|
هه‌ژار ره‌حیمی
مرۆڤ به درێژایی
مێژووی ژیانی گه‌لێك
قۆناغی جۆراوجۆری
بڕیون .هه‌رله ده‌ستپێكی
ژیانی سه‌ره‌تایی و
دوره په‌رێزیه‌وه
بگره تا ژیانی
رێخكراو له‌ناو بۆته‌ی
چوارچێوه‌یه‌كی
دیاری كرا‌و ، كه
چالاكی وكاره‌كانی
به‌ره‌وئاڕاسته‌یه‌ك
بجوڵێنێ، كه دواجار
له‌ژێر پێناسه‌ی
كرده‌یه‌كی ئه‌خلاقیدا
، ماف وئازادی وبه‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كانی دیاری بكات.
بێ گومان كه هه‌رجۆره
كۆبوونه‌وه و چونه‌پاڵ
یه‌كێك كرده‌یه‌كی
ئه‌خلاقی وعه‌قڵانی
نی یه ،ئه‌گه‌ر بێت
وپێناسه‌یه‌كی دیاری
كرا‌و له‌هه‌مبه‌ر
چوارچێًوه‌ی ماف
وئازادی یه‌كانی
تاكه‌كانی ، نه‌خاته
به‌رچاو .مرۆڤ به
پێی سروشتی خۆی
بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی
یه، واته ناتوانێت
به‌دوره په‌رێزی له‌مرۆڤه‌كانی
دیكه بژیت به‌ڵام ئه‌مه
ته‌نها به‌س نییه بۆ
ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان
وابێ له سه‌ربنه‌مای
ئه‌م جۆره لێكدانه‌وه‌یه
، مرۆڤه‌كان مه‌حكومن
به‌ژیان له‌گه‌ڵ یه‌ك
وناتوانن هزرو زه‌ینان
به‌ره‌و لای وێنه
ئاوه‌زمه‌نده‌كان
ئاڕاسته بكه‌ن . به‌پێچه‌وانه‌وه
ئاوه‌زمه‌ند بوونی
مرۆڤ وای كردووه كه
هه‌رله چوارچێوه‌ی
یاسای سروشتدا نه‌مێنێته‌وه،
به‌ڵكو هه‌نگاو بنێت
بۆلای ئه‌و ئاسۆیانه‌ش
، كه‌ماناو پێناسه‌یه‌كی
مه‌زنتر ده‌ده‌ن به‌مرۆڤ
وشوێنگه‌كه‌ی له
سروشتدا. ڕوانینی له‌م
جۆره بۆ جه‌بریه‌تی
ژیانی مرۆڤه‌كان
نۆڕینێكی غه‌ریزیانه
دێنێته به‌رچاومان
كه هه‌رجۆره
كاركردنێك به‌عه‌قڵ و
جیایی مرۆڤ له
بوونه‌وه‌ره‌كانی
دیكه به‌تاڵ ده‌كاته‌وه
. به‌ڵام كۆمه‌ڵگای
مرۆیی و ده‌ربڕینێكی
تر مرۆڤه‌كان ، ئه‌و
رێڕه‌وه‌یان تێ په‌ڕاندوه
وزۆر له مێژه به‌قۆناغێكی
به مه‌ده‌نی بوونی
مێژوویی گه‌شتیون ،
ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك
بیرمه‌ندو هزرڤانه‌كان
ناوی لێ ده‌نێن .
ئه‌گه‌ر ئه‌مه
ئاستێكی دیار‌و به‌رچاو
وپێشكه‌وتوو بێت، له
په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤه‌كان
، كه چوارچێوه‌ی
كار‌و چالاكی یه‌كانی
خۆیان به ئاراسته‌یه‌كی
ئه‌قڵانی تر و ئه‌خلاقی
تردا به‌رن ، به‌ڵام
تائێستاشی له‌گه‌ڵدا
بێت نه‌یتوانیوه
مزگێنی ده‌ری گه‌یشتنێكی
دڵنیا بێت به
ئامانجه به‌رزه‌ئینسانی
یه‌كان ،كه‌له هه‌ناوی
ئه‌خلاق وئاوه‌زی
مرۆڤه‌كانه‌وه، سه‌رچاوه
ده‌گرن. ده‌وڵه‌ت
دیارترین ڕه‌مزێكه
كه مرۆڤه‌كان بۆ
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان
وه‌ك هه‌نگاوێكی مه‌زن
به‌ره‌و شارستانی یه‌ت
،دۆزیویانه‌ته‌وه و
كردویانه به هۆیه‌ك
بۆ دامركاندنه‌وه‌ی
هه‌رجۆره ئانارشیزم
و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی
وهه‌لپه‌ره‌ستی یه‌ك
، كه ده‌شێت مرۆڤه‌كانی
له‌ناودا ، گیربخۆن.
