|
دوكتۆر جه‌بار قادر
له
كۆتایی سه‌ده‌ی
رابردودا گه‌لێ
باس
و لێكدانه‌وه له
رۆژنامه و گۆڤار و
ده‌زگاكانی میدیادا
ده‌رباره‌ی دۆزی كورد
له
توركیا
بلاَوكرانه‌وه.
سه‌رجه‌می ئه‌و باس و
وتارانه بۆ ره‌وشی
ئه‌وڕۆی دۆزی
كورد
له توركیا ته‌رخان
كرابوون و
به‌ده‌گمه‌ن
نووسه‌ره‌كانیان
خۆیان له قه‌ره‌ی
پاشخانی مێژوویی ئه‌و
كێشه‌یه دابوو ،
ته‌نانه‌ت گه‌ر
لایه‌كیشیان له‌و
بابه‌ته
كردبێته‌وه ، ئه‌وا
له هه‌ندێ زانیاری
گشتیی ده‌رباره‌ی
مێژووی هاوچه‌رخی
كورد
به‌گشتی و كوردی
باكووری كوردستان
به‌تایبه‌تی
به‌ولاوه
تێنه‌ده‌په‌ڕین
.
به‌بڕوای
من به‌بێ
لێكدانه‌وه‌ی
زانستیانه‌ی ئه‌و
پاشخانه مێژووییه
مرۆڤ
ناتوانێ باری ئه‌وڕۆی
كوردی باكوری
كوردستان تێبگات و
بیر و بۆچوون و هه‌ڵس
و
كه‌وتی پارت و
رێكخراوه
سیاسییه‌كانی كورد
له‌و به‌شه‌ی
كوردستاندا
هه‌ڵبسه‌نگێنێ.
لێره‌وه بیرۆكه‌ی
نرخاندنی دۆزی كورد
له چوارچێوه‌ی
ره‌وتی مێژوویی خۆیدا
خۆی
ده‌سه‌پێنێ
.
تێنه‌گه‌شتنێكی
گشتیی له باره‌ی
مێژووی په‌یدابوونی
دۆزی كورد له
ئارادایه. لێره‌و
له‌وێ گوێمان لێده‌بێ
كه كورد سه‌دان و
ته‌نانه‌ت هه‌زاران
ساڵه به‌ده‌ست ئه‌م
دۆزه‌وه ده‌ناڵێنێ .
گه‌لێ جاریش مێژووی
دۆزی كورد له‌لای
نووسه‌ران سنووری
سه‌ده‌ی بیسته‌مین
تێناپه‌ڕێنێ . به‌لای
منه‌وه هیچ یه‌ك
له‌و
بۆچوونانه له گه‌ڵ
راستیی ره‌وتی
مێژوویی دۆزی كوردا
ده‌قا و ده‌ق یه‌ك
ناگرێته‌وه.
دۆزی
كورد له كۆتایی
سه‌ده‌ی هه‌ژده‌م و
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
نۆزده‌میندا
وه‌كو دۆزێكی سیاسی
له سه‌ر شانۆی
رووداوه‌كانی
رۆژهه‌لاَتی نزیك
په‌یدا ده‌بێ و
له
ماوه‌ی ته‌مه‌نی دوو
سه‌د ساڵه‌ی خۆیدا
به فۆرم و شێوازی
جیاواز خۆی ده‌نوێنێ.
وه‌كو ده‌زانین له
كۆتایی سه‌ده‌ی
هه‌ژده‌میندا
ده‌وڵه‌تی عوسمانی
ده‌ركی به‌وه
كرد
كه له ولاَتانی
ئه‌وروپا
به‌دواكه‌وتوه .
لێره‌وه ده‌روازه‌ی
بالاَ ( بابی
عالی
) ( بۆ یه‌كه‌مین جار
ده‌سته‌واژه‌ی
ده‌روازه‌ی بالاَم
له مامۆستای به‌رێزم
دوكتۆر كه‌مال
مه‌زهه‌ر بیستوه و
جێگه‌ی خۆیه‌تی بۆ
ئه‌مانه‌تی مێژوویی
ئاماژه
به‌و
راستییه بكه‌م )
بڕیاریدا هه‌ندێ
چاكسازی و ئاڵ و گۆر
به‌دی بێنێ كه له
مێژوودا به (
ته‌نزیماتی عوسمانی )
ناویان ده‌ركردووه .
