|
و: ئیبراهیم به‌رزگه‌ر
ئه‌و بابه‌ته‌ی
خواره‌وه ده‌قی
وتووێژی گۆڤاری "گفت‌و
گو" له‌گه‌ڵ رامین
جه‌هانبه‌گلو له‌مه‌ڕ
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاریی ئێران‌و
جیهانه. ئێمه‌ش له‌به‌ر
گرینگی وتووێژه‌كه
به پێویستمان زانی
بۆ سه‌ر زمانی كوردی
وه‌ریبگێرینه‌وه‌و
له گۆڤاری بیری
خوێندكاردا بڵاوی
بكه‌ینه‌وه.
پ: بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له ورده
بزووتنه‌وه گه‌لێك
كه له ژێر ناوی
گشتگیری بزووتنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تیی داده‌نری،
پێناسه ده‌ركرێ. به‌م
شێوه‌یه ده‌بێ له‌گه‌ل
ورده بزووتنه‌وه‌كانی
تر جیاوازی هه‌بێ.
له روانگه‌ی ئێوه‌وه
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری خاوه‌نی
چ شوناسێكه؟
و: ئێمه راهاتووین
كاتێك باسی بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری ده‌كه‌ین،
به‌رده‌وام
ئێلێمێنتێكی رادیكاڵ
له‌ودا بدۆزینه‌وه.
به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری ده‌توانێ
كۆمه‌ڵێك خوێندكار بێ
كه خوازیاری
ئاڵوگۆرێكن كه له
پێنگاڤی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی
به بارودۆخی زانكۆ‌و
له هه‌نگاوی دواتر
په‌یوه‌ندی به
ئاستی كۆمه‌ڵگاوه
بێ‌و، ئه‌وه‌ش حه‌تمه‌ن
به مانای رادیكاڵ
نییه. ئه‌وه‌ی ئێمه
به بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری ناوی
لێده‌به‌ین له‌و كاته‌وه
كه زانكۆكان چێ
بوون، شكڵی گرتووه‌و
له جیهاندا ناسراوه‌و
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش
به پله‌ی یه‌كه‌م
بزووتنه‌وه‌یه‌كی
پیشه‌یی بووه نه‌ك
ڕامیاریی. نمونه‌یه‌ك
له یه‌كه‌مین
جموجۆڵه خوێندكارییه‌كان
دێنمه‌وه. له سه‌ده‌كانی
ناوه‌ڕاست‌و له سه‌رده‌مێك
كه یه‌كه‌مین
زانكۆكان له ئورووپا
وه‌ك "سوربون،
بولونیا، ئاكسفۆرد‌و
كمبریج" پێكهاتن،
بوویه‌رێك رووی دا.
تێكهه‌ڵچوونێك له
نێوان خوێندكارانی
سوربون له‌گه‌ڵ
ئاكنجی پاریس رووده‌دا‌و
ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه
ده‌بێته هۆی لێدانی
ژماره‌یه‌ك خوێندكار
له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه.
مامۆستایانی ئه‌م
خوێندكارانه به
نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی
ده‌ڕبرین به‌م
رووداوه بۆ ماوه‌یه‌ك
زانكۆ داده‌خه‌ن‌و ته‌نانه‌ت
ژماره‌یه‌كیان له فه‌رانسه‌وه
بۆ زانكۆكانی "ئاكسفۆرد‌و
كمبریج" كۆچ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه بۆ خۆی
بزووتنه‌وه‌یه‌كی
پیشه‌یی بووه.
جموجۆڵێك كه
مامۆستایان‌و
خوێندكاران پێكه‌وه
وه‌رێ‌یان خست. به‌ڵام
ئه‌م جموجۆڵه سیاسیی
نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كه ئه‌وان له تایبه‌تمه‌ندی
زانكۆ بوون‌و
رووناكبیر بوون به‌ره‌ڤانی
ده‌كه‌ن. له قۆناغ‌و
ساڵه‌كانی دواتر
كاتێك بزووتنه‌وه‌ی
چه‌پ له جیهاندا پێی
گرت، جموجۆڵی
خوێندكاریش هاورێ له‌گه‌ل
گرووپه سیاسییه‌كان
به‌رێوه‌ده‌چێ.