به‌ڵام زۆرجار له‌گۆشه‌و
كه‌ناری دنیادا ،
سیسته‌مه‌گه‌ل وده‌وڵه‌ت
گه‌لێكی ئه‌وتۆ ده‌بینین
، كه ده‌وڵه‌ت
وحكومه‌ت ته‌نیا
ڕواڵه‌تین و به پێچه‌وانه‌شه‌وه
، مرۆڤ له ده‌ستی
زه‌بروجه‌بره‌كانی
سروشت ڕزگاری بووه
و دراوه‌ته ده‌ستی
زه‌برو زوڵم و زۆره‌كانی
مرۆڤه‌كان و چه‌وساندنه‌وه‌ی
مرۆڤی به‌ده‌ستی
مرۆڤ خۆلقاندوه. هه‌رلێره‌شه‌وه
یه‌كه‌مین ئاماژه‌ی
هه‌نگاونانی ئاوه‌زو
ئه‌خلاقی مرۆڤ ،
بۆئاوا بوون به‌ره‌و
گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤ
بۆ سه‌ره‌تاكانی
ژیانی مرۆڤایه‌تی و
ته‌نانه‌ت هه‌ندێك
جاریش پێناسه‌نه‌كراو،
ده‌بینین . حكومه‌ته‌كان
له‌باتی ئه‌وه‌ی
ببنه پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كانی تاك و به‌گشتی
مرۆڤه‌كان ، ده‌بنه
چه‌پێنه‌ری بنه‌ما
مرۆیی یه‌كان و
ئیراده وعه‌قڵی
مرۆڤه‌كانیش. ئێمه
هیچ كاتێك ناتوانین
سیسته‌مێكی نمونه‌یی
و ئایدیال له حكومه‌ت
و به‌رێوه‌به‌ری
وكۆبوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان
، ببینین ، چونكه ئه‌مه
به‌مانای وه‌ستان
وكۆتایی هێنان به‌ژیانه،
ژیان ئه‌گه‌ر ئه‌نگیزه
و هانده‌رو وێناكردنی
تێدا نه‌بێت ناتوانێ
به‌رده‌وام بێت . به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا
ناتوانین هه‌مووحكومه‌ت
و كۆبوونه‌وه‌ی
مرۆڤه‌كان به‌یه‌ك
دابنیین وله‌یه‌ك
ریزدا پۆلنییان بكه‌ین
. هه‌ندێك له‌وانه
هه‌ن كه‌كۆبوونه‌وه
و ناساندنی حكومه‌ت
ته‌نیا وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك
و به‌شێك له جه‌برێكی
باوه‌ر پێ‌نه‌كراو ده‌زانن
، هه‌ندێكی تریش هه‌ن
به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ڕوا
ننه‌مه‌سه‌له‌كان .
هه‌رچی ئی یه كه‌مه
شتێك له
تۆتالیتاریزم و سه‌ره‌ڕۆیی
زیاتر ، لێ ناكه‌وێته‌وه
، ئی َدوه‌میش ، ئه‌زمونێكی
گونجاوتره و ئه‌نجامێكی
باشتریشه‌و هێمایه‌كیشه
بۆ پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی
هزرو عه‌قڵی مرۆیی
. كه‌م نین ئه‌و
حكومه‌تانه‌ی كه‌رۆژانه
به‌هزرو كار وكرده‌وه‌كانیان
،كه‌له به‌رگری له
هزرێكی تایبه‌ت ،
كرده‌یه‌كی دیاری
كرا‌و و دزیۆ، توخمی
مرۆڤه‌كان له‌به‌رچاو
ده‌خه‌ن و ناچارمان
ده‌كه‌ن كه‌ئاوات
بخوازینه‌وه بۆ سه‌ده‌وقۆناغه
سه‌ره‌تایی یه‌كان .
