوانه فه‌لسه‌فی
ـ رامیاریه‌كان له‌م
گۆڕه‌پانه‌دا ره‌نگه
بتوانین له
دیسكۆرسی
فه‌یله‌سوفانی وه‌ك،
ئه‌فلاتون‌و
ئه‌ره‌ستو،
بدۆزینه‌وه.
هه‌ركام له‌و
زانایانه، له سه‌ر
دابین‌و
سه‌قامگیركردنی
ته‌وه‌ری ئاسایش
وه‌ك یه‌كێ له
ئامانج‌و
مه‌به‌سته‌كانی
سه‌رشانی حكومه‌ت‌و
ده‌وڵه‌ت پێ‌یان
چه‌قاندووه.
ئه‌ره‌ستو به
لێڵی‌و ئه‌فلاتون
به ئاشكرایی‌و
وردبینانه بڕگه‌ی
"عه‌داڵه‌ت"یان له
چه‌شنی
بناغه‌یی‌ترین هۆ‌و
ئامێری حكومه‌ت بۆ
گه‌یشتن به ئاسایش
هێناوه‌ته به‌ر
باس‌و لێكۆڵینه‌وه.
(هه‌مان، تاجیك، 117)
چه‌ندین سه‌ده
دواتر، لێزانان‌و
شاره‌زایانی چاخی
روناهی‌و رۆشنگه‌ری،
له‌وانه، تۆماس
هابز، جان لاك، ژان
ژاك رۆسۆ، مۆنتسكیۆ
و... له
وتاره‌كانیاندا ئه‌م
واژه‌یان دایه به‌ر
ته‌ونی
توێژینه‌وه‌و
جێگه‌و پێگه‌یه‌كی
تایبه‌تیان پی
به‌خشی‌و ته‌نانه‌ت
به‌وه‌ش كۆتایی پی
نه‌هات.
به هه‌ر حاڵ به
له‌به‌ر چاوگرتنی
كۆن‌و دێرین بوونی
ئه‌و چه‌مكه،
دیسكۆرسی زانستی
ئاسایش، به‌باری
زۆری، به‌رهه‌م‌و
هه‌ڵبه‌ستراوی
ساڵه‌كانی دوای
شه‌ڕی دنیاگیری
یه‌كه‌م‌و دووهه‌مه.
پێویسته بگۆترێ،
له‌سه‌ره‌تای
روانین‌و
لێكۆڵینه‌وه‌ی
زانستی له‌مه‌ڕ
مانا‌و ناوه‌رۆكی
ئه‌م واژه‌یه،
پسپۆڕان پتر له
گۆشه نیگای ره‌ق
ئامێری
(hardware)و
كه‌ره‌سته‌ی نیزامی
ده‌یانڕوانی وبه
گۆڕه‌پانی
تایبه‌تی‌و
مه‌یدانی رمبازی
چه‌كداره‌كان
ده‌زانرا، به‌ڵام به
دوای شۆڕشی
ئه‌تۆمیی وناووكی،
جارێكی دیكه
گرینگی‌و بایخ پێدان
به كه‌ل‌و په‌لی
نوێی "ته‌سلیحاتی"
هه‌روا رووی له
زیاد بوون كرد‌و
به‌سه‌ر هه‌ڵدانی
شه‌ڕی سارد،
كێبه‌ركی‌و
ره‌قه‌به‌ری
(ته‌سلیحاتی) وه‌ك
ده‌سته‌به‌ركردنی
بار‌ی ئاسایشی
زیاتر، ده‌ناسرا.
دوابه‌دوای هه‌ره‌س
هێنانی شه‌ڕی
سارد‌و له‌به‌ر یه‌ك
هه‌ڵوه‌شانی
سۆڤیه‌ت، پاڕادایمی
ئاسایش،
گۆڕانكاریه‌كی
قووڵی به سه‌ر
داهات‌و پێناسه‌و
ناسنامه‌یه‌كی نوێی
بۆچی كرا.