رووداوێك كه له
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری جیهان‌و
له‌وانه ئێران له
نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا رووی دا،
هاورێ بوون له‌گه‌ڵ
چالاكیی گرووپه
سیاسییه‌كان بوو. له
راستیدا هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی
بزووتنه‌وه‌كه‌ش لێره‌دایه.
خوێندكاران له جیاتی
ئه‌وه‌ی چالاكیی
پیشه‌ییان هه‌بێ‌و
به‌رگری له مافه
پیشه‌ییه‌كانیان بكه‌ن،
ده‌بنه ئاڕمانگه‌رای
سیاسیی‌و لێره‌دایه
كه هێلی نیوان
چالاكییه پیشه‌یی‌و
ئاڕمانییه‌كان تێكه‌ڵاو
ده‌بێ. له سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌م كه
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له هه‌نگاوی
یه‌كه‌م‌و له بنه‌ڕه‌تدا
ده‌بێ بزووتنه‌وه‌یه‌كی
پیشه‌یی بێ. له
جیهانیشدا تا ڕاده‌یه‌ك
وابوو و به پله‌ی
یه‌كه‌م به‌رگری له
كه‌ش‌و هه‌وای زانكۆ
ده‌كرد. هه‌ڵبه‌ت ده‌ره‌تانی
چالاكیی پیشه‌یی له
كه‌ش‌و هه‌وای
دێمۆكراتیك ده‌ره‌خسێ،
چونكه ئێوه له
مافێك كه هه‌تانه
به‌رگری ده‌كه‌ن، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر مافێكی
دێمۆكراتیك له ئاڕا
دانه‌بێ، حه‌تمه‌ن
خوێندكارانیش پێشره‌وی
خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست
هێنانی ئه‌م مافانه
ده‌بن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش
ده‌بێ له سه‌ره‌خۆتر
هه‌نگاو بنێین.
پرسیار ئه‌وه‌یه
ئاخۆ خوێندكاران
نوێنه‌رانی خه‌ڵكن
كه بۆ مافه
دێمۆكراتیكه‌كانی ئه‌وان
خه‌بات ده‌كه‌ن یان
وه‌ك هه‌موو
رووناكبیران به‌شێك
له خه‌ڵكن كه ده‌بێ
له‌م باره‌یه‌وه
پروپاگه‌نده بكه‌ن؟
پ: به‌ڵام هه‌میشه
جموجۆڵه خوێندكارییه‌كان
له پرسێكی پیشه‌ییه‌وه
ده‌ست پێده‌كا، هه‌م
له جیهان‌و هه‌م له
ئێران به‌شێك له
جموجۆڵه خوێندكارییه‌كان
ئاوا بوون. به‌ڵام له‌گه‌ڵ
په‌ره‌سه‌ندنی ڕه‌وتی
جووڵانه‌وه‌كه،
خواسته پیشه‌ییه‌كان
به‌ره‌و داواكارییه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌نگاو
ده‌نێن. ئاخۆ ئه‌م
دیارده‌یه نه‌ك به‌مانای
لاوازیی بزووتنه‌وه،
به‌ڵكوو پێویستییه‌كانی
جیهانی داخراوی ژێر
ده‌سه‌ڵات نییه؟
و: به باوه‌ڕی من
هه‌م نیشانه‌ی لاواز
بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌و
هه‌م بارودۆخی
داخراوی سیاسییه.
بێ‌گومان له كۆمه‌ڵگای
داخراودا كاتێك بۆ
مافه پیشه‌ییه‌كان
خه‌بات ده‌كه‌ن ده‌چنه
ناو جه‌رگه‌ی سیاسه‌ته‌وه‌و
به‌رزتر له مافه
پیشه‌ییه‌كان بۆ مافه
سیاسییه‌كان خه‌بات
ده‌كه‌ن. له
ئورووپای رۆژهه‌ڵاتیش
ئاوابوو. هاوكات له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی كه "لخ
والسا"و كرێكارانی
هاورێی باسی مافه
پیشه‌ییه‌كانی خۆیان
كرد‌و بۆ به‌ده‌ست
هێنانیان خه‌باتیان
كرد ئه‌م خه‌باته
بووه ڕه‌وت‌و خه‌باتێكی
نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌مه
له كۆمه‌ڵگا داخراوه‌كاندا
رووده‌دا. به‌ڵام له
لایه‌كه‌وه
خوێندكارانیش هێڵی
نێوان خه‌بات بۆ مافه
پیشه‌یی‌و سیاسییه‌كان
دیاری ناكه‌ن. زۆربه‌ی
كاته‌كان رێبه‌رانی
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری نه‌ته‌نیا
له ئێران به‌ڵكوو له
جیهان سه‌ر به پارته
سیاسییه‌كانن‌و یان
به لانی كه‌مه‌وه
له‌وان نزیكن. پارته
سیاسییه‌كان ئه‌وان
بۆ لای خۆیان راده‌كێشن،
چونكه ده‌یانه‌وێ
كه‌ڵكی خۆیانیان
لێوه‌ربگرن.
له بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری كه
شوناسی خه‌باتگێرییه‌كه‌ی
پیشه‌ییه، ره‌نگه
سه‌رجه‌م خوێندكاران
نه‌یانهه‌وێ بۆ وێنه
بۆ ئیده‌گه‌لی چه‌پی
ماركسیستی یان
ئیسلامی خه‌بات بكه‌ن.
جا رێبه‌رانی
بزووتنه‌وه‌كه له‌به‌رئه‌وه‌ی
كه ڕوانگه‌ی
سیاسی‌یان هه‌یه، ئه‌گه‌ر
بڵێی هه‌موو
خوێندكارانیش ده‌بێ
وابن، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه.
پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌كه‌مه‌وه كه ده‌بێ
هێڵی نێوان خه‌باتی
سیاسیی‌و پیشه‌یی
روون بكرێته‌وه.
رێگه بده‌ن نمونه‌یه‌ك
له بزووتنه‌وه‌یه‌كی
كلاسیكی خوێندكاری
بێنمه‌وه. ڕه‌نگه
مانگی مه‌ی 1968 گه‌وره‌ترین
بوویه‌رێك بێ كه
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له‌م سه‌د
ساڵه‌ی دواییدا چێی
كرد. ئه‌م رووداوه
به هۆی خواستێكی
پیشه‌یی‌و له
گرووپێكی بچووكه‌وه
به ناوی 22ی مارس
له زانكۆی "نانتر"
ده‌ستی پێكرد‌و
پاشان ته‌واوی
زانكۆكانی فه‌رانسه‌ی
گرته‌وه. ئێستاكه
ئێوه چاو له ده‌ستكه‌وته‌كانی
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
له فه‌رانسه بكه‌ن،
ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه
ئه‌و شته‌یه كه له
زانكۆكان له په‌یوه‌ندی
مامۆستایان‌و
خوێندكاران‌و له
پرسگه‌لی خودی
خوێندكاران به‌رێوه‌ده‌چێ.
ئه‌وانه شتێكه كه
له‌و بزووتنه‌وه‌یه
به‌جێ ماوه‌و له
ئامانجه‌كان‌و دروشمه‌كان
كه به‌رزكرانه‌وه،
شتێك به‌جێ نه‌ماوه.
ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری ده‌یهه‌وێ
ده‌ستكه‌وتێكی هه‌بێ،
ده‌بێ په‌یوه‌ندی
به بایه‌خه‌كانی
كۆمه‌ڵگاوه هه‌بێ
نه‌ك ته‌نیا به
پێكهاته‌ی سیاسییه‌وه.
گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و
خوێندكارانه‌ی كه
له بزووتنه‌وه به‌شداری
ده‌كه‌ن، وشیار بن كه
چه‌نده خۆیان ده‌گۆڕن‌و
چه‌نده‌ش ئاڵوگۆڕ به
سه‌ر بایه‌خه‌كانی
كۆمه‌ڵگادا دێنن. من
دڵنیا نیم كه له
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری ئێران ئه‌م
وشیارییه به‌رده‌وام
بوونی بووبێ.