چونكه له‌هه‌رحاڵدا
به‌سه‌رنج دان به‌ئاستی
پێشكه‌وتنی عه‌قَلی
مرۆڤ و كه‌ڵك لێ وه‌گرتنی
،ئه‌وه سوكنایی ده‌رتره.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه،
مرۆڤ زۆر قۆناغی
بڕیون، زۆرسه‌ركه‌وتن
وداشكانی دیون، گه‌یشتووه،
به‌م ئاسته.ئه‌وڕۆله
هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كی
دنیادا ، ناتوانین ئه‌وه
بڵێین كه مرۆڤه‌كان
له‌سه‌ر هه‌مان
پێناسه‌ی كلاسیكی
پێویستی سروشتی
پێكه‌وه ژیان ،
كۆبوونه‌ته‌وه . ئه‌وڕۆ
له‌دنیادا هه‌ركۆمه‌ڵێك
له سه‌ربنه‌مای
خودئاگایی وكرده‌یه‌كی
ئه‌خلاقی داده مه‌زرێ
و ئاوه‌زی تێدابه‌كارده‌برێ
. ئه‌مه‌جیایه له‌وه‌ی
كه‌ناسنامه‌ی هه‌ندێك
له‌و گۆمه‌ڵگایانه‌و
جڵه‌وه‌كه‌یان له‌لایه‌ن
كه‌سانێكی دیاری
كراوه‌وه،ده‌ڕفێندرێ
. خودی ئه‌مه‌ش
ناتوانێ له‌بنه‌ڕه‌تدا
كرده‌یه‌كی نا ئاوه‌زمه‌ندانه‌و
نا ئه‌خلاقی بێت ،چونكه‌له‌هه‌رحاڵدا
، ده‌یهه‌وێ كۆمه‌ڵ
له سه‌ربنه‌مایه‌كی
تایبه‌ت وبۆ به‌ده‌ست
هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كی تایبه‌ت رێك
بخات . لێره‌دایه كه،
واته له‌م پێناسه
كردنه تاك ڕه‌هه‌ندیه
دایه ، كه‌خودی
كوبوونه‌وه‌كه‌و
حكوومه‌ته‌كه ده‌كه‌ونه
ژێرپرسیاره‌وه و
تاڕاده‌یه‌كی زۆر
ئاڕاسته‌یه‌كی هه‌لپه‌ره‌ستانه‌و
دژبه مرۆڤ وه‌رده‌گرن.
خۆئه‌گه‌ربێت و له‌م
چوارچێوه‌یه‌دا رێگه
به‌و مرۆڤانه بدرێت
كه به‌رژه‌وه‌ندیان
هاوئاڕاسته‌ی باڵاده‌ستان
نی یه،بۆ دیاری
كردنی رێگه‌یه‌كی
تایبه‌ت و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
جیاتر ، هیچ كێشه‌یه‌كی
تێدانییه . ئه‌مه
ده‌توانێت پاڕادۆكسی
به‌رچاوی خه‌باتی
خه‌ڵكی ئێران و
كوردستان بێت له‌نێوان
یاسای كۆماری
ئیسلامی و مل دان به‌وه‌ها
ئه‌ركێك (كه‌دواتر
باسی لێوه‌ده‌كه‌م)
.
به‌رهه‌رحاڵ كۆماری
ئیسلامی ئێران
ناسنامه‌ی حكومه‌تێكی
دزیوه و، ئه‌ركی
رێكخستنی كۆمه‌لگایه‌كی
وه ئه‌ستۆ گرتووه و
ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كه‌شی بپارێزێت !
له‌م ووتاره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م
تیشك بخه‌مه‌سه‌ر خه‌بات
له‌ژێر یاسای كۆماری
ئیسلامی وئه‌وه‌نده‌ی
ده‌كرێ ،شرۆڤه‌یه‌كی
خێرای بكه‌م. ئه‌وڕۆ
دوای بیست وهه‌شت
ساڵ له كۆماری
ئیسلامی ویاساكه‌ی
ده‌دوێین. دوای بیست
وهه‌شت ساڵ كوشتن ،
بڕین، زیندان، بێ
حورمه‌ت كردنی مرۆڤ
،مل نه‌دان بۆیاسا،
رێزنه‌گرتن له
یاساجیهانی یه‌كان ،
شه‌ڕ، ئاژاوه، قه‌یران
، سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی....