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی
ده‌روازه‌ی بالاَ
له‌م كاره ته‌نها
مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی
عوسمانی و سه‌پاندنی
ده‌سه‌لاَتی ناوه‌ندی
بوو به‌سه‌ر هه‌موو
كونجێكی
ئیمپراتۆرییه
فراوانه‌كه‌یدا
.
ئه‌م بۆچوون و
رێبازه نوێیه‌ی
ده‌روازه‌ی بالاَ
بنه‌ما و دڵی بنیاتی
كۆمه‌ڵی
كورده‌واری و ره‌وشی
سیاسی كوردی پێكا ،
كاتێ بڕیاریدا ده‌ست
له سیاسه‌تی پێشووی
له
كورستاندا هه‌ڵبگرێ
كه له كاتی شه‌ڕی
چاڵدێرانه‌وه (
هاوینی 1514 ) له
ولاَتی كورداندا
په‌یڕه‌وی ده‌كرد.
له گۆڕ ئه‌و
سیاسه‌ته ده‌روازه‌ی
بالاَ
راسته‌وخۆ ده‌ستی
نه‌ده‌خسته كار و
باری نێوخۆی
كوردستانه‌وه و
هه‌موو شتێكی
وه‌كو خۆی به‌ده‌ستی
سه‌ره‌ك هۆز و
ده‌ره‌به‌گه
كورده‌كانه‌وه
هێشتبووه‌وه.
ئه‌م
سیاسه‌ته‌ی
ده‌روازه‌ی بالاَ له
ماوه‌ی سێ سه‌ده‌ی
ره‌به‌قدا ره‌وشێكی
له
راده‌به‌ده‌ر ئاڵۆز و
ناكۆكی له
كوردستاندا
ئه‌فراندبوو . له
لایه‌كه‌وه
كۆمه‌ڵی كورده‌واری
له باندۆر و
مه‌ترسیی به ئۆسمانی
و به تورك بوون
پاراست ،
به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر
ئه‌و ڕاستییه له
بیر نه‌كه‌ین كه
كوردستان نزیكترین
ولاَت
بوو
له ناوه‌ندی
ده‌سه‌لاَت و
بلاَوبوونه‌وه‌ی
توركه‌وه. له
ئه‌نجامدا كورد
وه‌كو ره‌گه‌زێك له
سه‌ر خاكی باو
باپیرانی مایه‌وه و
سه‌روه‌ری خۆی له
سه‌ر
ئه‌و
خاكه له سه‌ر
تخووبه‌كانی
ده‌روازه‌ی بالاَ له
ده‌ست نه‌دا. به‌لاَم
له
لایه‌كی تره‌وه ئه‌و
سیاسه‌ته‌ی
كاربه‌ده‌ستانی
عوسمانی له
كوردستاندا باری
دابڕان و په‌رش و
بلاَوی و دووبه‌ركی و
ناكۆكی خێڵه‌كی و
هۆزگه‌ری و ناوچه‌یی
له
كوردستاندا سه‌پاند و
بووه هۆی
به‌هێزبوونی
ده‌سه‌لاًت و پایه‌ی
سه‌ردارانی
نێوچه‌یی و خێڵه‌كی.
كۆمه‌ڵی كورده‌واری
تاوه‌كو ئه‌وڕۆش
جه‌زره‌به‌یه‌كی زۆر
به
ده‌ست ئه‌م دیارده
ماڵوێرانكه نه‌ك
ته‌نها له سه‌ر
ئاستی كۆمه‌لاَیه‌تی
به‌ڵكو
له
سه‌ر ئاستی سیاسیش
ده‌كێشێ.
ئه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندیی به
كورده‌وه هه‌بوو له
سیاسه‌تی نوێی
ده‌وڵه‌تی
عوسمانی‌دا خۆ سازدان
بوو بۆ داگیركردن و
به‌رێوه‌بردنی
ڕاسته‌وخۆی هه‌موو
ناوچه‌كانی كوردستان
له لایه‌ن
نوێنه‌رانی
ده‌روازه‌ی بالاَوه
كه ده‌بوایه له
جێگه‌ی سه‌رداره
نێوچه‌ییه‌كان
دابمه‌زرێنرین.