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری ئێران له
پشت دروشمه گه‌وره‌كانی،
خۆی شاردۆته‌وه‌و
گیرۆده‌ی وه‌هم‌و خه‌یاڵه،
سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتۆی
له گۆڕینی پێكهاته
راسته‌قینه‌كانی
كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
بۆ وێنه به‌شێك له‌م
رێسایانه په‌یوه‌ندی
نێوان مامۆستایان‌و
خوێندكاران ده‌گرێته‌وه،
مژاری دواتر كه‌ش‌و
هه‌وای زانكۆ‌و په‌یوه‌ندی
نێوان خوێندكارانه،
دواتر پرسی شێوه‌ی
خوێندن‌و ڕوانین به
مه‌دره‌كی زانكۆیه‌و،
خاڵێكی تر بارودۆخی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی
زانكۆیه‌و سه‌رجه‌م
ئه‌مانه كه كێشه‌گه‌لێكی
پیشه‌ییه له‌م
ساڵانه‌ی دواییدا
هیچ ئاڵوگۆڕێكی به‌سه‌ر
دانه‌هاتووه.
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری بێ‌سه‌رنجدان
به‌م خاڵانه به‌ره‌و
جووڵانه‌وه‌یه‌كی
ڕامیاریی‌و كاتیی
ده‌چێ، هه‌ڵبه‌ت
چونكه سه‌ربه ڕه‌وته
سیاسییه‌كانه له هه‌وراز‌و
نشێوه‌كانی ئه‌ویش
به‌هره‌مه‌نده، به‌ڵام
كه‌ش‌و هه‌وای زانكۆ
هیچ چه‌شنه گۆڕانێكی
به‌سه‌ردانایه.
پ: هه‌ڵبه‌ت ژماره‌یه‌ك
له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن
كه بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری ناتوانێ
شوناسێكی سه‌ربه‌خۆی
له پارت‌و ڕه‌وته
سیاسییه‌كان ببێ.
ئێوه ئه‌م پرسه به
لاوازی بزووتنه‌وه
ده‌زانن‌و ئه‌زقه‌زا
ئه‌مه په‌یڤێكه كه
هه‌نووكه لێڕوانینی
زاڵ‌و فه‌رمیش وه‌ها
ده‌ڵێ. ته‌نانه‌ت به‌شێك
له ڕه‌وته
خوێندكارییه‌كان كه
رێگه‌یان پێدراوه
قسه بكه‌ن باس له "سه‌ربه‌خۆیی"و
جیایی له پارته
سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ژماره‌یه‌كی
تر باوه‌ڕیان وایه
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری رێگه‌چاره‌یه‌كی
جگه له تێكه‌ڵاوبوون
له‌گه‌ڵ ڕه‌وته
سیاسییه‌كان نییه،
چونكه بۆ خۆی به‌ته‌نیا
ناتوانێ
بیردۆزدارێژه‌ری
بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی
بێ. ئێستا وای
دابنێین بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری ئێران
بیهه‌وێ داوای
خواسته پیشه‌ییه‌كانی
خۆی بكا. بۆ وێنه
بیهه‌وێ سه‌رۆكی
زانكۆ‌و كۆلێژه‌كان
به شێوه‌یه‌كی
دێمۆكراتیك له لایه‌ن
خوێندكاران‌و
مامۆستایان هه‌ڵبژێردرێن.
ته‌نانه‌ت له‌م حاڵه‌ته‌شدا
تێكهه‌ڵچوونی سه‌ره‌كی
له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی
زانسته، كه به‌شێك
له پێكهاته‌ی
سیاسییه. كاتێك
خواسته پیشه‌یی‌و
سیاسییه‌كان به‌م
شێوه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتر
تێكه‌ڵاون، چۆن ده‌توانرێ
ئه‌م دوو خواسته لێك
جیا بكرێته‌وه؟
و: ئه‌وه‌م قه‌بووڵه
كه له سیاسه‌تدا
هیچ كه‌س بۆ وێنه
رووناكبیران دووره‌په‌رێز
نین. به‌ڵام ڕام وایه
پرسێكی مه‌زن كه له
ئاڕا دایه ئه‌وه‌یه
كه بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری نابێ به
ته‌نیا كاری سیاسیی
بكا، به‌ڵكوو ده‌بێ
بیر له شوناس‌و
خواسته‌كانی خۆی
بكاته‌وه. به‌ڵام مه‌خابن
وانیه. ژماره‌یه‌كی
زۆر خوێندكار ده‌بینم
كه ته‌نانه‌ت بۆ
درێژه‌دان به خوێندن
بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ده‌ڕۆن، به‌ڵام له‌وێش
له جیاتی ئه‌وه‌ی
كه بیر‌وبۆچوونێك به‌رهه‌م
بێنن كه به‌كار بێ،
درێژه به دروشمه
سیاسییه‌كانی خۆیان
ده‌ده‌ن‌و پێیان وایه
كه به خۆپێشاندان‌و...