هتد. هه‌ندێ
جاربیرده‌كه‌مه‌وه،
كه‌تا چه‌نده وتاكه‌ی
ده‌بَی خۆشبه‌خت بین
به‌رامبه‌ر به‌گۆڕینی
سیاسه‌ت وستراتیژی
ئه‌وانه‌ی كه ته‌نها
بۆجاریكیش ڕووی
سپیان له مێژوودا ده‌رنه‌كه‌وتووه
. ئایا باس كردن له
كۆماری ئیسلامی و
مل دان بۆ یاسا
ورێزگرتن له ماڤی
مرۆڤه‌كان ، شتێكی
بێ كه‌ڵك وبێ
سود،نی یه؟ دوای
بیست وهه‌شت ئه‌زموونی
تاڵی به‌رده‌وام ،دوای
بیست وهه‌شت ساڵ چه‌وساندنه‌وه‌ی
به‌رده‌وام ، دوای
بیست وهه‌شت ساڵ یاخی
بوون ، له كۆمه‌ڵگای
جیهانی ، تازه
كۆماری ئیسلامی له‌سه‌رده‌می
ئه‌حمه‌دی نژاددا ،
ده‌یهه‌وێ مل بۆ
یاسا بدات . له بێ
حورمه‌تی كردن به
ژنان و ڕاپێچ كردنیان
بۆ ناوبه‌ندیخانه،
به‌گرتنی رۆژنامه‌نووس
و رۆشنبیر‌و خوێندكاره
بیرئازاده‌كان ، به
پشتیوانی كردنی له‌هه‌رده‌م
زیاتری گروپه
تیرۆریستی یه‌كان !
ئایا ئه‌مه به
ڕاستی گاڵته‌كردن نی
یه به مێژوو! من
هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ
پێشدا وه‌ری دانیم و
باوه‌ڕشیم به‌وه‌نی
یه كه مرۆڤه‌كان ،هه‌ڵه
ناكه‌ن ، به‌ڵام
ناتوانم باوه‌ڕیش به‌وه‌بێنم
كه‌سێك وه‌ك ئه‌حمه‌د
نه‌ژاد ، كه نوێنه‌ری
ڕاسته‌قێنه‌ی
ئیدیۆلوژی شكڵ ده‌ری
كۆماری ئیسلامی یه
، ئه‌زمونێكی نوێ
له به‌هابه‌رزه
ئینسانی یه‌كان بچه‌سپێنێ
، له‌كاتێكدا به
درێژایی مێژووی
بوونیان وتا ئه‌وڕۆشی
له‌گه‌ڵدا بێت ، ته‌نیا
یه‌ك كرده‌وه‌ی
جوانم لێ نه‌دیتون
كه‌له خزمه‌تی خه‌ڵكی
كورددا بێت. كۆماری
ئیسلامی هه‌موو
دروشمه‌كانی ده‌سخه‌ڕۆكردنی
بیر‌و هزری خه‌ڵكی
ئه‌زموون كردن ، به‌ڵام
ئاخره‌كه‌ی هاته‌وه
سه‌ر،سه‌ره‌تاكه‌ی .
كه‌واته له به‌رتیشكی
چ ئاماژه و چ نیاز
چاكی و چ كرده‌ویه‌كی
پۆزه‌تیڤدا ده‌توانین
، ئاسۆی مل دانی
كۆماری ئیسلامی بۆ
یاسا‌و رێزگرتن له
مافی مرۆڤ وێنا بكه‌ین.ته‌نانه‌ت
ئه‌و یاسایه‌ش كه
بۆخۆی دایناوه .
لێره‌دا باسی ئێمه
له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی
خه‌باتی یاسایی یه
له‌ژێر چه‌تری
كۆماری ئیسلامی‌دا .به‌ڵام
ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر
نه‌چێت ، كه‌وێناكردنی
ئاسۆیه‌كی له‌م باره‌وه
، به‌بێ ناسین وهه‌ڵسه‌نگاندنی
بونیادی كۆماری
ئیسلامی به‌رهه‌ڤ
نابێت . بۆیه لێره‌دا
ده‌بێ سه‌ره‌تا بپه‌رژێینه
سه‌ر بونیادی یاسای
كۆماری ئیسلامی .
مرۆڤه‌كان كاتێك كه
به‌ئاستێكی به‌رچاو
له‌تێ گه‌یشتن وبه‌كاربردنی
عه‌قڵی گه‌یشتن
وپێكه‌وه كۆبوونه‌وه
،هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی
یه‌كتری بپارێزن .