ئه‌مه ئه‌ڵقه‌ی
هه‌ره گرنگی ئه‌و
رێبازه نوێیه‌ی
ده‌وڵه‌تی عوسمانی
بوو له كوردستاندا.
كاردانه‌وه‌ی
سه‌ردارانی
نێوچه‌یی كورد
چاوه‌ڕوانی و به‌رگری
كردن بوو له سه‌ر
سنووری میرنشینه
كوردییه‌كان كه یه‌ك
به دوای یه‌كدا له
نێوبران و دوا
میرنشینیان كه
میرنشینی
بابان بوو له
نێوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی
ڕابردوودا سه‌ری
نایه‌وه.
ئا
به‌و شێوه‌یه دۆزی
كورد له چاره‌كه‌ی
یه‌كه‌می ته‌مه‌نی
درێژیدا بریتی
بوو
له هه‌وڵه‌كانی
ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ
داگیركردنی
راسته‌وخۆی كوردستان
و
به‌رگری كردنی
میرنشینه
كوردییه‌كان له
هه‌بوونی خۆیان له
به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی
ده‌وڵه‌تدا.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و
میرنشینه لاواز و
ناكۆكانه له
توانایاندا نه‌بوو
له‌و
ململانێیه
ناهاوسه‌نگه
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست
بێنن . لێره‌دا ده‌بێ
ئاماژه
به‌و
ڕاستییه مێژووییه
بكه‌م كه له نێوان
میرنشینه‌كاندا هێزی
وا هه‌بوون
ده‌یانتوانی له
دواییدا ببنه بنگه‌ی
ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالی
كورد ((ئه‌گه‌ر))
ته‌مه‌نیان درێژتر
بوایه و له نێو
نه‌چوونایه. مخابن
له مێژوودا جێگه‌ی
(ئه‌گه‌ر)
نابێته‌وه ئه‌گینا
له سه‌ر ئاره‌زووی
خۆمان نه‌ك وه‌كو له
راستیدا
ڕووی
داوه مێژوومان دروست
ده‌كرده‌وه و
رووداوه‌كانیمان
داده‌ڕشته‌وه.
هه‌ندێ
له‌و باس و خواسانه‌ی
كه ده‌یانه‌وێ
میرنشینه
كوردییه‌كانی ئه‌و
سه‌رده‌مه له
وێنه‌ی ده‌وڵه‌تی
مۆدێرنی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌دا نیشان
بده‌ن و
ته‌نانه‌ت پێشكه‌وتو
تر له هه‌ردوو
ئیداره‌كه‌ی ئه‌وڕۆی
هه‌ولێر و سلێمانی
بیانخه‌نه روو ،
ئه‌وه مێژویه‌كه
كه دڵ ده‌یخوازێ
نه‌ك ئه‌وه‌ی كه
روویداوه
.
ئه‌و بۆچون و باس و
خواسانه ناكۆكن له
گه‌ڵ سه‌ره‌تاییترین
بنه‌ماكانی زانستی
مێژوودا . چۆن ده‌بێ
بیری
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
ئه‌وڕۆی كورد ، كه
تا بڵێی كڵۆڵ و
بێده‌ره‌تانه ، له
گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و
ئه‌زمون و
گۆڕاناكارییانه‌دا
كه له دونیادا
روویان داوه له هی
پێش زیاتر له
سه‌ده‌و نیوێك له
كوردستانێكی دابڕاو
دوواكه‌وتو تر بێ ؟
.
له
دوای له نێوچوونی
میرنشینه
كوردییه‌كان و له
نیوه‌ی دووه‌می
سه‌ده‌ی
ڕابردوودا رێباز و
ته‌ریقه‌ته
سۆفییه‌كان به
تایبه‌تی نه‌قشبه‌ندی
و قادری ،
زۆرجار به پشتگیری
راسته‌وخۆی
ده‌روازه‌ی بالاَ و
به‌تایبه‌تی سوڵتان
عه‌ولحه‌میدی
دووه‌م ، هه‌وڵیكی
زۆریان دا بۆشایی
سیاسی و ده‌سه‌لاَتیی
له كوردستاندا پڕ
بكه‌نه‌وه. ئه‌و
په‌یوه‌ندییه توند و
تۆڵه له گه‌ڵ
ناوه‌ندی
ده‌سه‌لاَتدا
ڕێگه‌ی له نوێنه‌ره
ناوداره‌كانی ئه‌و
رێبازانه نه‌گرت له
دژی ده‌وڵه‌ت ڕاپه‌ڕن
.