ده‌توانن گۆڕان به‌سه‌ر
زۆر شت‌دا بێنن. به‌ڵام
مێژووی ڕابردوو ده‌ری
خستووه كه به‌م چه‌شنه
ناتوانرێ گۆڕان پێك
بهێنرێ. ئه‌زقه‌زا
ئێمه پێویستیمان به
كه‌سانێك هه‌یه كه
لێڕوانینێكی تریان
هه‌بێ. بزووتنه‌وه‌وی
خوێندكاری ئه‌گه‌ر
به هۆی نیزیك بوونه‌وه
له‌گه‌ڵ ئیدئۆلۆژییه
جۆراوجۆره‌كان تووشی
شكست ده‌بێ، كه‌وابوو
چ شتێك ده‌بێ جێی
ئه‌و بگرێته‌وه؟
خوێندكاربوون‌و هه‌بوونی
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری چ واتایه‌كی
هه‌یه؟ پێم وایه
كاتێك له‌هه‌مبه‌ر
زانكۆ‌و خوێندكار قسه
ده‌كه‌ین یه‌كه‌م كار
ئه‌وه‌یه كه سه‌رنجی
ریشه‌ی ئه‌م وشه‌یه
بده‌ین . ریشه‌ی
لاتینی زانكۆ
university له
universitas دێ‌و ئه‌م
وشه‌یه یانی "ته‌واوییه‌ت"و
"جیهانگیریی".
كه‌وابوو زانكۆ
شوێنێكه كه ده‌بێ
مرۆڤ له‌ودا جیهانگیر
بێ. خوێندكار كه‌سێكه
ده‌بێ ببێته
جیهانگیر‌و خاوه‌نی
تێڕوانینێكی گشتگیر.
ناتوانی له جیهانی
ئه‌مرۆدا به هزرێكی
په‌راوێزخراو بیر بكه‌یته‌وه.
به‌ڵام بزووتنه‌وه
خوێندكارییه‌كانی
ئێمه به‌رده‌وام
بزووتنه‌وه‌گه‌لی
دووره‌په‌رێز بوون.
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه
له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی
داخراو بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و
شكست هێنانیشیان هه‌ر
لێره‌دایه. ئه‌وان
ئاڵوگۆڕه‌كانی دنیا‌و
ئه‌زموونه جیهانییه‌كان
هه‌ست پێ‌ناكه‌ن.
جیهانگیرییه‌ك كه په‌یوه‌ندی
به خودی زانكۆوه
هه‌یه، گرینگ‌ترین
تایبه‌تمه‌ندی
خوێندكاره. به‌ڵام
خوێندكار له ئێران
چه‌نده له ده‌رس
خوێندن بێ‌چاره‌نووسه،
به‌و راده‌یه‌ش له
جووڵانه‌وه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاریش بێ‌چاره‌نووسه.
كه ده‌ڕوا بۆ زانكۆ
ئه‌و په‌ره‌كه‌ی بیر
له مه‌سه‌له‌ی وه‌رگرتنی
مه‌دره‌ك ده‌كاته‌وه‌و
له بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاریش نازانێ
ئامانجه‌كانی كامانه‌ن،
چونكه بیركردنه‌وه‌ی
خوێندكاری نییه. ئه‌م
بیركردنه‌وه‌یه ده‌بێ
بیركردنه‌وه‌یه‌كی
فه‌لسه‌فی بێ، نه‌ك
ئه‌وه‌ی كه فه‌لسه‌فه
بخوێنێ، به‌ڵكوو
شوناسی بیركردنه‌وه‌ی
ده‌بێ فه‌لسه‌فی بێ.
پ: واته بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری كه
بزووتنه‌وه‌یه‌كی
پیشه‌ییه، ده‌بێ
بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی
هه‌بێ؟
و: به‌ڵێ. بزووتنه‌وه‌كه
پیشه‌ییه، به‌ڵام
بیركردنه‌وه‌كه‌ی
نابێ پیشه‌یی بێ.