پاراستنی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ش
له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك
ده‌بێت كه به‌ده‌ربڕینی
ڕۆسۆ بریتی یه له
(په‌یماننامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی)
و په‌یماننامه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی به‌مانای
رێزگرتنه له
پاراستنی ماف وبه‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كانی هه‌ر تاكێك
له كۆمه‌ڵگادا .هه‌رجۆره
كارێك به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌مه ده‌بێته هۆی
لیكترازانی شیرازه‌ی
كۆمه‌ڵ و په‌رت بوونی
. ئه‌وه‌ی كه‌لێره‌دا
ئه‌ركی زۆری ده‌كه‌وێته
سه‌رشان، ده‌سته‌ی
به‌رێوه به‌رانی
ووڵاتن، ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایانه
بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی و دواجار
پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، ده‌بێت
خۆ له‌هه‌ر كارێكی
تایبه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌ت ببوێرن . ئه‌م
بنه‌مایه له كۆماری
ئیسلامی‌دا زۆربه زه‌قی
ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه ،
له ڕاستیدا ئه‌وه
خه‌ڵكه‌كانن كه ده‌بێت
خۆیان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی
ژماره‌یه‌كی كه‌می
ده‌سه‌ڵاتداردا ،
بگونجێنن . له بنه‌ڕه‌ته‌وه
په‌یماننامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
له ژێرده‌ستی
كۆماری ئیسلامی‌دا ،
له سه‌ربنه‌مای
رێزگرتن و پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مه
لایه‌ن دانه‌نراوه،
هه‌ر بۆیه‌شه كۆمه‌ڵگای
ئێران هه‌میشه له‌حاڵی
داكشان دا بووه.كه
واته له‌م باره‌وه
ده‌توانین بڵێین كه
ئه‌وگرێ به‌سته
كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ی
كه‌ده‌بوو كۆماری
ئیسلامی به‌رهه‌ڤی
بكات ، نه‌یكردووه .
هه‌رله پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ئه‌م گرێ به‌سته‌دا
، مرۆڤه‌كان بۆ
خۆپاراستن له
ئانارشیزم و هه‌لپه‌ره‌ستی
ناچارن كه‌مل بده‌ن
بۆ حكومه‌ت ،به‌ڵام
ئه‌مه‌ش له هه‌موو
حاڵه‌تێكدا دروست نی
یه، واته تا ئه‌وكاته‌ی
كه به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كانیان ده‌پارێزرێن
ده‌توانن وبێ ئه‌وه‌ی
زۆریشیان له‌سه‌ر بێت،
بۆ خۆیان ملی بۆده‌ده‌ن،
به‌ڵام له‌حاڵه‌تی
تردا، به پێچه‌وانه‌یه
. ته‌نانه‌ت
ماكیاڤیلیش كه به
نمونه‌ی بانگه شه‌كه‌ری
چه‌پاندن وگوێڕایه‌ڵ
كردن داده‌نرێ، له‌م
باره‌وه ڕای ئه‌رێنی
هه‌یه. له‌م باره‌وه
جان لاك زۆر به‌جوانی
باس ده‌كات : ئازادی
مرۆڤ له ژێرچه‌تری
حكومه‌تێكدا ئه‌وه‌یه
كه له‌سه‌ربنه‌مای
ڕێسایه‌كی هاوبه‌ش
كه ته‌واوی تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵگای تێیدا
هاوبه‌شن ، بژیت وله‌نمونه‌یه‌ك
كه ده‌سه‌ڵاتی
یاسادانه‌ر (له‌سه‌ربنه‌مای
ڕه‌زامه‌ندی و
ئازادی مرۆڤ)
نواندویه‌تی، په‌یڕه‌وی
بكات"ئه‌م نه‌بوونی
ئازادی یه‌ش كه
حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی
یاسادانه‌ر، نوێنه‌رینی
، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی
كه‌ئه‌م گرێ به‌سته
زیاتر لێك بڵاو بێت و
دواجار به‌ستێنێكی
باش بۆ ئاڵۆزی و چه‌پاندنی
حكومه‌ت بێته ئاراوه.
كه‌واته ده‌توانین
بڵێین كۆماری
ئیسلامی گرێ به‌ستی
كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای
ئێرانی تێكداوه.