(گفتمانهای
امنیت سازی در نڤام
بین الملل،
دكترمصطفی ملكیان،
(http://politicstory.blogfa.com/post-25)
شیكار‌و
پێناسه‌ی ئاسایش
ریشه‌ی (ئه‌مینیه‌ت)
له ووشه‌دا، له
واژه‌ی "ئه‌من"،
"ئیمان" و" ئیمه‌نی"
كه‌وتۆته‌وه كه
واتای هێمنایه‌تی،
دڵنیایی‌و
خاترجه‌می له
هه‌مبه‌ر ترس‌و خۆف‌و
دڵه‌َڕاوكێ و
ئاڵۆزی ده‌به‌خشێ.
ئاسایش، بریتی یه
له دووبه‌شی،
زه‌ینی‌و عه‌ینی،
به واتایه‌كی تر
ئاسایش هه‌م
دڵنیایی‌و
ئاسووده‌یی
جه‌سته‌یی‌و
به‌رهه‌ست له
به‌رچاو ده‌گرێ و
هه‌م سووكنا‌یی
رۆحی‌و ده‌روونی
به‌خۆیه‌وه ده‌نوێنێ.
(بار‌ی
بوزان) به گوێره‌ی
ئه‌و دووبه‌شه،
ئاسایش به‌م جۆره
پێناسه د‌كات: «
ئاسایش بریتی‌یه له
پارێزراوی له
هه‌مبه‌ر مه‌ترسی
(ئاسایشی عه‌ینی)،
هه‌ستی هێمنایه‌تی
(ئاسایشی زه‌ینی)و
ره‌هایی له شك‌و
گومان (متمانه كردن
به هه‌ست).» (معمای
امنیت اجتماعی،
مقاله روی پل،
مطالعات راهبردی،
سایت ایتنرتی
www.did.ir)
به پێی
پێناسه‌كه‌ی‌ی
واڵفێر(a.
walfer)،
ئاسایش له بار‌ی
عه‌ینیه‌وه، به
نه‌بوونی هه‌ڕشه
سه‌باره‌ت به
به‌هاكان و له
بار‌ی زه‌ینیه‌وه،
نه‌بوونی ترس‌و
دڵه‌ڕاوكی
له‌وه‌یكه به‌هاكان
نه‌كه‌ونه به‌ر ده‌س
درێژی‌و په‌لامار،
هه‌ڵده‌سه نگێندرێت.
(تاجیك ,فصلنامه
سیاسی-اجتماعی
گفتمان، 134)
به‌گشتی ده‌توانرێت
ئاسایش به چه‌ند
به‌شی جیاواز به‌ڵام
لكاو به یه‌كتر به‌و
شێوه پۆلێن بكرێت:
1-ئاسایشی
كه‌سی
2-ئاسایشی
گشتی
3-ئاسایشی
كۆمه‌ڵایه‌تی
4-ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی
5-ئاسایشی
سیاسی
6-ئاسایشی
ئابووری
بی گومان به
تێڕامان‌و
هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر
هه‌ركام له‌م به
شانه، گرینگیه‌كی
تایبه‌یتمان بۆ روون
ده‌بێته‌وه كه له
ناوه‌رۆكی هه‌موویان
وه‌ك فاكتۆرێكی
سه‌ره‌كی بایه‌خی
پێدراوه. دیاره
وه‌ك نموونه هه‌وڵ
ده‌ده‌ین، هه‌ندێك
له‌و لایه‌نانه‌ی
ئاسایش كه
مه‌به‌ستی ئه‌و
بابه‌ته‌ن، شی
بكه‌ینه‌وه.
(جۆهێن
.e .
مارز) ئاسایش به
ئازادی رێژه‌یی له
هه‌ڕه‌شه تێكده‌ر‌و
مه‌ترسیداره‌كان،
ده‌زانێ.( تاجیك، هه
مان ـ س 122)
(ریچارد
كوپێڕ) ده‌ڵێ:
«ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی،
به‌واتای هێزو
بڕشتی كۆمه‌ڵگایه‌ك
له خۆڕاگری‌و
پاراستن‌و
سوودوه‌رگرتن له
فه‌رهه‌نگ‌و داب
ونه‌ریته‌كانه.»