باشترین نموونه‌ش
سه‌رهه‌ڵدانی ساڵی
1880 یه به
رابه‌رایه‌تی شێخ
عوبه‌یدولاَی
نه‌هری ( شه‌مدینی ،
شه‌مزینی) كه
هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی
ئه‌و ده‌مه‌ی
كوردستانی
گرته‌وه واته
كوردستانی ئۆسمانی و
كوردستانی ئێران.
زۆربه‌ی
نووسه‌رانی كورد و
بیانی له‌و
بۆچوونه‌دا یه‌ك
ده‌گرنه‌وه كه ئه‌و
راپه‌رینه
نمونه‌یه‌كی نوێ بوو
له مێژووی بزاڤی
كوردیدا له گه‌لێ
لایه‌نه‌وه
وه‌كو: خۆ ئاماده
كردن
(
كۆبوونه‌وه‌ی
سه‌ردارانی كورد پێش
به‌رپابوونی
سه‌رهه‌ڵدانه‌كه و
تاوتوێكردنی باری
كوردستان و
ده‌ستنیشانكردنی
ئامانج و
ورده‌كارییه‌كانی
بزاڤه‌كه‌یان ) ،
هه‌روه‌ها ئه‌و
دروشمانه‌ی له
لایه‌ن
سه‌رهه‌ڵداوانه‌وه
به‌رزكرانه‌وه (
سه‌ركردایه‌تی
سه‌رهه‌ڵدانه‌كه
داوای دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی
كوردی كردووه به
یه‌كگرتنه‌وه‌ی
هه‌ردوو به‌شی
كوردستان ) ، ژماره‌ی
زۆری
سه‌رهه‌ڵداوانیش
به‌ڵگه‌یه‌كی تری
ئه‌م نرخاندنه‌یه (
سه‌رچاوه‌كان باسی 50
تا 80
هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ن)
، ره‌نگبێ بۆ
یه‌كه‌مین جار له
مێژووی دۆزی كوردا
ده‌وڵه‌ته
زلهێزه‌كانی ئه‌و
سه‌رده‌مه به‌و
شێوه زه‌قه
ده‌ستیان خستبێته
كاروباری
كورده‌وه ( ئێران
داوای له ڕووسیا و
به‌ریتانیا كرد
یارمه‌تی بده‌ن بۆ
سه‌ركوتكردنی
سه‌رهه‌ڵداوانی كورد
و له كۆتاییدا به
هاوكاری ئێران و
ده‌وڵه‌تی
عوسمانی و پشتگیریی
ڕووسیا و به‌ریتانیا
بزاڤه‌كه له
نێوبرا) ، گه‌لێ
هه‌وڵیش
دران
ڕق و تووڕه‌یی كورد
به‌ره‌و ئامانجی دوور
له خواستی كورد
ببرێن و
سه‌رهه‌ڵداوان بكه‌ن
به‌گژ كرستیانه‌كانی
كوردستان و
ده‌وروبه‌ریدا ،
به‌لاَم
سه‌ركردایه‌تی
راپه‌رینه‌كه به
توندی له دژی ئه‌و
پیلانانه راوه‌ستا.
به
راپه‌رینی ساڵی 1880
، هه‌ر چه‌نده
ئامانجه‌كانی به‌دی
نه‌هاتن ، له
گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا بزاڤ و
دۆزی كورد ته‌كانێكی
بۆ پێشه‌وه دا و
رووخساری وه‌كو
بزاڤێكی نه‌ته‌وه‌یی
رزگاریخوازی رۆژ له
دوای رۆژ گه‌شتر
ده‌بوو.