له‌كۆماری ئیسلامی‌دا
چوارچێوه‌ی مافی
خودا ومافی خه‌ڵك و
تاكه‌كان دیاری نه‌كراوه،هه‌ربۆیه
ئاساییه كه، هه‌رجۆره
كارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی
كه له‌گه‌ڵ هزری ئه‌واندا
نه‌گونجێ به‌رسڤ
بدنه‌وه. جان لاك ده‌ڵێ:
ئه‌گه‌ر هه‌ل ومه‌رجی
مافی ئه‌م سنورانه(مافی
خودا‌و مافی خه‌ڵك)
ڕون نه‌بێته‌وه،
كێشمه‌كێشه مه‌زهه‌بی
و سیاسی یه‌كان، له
نێو ئه‌و بانگه‌شه‌كه‌رانه‌دا،
كه به ده‌ستێك بۆ
رۆژی دوایی و به
ده‌ستێكی تر بۆ دنیا
و ئاسایش و
ئه‌منیه‌ته‌كه‌ی
شه‌ڕ ده‌كه‌ن،
كۆتایی یان
پێ‌نایێ. به‌ڵی
كۆماری ئیسلامی
یاسایه‌كه‌ی كه له
سه‌ربنه‌مایه‌كی
مه‌زهه‌بی و
ئایدیۆلۆژیك
دامه‌زراوه، سنور
به‌ندی یه‌كی له‌م
نێوه‌دا نه‌كردووه و
به‌رده‌وام له‌دوای
ئه‌زمونه تاڵه‌كاندا
ده‌مێنێته‌وه
.یاسای كۆماری
ئیسلامی كاتێك
به‌ستێنی فراوان و
جیهانشمولی مافی
مرۆڤ بۆ ئیسلامی
بوون ومه‌زهه‌بێكی
تایبه‌ت وله لای
ئه‌وانیشدا ،
كۆمه‌ڵێك شتی دیكه
كه‌م
ده‌كاته‌وه،وێنا
كردنی ئاسۆیه‌كی
ڕوونی ، لێ
ڕه‌چاوناكرێت.
كۆماری ئیسلامی
هه‌موو ئه‌وكارانه‌ی
كه سیمایه‌كی
دێموكراتیكیان هه‌یه
له هه‌مبه‌ر نیشان
دانی خۆی وه‌ك
سیسته‌مێكی
دێموكراتیك ، ئه‌نجام
ده‌دا، غافڵ له‌وه‌ی
كه جه‌وهه‌ری
دیمۆكراسی و
بنه‌ماگرنگه‌كانی
پشت گوێ خستون. بۆ
نمونه هه‌تا
پێناسه‌یه‌كی ڕوونی
نه‌بێت بۆ تاك وماف
ئازادی یه‌كانی
دیاری بكات ،
ناتوانین باوه‌ڕمان
هه‌بێت كه هه‌نگاوێك
به‌ره‌و مل دانی
كۆماری ئیسلامی له
هه‌مبه‌ر پێوانه
جیهانی یه‌كان ،
چووه‌ته‌پێشێ .
كۆماری ئیسلامی
به‌درێژایی ژیانی
سه‌لماندوویه‌تی كه
له‌بنه‌ماكانی
مایكاڤیلیش زیاتر
چووته پێشێ .
چونكه له هه‌رحاڵدا
له‌لای مایكاڤیلی
توندوتیژی و تۆقاندن
و په‌یڕه‌وكردنی
بنه‌ما نا ئه‌خلاقی
یه‌كان ئامانج نین .
به‌ڵكو میكانیزمێكن
له هه‌مبه‌ر گه‌یشتن
به ئامانجێكی
بالاَتر ، كه له‌ودا
مرۆڤه‌كان به
ته‌بایی ،پێكه‌وه
بژین. بنه‌مای
كۆماری ئیسلامی
هه‌ر ئه‌مه‌یه و
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا
بێت هه‌روایه .
یاسای كۆماری
ئیسلامی یاسای
پارێزگاری كردن و
گه‌ره‌نتی كردنی
ئازادیه‌كان نی یه،
به‌ڵكو یاسای
چه‌پاندن و
ڕێگردانانه بۆ
ئازادی یه‌كان.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌مانه
ئاماژه‌گه‌لێكن بۆ
ئه‌وه‌ی كه كۆماری
ئیسلامی توانایی
ملدانی بۆ یاسا
ورێزگرتن له مافی
مرۆڤی نی یه .
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا به هۆی
سه‌لماندنی خۆی
وه‌ك ئه‌مرێكی
واقیع، ئه‌وڕۆ شتێك
هاتووه‌ته گۆرێ
كه‌باس له‌كاركردن
ده‌كات له‌ژێر ئه‌و
یاسایه‌دا .
شتێكی به‌ڵگه
نه‌ویسته كه ئه‌وڕۆ
له‌ئێران به‌گشتی
وكوردستان
به‌تایبه‌تی ،
بزوتنه‌وه‌یه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه
لایه‌ن هه‌یه.