(معمای امنیت
اجتماعی، مقاله روی
پل، هه‌مان)
(ئیسانلی
هافمه‌ن) له‌و
باوه‌ڕه دابوو كه
ئاسایشی گشتی
«پشتیوانی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك له
په‌لاماری
جه‌سته‌یی‌و
پاراستن‌و به‌لاوه
ڕاگرتنی كاروباری
ئابوری ئه‌و
میلله‌ته له
ره‌وتی تێكده‌ری
ده‌ره‌كی یه.»
(تاجیك، هه مان ـ س
120)
له‌و لاشه‌وه (رابرت
مه‌ك نامارا) له‌په‌ڕ
تووكی
(the essence of
security)
ئاوا دێته ئاخافتن:
« له ناخی
كۆمه‌ڵگایه‌ك كه
به‌ره‌و پێشڤه
چوون‌و تازه‌گه‌ری
ده‌چێ، ئاسایش ره‌ق
ئامێرنی‌یه،
هه‌رچه‌ند كه به‌شێك
له ئاسایش بێت،
هێزی سه‌ربازی
"ئاسایش" نی‌یه،
ئه‌گه‌رچی ره‌نگه
خۆی له‌خۆیدا
هه‌ڵگری ئاسایش بێت
و... [به‌ڵكوو]
ئاسایش گه‌شه‌كردن و
په‌ره‌سه‌ندنه‌و به
بێ گه‌شه به هیچ
كلۆجی ئاسایش
سه‌قامگیر نابێت.»
(امنیت‌و توسعه-دفتر
مطالعات علوم
سیاسی‌و روابط بین
الملل دانشگاه
تهران- سعیده سعیدیhttp://psirso.persianblog.com)
له راستیدا، گه‌شه
كردنی وه‌زعی
ئابوری، به‌یه‌كێ
له نیشانه‌كانی
ئاسایش له‌قه‌ڵه‌م
ده‌ردێت، به‌م
واتایه كه ئاسایشی
ئابوری قایم بوونی
پایه‌ی ئاسایش به
گشتی لێكده
درێته‌وه. هه‌ر
نابراو له درێژه‌ی
لێدوانه‌كه‌یدا
ده‌نووسێ: « دابین
كردنی ئاسایش
نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه
به چه‌كه‌وه ،
به‌ڵكوو، به
پێچه‌وانه،
له‌قووڵایی هزری
مرۆڤ دایه، به
مانایه‌ك، ئاسایش
به‌واتای گه‌شه‌یه
... ئاسایش هه‌مان
په‌ره سه‌ندن‌و
ته‌شه‌نه‌ی
ئابورییه.» (تاجیك،
هه مان ـ س 121)
رامان له‌مه‌ڕ
ره‌چه‌ڵه‌ك‌و
ناوه‌رۆكی ئاسایش،
له سی ئاستی
ناوخۆیی، ناوچه‌یی‌و
نێونه‌ته‌ه‌وه‌یی
یه‌وه جێگه‌ی
سه‌رنجه‌و
له‌سه‌رئه‌و
راستییه‌ش[كێنت
واڵتز] سه‌رچاوه‌ی
هه‌ڕه‌شه له سی
ئاستی تاكه كه‌سی،
ده‌وڵه‌ت‌و ئاستی
ناو نه‌ته‌وه‌ی
ده‌زانێت. (تحول
مفهوم امنیت، مرتچی-
http://freedom-way.blogfa.com)
گۆڕان‌و گه‌شه
سه‌ندنی بار‌ی
مانایی‌و
ره‌چه‌ڵه‌كی ئاسایش
به بی دڕدۆنگی،
كاتێك واژه‌ی
"ئاسایش"مان به گوێ
ده‌گات له یه‌كه‌م
بۆچوون، جه‌نگ‌و
لێكدانی سه‌ربازی
وتیكهه‌ڵچوونی
توندوتیژ و... مان
دێته به‌رچاو.