ئه‌گه‌ر
له كوردستانه‌وه
بگوێزینه‌وه بۆ
پایته‌خت و ناوه‌نده
مه‌زنه‌كانی
ده‌وڵه‌تی عوسمانی
ئه‌وا توێژی
خوێنده‌واری
به‌عوسمانیبووی كورد
ده‌بوو به دوو
گرووپه‌وه :
ئه‌ندامانی گروپی
یه‌كه‌م له
ده‌زگاكانی
ده‌وڵه‌تدا
كاریان ده‌كرد و
گه‌لێ پله و
پایه‌یان وه‌ده‌ست
هێنابوو و ناویان
ده‌ركردبوو ( لیسته‌ی
ناوی
كه‌سایه‌تییه
ناوداره‌كانی
ده‌وڵه‌تی عوسمانی
گه‌لێ كورد ده‌گرێته
خۆی كه پله‌ی
وه‌زیری ده‌ره‌وه و
سه‌رۆكی شۆرای
ده‌وڵه‌ت و شێخی
ئیسلام و وه‌زیری
ئه‌وقاف ..تاد
یان
وه‌ده‌ستهێناوه) ،
له كاتێكدا
ئه‌ندامه‌كانی گروپی
دووه‌مین چالاكانه
له
بزاڤی سیاسی
دژبه‌رانی (
به‌رهه‌ڵستكارانی ،
نه‌یارانی )
ده‌روازه‌ی بالاَدا
به‌شداریان ده‌كرد.
ته‌نها بۆ نموونه
دوو كه‌س له
دامه‌زرێنه‌رانی (
كۆمه‌ڵه‌ی
یه‌كێتی ئۆسمانی )
كورد بوون .
مه‌به‌ستمان
عه‌بدولاَ جه‌وده‌ت و
ئیسحاق سكوتییه.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه كه
نوێنه‌رانی گه‌لانی
ناتورك دایان
مه‌زراندبوو هه‌وڵی
ئه‌وه‌ی
ده‌دا له ده‌وڵه‌تی
ئۆسمانیدا شێوه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك
په‌یدا ببێ كه
ئه‌وڕۆ
زاراوه‌ی فیدراڵی بۆ
پێناسه كردنی به‌كار
ده‌هێنرێ . ئه‌و
رێبه‌رانه هه‌وڵیان
ده‌دا یه‌كێتییه‌ك
له نێوان دانیشتوانی
ده‌وڵه‌تی ئۆسمانیدا
، كه له ره‌گه‌ز و
كولتوور و ئاینی
جیاواز پێكهاتوون ،
دابمه‌زرێنن كه هیچ
په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و
شێواز و بناغه‌ی
زۆردارانه‌وه نه‌بێ
كه ده‌وڵه‌تی
عوسمانی له سه‌ریان
دامه‌زر
بوو.
هه‌ر كه توركه
شۆفێنیسته‌كان
ده‌ستیان به‌سه‌ر كار
و باری ئه‌و
رێكخراوه‌دا
گرت
كه نێوه‌كه‌شی بوو
به ( كۆمه‌ڵه‌ی
یه‌كێتی و پێشكه‌وتن
- ئیتیحاد و ته‌ره‌قی
)
، له ئامانجه
سه‌ره‌كییه‌كانی
ده‌سپێكی دووریان
خسته‌وه و كه‌وتنه
بانگه‌شه‌ی
توانه‌وه و به‌تورك
كردنی گه‌لانی ناتورك
و رێبازی زۆرداری و
سه‌ركوتكه‌رانه‌و بیر
و
بۆچوونی توندڕه‌ویان
بۆ خۆیان هه‌ڵبژارد.
له دژی ئه‌و
هه‌ڵوێسته
نوێنه‌رانی
كورد
و گه‌لانی تری
بنده‌ست له
ریزه‌كانی كشانه‌وه
و كه‌وتنه ره‌خنه
گرتن و
ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان
هه‌موو ژیانی خۆیان
بۆ به‌رهه‌ڵستیكردنی
ئه‌و رێكخراوه‌یه
ته‌رخان كرد.