شێتكی به‌ڵگه
نه‌ویسته‌كه له
كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد
و دێموكرات دا، ئه‌م
بزوتنه‌وانه
ده‌توانن كارێگه‌ریان
هه‌بێ، به‌ڵام له
كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك
كۆمه‌ڵگای
ژێرده‌ستی كۆماری
ئیسلامی‌دا ئه‌م
دامه‌زراوو
بزوتنه‌وانه كارێكی
ئه‌وتۆیان له‌ده‌ست
نایه‌ت
،نه‌هایه‌ته‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه كه
ده‌درێنه به‌ر گوله
وچالاكیه‌كه‌یان له
بنه‌ڕه‌تدا، لێك
هه‌ڵده‌وه‌شێنرێ .
هه‌تا له‌ئێراندا
(ژێرده‌ستی كۆماری
ئیسلامی)
پێناسه‌یه‌كی ته‌واو
له ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی
نه‌درێته ده‌ست و
چوارچێوه‌كه‌ی
دیاری نه‌كرێ ، هیچ
جۆره كرانه‌وه‌یه‌ك
له‌ئێراندا ڕوونادات
و چالاكی یه
مه‌ده‌نی یه‌كانیش
بێ ئاكام
ده‌مێننه‌وه.
له‌ڕاستیدا ئومێدی
هه‌بوونی
پێناسه‌یه‌كی دیاری
كرا‌و بۆ ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی
ناكامه‌و ئه‌مه له
بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ
ئایدیۆلۆژی كۆماری
ئیسلامی‌دا ناگونجێت
.كۆماری ئیسلامی
بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی
له‌سه‌ر بنه‌مای
تۆمه‌ت دانه‌پاڵ و
قه‌یران خۆڵقاندن و
به‌رته‌سك
كردنه‌وه‌ی فه‌زا،
دامه‌زراوه.
من له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دانیم
كه‌زه‌روره‌تی
هه‌بوونی رێكخراو
وچالاكی یه
مه‌ده‌نی‌یه‌كان له
چوارچێوه‌ی یاسای
كۆماری ئیسلامی‌دا
ڕه‌ت بكه‌مه‌وه
،ئه‌وه‌نده‌ش كه
ئاگادارم باوه‌ڕ
ناكام هێچ هێزێكی
سیاسی ڕه‌سه‌نی
كوردی دژی
بوه‌ستێته‌وه و تا
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا
بێت له‌م باره‌وه
ڕایه‌كی نێگه‌تیڤیان
نه‌بووه .به‌ڵام
لێره‌دا ده‌بێ
ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت
كه‌كۆماری ئیسلامی
هه‌رجۆره ئیزنێك كه
ده‌یدات،به‌جۆرێك
وه‌دوای ئامانجی
خۆی ده‌كه‌وێ
.ئامانجێك كه دواجار
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ خواستی
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵدا
یه‌ك ناگرێته‌وه.
كۆمه‌ڵكای كوردستان
به‌سه‌رنج دان به
مێژووی كۆماری
ئیسلامی هه‌میشه
دیارترین سه‌كۆی
ئازادی خوازی وماف
ویستی بووه
وله‌هیچ كات و
ساتێك‌دا له ئامانج و
كرده‌ی دژبه
مرۆڤه‌كانی كۆماری
ئیسلامی غافڵ
نه‌بووه. شۆڕشی
به‌رده‌وامی
ڕه‌سه‌نی كورد له
كوردستان ئێران به
تایبه‌تی له شه‌ست
ساڵی ڕابردوودا ،
له‌ژێر تیشكی
خه‌باتێكی میللی _
دیمۆكراتیكی
ڕه‌سه‌ندا جۆرێك
خودئاگایی
نه‌ته‌وه‌یی به‌دی
هێناوه، كه‌ئه‌م خود
ئاگاییه به‌پێی كات
و سه‌رده‌مه
جیاوازه‌كان مێتۆدی
نوێی خه‌بات له
خۆده‌گرێت . كه
به‌شێك له‌م چالاكی
یانه له‌ژێر یاسای
كۆماری ئیسلامی‌دا
ئه‌نجام ده‌درێن .