بیركردنه‌وه‌كه‌ی ده‌بی
فه‌لسه‌فی بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی
كه بیركردنه‌وه‌یه‌كی
ره‌خنه‌گرانه به‌رانبه‌ر
به رێساكانی كۆمه‌ڵگایه.
كه‌واته ده‌توانرێ
بكوترێ كه بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له
روانگه‌ی هزرییه‌وه
ده‌بێ بزووتنه‌وه‌یه‌كی
فه‌لسه‌فی بێ‌و نه‌ك
بزووتنه‌وه‌یه‌كی
سیاسیی. واته پرۆژه‌كه‌ی
رۆشنگه‌رییه‌و
خوێندكاران بۆخۆیان‌و
بۆ كۆمه‌ڵگاش رۆشنگه‌رن،
به‌ڵام ئه‌مرۆكه
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له
ڕوانگه‌ی هزرییه‌وه
بزووتنه‌وه‌یه‌كی
سیاسییه نه‌ك
بزووتنه‌وه‌یه‌كی
رۆشنگه‌ری. بزووتنه‌وه‌ی
سیاسیی خۆی له
خۆیدا كێشه‌یه‌كی
نییه، به‌ڵام شكسته‌كان
له په‌نجا ساڵی
رابردوودا بۆ ئه‌و
هۆكاره ده‌گه‌رێته‌وه
كه پرۆژه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی
له پشتییه‌وه نه‌بووه.
كاتێك كه خوێندكاران
ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان
دیار نیه "بۆچی"؟ چ
ده‌ڕه‌نجام‌و
ئاكامێكی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
بۆوێنه ئه‌گه‌ر
حكومه‌ت بده‌نه ده‌ست
ئه‌م خوێندكارانه، چ
ده‌كه‌ن؟ ده‌توانن ده‌ره‌قه‌تی
ئابووری وڵات بێن
یان قسه‌یه‌كیان له
سیاسه‌تی ده‌ره‌كی
هه‌بێ؟ باوه‌ڕم وایه
به‌و راده‌یه‌ی كه
كاری مامۆستایان
رۆشنگه‌رییه، كاری
خوێندكارانیش رۆشنگه‌رییه.
كاتێك ده‌ڵێم بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری ده‌بێ
بزووتنه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی
بێ یانی ده‌بێ
پرۆسه‌كه‌ی گه‌شه‌ی
بیری ڕه‌خنه‌گرانه
له ئاستی كۆمه‌ڵگادا
بێ.
پ: ره‌هه‌نده‌كانی
ئه‌م بیره ره‌خنه‌گرانه‌یه
كامانه‌ن؟
و: بانتر له
گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانه‌وه‌یه.
چونكه ئه‌م بیره ره‌خنه‌گرانه‌یه
زۆربه‌ی ئه‌و
گۆڕانكارییه
سیاسییانه ده‌خاته
ژێر پرسیاره‌وه. له‌بنه‌ڕه‌تدا
زۆرێك له‌وان (گۆڕانكارییه
سیاسییه‌كان) ده‌بێ
بچنه ژێر پرسیاره‌وه،
له‌به‌ره‌وه‌ی كه
له چوارچێوه‌ی
تیورییه‌كان، هه‌ستیی
ناسینێكی (هستی
شناختی) ناته‌واو ئه‌نجام
ده‌درێن. نمونه‌یه‌ك
له خودی خوێندكاران
دێنمه‌وه. "دفتر
تحكیم وحدت" پێكهاته‌یه‌كی
هزری ناته‌واوه. ئه‌م
كه‌م‌و كوڕییانه مه‌گه‌ر
نابێ خودی
خوێندكاران چاره‌سه‌ری
بكه‌ن؟ خوێندكارانیش
به هاوفیكری ده‌توانن
وه‌ها بكه‌ن. به‌ڵام
چه‌نده له كات‌و
وزه‌ی خوێندكاران
خه‌رجی بیركردنه‌وه
ده‌بێ‌و چه‌نده‌ش
خه‌رجی كاری
رامیاریی؟