له
دوا ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی
نۆزده‌هه‌مه‌وه
ده‌توانین باس له
به‌رهه‌ڵستكارانی
سیاسیی له نێو
ڕۆشنبیرانی كوردا له
دژی فه‌رمانڕه‌وایی
سوڵتان عه‌ولحه‌مید
بكه‌ین. هه‌ندێ
له‌مانه له ده‌وری
یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی
كوردی كه به ناوی
(كوردستان)
له 22 نیسانی 1898
دا له قاهیره
یه‌كه‌مین ژماره‌ی لێ
بلاَوكرایه‌وه
،
كۆبوونه‌وه و
هه‌ندێكی تریان له
پایته‌خته‌كانی
ده‌وڵه‌تانی
ئه‌وروپادا وه‌كو
پاریس و جنێڤ و
ڤیه‌ننا گیرسانه‌وه
. ئه‌مانه هه‌ندێ
به‌یاننامه و
راگه‌یاندنیان
بلاَوكردنه‌وه كه
تێیدا به توندی
ڕه‌خنه‌یان له
سیاسه‌تی ده‌روازه‌ی
بالاَ
ده‌گرت و
زۆردارییه‌كانی
ده‌وڵه‌تیان
به‌رامبه‌ر به كورد
و گه‌لانی تری
ده‌وڵه‌تی
عوسمانی ڕیسوا
ده‌كرد. ئه‌مانه
هه‌موویان نه‌وه‌ی
بنه‌ماڵه
ئه‌رێستۆكراتی و
ده‌سه‌لاَتداره‌كانی
كورد بوون و له
ئه‌سته‌مووڵ
خوێندبوویان و
گه‌لێكیان
كه‌وتبوونه ژێر
باندۆری بیری سیاسی
ئه‌وروپییه‌وه و
به‌تایبه‌تی بیری
شۆڕشی
فه‌ره‌نساوه.
ده‌توانم بڵێم كه
باندۆری ئه‌م تۆێژه
بچووكه و بیر و
بۆچوونه‌كانی
له
خودی كوردستاندا
پله‌ی سفری
تێنه‌ده‌په‌ڕاند.
له
گه‌ڵ به‌رپابوونی
شۆڕشی
توركه‌لاوه‌كاندا
توێژی خوێنده‌واری
كورد
چالاكییه‌كی سیاسی و
كولتووری به‌رچاوی
له ئه‌سته‌مووڵی
پایته‌خت و شاره
مه‌زنه‌كانی
كوردستاندا نواند.
له سه‌رده‌می دوای
ساڵی 1908 و تاوه‌كو
ده‌ستپێكی
شه‌ڕی یه‌كه‌می
جیهانیی چه‌ند
كۆمه‌ڵه و
رێكخراوه‌یه‌كی كوردی
سازكران وه‌كو
كۆمه‌ڵه‌ی هاریكاری و
پێشخستنی كورد ( كورد
تعاون و ترقی
جمعیه‌تی) و
كۆمه‌ڵه‌ی
هیڤی
، كه گه‌لێ جار له
سه‌رچاوه‌كاندا به
هیوا ناوده‌برێ ، و
كۆمه‌ڵه‌ی
بلاَوكردنه‌وه‌ی
زانیاری كورد ( كورد
نشری معارف جمعیتی) ،
هه‌روه‌ها له‌و
سه‌رده‌مه‌دا
ڕۆژنامه‌یه‌ك به‌ناوی
( كورد تعاون و ترقی
جمعیتی غزه‌ته‌سی )
كه له
سه‌رچاوه‌كاندا هه‌ر
به ڕۆژنامه‌ی (كورد
) ناوی ده‌ركردوه و
گۆڤارێك به ناوی
(
رۆژا كورد )
بلاَوكرانه‌وه.
مخابن
(به‌هاری ئازادی) له
ده‌وڵه‌تی ده‌روازه‌ی
بالاَدا گه‌لێ كورت
بوو
به‌تایبه‌تی كاتێ كه
سێ كوچكه‌ی تۆرانیی
سته‌مكار و زۆردار (
ئه‌نوه‌ر و ته‌لعه‌ت
و
جه‌مال ) ده‌ستی به
سه‌ر ده‌سه‌لاَتدا
گرت و هه‌موو
ئاوازێكی جودای له
ده‌ره‌وه‌ی مێگه‌لی
ئیتیحاد و ته‌ره‌قی
بێده‌نگ كرد.
ده‌سه‌لاَتی
توركه‌لاوه‌كان
كۆمه‌ڵه
كوردییه‌كانیان
قه‌ده‌غه كرد و
بلاَوكردنه‌وه‌ی
رۆژنامه و گۆڤاری
كوردی‌یان به (
پیلانێك له دژی
یه‌كێتی ئومه‌تی
عوسمانی) له قه‌ڵه‌م
دا.