دیاره دژبه‌ری
ئاسایش، هه‌ڕوگیڤ‌و
هه‌ڕه‌شه‌یه‌و
ئاسایش به‌رسڤی ئه‌م
وه‌زعه ده‌داته‌وه.
له‌وره‌هه‌نده‌وه،
هه‌ڕه‌شه‌ی
چه‌كداری،به
گرینگ‌ترین هۆكاری
نائه‌منی دێته
ئه‌ژمار‌و به‌و
پێیه‌ش، سه‌ركیی
ترین‌و گرنگترین
ئه‌ركی
ده‌وڵه‌ته‌كان
په‌ره‌دان به
ده‌سه‌ڵاتی
چه‌كداری‌و
به‌رزكردنه‌وه‌ی
پله‌و پایه‌ی
توانای به‌رگرییه.
له روانگه‌ی
ئه‌ودیسكۆرسه‌وه
دید‌و بۆچوونێكی
كلاسیك وه‌به‌ر چاو
دێت، هه‌رچه‌ند
توانا‌و به‌ستێنی
سه‌ربازی‌و
ده‌سه‌ڵاتی ئامێری
جه‌نگ، له دنیای
ئه‌وڕۆدا هه‌نووكه‌ش
ئاوڕی ده‌درێته‌وه
سه‌ر، به‌ڵام،
مه‌فهوم‌و چه‌مكی
ئاسایش تووشی
گۆرانێكی قووڵی
ناوه‌كی هاتووه.
به واتا‌یه‌ك
ئه‌ولایه‌نه‌ی
ئاسایش (هێزوچه‌ك)
گرینگایه‌تی پله‌ی
یه‌كی خۆی له ده‌س
داوه‌و ئاسایشی
فه‌رهه‌نگی‌و
ئابوری به‌رزترین
شوێنی بۆخۆی دابین
كردووه.
پێویستی به
تێفكرین‌و
شیكاریه‌كی چه‌ند
لایه‌ن و هه‌مه‌گیر،
وای كرد كه
پسپوڕان‌و زانایانی
بواری سیاسی‌و
نیزامی، چاوێكی
زانستانه به سه‌ر
ناوه‌رۆك‌و
كاركه‌ردی ئاسایش‌دا
بخشێننه‌وه‌و له
كونه‌باچكه‌ی
زانسته‌وه سه‌ر له
نوی چوارچێوه‌یه‌كی
شیاوتر‌و گونجاو تری
بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ن.
ریچارد
ئه‌شلی، كین بووس،
لێئۆنارد بیتان،
هیدڵی باڵ، ل.ب،
گڕاس، جۆزێف نای‌و
كه‌سانێكی تر له
پرۆسه‌ی
توێژینه‌وه‌كانیاندا،
له‌مه‌ڕ زه‌روره‌تی
په‌ره‌پێدانی
چه‌مكه‌كان ولایه‌نه
ونبووه‌كانی
ئاسایش‌و
پێناسه‌یه‌كی نوی
پێ‌یان داگرتووه.
له‌م باره‌وه
ده‌كری په‌نجه بۆ
كۆمه‌ڵێك هۆكاری
تێڕامانی نوێی
ئاسایش رابكێشین
كه‌لوتكه‌ی به‌رزی
ئه‌م بارودۆخه،
له‌به‌ریه‌ك
هه‌ڵوه‌شان‌و هه‌رس
هێنانی سۆڤیه‌ته.
به دوای
تۆماركردن‌و
راگه‌یاندنی
دووپلان‌و ستراتێژی
بنه‌ڕه‌تی
"گلاسنۆست"و
"پرۆسترۆئیكا" له
لایه‌ن
گۆرباچۆڤه‌وه،
گۆرانكارییه‌كی
بنه‌مایی به‌سه‌ر
رامان‌و
ئایدێولۆژیا‌و
سیاسه‌ته‌كانی
سۆڤیه‌تدا هات، یه‌ك
له‌و پاژانه
كه‌گرینگییه‌كی
له‌راده‌به‌ده‌ری بۆ
هه‌ره‌س هێنانی
شه‌ڕی سارد، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش
كاردانه‌وه‌و
زایه‌ڵه‌ی
ناونه‌ته‌وه‌یی
هه‌بوو، مه‌فهووم‌و
واتای "ئاسایش"
به‌دی ده‌كرێ.