پ: مه‌به‌ستی ئێوه
له بزووتنه‌وه‌ی
فه‌لسه‌فی به
مانای گه‌ڕانه‌وه
بۆ ده‌قه
كلاسیكه‌كانیی
نییه، به‌ڵكوو
هه‌بوونی
بیركردنه‌وه‌یه‌كی
فه‌لسه‌فییه؟
و: به‌ڵێ
بیركردنه‌وه‌ی
فه‌لسه‌فی
ره‌خنه‌گرانه‌یه‌و
ئه‌مه سه‌رجه‌م
خوێندكاران له‌خۆ
ده‌گرێ. خوێندكار
بوون‌و پرسیار كردن
له‌گه‌ڵ یه‌ك
یه‌كسانه. خوێندكار
كه‌سێكه كه له
خۆی‌و دنیای
ده‌ره‌وه پرسیار
ده‌كا. بۆیه چۆته
زانكۆ‌و ئه‌گه‌ر له
پێش چوونی بۆ زانكۆ
ئه‌م پرسیارانه‌ی لا
گه‌ڵاڵه بووایه،
پێویستی به زانكۆ
چوون نه‌بوو. كاتێك
پرسیارێك به دروستی
هاته گۆڕێ، ئه‌و
كاته واتای
خوێندكار بوون‌و
زانكۆ چوون دیاری
ده‌كرێ‌و هه‌روه‌ها
ئه‌وه‌ی كه
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری چ
مانایه‌كی ده‌بێ.
پ: گه‌لۆ
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری پێوستی
به "تیوری" هه‌یه؟
و: بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له نێوان
باس، دانوسان‌و
گفتوگۆ
ناوخۆییه‌كانی به
تیوری گه‌لێك ده‌گا.
رووداوێك كه تائێستا
هاتۆته ئاڕاوه به‌و
هۆیه‌وه بووه كه
به‌رده‌وام
تیورییه‌كانی
بزووتنه‌وه له
پێشدا دیاری
كراوه‌و به
شێوه‌یه‌كی له
پێشدا دارێژراو
بووه. بۆ وێنه
بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ
تیورییه‌كی به
خوێندكاران داوه‌و
پێناسه‌یه‌كی
له‌مه‌ڕ ئامانجی
خوێندكاری‌و
جووڵانه‌وه‌ی
خوێندكاری بۆ
(خوێندكاران)
كردووه. له
ئیدئۆلۆژییه‌كانی
تریش وایه‌و له
پێشدا دیاریان
كردووه كه ئێوه
كاتێك خوێندكارن چ
ده‌بێ بكه‌ن‌و چ
ده‌بێ نه‌كه‌ن، ئاوا
بن‌و وه‌ها مه‌بن.
به‌ڵام ده‌بێ جه‌خت
بكه‌مه‌وه كه
ده‌بێ تیوری له
ناو خودی
بزووتنه‌وه چێ بێ.
تیوری بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له
جموجۆڵی
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری‌و له ناو
هه‌مان پرسیارگه‌لێك
كه خوێندكاران
ده‌یهێننه ئاڕاوه
له دایك بێ.
پ: واته ده‌ره‌تانی
ئه‌وه‌ی كه جیا له
خوێندكاران تیورییان
بۆ دابرێژرێ، نییه؟
و: هه‌ڵبه‌ت
له‌وانه‌یه
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری به
یارمه‌تیی
رووناكبیرانی تر
تیوری خۆی به‌رهه‌م
بێنێ كه زۆربه‌ی
كاته‌كانیش هه‌ر
وایه. به‌ڵام
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری نابێ
هه‌ر شتێكی بیست
په‌سه‌ندی بكا،
به‌ڵكوو له
كرده‌وه‌و به
ره‌خنه ده‌بێ له
ئه‌زمووندا تاقی
بكاته‌وه. ده‌بێ
جیاوازییه‌ك له
نێوان پرسیاری
فه‌لسه‌فی‌و
كرده‌وه‌ی
ئیدئۆلۆژیك دابنێین.