گڕگرتنی
شه‌ڕی یه‌كه‌می
جیهانیی كۆتایی به
هه‌موو دیارده و
شوێنه‌واره‌كانی
بزاڤی سیاسی و
رۆشنبیریی كوردی هێنا
، چونكه زوربه‌ی
ئه‌ندامه
چالاكه‌كانی ئه‌و
بزاڤه كه له
بنه‌ڕه‌تدا ده‌رچووی
قوتابخانه
سه‌ربازییه‌كان بوون
، ڕه‌وانه‌ی
به‌ره‌كانی جه‌نگ
كران . ڕاگه‌یاندنی
(جه‌نگی پیرۆزیش )
له لایه‌ن سوڵتانی
عوسمانییه‌وه بووه
هۆی سه‌رلێشێوانی
سه‌ردارانی كورد و
وه‌رگه‌ڕانی ڕق و
كینه‌ی
كورد
به‌رامبه‌ر به
ده‌سه‌لاَتدارانی
تورك به‌ر به
لایه‌كدا كه نه‌ك
ته‌نها هیچ
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی
بۆ گه‌لی كورد تێدا
نه‌بوو ، به‌ڵكو
گه‌لێ مه‌ینه‌تی و
ماڵوێرانیشی
به‌دواوه بوو.
شوێنه‌واره‌كانی
ئه‌و شه‌ڕه بۆ كورد
و ولاَته‌كه‌ی
ماڵوێرانكه‌ر بوون.
گه‌لێ
ناوچه‌ی كوردستان
بوون به گۆڕه‌پانی
شه‌ڕی خوێناوی له
نێوان سوپاكانی
عوسمانی و
ڕووسیادا و به
درێژایی سالاَنی شه‌ڕ
بۆ چه‌ندین جار ئه‌م
ده‌ست و ئه‌و
ده‌ستیان
كرد.
هه‌روه‌ها سوپاكانی
بریتانیا و به
ئه‌ندازه‌یه‌كی
كه‌متر سوپای
فه‌ره‌نساش
دوای
خوێن ڕشتنی كه‌متر
گه‌لێ ناوچه‌یان له
باشوور و باكووری
كوردستان داگیركرد.
مێژوونووسی
به‌ناوبانگی كورد
محه‌مه‌د ئه‌مین
زه‌كی ، كه به خۆی
له كاتی ئه‌و
شه‌ڕه‌دا ئه‌فسه‌رێكی
بالاَی سوپای عوسمانی
بووه ، گه‌لێ ئاماری
ترسناكی له مه‌ڕ
زیانه ئابوری و
مرۆڤانییه‌كانی كورد
له‌و شه‌ڕه‌دا بۆ
تۆمار كردووین.
هه‌ڵبه‌ته
زیانه‌كانی كورد به
هۆی سیاسه‌ته‌كانی
توركه‌لاوه‌كانه‌وه
له‌وانه‌ی به هۆی
هێرشه‌كانی رووس و
ئینگلیز و
فه‌ره‌نسییه‌كانه‌وه
كه‌متر نه‌بوون ،
چونكه سوپای
عوسمانی وه‌كو
دڕنده‌ترین سوپای
داگیركه‌ر له
كوردستاندا هه‌ڵس و
كه‌وتی ده‌كرد.
هه‌رچه‌نده له
سالاَنی شه‌ڕدا لێره
و له‌وێ هه‌ندێ
سه‌رهه‌ڵدان و
ڕاپه‌ڕینی له
یه‌ك
دابڕاو به‌رپابون ،
لێ باندۆرێكی
ئه‌وتۆیان له سه‌ر
ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان
نه‌بو
.