ناوبراو
له‌وباوه‌ڕه‌دا بوو
كه "رێژه‌ی بار‌ی
ئاسایش" به‌ژماره‌ی
چه‌ك‌و قه‌مچی چه‌ك
نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌و
زیاده له‌وه‌ش
ده‌یگوت، ئاسایش
تایبه‌تمه‌ندی
كۆماوكۆیی هه‌یه‌و
ئاسایشی وڵاتێك
له‌پێوندی‌و
وابسته‌یی یاخود
ئاسایشی كۆی گشت
وڵاته‌كاندا مانا
په‌یدا ده‌كات.
گۆرباچۆڤ ئاماژه‌ی
به‌وه ئه‌كرد كه
دنیا وه‌ك وێنه‌ی"
تۆڕێكی
به‌یه‌كه‌وه‌درواوه”و
جیهان تێكدایه.(دكتر
وثوقی، مسایل
استراژیك معاصر-جزوه
درسی دانشگاه
اصفهان، ص18)
له‌راستیدا
ئه‌و به‌دیدێكی
نوی‌و به‌دان
پێدانان به‌چه‌ند
پره‌نسیپی تایبه‌تی
وه‌كوو: ئه‌سڵی
دنیای به‌یه‌ك
تاودراو، پێوه‌ندی
دوولایه‌نه،
هاوسه‌نگی
به‌رژه‌وه‌ندی،
ئاسایشی
هه‌مه‌لایه‌نه‌و...
تێڕامان‌و بارێكی
نوێی تێفكرین‌و
رۆچوون به ناخ‌و
ناوه‌رۆك‌و
كاركه‌ردی چه‌مكی
ئاسایشی هێنایه
كایه‌وه.( دكتر
وثوقی، مسایل
استراژیك معاصر-جزوه
درسی دانشگاه
اصفهان، ص19)
به‌گشتی، ئاڵوگۆڕ‌و
شڵه‌ژانی ته‌وه‌ری
ئاسایش، له
روانگه‌ی دیسكۆرسی
سوننه‌تی، مۆدێڕن‌و
پۆست مۆدێڕنه‌وه
ده‌كری
هه‌لوه‌سته‌و
راڤه‌ی له‌سه‌ر
بكرێت.
ئاسایش
له دیسكۆرسی
سوننه‌تی دا، له
سه‌ر پایه‌ی دوو
چه‌مكی سه‌ره‌كی
"ئاشتی"و " جه‌نگ"
قایم ده‌كرێ، به‌ڵام
له دیسكۆرسی نوی
دا ئاوێته‌یه‌ك له
"ده‌سه‌ڵات"،
"به‌رژه‌وه‌ندی"،
"په‌ره‌پێدان‌و
سیاسه‌ت" سه‌باره‌ت
به ئاسایش دێته
گۆڕێ. له هه‌مان
حاڵیش‌دا، گوتاری
(پۆست مۆدێڕنه)،
وێڕای تاوتوێ
كردنی لایه‌نه‌كانی
ئاسایش‌و ده‌سه‌ڵات،
بۆ چوونێكی نه‌رم‌و
رێژه‌یی پی
ده‌به‌خشێت‌و له ژێر
سه‌ردێڕی ئه‌و
گوتاره‌دا زایه‌ڵه‌و
شوێن دانه‌ری ئاسایش
له‌باری كاتی‌و
مه‌كانی‌و به پی
ده‌ق وتێكستی
تایبه‌ت لێكدراوه
ته‌وه، ته‌نانه‌ت
شێوازێك واتای
ناته‌واوی پی
ده‌به‌خشێ،
هه‌ربۆیه‌ش
له‌گۆشه‌نیگایه‌كی
(پۆست مۆدێڕنه) تا
هه‌نووكه‌ش به‌ری
نه‌به‌ستراوه‌و
كاری ماوه‌و
به‌رده‌وام مشت‌و
مڕ‌و وتووێژی درێژی
له‌سه‌ره.