جیاوازی نێوان
هێنانه ئاڕای
پرسیاری فه‌لسه‌فی
ـ كه ده‌توانێ له
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری بوونی
هه‌بێ‌وببێته هۆی
بیركردنه‌وه‌ی
ره‌خنه‌گرانه‌ی
ئه‌وان ـ له‌گه‌ڵ
كرده‌وه‌ی
ئیدۆئۆلۆژیك
ئه‌وه‌یه كه
گریمانه‌كان له
پێشدا دیار نین. له
ئیدۆئۆلۆژیدا
ئامۆژگارییه‌كان
ده‌گوازرێنه‌وه بۆ
ئێوه‌و بێ ئه‌م لاو
ئه‌و لا په‌سه‌ندی
ده‌كه‌ن، به‌ڵام
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
رووناكبیرانیش
وتووێژ‌و دانوسان
له‌گه‌ڵ خوێندكاران
بكه‌ن، خوێندكاران
ره‌خنه‌یان
لێده‌گرن‌و كه‌م‌و
كۆری‌و نقوستانه‌كان
ده‌دۆزنه‌وه. گرینگ
ئه‌وه‌یه كه
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له
گێژاوی ئیدئۆلۆژی
نه‌كه‌وێ، به‌ڵكوو
به‌ره‌و رۆشنگه‌ری
هه‌نگاو بنێ.
لێره‌دایه كه
تیوری خودی
بزووتنه‌وه بیچم
ده‌گرێ.
پ: ئێوه بارودۆخی
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری ئێران به
ئیدئۆلۆژیك ده‌زانن؟
و: له سه‌رجه‌م
قۆناغه‌كان
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری ئێران،
تیورییه‌كانی له
گرووپه سیاسییه‌كان
وه‌رده‌گرت. له
ته‌واوی ماوه‌ی
حكومه‌تی
حه‌مه‌ره‌زاشادا
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له
بنه‌ڕه‌تدا له ژێر
باندۆری ئیدئۆلۆژی
چه‌پدا بوو. دواتریش
گرووپه
ئیسلامییه‌كان دێنه
مه‌یدانه‌وه. ئه‌م
بیر‌و بۆچوونانه كه
له لایه‌ن كه‌سانی
تره‌وه دێته
زانكۆوه هیچ
پرسیارێكی له
لایه‌ن
خوێندكارانه‌وه به
دواوه نییه.
ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ
ئه‌م باس‌و
بۆچوونانه له
روانگه‌ی بنیاته
فه‌لسه‌فییه‌كان
شیاوی پشت
پێ‌به‌ستنه یان نا؟
ئه‌م بیر‌وبۆچوونانه
به كاری ئه‌مرۆكه
دێن یان كۆن
بوون‌و... كاتێك
ئیدئۆلۆژی له پێشدا
دیاریكراوی
حیزبه‌كان له زانكۆ
زاڵ بوو، به
كرده‌وه بیری
خوێندكار كوژراوه.
خوێندكاران ده‌بێ
ئازادی
هه‌ڵبژاردنیان هه‌بێ
تاكو بزووتنه‌وه‌ی
فه‌لسه‌فی پێ
بگرێ. له قۆناغه
جیاجیاكاندا به هۆی
ئه‌و لاوازییه‌و
سه‌ره‌ڕای نواندنی
رۆڵی گرینگ‌و
كاریگه‌ری
خوێندكاران له
گۆڕانكارییه
جۆراوجۆره‌كان
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری تووشی
شكست بووه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه
هیچ كات نه‌یتوانی
"بیرێك" بۆ
كۆمه‌ڵگای ئێران
به‌رهه‌م بێنێ.
ته‌نانه‌ت ئه‌م بیره
ده‌توانێ له بیاڤی
جوانناسی بێ‌و بۆ
وێنه قۆتابخانه‌ی
خوێندكاری جوانناسی
له بیاڤی هونه‌ری
نه‌هاته‌دی. چونكه
خوێندكاران
نه‌یانتوانی له
ئیدئۆلۆژی رزگاریان
بێ، به‌ڵام ته‌نیا
رزگاری ئه‌وان
به‌هێز كردنی
پرۆژه‌ی
رۆشنگه‌ری‌و
پرسیاری
فه‌لسه‌فییه. جگه
له‌م حاڵاته‌دا
مه‌حكوم به دووپات
كردنه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌كانی
پێشووه‌و هه‌نووكه‌ش
وه‌ها لێڕوانینێك
هه‌ر له ئاڕادایه.
پ: |