له
سه‌رده‌می دوای
تێكشكانی ده‌وڵه‌تی
عوسمانی و
ته‌واوبوونی شه‌ڕی
یه‌كه‌می
جیهانی گه‌لێ رووداوی
چاره‌نووسساز
ڕوویاندا و
شوێنه‌واری خۆیان به
سه‌ر ڕه‌وتی
دۆز
و بزاڤی نیشتمانیی
كورده‌وه به‌جێهێلاَ
. له ماوه‌ی چه‌ند
ساڵێكدا شۆرشی
ئوكتۆبه‌ر له روسیا
و سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤی
كه‌مالی له توركیا و
سه‌ركه‌وتنی ئه‌و
بزاڤه به سه‌ر
داگیركه‌رانی بیانی‌دا
و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی عیراق له
ژێر
مه‌نداتی به‌ریتانیا
و كۆماری توركیا و
پێش ئه‌وه به‌ستنی
په‌یماننامه‌ی سێڤه‌ر
و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی و
به‌ستنی
په‌یماننامه‌ی لۆزان
و ده‌یان رووداوی
بچوكتر باری
سیاسی ناوچه‌كه‌یان
سه‌ر و بن كرد و له‌و
سالاَنه‌دا رابه‌رانی
كورد نه‌یانتوانی
هیچ
پرۆژه‌یه‌كی جیدی
ئه‌نجام بده‌ن
.
په‌یمانی
هاوپه‌یمانان له
كاتی شه‌ڕدا بۆ
گه‌لانی بنده‌ستی
ده‌وڵه‌تی
عوسمانی و چوارده
به‌نده‌كه‌ی سه‌رۆكی
ئه‌مریكی ودرۆ ویڵسن
له لایه‌كه‌وه و
سۆز
و
په‌یمانی حكومه‌تی
سوڵتان ده‌رباره‌ی
ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان
له چوارچێوه‌ی
ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا
له لایه‌كی تره‌وه
و سه‌رباری هه‌موو
ئه‌مانه گوته
ئاگرینه‌كانی
موسته‌فا كه‌مال له
باره‌ی ( برایانی
ئاینه‌وه كه
هه‌میشه
ئاماده‌ن له پێناوی
نیشتمان و ئایندا خۆ
به‌خت بكه‌ن ) و
پێویستیی
وه‌لاَمدانه‌وه‌ی
داخوازییه
نه‌ته‌وه‌یی و
نیشتمانییه
ڕه‌واكانیان ،
هه‌ڵبه‌ته
دوای
رزگاركردنی ولاَت له
داگیركه‌رانی بیانی ،
سه‌ریان له
سه‌ردارانی كورد
شێواندبوو.
ئه‌م
سۆز و په‌یمانانه
زۆر به یه‌ك ناكۆك
بون و بووبوونه هۆی
قووڵ
كردنه‌وه‌ی ناكۆكی و
لێكترازان له
ڕیزه‌كانی سه‌ردارانی
كوردا ، كه به‌بێ
ئه‌وه‌ش
گه‌لێ گێرمه و كێشه
و بگره و به‌رده‌یان
له نێواندا هه‌بوو.
له
سه‌رده‌می دوای شه‌ڕی
یه‌كه‌می جیهانیدا
ده‌توانین به‌گشتی
چوار ڕێبازی
سه‌ره‌كی له نێو
سیاسه‌تمه‌دار و
سه‌ردارانی كوردا
ده‌ستنیشان بكه‌ین :
گروپی
یه‌كه‌مین كه
ئه‌ندامه لاوه‌كانی
بزاڤی نیشتمانی كوردی
ده‌گرته‌خۆ داوای
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالی
كوردیان ده‌كرد.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
له‌و كوردانه
پێكده‌هات كه گه‌لێ
پله و پایه‌ی
بڵندیان له
ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا
وه‌ده‌ست هێنابوو و
نه‌یانده‌ویست نه
له ده‌وڵه‌ت و دام و
ده‌زگاكانی داببڕێن و
نه پله‌ی
كۆمه‌لاَیه‌تییان له
جڤاكی كوردیدا له
ده‌ست
بده‌ن ، بۆیه له
گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون
كه كورد كار‌و باری
خۆی به خۆی له
چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی
ئۆسمانیدا به‌ڕێوه
ببات ( ئه‌گه‌ر بكرێ
زاراوه‌ی ئه‌وڕۆ بۆ
پێناسه‌كردنی ئه‌م
گروپه به‌كار بێنین
ئه‌وا ده‌توانین به
ئۆتۆنۆمی یا
خودموختاریخواز
ناویان ببه‌ین ).
گ& |