دیارده‌ی موعه‌ممای
ئاسایش
به ده‌ربڕینێكی
ساكار، موعه‌مما
ئاسایشی، كاتێك دێته
ئاراوه كه هه‌ڵسو
كه‌وته‌كانی
ده‌وڵه‌تێك (یان
كۆمه‌ڵ‌و قه‌ومێك)
له راستای
په‌رپێدانی بازنه‌ی
ئاسایشی خوی یا خود
پته‌وكردنی بار‌ی
ئاسایشی خۆی،
به‌رهه‌ڵستكاری
ده‌وڵه‌تێك (كۆمه‌ڵ‌و
قه‌ومێك)ی تر‌و له
ئاكامدا نزم
كردنه‌وه‌ی" ئاسایشی
ده‌وڵه‌تی" یه
كه‌می لی به‌دی
بكرێت؛ هه‌رچه‌نده
ره‌نگه چالاكی
ده‌سپێكی ده‌وڵه‌تی
یه‌كه‌م، پتر
«ئه‌گه‌رنه
به‌دڵنیایی»
بۆمه‌به‌ستی
به‌رگری كردن‌و
دووره‌په‌رێزی بێت،
به‌ڵام ده‌وڵه‌تی
دووهه‌م‌و ئه‌وانی
تر، ئه‌م
هه‌ڵسوكه‌وته به
چاوی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك
له سه‌ر خۆی
لێكده‌ده‌نه‌وه،
به‌م جۆره
ده‌وڵه‌تی یه‌كه‌م،
ناوشیارانه یا خود
به هه‌ڵه (به‌بێ
ئه‌وه‌یكه
مه‌به‌ستی هه‌ڕشه
بێت) به ستێنی
نائاسایشی بۆ
ده‌وڵه‌تی دووهه‌م‌و
هی تر ده‌ڕه‌خسێنێ.
(معمای امنیت
اجتماعی، روی پل،
مطالعات راهبردی-3w.did
.ir).
بۆ وێنه دۆز‌و
كێشه‌ی وزه‌ی
ناووكی‌و پیتاندنی
یوَرانیوَم له
وڵاتی ئێران له‌و
رووه‌وه لێدوانی
له سه‌ر ده‌كرێت‌و
له‌و ئاسته‌دا له
حاڵی كایه كردن
دایه.
(جان
هێرتز) له‌و
باره‌وه به‌م
شێوه‌یه ده‌نووسێ:
«موعه‌ممای ئاسایش»
ئه‌وه‌یه‌كه ترس‌و
سامناكی دوو
لایه‌نه له‌وشته‌ی
كه‌هه‌رله
سه‌ره‌تاوه
شیمانه‌ی ئه‌وه‌ی
بۆ ده‌كرا كه‌به دی
نێیه‌ت، ببێته
هۆكاری
سه‌روده‌رنانی هه‌ر
ئه‌وشته‌ی كه هه‌ر
له پێشه‌وه
مه‌ترسی لی
ده‌كرا». (هه‌مان
بابه‌تی سه‌روو،
روی پل)
موعه‌ممای ئاسایش
له‌راستیدا به
بارودۆخێك ده‌گوتری
كه سیستمێكی سیاسی
به پێی پره نیسپی
"خۆ یارمه‌تیدان" كه
خۆی له خۆیدا له
ناوه‌رۆكی ئانارشی
سه‌ربازی
ناوته‌وه‌یی
سه‌رهه‌ڵده‌دات،
ده‌ست ده‌داته
به‌هێز كردنی هێزه
سه‌ربازیه‌كانی خۆی
به بی هیچ چه‌شنه
تێبینیه‌ك كه ئه‌و
خۆته‌یاركردنه
چه‌كداریه ده‌بێته
هوی ناهێمنی‌و
په‌شێو كردنی
درێژخایه‌ن له بیری
خاوه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌كانی تر،
به چه شنێك كه
نازانرێت ئاخۆ ئه‌و
خۆپته‌وكردنه به
مه‌به‌ستی پارازتن‌و
راگرتنی دۆخی ئێستا
ویستراوه یا خود
هه‌وڵێكی
نه‌گوتراوه بۆ
تێكدانی ئه‌ودۆخه‌و
پێكهێنانی
ئاڵوگۆڕێكی خوازراو.