به‌ڵام له‌م
باره‌شه‌وه كۆماری
ئیسلامی ده‌یهه‌وێ
سودی خۆی وه‌رگرێت
و به‌جۆرێك
له‌جۆره‌كان هه‌م
سیمایه‌كی جیاواز
له‌م چالاكی یانه
بنوێنێ و هه‌م
ئاڕاسته‌كه‌شیان
بگۆرێت . كۆماری
ئیسلامی به‌درێژایی
مێژووی خۆی
به‌رامبه‌ر به هه‌ر
كردوه‌یه‌كی
نیازچاكانه،
به‌پێچه‌وانه‌وه
خۆی نواندووه و
هه‌وڵی داوه
كه‌دواجار ،
له‌بنه‌ڕه‌تدا
نه‌یهێڵێ .
ئه‌وه‌ی كه كۆماری
ئیسلامی له‌م
ڕوانگه‌وه وه‌پێشی
ده‌گرێت ، هه‌وڵ
دانه بۆ دروست
كردنی جۆرێك
دابڕانی مێژوویی
سه‌ره‌ڕای هه‌موو
ئه و دابڕانانه‌ی
دی كه به درێژایی
مێژوو، حكوومه‌ته
باڵا ده‌سته‌كان
به‌سه‌ر كوردیان
داهێناون . كێشه‌ی
كورد له‌كوردستانی
ئێران دا،
كێشه‌یه‌كی گوزه‌را
و ڕۆاڵه‌تی و ساده
نی یه. كێشه‌یه‌ك
نی یه كه‌به دابین
كردن و ڕێگه‌دان به
هه‌ندێ وورده مافی
كولتوری ، چاره‌سه‌ر
بێت .هه‌رجۆره
نۆڕینێك و
لێكدانه‌وه‌یه‌ك له‌م
باره‌وه ، به‌جۆرێك
له جۆره‌كان
له‌ڕاستای ئامانجه،
شاردراوه‌كانی
كۆماری ئیسلامی دا
ده‌جوڵێته‌وه
ئه‌گه‌رچی
له‌بنه‌ڕه‌تدا ، ئه‌و
چالاكی وكارانه،
له خۆگرێ ئاستێكی
به‌رز له
بانگه‌شه‌كردنی
كولتورێكی جیاواز
وه‌ك كولتوری كوردی
بن . ئه‌مه‌شتێكی تر
نیه جیا له‌وه‌ی
كه هه‌ندێك جار
هه‌ندێ له
پشتیوانانی كۆماری
ئیسلامی له‌ژێر
ناوی چه‌مكگه‌لێكی
دیاری كراوی وه‌ك (
ناسێونالیزمی
مه‌ده‌نی) بۆ
چاره‌سه‌ری كێشه
وگرفته نه‌ته‌وه‌یی
یه‌كان ده‌یانخه‌نه
به‌رچاو. هه‌رجۆره
كرانه‌وه‌یه‌ك و
هه‌نگاونانێك له‌م
له به‌ستێنه‌دا،
به‌بێ پێناسه
كردنه‌وه‌یه‌كی
سه‌رله نوێی
ده‌سه‌ڵات ئاكامێكی
ئه‌تۆی لێ
ناكه‌وێته‌وه.
به‌ڵام ئایا كۆماری
ئیسلامی ئاماده‌یه
پێناسه‌یه‌كی
سه‌رله نوێ بۆ
ده‌سه‌ڵاتی خۆی
بكاته‌وه ؟ بێ شك
كه‌نا .
یاسای كۆماری
ئیسلامی،هه‌ر ئه‌و
یاسایه‌یه كه
فه‌رمانی جیهادی
له‌ژێر ده‌ركرد، هه‌ر
ئه‌و یاسایه‌یه كه
قه‌تڵ و عامی قاڕنێ
و قه‌ڵاتانی پێ كرا
، هه‌ر ئه‌و
یاسایه‌یه كه
قاسملوو، و
شه‌ره‌فكه‌ندی
وده‌یان ڕۆڵه‌ی
كوردی پێ تیرۆر
كران، هه‌ر ئه‌و
یاسایه‌یه كه
شوانه‌ی قادری پێ
شه‌هید كرا و
هه‌رئه‌و یاسایه‌یه
كر له‌ژێر ناوی
زه‌ربه لێدان له
ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی
ڕۆژانه‌خوێندكار ،
ڕۆشنبیرو رۆژنامه‌نوس
بوێری كوردی ، پێ
ڕاپێچی ناو زیندان
ده‌كات . ئایا
ئیسته‌ش ده‌توانین
ئومێدێكمان به
یاسای كۆماری
ئیسلامی هه‌بێ .
كۆماری ئیسلامی هیچ
ده‌روه‌ستی یه‌كی
به‌رامبه‌ر به
ئه‌خلاقیاتی
|