هێربێرت فیڵد،
موعه‌ممای ئاسایش
به تراژێدیایه‌كی
نه‌ویست، ده‌زانێ.
(هه‌مان بابه تی
سه‌روو، روی پل)
هه‌ر وه‌ك پێشتر
ئاماژه‌ی پێدرا،
موعه‌ممای ئاسایشی،
پتر له ئاستی
كۆمه‌ڵگای
ناونه‌ته‌وه‌یی
هاتۆته گۆڕی‌و
زیاتر له
په‌یوه‌ندی
نێونه‌ته‌وه‌یی
(international
realations )
دێته ئاراوه، له
هه‌مان كاتدا
زه‌روره‌تی پێناسه
كردن له ئاستی
ناوچه‌یی‌و بچو‌وكدا
له ناخی دایه‌و
ده‌كرێ و ده‌شی
سه‌رنجی پی بد‌رێ.
بار‌ی بوزان یه‌كێك
له‌و زانایانه‌یه
كه له هه‌وڵی
ئه‌وه دابوو
مه‌فهووم‌و مانا‌و
ناوه‌رۆكی دیارده‌ی
ناسراو به
"موعه‌ممای ئاسایش"
له واتای نێو
ده‌وڵه‌تی خۆیدا، بۆ
شرۆڤه‌و پاساوی پێك
هه‌ڵپڕژان‌و
دمه‌قاڵه‌ی ئیتنیكی
له ئاستی ده‌وڵه‌ت
ـ میلله‌ت‌و ناوخۆیی،
كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێت.
به تایبه‌تی، به
شێوه‌یه‌كی
زانستی‌و له‌بار،
شه‌ڕوكێشه‌و به
گژیه‌كاچوونی
یوگوسڵاوی پێشووی
(1991)، له قاپۆڕی
"مۆعه‌ممای ئاسایشی"
چێ كرد‌و زۆر به
پوختی‌و ته كوزانه
راڤه‌ی ئه‌و
كاره‌ساته‌ی به
نیگار كێشاوه‌و به
دروستی تاوتوێی كرد.
كاكڵه‌ی بیر‌و ڕای
بوزان ئه وه‌یه كه
له بارودۆخێكی بی
سه‌ره‌وبه‌ره‌دا كه
به ئانارشی نوێی
وه‌دی هاتوو
(نوڤهور) ناودێری
ده‌كات، موعه‌ممای
ئاسایش له ناو
كۆمهڵگاو
ده‌وڵه‌ته‌كانی
فره‌گه‌لی‌و
چه‌ندئیتنیكی شرۆڤه
ده‌كات. به‌ڕای
بوزان، هه‌ر
ده‌سته‌و قه‌ومێك
كه له هه‌وڵی
دابین كردنی
گردوپه‌ڕێكی
هێمنانه‌و ئاسایشی
خۆی دایه، ده‌شی
سه‌باره‌ت به
رێچكه‌و گه‌له‌كانی
پێوه‌ندیدار‌و
دراوسێی خۆی دڵ
نیگه‌ران بێ‌و له
راستیدا ئه‌و
پرسیارانه‌ی لی
زه‌ق ببێته‌وه: ئایا
ئه‌م گروپ‌و قه‌ومه
بۆ ئێمه هه‌ڕوگیڤێك
نی یه؟ ئه گه‌ر
وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك
ده‌ژمێردرێت، راده‌ی
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و
پانتای ئه‌م
دڵه‌ڕاوكێیه هه‌تا
كوێیه؟(هه‌مان
بابه‌تی پێشوو، روی
پل)
وه‌رامی ئه‌م
|